پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,415
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
حیزبوڵڵای تورکیی لە نێوان توانەوە و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیدا (بەشی سێیەم)
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$حیزبوڵڵای تورکیی لەنێوان توانەوە و گۆڕانی ئایدیۆلۆژیدا$
نووسینی: ماجید خەلیل
$تەوەرەی سێیەم: میتۆد و ئامانج و پێگەی حیزبوڵڵا لەنێو تورکیادا$
حیزبوڵڵا کۆڵینەوە و خوێندنەوەی لەمەڕ هەموو لایەنە پراکتیکییەکانی بزووتنەوە ئیسلامییەکانی پێشخۆی و ئەو بزاڤە ئیسلامییانەی کە لەسەردەمی خۆیدا لە خەباتدان هەبوو. ئیخوان موسلمینی میسر و تەکنیکەکانی خەباتی پێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هاوکات مەودودی و ئیقباڵ ئەوانەی خەباتی بێوچانیان کرد لە پێکەوەنانی دەوڵەتی موسڵمانی پاکستاندا، هاوکات زانایان و ڕێبەران و خەباتکارانی موسڵمان هەموو ئەوانەی کە تەقەڵایان بۆ هێنانە پێشێی ئیسلام و چەسپاندنی دادپەروەری بوو لەنێو وڵاتەکانیان، تێکڕا سەرچاوەی لێهەڵگۆزینی هزرو هێزی حیزبوڵڵان.
تورانیش لە ڕوونکردنەوە و شرۆڤەی ڕابوونی ئیسلامی نێو کوردانی تورکیا بەتایبەتی لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیاو چەسپاندنی ڕیفۆرمە سیکۆلارییەکانی سەرنجی تایبەت و مەژگی خۆی مژوڵدەکات بەو بڵاوکراوانەی ئیخوان موسلمینی میسرەوە. هەرچەند ئەو بڵاوکراوانە لەنێو قوتابخانەکاندا فرە سنوردارکرابوو، وەلێ کۆڵەران و زانایان پێوەندییان لە تەک هەموو ئەو پەرتوکانەدا چێکردبوو، بەتایبەتی لەنێو ڕاپەڕینی شێخ سەعیدی پیراندا، ئەوان ئاکامگیرییان لەو ئەدەبیاتەی ئیخوان دەکرد و جار لە دوای جار ڕەخنەی نێو ئەو پەرتوکانەیش لە ڕەوگەی سۆفیزم بەدیاردەکەوت کە ڕەوگەیەکی داماڵراو بوو لە سیاسەت. ئەوان پەیجوری ئەوەبوون کە چی بکرێت بۆ دامەرزاندنەوەی سەرلەنوێ شەریعەت، ئەم نیازە بە ئاشکرا لەو ئەدەبیاتەی ئیخوانی نێو ئیسلامگەرایانی کوردی تورکیا دەخوێنرایەوە.
لەم میانەدا حەسەن بەنا دووپاتی دەکردەوە کە پێویستە ئیسلام هێزی بشکێت بەسەر هەمو کاروبارەکانی مرۆڤ و شۆڕبێتەوە بۆ نێو هەڵسوکەوت و ژیانی کۆمەڵگە. ئەو بە ئاشکرا ئەوە دەخاتە ڕوو کە تەنیا پەرستش بەبێ تێوەگلان و پابەندبوونی ئایدیۆلۆژی و فەلسەفی ئیسلام، موسڵمانان دادەبڕێت لە پێشکەوتنی ئایینەکەیان، چوون ئەوە ئیسلامە هەموو پێویستییەکانی فەرمانڕەوایی بۆ سودی نەتەوەکان دەستەبەر دەکات. ئەوە تەنیا ئیسلامە لەتەک تەواوی نیازەکانی ڕەوشی مرۆڤایەتی دا سازگارە و یەکدەگرێتەوە. بەمجۆرە لەلای بناژۆخوازەکان، هەموو ئایدیۆلۆژییاکانی وەکو لیبراڵیزم و سۆشیالیزم و... هتد دەکرێت ئەندازەیەک سودو قازانجیان هەبێت. وەلێ زیان و زەرەریان باڵاترە لەو سود و بەرژەوەندییەی کە بە مرۆڤایەتی دەگەیەنن. هاوکات پێیان وایە شۆڕشێک کە قوتاربوون لە حکومەتە نا ئیسلامییەکان بە ئامانج بگرێت، وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی سەرشانی موسڵمانان دەبینرێت.
(موسلی) پێی وایە کە زۆرێک لە گروپە بناژۆکان لەنێو جیهانی ئیسلامیدا هان لە ژێر تین و تاوی کاریگەرییەکانی سەید قوتب، ئەویش ڕەوگەیەکی گشتگیریی هەیە بۆ بڕیار و مامەڵە لەتەک ئەوانی دیداو زمانی باوەڕارو بێباوەڕ بەکاردەهێنێت. بە گوێرەی مەودودی و سەید قوتب، سازش ڕێگردەبێت لە داڕشتنەوەو شێوەگیربوونەوەی جیهان و ئەگەری هەیە لە سازشا موسڵمانان دەستبەرداری هەندێک لە بەهاو پڕەنسیپەکانیان بنو پشت بەوانی دیکە ببەستن. یان بەواتایەکی دی پێیان وابوو کە دامەزراوە و دەزگا کۆنەکان ناکرێت نوێبکرێنەوە و پێویست بەوەیە لاببرێن. بەگوێرەی بۆچوونی خان، تێگەیشتنی مەودوودی ڕێک وەهابوو کە لە حوکمی ئیسلامیدا، خوا یاسا دەردەکات و لە حوکمی دێموکراتیشدا مرۆڤەکان هێنەری یاساو ڕێساکانن. لەم تێگەیشتنەدا ئەوە دەخوێنرێتەوە کە گەرەکیانە بڵێن لە ئیسلامدا خوا سەروەرە و لە دیموکراتیدا گەنی و گەندەڵی دێتە گۆڕێ چوون بەخواستی زۆرینە یاساکان دێنە بوون.
بەم شێوەیە تەگەرە سەرەکییەکانی پێش بناژۆکان پێش ئەوەی ئامانجەکانی خۆیان بەدەستبهێنن، برێتین لە حکومەت و ڕژێمەکان، ئەوانەی لەسەر بنەمای فەرمان و حوکمێکی نائیسلامی چێبوون. لەلایەکی ترەوە ئەوان بە ڕوون و ڕەوانی و ئاشکرا داکۆکی لە بەکارهێنانی هێز ناکەن، بەڵکوو لەبری هێز پێداگریدەکەن لە گۆڕانی کاوەخۆی کۆمەڵگە. چون پێیان وایە لەو کۆمەڵگە و نەزمەدا بەربەرە زانایان و سیاسی و ئابووریناس و... هتد پێدەگەن و ڕۆڵی ئەکتیڤیان لە چێکردن و ڕاگرتنی پایەکانی دەوڵەتێکی ئیسلامی دەبێت لە داهاتوودا. تەنانەت حەسەن بەنا پێی وایە کە بە ئیسلامکردنی دەوڵەت لە کۆتا ئامانجدا دەبێت، لەبەر ئەوە بەئاشکرا داوادەکات تێکەڵی کاری سیاسی بن و بکەونە کێبەرکێی سیاسی لەتەک پارتە سیاسییەکانی دیکەدا.
بەردەوامییەکی دیکە و مانەوەیەک لەنێوان بناژۆ ئیسلامییەکان و ئیسلامییەکانی کوردا بریتییە لە پێداگرییان لە سەر چەمکی دادپەروەری بەشێوەیەکی گشتی و دادپەروەری ئیسلامیی بەشێوەیەکی تایبەتی. وەلێ هێشتا ئەو پێناسەیە ڕوون نییە کە حکومەت یان ڕژێمێکی ئیسلامی پێویست دەکات چلۆن بێت، دیارە کە حکومی ئیسلامی لە بنچینەدا حوکمێکی سیستەماتیکی شەریعەتی ئیسلامییە. لەمیانی شەریعەی ئیسلامیدا، حوکمە ئیسلامییەکان و فەلسەفەی پرەنسیپەکان، پێناسەی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پێوەندییەکانی دەوڵەت دەستنیشان دەکات. لەنێو هەردوو ئەو پەڕتووکانەی لەسەر حیزبوڵڵا نووسراون و ئەوانەی لەبارەی پرۆگرامی پارتی هوداپار و بەیاناتی ڕێبەرانی ئەو پارتەوە ئاماژەی پێدراوە، بەتەواوەتی پێداگریی لەسەر دادپەروەری و مافەکان شتێکی ڕوون و ڕەوانە. بۆ نموونە دەستەواژەی دادپەروەری 32 جار و دەستەواژەی ماف 144 جار لەنێو پرگرامی پارتەکەدا هێنراوە. لێرەدا دەتوانرێت بانگەشەی ئەوە بکرێت کە هەریەک لە حیزبوڵڵاو هودا پار نومایانی ئەوە دەکەن کە لەدووای ڕووخانی عوسمانییەکانەوە ئیدی هەژمونی خۆراواگەرایی و ناسیۆنالیزم هێنەری نادادپەروەری و بێ مافی نەتەوەکان و نەتەوەی کورد بوونە.
$لە پرۆگرامی 2013ی هودا پاردا هاتووە:$
دۆزەکەمان بریتییە لە: یەکسانی، دادپەروەری، ئازادیی، کۆتایی بندەستیی، ئاشتی، هەماهەنگیی خەڵک، برایەتی. مەبەستمان تەنیا ئەمانەیەو بەهەموو بوونمانەوە خەبات دەکەین بۆیان.
وتەبێژی پارتەکە (سەعید شاهێن) بانگەشەی ئەوەددەکات کە مەبەستی لەپێشینەی پارتەکە دڵنیایی بوونەوەیانە لە یەکسانی و دادپەروەریی، ئەو دەڵێت
ئێمە لە سەر ڕووی زەویدا هەدێک ئەرکی ئەخلاقیمان لەسەر شانە. لەپێشەوەی هەموو ئەوانەدا بیناکردنی داد و دادپەروەریە کە پێغەمبەرمان فەرمانی پێکردووین. دیارە کە زامنی دادپەروەریش بە دەستڕاگەیشتنی هێزو دەسەڵات ئەنجامدەدرێت، بەدەستهێنانی دەسەڵاتیش لەمیانی بەشداری لە حکومەتدا دێتە دی، بەشداریش لە دەسەڵاتی حکومییدا، لە ڕێگەی پێکەوەنانی پارتی سیاسیدا سەرکەوتوو دەبێت. لەم میانەدا (ئەیوب) پێی وایە کە تەنانەت گەر گروپە ئیسلامییەکان لەرووی تیۆرییەوە گەرەکیان بێت لە بەشداری سیاسیدا ئیسلامیکردنی کۆمەڵگە بە پشتبەستن بە یاسا شەرعییەکان بێننە دی، ئەوا ناکرێت ئەو گروپانە بە نەیاری سیستەم و ڕژێم بناسێنین. چوون لە زۆرترینی کەیسەکاندا گروپە ئیسلامییەکان ئامادەی سازش و خۆگونجانن بۆ کارکردن لەتەک گروپە نەتەوەییەکان لە چوارچێوەی کۆت و بەندە دەستورییەکاندا. لەلایەکی ترەوە بیری ئومەمییەتی ئیسلامی پارێزگاریدەکات لە کاریگەرییەکانی بەسەر گروپە ئیسلامییەکاندا، هەربۆیە ئاڵنگاری ئەو دەوڵەتە نەتەوەییانە نابنەوە کە تێیدا نیشتەجێن. ئەیوب هاوسۆزی گروپە ئیسلامییەکان بۆ دەوڵەتە نەتەوەییەکانیان بە دەربڕینی نەتەوەگەرای ئیسلامیی نێو دەبات. ئەو پێی وایە ئەم گروپە ئیسلامییە لێکدراو دەبێت بە نەتەوەگەرای ئیسلامی و پاشان دەستدەکات بە گۆڕینی نۆرم و نەزمەکان و لەنێو حوکمێکی ئیسلامی نێزیکی دەکاتەوە. ئەم گۆڕانەی گروپە ئیسلامییەکان ئەزموونکراوە، هەردوو بۆچوونەکە هەیە، بەڵام لە زۆرترینی پارتە سیاسییەکاندا باوەڕ بە میکانیزم هەیە بۆ گۆڕانی کۆمەڵگەو پاشان سیستەمی ئیسلامی.
دیارە کە مەودودی، حەسەن بەنا و سەید قوتب نەیاری هەرجۆرێک ناسیۆنالیزم بوون ئیدی ئەگەر لەسەر بنەمای زمانەوانی یان ئازادیخوازیی یاخد ڕەگەزی بووایە. ئەوان تەنێ باوەڕیان بە نەزمی شەرعییە بۆ لەرووداوەستانەوەی هەژموونی غەوارەکان. تەنانەت ئەوان باوەڕیان بە گەڵاڵەبون و وابەستەبوون بە ناسیۆنالیزم نەبوو. چوون والێکیان دەدایەوە کە ئیسلام هێند سەرچاوە و کەرەستەی هەیە کە خەڵکی پێگۆشبکات بۆ سەربەخۆیی. هاوکات باوەڕیشیان بە نەتەوایەتی و نیشتیمانپەرستی نەبوو، تەنیا نیشتیمانێک لای ئەوان ئەو شوێنەبوو کە شەرعییەت باڵادەست بێت کە بە دارلئیسلام نێویان دەبرد. لەلای وان جیهان دابەشبووە بەسەر دوو بەرەوە. ئەویش برێتیبوو لە دارولئیسلام و دارولحەرب. لێرەوە تێدەگەین کە هەریەک لە ڕەوگەکانی حیزبوڵڵاو هوداپار فرە بەکەمی جیاییان لە گروپە بناژۆ ئیسلامییەکانی سەدەی بیستەم نومایان دەبێت. تەنانەت پێناوەکانی دارولئیسلام و دارولحەربیان فرە لا پەسەندە و ڕزگاری کوردستان بەوە دەشوبهێنن کە شوێنی ئاشتی پەیامەکەیان بێت، وەلێ ئەوان ئەوە بەبەشێک لە ناسیۆنالیزم نازاننن بەڵکوو بە خەباتی دەزانن بۆ هێنانەوەی مافی زەوتکراوی خەڵکی کوردستان. (موسلی) پێی وایە گروپە ئیسلامییە بناژۆکان سەرکەوتوو نەبوون لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامی و لایان داوە، ئەوان هێشتا پەیجوری بە ئیسلامکردنی دێموکراسی و پلورالیزمن. فاکتەری ڕوودانی ئەو ڕەوشە ڕوانگەی نادێموکراسی دامەزراوەکان و ستەم و بندەستییە، هەموو ئەوانە ئاسانکاربوون بۆ دواخستنی کۆمەڵگەی ئیسلامی. تاوەکو ئێستایش وادەزانرێت کە دیموکراسی ئامڕازێکە بۆ گەشەی ئیسلام، هەر لەم بەشەدا کە باس لە هودا پاردەکەین ڕاستی ئەم ململانێیە دەخەینە پێشچاوان.
$شێوەی چالاکییەکانی حیزبوڵڵا دابەشبوونە بەسەر دوو قۆناغدا:$
قۆناغی یەکەمی چالاکییەکانی لەساڵانی هەوەڵی دامەزراندنییەوە (1979) دەستپێدەکات تا ساڵی 1991 بەردەوام دەبن. قۆناغی دووەمیشی لەنێوان ساڵانی 1991 وەیە تا 2000. لە قۆناغی یەکەمدا گردبوونەوە و پێوەستبوونیان تەواوکرا و پاشان قۆناغی بانگەواز و بانگهێشت و پەروەردە جێبەجێکرا. لە قۆناغی دووەمیشدا خەباتی چەکداری دژ بە #پەکەکە# دەستیپێکرا. هاوکات ئارگیومێنتی سەرەکی گروپی خزمەت لەو قۆناغەدا جەختکردنەوە بوو لەسەر ئەو بنەمایەی کە هێشتا قۆناغی بانگەواز و بانگهێشت دومایی نەهاتووە و تەواو نەکراوە.
هەروەها پێیان وابوو ژێرخانی چالاکی و هزری گروپەکە هێشتا نەگەیشتووەتە خاڵی پێویستی ڕووبەڕووبوونەوەکان. لەبەرانبەردا گروپی زانست پێیان وابوو کە قۆناغی هەستانی چەکداری و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارییە دژ بەپەکەکە و سەوداسەری توندوتیژی بوون لەنێو ڕەوشەکەدا. ئەوان لە ئەجێندایاندا ئەوە دەخرایە ڕوو کە خەباتی چەکداریان دژ بەپەکەکە و تێکشکاندنی ئەو گروپە بێباوەڕەیە، پاشان دەستدەدەنە خەباتی چەکداری دژ بە میریی، چوون میریی بە بەرپرسی هێنانە پێشێی بێباوەڕی و سیکۆلارییەت دەزانن، ئەوان لە هەنگاوی پاش سەرکەوتن بەسەر تەگەرەکاندا باوەڕیان بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە لەنێوچەکەدا. حیزبوڵڵا لە #ئامەد# و باتمان و ئەستەمبوڵدا کاریگەربوون، ئەوان بنچینەکانیان لەنێو زۆنی کوردەواریدا بوو. مەبەستیان هێزدان بوو بە گوتارە ئیسلامییەکان لەنێوچەکەدا. ئەوان لە دەستپێکی نەوەدەکانەوە ئامانجی هەوەڵ و کۆتایی خۆیان لە دژایەتی پەکەکەدا چڕکردەوە.
تا ئەندازەیەک سەرنجی خۆیان لە کەمەندکێشکردنی کۆمەڵگەی خوردی و هاوسۆزی نیشاندان بۆ خەڵکی کوردیش چڕکردبوویەوە. ئەم ڕێکخراوە بەتەواوی پەکەکەی شپرز کرد، لەبەرانبەردا پەکەکەیش کاردانەوەی سەختی لە هەمبەر واندا نیشاندا، لێرەوە خاڵی ڕەخنەو گفتوگۆی هزری نوێ لەنێو ڕێکخراوەکەدا سەریهەڵدایەوە، وەلێ هەردولا تاوەکو کۆتایی نەوەدەکان جەنگیان دژ بە یەکتریی لەلا پەسەند بوو. (ئوسلو) ئەوە دەخاتە ڕوو کە حسێن وەلی ئۆغلو فرە لەژێر کاریگەریی کوشتاری موسڵمانانی حەمماوە بوو لە ساڵی 1980 دا. پاش ئەو ڕووداوە مەلا ئەحمەدی ڕێبەری بەرچاوی ئیخوانی سووریا، پەنای هاوردە بەر تورکیا و لەشاری مێردیندا نیشتەجێ بوو، ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە کاریگەریی فرەی لەسەر بونیادی هزریی حسێن وەلی ئۆغلۆوە بەجێهێشت. هاندان و چاوسورکردنەوەی حیزبوڵڵا دژ بە پەکەکە لە نکوڵیکردنی پەکەکەوە سەرچاوەی دەگرت لە تەواوی بەهاو پیرۆزییە ئایینییەکان و هاوکات حیزبوڵڵا پێی وابوو پەکەکە شان بەشانی میریی خەڵکی کوردیان خستووەتە بەر بەرداشی ململانێکانیان.
لەلای حیزبوڵڵا پەکەکە گەورەترین بەربەستی بەردەم بەرەوپێشچوونی ئیسلام بوو لەنێوچەکەدا. هەوەڵ کاردانەوەی ئاشکرای حیزبوڵڵا دژ بە پەکەکە وەختێک بو کە پەکەکە یەکێتی پێشەوا ئایینییەکانی کوردستانی دامەزراند، ئیدی حیزبوڵڵا ئەم کارەی پەکەکەی بە تاکتیک و فریودان و لەخشتەبردنی خەڵکی کوردستان لێکدایەوە. حسێن یەڵماز پارێزەری دۆسییەی حیزبوڵڵا و ڕێبەری هەوەڵی هودا پار پێی وایە کە چاوپێداخشانەوە و بەخۆداچوونەوەی حیزبوڵڵا لەبەرانبەر توندوتیژیدا دەرهاویشتە و ئاکامی ئەو سەپاندن و نێزەکەی پەکەکە بوو، بەواتایەکی دی گەر پەکەکە نەبووایە حیزبوڵڵا باوەڕی بەشۆڕشێکی مەدەنی هەبوو، درووست وەک ئەو ڕێوشوێنەی ئیخوان موسلمینی میسر چاویلێیەتی یاخۆ ئەو شۆڕشەی کە لەساڵی 1979 دا لە ئێران ڕوویدا. یەڵماز و توتەر و ڤۆڕەڵ بۆ بەرگریکردنی هەڵوێستی حیزبوڵڵا دژ بە پەکەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە پەکەکە دەستیدابوویە قڕکردنی موسڵمانان لەنێوچەکەدا.
ئەوان دەڵێن پێش ئەوەی دەستبدەنە چەک دژ بە پەکەکە هۆشدارییان داوەتە ڕێبەری پەکەکە کە پێویستە لە دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان گەڕێن، چوون نە لەبەرژوەندی پارتەکەیاندایەو نەیش لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردا. حیزبوڵڵا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە بەردەوام کوشتار و کوشتنەکانیان دژی پەکەکە لەتۆڵەی دەستدرێژی و کوشتاری پەکەکەدا بووەو لەتۆڵەی هەڵکوتانی واندا بووە بۆسەر پیرۆزی و لە دژی سوکایەتی واندا بووە دژ بە ئیسلام. بەهەمان شێوەیش بیوککارا پێی وایە کە توندوتیژییەکانی حیزبوڵڵا دژ بەپەکەکە هەمیشە کاردانەوە بوون و دەرهاویشتەی هەلومەرجی ناچارو بەتۆپزیپێکراوی ئەوان بوو، ئەگین خەباتی چەکداری ئەوان بۆ دژایەتی پەکەکە نەبوو. لەوکاتەدا بەردەوام ژمارەی هێرش و هەڵمەتی پەکەکە بۆسەر ئەندامانی جووڵانەوە ئیسلامییەکە لەزیادبووندا بوو. هەروەها چیتیلیۆغلو پێی وایە کە حسێن وەلی ئۆغلو زانیبووی گەر ئەندامانی پەکەکە نەکەنە ئامانج، ئەوا ئەوان دەبنە ئامانجی گەریلاکانی پەکەکە.
لەبەرانبەردا گروپی لەتەک ئەو دەرکەوتە چەکدارییەی حیزبوڵڵادا نەبوون و پێیان وابوو زیان بە پرسی ئیسلامی و پڕۆژەی وان دەگەیەنێت لە کوردستان هەروەها پێیان وابوو دەبوو هەوەڵ ئامانجی حیزبوڵڵا میریی بووایە نەک پەکەکە. لەنیوەی هەوەڵی نەوەدەکاندا شەڕوشۆڕی حیزبوڵڵا و هەوادارانی پەکەکە لەنێو شەقامەکاندا تاوی سەند، بەتایبەتی لەشاری نووسەیبین، سیعرت، باتمان و سیلڤاندا. هاوکات هەردوولا سوکایەتییان بە کوژراوانی یەکتری دەکرد و بەسەر شەقامەکاندا ڕایان دەکێشان. لەگەڵ ئەوەشدا دڵڕەقی و دڕندەیی حیزبوڵڵا ناڕەزاییەکی بەرینی لەنێوخۆدا درووستکرد. بەپێی بۆچوونی کایا، کوشتنی گۆنکا کوریش بووە هۆی پێکدادانی نێوخۆیی. کوریش وەک خانمێکی فێمێنیستی موسڵمانی تورک ناویدەرکردبوو، ئەو ئەندامی پێشووی حیزبوڵڵا بوو. دواتر بەئاشکراو بێ پەردە ڕەخنەکانی خۆی دژ بە گروپەکە چڕ کردەوە. حیزبوڵڵا لەلای خۆیەوە جەختی لەوە دەکردەوە کە بوار بە نەتەوەگەرایی نادەن، ئەوانەی کە دروشمەکانی پەکەکە بجونەوە، ئەوان بەتەواوی پۆلێنکارییان لەنێو خەڵکیدا دەکرد و چاویان بە بوونی خەڵکێکی کاریگەر هەڵنەدەهات کە لە دەرێی خۆیاندا جەماوەری هەبێت، ئەوان بەئاشکراو بە شێوەیەکی سیستەماتیکی کاریان دەکرد، کوشت و بڕینەکانیان هەرلەخۆوە و بێ بەرنامە نەبوو.
حیزبوڵڵا دەیزانی کە دەوڵەت زەمینەی بۆ ئەو جەنگە ڕەخساندووە و لەو ڕێگەیەوە دەستێوەردانی هێزە دەرەکییەکان و دەزگای هەواڵگریی نێوخۆیی کەم نییە، هاوکات لەو جەنگەدا هەردوولا وەکو ئامڕاز وەها بوون، بەتایبەتی لە پاش 1995 ئیدی هەردولا لە ڕووی پەروەردە و کاری ڕێکخراوەیی و دیسپلینی چەکدارییەوە پێشکەوتبوون. بەپێی زانیارییەکانی باگەسی، هەوڵ و خەباتی گروپەکانی زانست و مەنزڵیی سەریکێشابوو بۆ پرسی هەوڵگریی و ئاساییشیی، چوون لەنێو ڕێکخراوەکەوە کەناڵێک چێ ببوو کە زانیارییەکانی نێوخۆی ڕێکخراوەکە دزەیان دەکرد بۆ دەرەوە و دەزگا هەواڵگیرییەکان هۆشیان بەلای تەواوی جموجوڵەکانەوە بوو. لەم میانەدا حیزبوڵڵا و ناوخۆی ڕێکخراوەکەیش لە کێشەدابوون، هەربۆیە حیزبوڵڵا تەنێ جەنگەکەی خۆی لەگەڵ پەکەکەدا قەتیس نەهێشتەوە، بەڵکوو دژی گروپەکانی سەر بە میری و دەوڵەتیش لەململانێدا بوو.
هاوکات ئیسلامییەکانی دی و ڕۆژنامەوسان ئەوانەی کە ئایدیایان لەتەک حیزبوڵڵادا پێکنەدەهاتەوە پێکڕا لە لیستی مەرگی حیزبوڵڵا دا بوون. هەروەها هەموو ئەوانەی کە لەچاوی حیزبوڵڵادا مژوڵی ڕەفتی نائیسلامی بوون، لەوانە کردەی داوێنپیسی و دزی و خواردنەوەی کحول و ڕۆژونەگرتن لە ڕەمەزاندا، هەموو ئەوانە شوێن ئامانجی کوشتن و لەنێوبردن بوون لەلایەن ئەندامانی حیزبوڵڵاوە. لەپاش 1995 ئەم جۆرە سزایانە لەلایەن حیزبوڵڵاوە بەتەواوی برەویپپێدرا. لەم میانەدا کە چالاکی و جمەی هێزی حیزبوڵڵا لەنێو شارە گەورەکانیش هەبوو، دەبوو ئەوە وەک قۆناغێکی نوێ لە هەبوونی هەژموونی حیزبوڵڵادا چاویلێبکرێت، بۆ ئەو مەبەستە حیزبوڵڵا نکولی لەهەر جۆرە هەماهەنگییەک دەکرد کە لەلایەن میرییەوە بکرێن و بەپێچەوانەوە گازەندەی نەبوونی زەمینەی ئازاد و فەراهەمیان دەکرد بۆ بینینی ڕۆڵی ڕاستەقینەیان. ئەوە لەکاتێکدابوو کە میریی لەپاش 1995 بە وزەیەکی زۆرەوە ڕووبەڕووی کورد بوویەوە و دژی پەکەکە وەستابوو، کورد لەم میانەدا لەنێو ئازار و ڕەنجێکی زۆردا بوو. دێهاتەکانیان دەسووتێنران و چۆڵدەکران. خەڵکی کوردیش بە تۆپزی لەشوێنی خۆیان هەڵدەکەنران و ڕادەگوێزران. هاوکات دۆزینەوەی تەرمی نەناسرا و تاڵانی شمەک و ئاژەڵی هاووڵاتیان و پاشاگەردانی و چاودێری توندوتیژ و ئەشکەنجە و ئازار و لەسێدارەدانی بێ دادگا و هەموو ئەمانە برێتیبوون لە ڕۆتینی ڕۆژانەی ناوچەکانی کوردستان. لەبەرانبەردا میتۆدی توندی پەکەکە بۆ گرتنی ئەندامی نوێ و بەدەستهێننی پشتیوانی لەبەرانبەر بندەستی بێ ئامانی دەوڵەت، بەتەواوی خەڵکی کوردی خستبووە نێو بەرداشی ئاگرێکی سوتێنەرەوە.
هاوکات بژاردەی حیزبوڵڵا بۆ پێداگریی لەسەر بەها ئایینی و ئەخلاقییەکان خەڵکی خستبووە بەردەم بژاردەیەکی درێژخایەن و تاقەتپڕوکێنەوە. لێرەدا ئاراس و بالجیک ستراتیژی گەشەکردنی حیزبوڵڵا لە دوو قۆناغدا ڕوندەکەنەوە: قۆناغی یەکەم بریتیبوو لە قۆناغی بانگەواز، لەم قۆناغەدا خەڵکییان بانگهێشت دەکرد بۆ نێو ڕێکخراوەکە. لە قۆناغی دووەمدا پێیان وابوو ئەو پشتیوانی و ئەندامانەی کە هەیانە بەسن بۆ ئەوەی کێبڕکێی گروپەکانی دی بکەن و هەڵبکوتنە سەر نەیارەکانیان. ئەوان لەم قۆناغەدا بۆ پتەوکردنی لایەنی داراییان دەستان دایە ڕفاندنی خەڵکە گرنگەکانی نێو کۆمەڵگە تاوەکو وەک ئامڕازێکی کاریگەر بەکاریانبهێنن. بەپێی چیچەکیش ستراتیژی حیزبوڵڵا لە سێ قۆناغدا خۆی دەبینییەوە: کە ئەوانیش قۆناغی بانگەواز و قۆناغی کۆمەڵ و قۆناغی جیهاد بوو، جیهاد بەنێوی خوداوە. لە قۆناغی یەکەمدا وەک ئەوەی ئاراس پۆڵێنبەندی کردبوو خەڵکی بانگدەکران بۆ نێو ڕێکخراوەکە، بۆ ئەمەش پروپاگەندەیان بەکاردەهێنا. لە قۆناغی دووەمیشدا ئەندامانی گروپەکە ڕێکدەخران و لەمیانی پەروەردە و میتۆدێکی چڕوپڕدا پەیوەستدەکران. قۆناغی کۆتاییش بریتی بوو لە جەنگ، لەوێدا بۆ مەبەست و ئامراز و ستراتیژە جیاوازەکان ئەندامان ڕامدەکران بۆی. بەم شێوەیە و بەگوێرەی تێکڕای ستراتیژی حیزبوڵڵا، وەختێک ئەندامان گەیشتنە ڕادەی پێویست و هەلومەرجەکە ڕەخسا، ئیدی پێویستیی جەنگ و جیهاد بژاردەی هەوەڵینەوە پێویستە دەستبدەنە چەک.
بەپێی یەڵماز و توتار و ڤارۆڵ، هیچ بژردەیەکی سەرکەوتن لەنێو خەباتی تاکگەراییدا بوونی نییە. بۆیە بوون بە گرووپ و چێکردنی کۆمەڵ تەنیا ڕێگەی چارەسەرییە بۆ گەیشتن بە هێز و جەنگ. هەربۆیە لەلای ڕێبەایەتی حیزبوڵڵا و لە تێگەیشتنی خەباتدا چێکردنی گروپ و کۆمەڵێک بۆ وەستانەوە بەڕووی ئیسلامدا پێویستییەکی بێ چەندوچوون بوو. لەلای ئەوان ئیسلام بە هەوڵی تاکەکەسی ناهێنرێتەوە سەر زەمینەی واقیع، بۆیە پێویستە هەوڵی هەمەلایەن و دەستەیی بخرێتەگەڕ بۆ ئەوەی نۆرمە کۆمەڵایەتییەکانی ئیسلام و ڕێگەی بەندایەتی خەڵکی بەرگری لێبکرێت.
جەنگی حیزبوڵڵا و پەکەکە بۆ ماوەی 5 ساڵ درێژەی کێشاو بووە هۆی کوژرانی 200 ئەندامی حیزبوڵڵا و 500 گەریلای پەکەکە و زیانی گیانی سەدان هاوڵاتی مەدەنیشی لەو نێوەندەدا لێکەوتەوە.
بەشێک لەسەرچاوەکان لێدانە بەهێزەکانی حیزبوڵڵا دەگەڕێننەوە بۆ دەستگرۆییەکانی تورکیا، بۆ نموونە تورکیا بەپێی نەخشە نهێنییەکانی ساڵی(1983)ز لەلایەن (حسێن وەلی ئۆغلو) و ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەفسەری ئاساییشی تورکیی (قورقوت ئەیکین)ەوە سەرپەرشتی دەکرا. ئەمانە گروپی چەکدارییان لەشارە کوردییەکاندا درووستکرد و بەئاشکرا مەشقیان دەکرد و ئەدەبیاتی ئیسلامی و سیمای ئیسلامی ژنانیان ببووە دیاردەیەک لەناو ناوچە کوردییەکاندا. ئەم پارتە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و ڕووناکبیر و نووسەر و خۆێنەوارەکانی کورد درووستکرابوو، بۆ نموونە لە سێپتەمبەری (1992) ز نووسەری گەورەی کورد (موسا عەنتەر)یان تیرۆر کرد. لە (1991) تا (1995) زیاتر لە (500) ئەندام و لایەنگری پەکەکەیان تیرۆر کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان (17) هەزار هاوڵاتی کورد بەدەستی ئەم ڕێکخراوە تیرۆر کراون. لە پاش کوژرانی ئۆغلۆ، (عیسا ئاڵتسۆی) کە کوردێکی باکوورە بووە ڕێبەری پارتەکە. دەوڵەت هەرهێند کاری بەم ڕێکخراوە بوو تا بوویە مەترسی بۆ خودی دەوڵەتیش، ئیدی لە (2000) بەدوواوە کەوتە بچوککردنەوەی پارتەکە و لەناوبردنی، بەڵام لە (2011) بەدوواوە حکومەتی (داد و گەشەپێدان) زۆربەیانی ئازادکرد.
دیارە هەر لە دوابەدوای قۆڵبەستکرانی ڕێبەری پەکەکە (#عەبدوڵڵا ئۆجەلان#) لە 15/2/1999. هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ئامانجیان تێکشکان و سڕینەوەی حیزبوڵڵا بوو زێدەتر چڕکرانەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی قرمزی و بۆڵمی، ئیدی لە چاوی میرییدا ئاماژەکانی کات و ساتی نەمانی حیزبوڵڵا هاتبوویە پێشەوە، ئیدی بەکارهێنانی حیزبوڵڵا وەکو ئامڕازێک کەڵکێکی ئەوتۆی لە تاکتیکی میریدا نەمابوو. هەربۆیە لەدوای قۆڵبەستکرانی ڕێبەری پەکەکە، بەهەزاران ئەندامی حیزبوڵڵایش قۆڵبەستکران. تا ئەوکات حیزبوڵڵا وەکو گروپە ئیسلامییەکانی دی پاساوی توندوتیژی و دەستبردن بۆچەکی لەنێو میتۆدەکەیدا و لە ڕەوشی چالاکییەکاندا دەگەڕاندەوە بۆ ئایەتەکانی قورئان و فەرمودەکانی پێغەمبەر (د.خ)، لە ڕوونکردنەوە و شرۆڤەی خەباتە توندوتیژەکەیاندا دژ بەپەکەکە وەڵام و پێداگریی پێغەمبەرانەیان دەهێنایەوە. بۆ نموونە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە چۆن یارمەتی ستەم و دڕندایەتی بدرێت، وەڵامەکەی ئەوەیە کە دەخوازرێت یارمەتی ستەمکاران بدرێت بە ڕێگریکردن لە ستەمەکەیان. لەلای حیزبوڵڵا ئیسلام تەنێ ئایینی شمشێر نییە، هەروەک چۆن تەنیا ئایینی لێبوردەیی و میهرەبانیش نییە. بەڵکوو لە ئیسلامدا هەم توندوتیژیی و هەمیش میهرەبانی هەیە.
هەمیشە ڕێبەرەکانی حیزبوڵڵا هەرجۆرە شێوەیەک لە شێوەکانی ناسیۆنالیزم و نەتەوەپەرستییان دا بوویە دواوە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوان ئاماژەیان بە ڕەنج و ڕەقمامەڵەیی دژ بە کوردانیان دەکرد، پێیان وابوو گەلی کورد لە درووستبوونی کۆماری تورکیاوە تاوەکو ئێستە بندەست و چەوساوەن. پێشیان وابوو ئەوە تەنیا پەیوەست نەبووە بە کوردی تورکیاوە، بەڵکوو دانیشتوانی کورد لە ئێران و سووریا و ئێڕاقیش هان لەژێر هەمان ستەم و سیناریۆی لەنێوبردن و چەپاندنەوەدا. لەلای حیزبوڵڵا ناسیۆنالیزم لەتەک بیروباوەڕی ئیسلامییدا یەکناگرێتەوە. هەر ئەمەشە کورد بەرەنگارییەکانی بە گوتارێکی نەتەوەیەوە کردووە، لە ڕاستیدا بەرەنگاری کورد لە دژی کۆماری ناسیۆنالیستی تورکیایە نەک موسڵمانانی تورک و ئیسلامگەرایانی تورک. وەک لە پێشەوە خرایە ڕوو کێشەی سەرەکی حیزبوڵڵا لەتەک میریدا برێتییە لە نەزمی دژە ئایینی و تایبەتمەندیی ڕژێمەکە لە نەسازانی لەتەک ئیسلامدا. لەشوناسی حیزبوڵڵا دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی بێ ئایینە. بۆ هەشتا ساڵ زێدەترە کە سیکۆلارییەت لە تورکیادا داهێنراوە و بانگەشەی بۆ دەکرێت و بڵاوبووتەوە بۆ ئەوەی شوێنی ئایینی پێبگرنەوە. لێرەدا و بە لایەنی کەمەوە حیزبوڵڵا گوتاری خۆی وەکو دژایەتی سیکۆلاریزم و نەیاریەتی دەوڵەت بۆ ڕەوگەی یاسا نا ئایینییەکانی خستووەتە ڕوو. لەلای ئەوان کۆمەڵگەی موسڵمان و حوکمڕانییان پێویستە بە نۆرم و نواڕینی ئیسلامیی ببرێت بەڕێوە. پێویستە دەستور و تەواوی یاساکان هاوجوت بن لەتەک ئیسلامدا. لە هەمووشی گرنگتر دەسەڵاتی دادوەرییە کە پێویستە لەسەر بنەماکانی شەریعەت دارێژرابێت. هەموو ئەوانە گرنگترین خەمی ئیسلامیەکانە کە لە نەوەدەکانەوە وەک جووڵانەوە و ڕابوونێک سەریانهەڵداوە.
جیا لە خەباتە توندوتیژەکەیان، ڕێکخراوی حیزبوڵڵا خۆیان لە نۆمە ئەخلاقییەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی گلاندووە و چالاکییەکانیان چڕکردووەتەوە. لەم نێوەندەدا ژمارەیەکی بەرچاوی مزگەوت و قوتابخانەکان لەلایەن ئەندامان و چالاکونانی سەر بە حیزبوڵڵاوە جەختیان لەبارەوە کراوەتەوە. هاوکات بازرگانانی دەرمان و خواردنەوەکان لە قوتابخانەکان و دەوروخولی قوتابیان دوردەخەنەوە و هەڕەشەکانی پەکەکە بۆ سەر قوتابی و مامۆستا و قوتابخانەکان بەهۆی کۆنتڕۆڵی وانەوە بەرەو لاوازی چوون. هەروەک چۆن یەڵماز و توتار و ڤارۆڵ لە پەڕتووکەکەیاندا جەختی لەسەر دەکەنەوە، گردبوونەوەی تێکەڵی ڕەگەزی نێر و مێ دیسانەوە یەکێکی تربوو لە ئامانجەکانی ئەوان و سەرنجیان هەبوو لەسەری. هەوڵیانداوە هەموو ئەو تێکەڵکاریانە نەهێڵن و لەبۆنەی جیاو لێکجیادا ڕێکیان بخەن. حیزبوڵڵا مژوڵی بوژانەوە و ناساندنەوە و هەستانەوەی نەزمی ئیسلامی بوو لەنێو دێهات و ئاواییەکاندا. هەربۆیە دەرفەتی خوێندنەوە و نووسینی بۆ ژنانی ئاوایەکان دەڕەخساندو بە بەرنامە خوێنەواری دەکردن.
هاوکات هەوڵی دەدا بیپەرژێتە سەر کێشە قوڵەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردیی. هەموو ئەوکێشانەی کە یاسای مۆدێرن و دادگاکانی میری توانی چارەسەرییان نەبوو، حیزبوڵڵا ئاوڕی لێدابوونەوە، لەوانە کێشە قوڵەکانی دابەشکردنی زەوی، گرفتی ئاو، ناکۆکییە کشتوکاڵییەکان، نەریتە کۆمەڵایەتییەکان، ڕفاندن و ڕەدوکەوتنی کچان، کێشە نێوخۆیەکانی خێزان، دوژمنایەتی بنەماڵەکان و تۆڵەو تۆڵەکاری خوێن هەموو ئەوانە کە دەیان ساڵ بوو کۆمەڵگەی پێدەتلایەوە بوونە ئامانجی هەوەڵی بەرژەوەندییەکانی حیزبوڵڵا و شۆڕبوویەوە بۆ نێو چارەسەریی ئەم کێشانەی نێو ئاواییەکان. حیزبوڵڵا نیازی خۆی بۆ چارەسەری ئەم کێشانە بە پێشنیازکردنی پەیامی ئیسلام و ڕێساکانی ئایین خستبووە ڕوو. حیزبوڵڵا بانگی برایەتی موسڵمان و ئومەمییەتی ئیسلامی بۆ گەڵانی موسڵمان پێبوو، وەلێ ئەوەی وایکردبوو لە سەر دۆزی کۆمەڵایەتی کورد خۆی قەتیس بکات، ئەوەبوو لە هەرێمە کوردییەکەدا هەڵتۆقیبوون، ئەگین هیچ تایبەتمەندییەکی نەتەوەیی کوردیان لەپێشچاو نەگرتبوو.
لەلای حیزبوڵڵا خودا نەزم و شێوەو تایبەتمەندیی جیای داوە بە مرۆڤەکانن ئەویش خۆی لە ئیتنیک و ڕەنگ و شێوەو زمانی جیادا دەبینێتەوە، وەلێ ئەبێت لە لەدیکبوونەوە مافی مرۆڤبونی هەموویان ڕەچاو بکرێت بۆ ئەوەی درێژەبە مانەوەیان بدەن. نەمانی مافە کلتورییەکان و سڕینەوەی جیاوازیەکان دژە بە ڕاسپاردەکانی ئیسلام، هەربۆیە پێویستە ئەو پراکتیکی سیاسەتە ڕاستبکرێتەوە، لەبەر ئەوە خەبات بۆ ئەوەی خەڵکی بگاتە سێبەری دادی ئیسلامی و سەهەندی فەرمایشتەکانی ئیسلام ئاتاجی بە بزووتنەوەیەکی ئیسلامییە، لەوێدا مرۆڤەکان دەتوانن ئاسودە و دڵخۆش و بەرابەر بن.
$تەوەرەی چوارەم: قۆناغەکانی گۆڕانکاریی لە هزر و هێزی حیزبوڵڵادا$
هودا پار وابەستەیە بە حیزبوڵڵای تورکییەوە. حیزبوڵڵا لە ساڵی 1979 دامەزراوەو بەوە ناسراوە کە خەبات و تێکۆشانی دژ و نەیاری پەکەکەیە، لەو میانەیشدا توندوتیژی و غافڵکوژیی و تێرۆری بەکارهێناوە. تەنانەت گەر بەرپرسانی هودا پار بەبەردەوامی ئەوە دەدەنە دوواوە کە وابەستە و درێژە پێدەری حیزبوڵڵا بن، وەلێ بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆیش بێت زۆرێک لەوان وابەستەن و لینکێکیان لەتەک حیزبوڵڵا دا هەبووە. هەندێکیان ئەندامییەتیان بووە لەنێو حیزبوڵڵا داو هەندێکیشیان لەسەر پرسی بونیان لەنێو حیزبوڵڵا دا خراونەتە بەندیخانەوە. تەنانەت گوماندەکرێت کە پارێزەرەکەی حیزبوڵڵا (حسێن یەڵماز) یەکێکە لە ئەندامە هەرە باڵاکانی هودا پار. لێرەدا بەیاننامەکانی هوداپار لەهەمبەر هەڵوێستیان لەسەر حیزبوڵڵا لە کێشە جیاوازەکاندا و هاوکات بەرگریکردنی هودا پار لەوان، هەموو ئەوانە تێگەیشتنی خەڵکیان لەهەمبەر ڕایەڵەی ئەم دوو هێزە ئاڵۆز کردووە. ئەم پێوەندی و وابەستەییەی نێوانیان ئەو هەستەی چاندووە کە هودا پار درێژەپێدەریی حیزبوڵڵایە و پارتێکە ڕەنگە ئەجێنداو ڕووی ڕاستەقینەی خۆی شاردبێتەوە. هەرچەندە گەر واش دابنێین کە هودا پار و ڕێکخراوەکانی پێوەستن بە حیزبوڵڵاوە بەو واتایە نایەت کە چاوخشانەوە و پێداچوونەوەی ئەم هێزە بۆ توندوتیژیی، درووست وەک دۆزو کەیسی حیزبوڵڵا وەهایە بۆ ئەو پرسە.
شارەزایانی گۆڕانی دێموکرتیک لەم بارەیەوە پێیان وایە کە میانەڕەویی بەزۆریی لەنێو کۆمەڵگە هەمەلایەن و فرەیی و دێموکراتیکەکاندا ڕوودەدات. ئەمە لەکاتێکدا کە ڕادیکاڵیزم لەنێو کۆمەڵگە تاکڕەو و داخراو و هەژمونگەراکاندا دێتە ئاراوە. خواست و بەرنامەڕێژی حیزبوڵڵا لەهەمبەر توندوتیژیدا لە کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکانەوە دەستیدراوەتێ. قۆناغی ئاماژەپێدراو بۆ تورکیا قۆناغیی نەزمێکی سیاسیی ناڕوون و وێرانەیەکی بواری سۆسیۆ ئابووری و بەڕێوەبەرایەتییەکی ناسەرکەوتوو بوو لە بواری ئابووریدا. هاوکات تورکیا گیرۆدەی جەنگی پەکەکە بوو، هەروەها پاشەکشەی تەواوی لە داننان بە مافە کولتوری و سیاسییەکانی کورد خستبووە بەرنامەی کارەوە. لەساڵانی دواتردا و بەتایبەتی لە 28 شوباتی 1997 دا. ئاکامێک درا بەدەستەوە کە فشار و تین و تاوی فرە بۆ موسڵمانان لەو وڵاتەدا چڕکرابوویەوە. هاوکات چالاکییەکانی حیزبوڵڵا سنوردارکران، ئەمە وای کرد کە ئەم هێزە زێدەتر بەرەو ڕادیکاڵی و بناژۆیی بڕوات، بوونی حیزبوڵڵا بەتەواوی لە 2000 دا کۆتایی هات، چوون لەلایەن پۆلیسەوە و لەناکاودا دەستگیرا بەسەر تەواوی جموجوڵەکانیاندا بەتایبەتی لە ئەستەمبوڵ و بیکوزدا.
دووساڵ پاش ئەوە و وەختێک کە ئەکەپە دێتە سەر تەختی دەسەڵات. ئیدی ئەکەپە دەستدەداتە پرۆگرامێک بۆ دێموکراتیزەکردنی وڵات و لەو میانەدا دەستپێشخەرییەکانی بۆ پرسی کورد دەستپێدەکات، هەربۆیە کوردە ئیسلامییەکانیش ئەوە بە کارێکی هەڵە نازانن گەر لێبنەونەوە کار و چالاکی و لەو میانەدا لەنێو ڕێکخراوگەلێکی ناحکومیدا هاتنە پێشەوە و وەک هەنگاوێک بۆ بوون بە پارتێکی سیاسی لە نەخشی سیاسی وڵاتدا دەستیانپێکرد. بە گوێرەی توغال بێت، ئەوا لەپاش سەرکەوتنی ئەکەپە لە هەڵبژاردنەکانی 2002 دا، ئیدی ئیسلامییەکانیش بەکاوەخۆ لە تێگەیشتنی ڕادیکاڵییەوە وەرچەرخان بەرەو نەزمی میانەڕەویی. ئەو لێرەوە ئەوە دەخاتە ڕوو کە لەپاش پێکەوەنانی حکومەتی ئەکەپە، ئیدی کارو چالاکی نێو شەقام و ڕەوتی ئیسلامی لە تورکیا کۆتایی هات. چونکە ژمارەی ئەوانەی لە تورکیادا خواستی دەوڵەتێکی ئیسلامییان هەبوو لە نەوەدەکاندا، لە 20% وە تاوەکو 2006 بوو بە 9%. هەروەها هەموو ئەو ڕادیکاڵانەی پێشوو کە دژبوون بە ڕامیاری پارتەکان لە هەشتاکاندا، هاتن پێوەندییان کرد بە ئەکەپەوە36.
هەروەک ئەوەی کە لە بەشەکانی داهاتوودا تیشکی دەخرێتە سەر. تەواوی ڕێبەرانی هودا پار ئەوانەی کە دیداریان لەتەکدا سازکراوە، هەمان بۆچوونی حکومەتی ئەکەپەیان هەیە و پێیان وایە لەم ڕامیارییەدا ئەو دووریە گرفتاوییەی نێوان شوناسی کوردی و دەوڵەت تا ئاستێکی دیاریکراو نێزیکراوەتەوە. لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەشدان کە حکومەتی ئەکەپە تا ئاستێکی باش لە پڕۆسەی دێموکراتیزەکردنی وڵاتدا بەشدارە و ئەوان ئێستە بنکە و بارەگا و چالاکی سیاسی ڕێپێدراویان نومایانی ئەو دیموکراتییەیە. بە گوێرەی کۆڵینەوەکەی ئەیوب، لە هەرجێیەکی دنیای ئیسلامدا دێموکراتییەت بوونی هەبووبێت، ئەوا پارتەکان ملیان داوە بۆ میانەڕەوی و چالاکی مەدەنی.
دیارە کە پارتە ڕادیکاڵ و دژە سیستەمەکان پێناسە دەکرێن بەو پارتانەی کە دژی ئەو ڕژێمانەن کە بوونیان هەیە و بە پارتی نایاسایی جودا دەکرێنەوە.
بەگوێرەی ئەو پێناسەیە پارتی هودا پار، پارتێکی دژە سیستەمە، چونکە لە بەیانات و ڕاگەیەنراوەکانی ڕێبەرایەتی پارتەکەدا و لە میتۆدی پارتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە هودا پار دارای کێشەگەلێکە لەتەک ئەو سیستەمەی کە لە گۆڕێدایە، بۆ نموونە لە ئامانجەکانی دیکەی بزووتنەوەکەدا هاتووە:
1$-سەرلەنوێ پێناسەکردنەوەی دەوڵەت و سیاسەت.$
2$-رەنگدانەوەی پڕەنسیپە بنچینەییەکان و بەهاکانی کۆمەڵگە لە سیاسەتداو باڵادەستکردنیان لە ژیانی ڕۆژانەدا.$
3$-هاوئاهەنگکردنی سیستەم لەتەک بەهاو باوەڕەکانی کۆمەڵگە، نەک کۆمەڵگە لەتەک سیستەمدا.$
4$- زیندوکردنەوەو بەها ئیسلامی و مرۆڤایەتییەکان کە بە مەبەست و بێ مەبەست پوکێنراونەتەوە. لەبەرنامەی پارتەکەدا دارشتنەوە و پێناسەکردنەوەی سیاسەت و دەوڵەت بەو مانایە نایەت کە لە پراکتیکیشدا ڕووانگەیەکی تەندرووستی بۆ تێگەیشتن لە دەوڵەت هەیە. موسلیش لەم بارەیەوە دەڵێت هزری ئیسلامیی بناژۆخواز برێتییە لە کاردانەوەی هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری ئەو ڕژێمەی کە لە گۆڕێدایە. بەواتایەکی دیکە کەنارگیریی و ڕادیکاڵبوونی گروپێکی دیاریکراو، ڕا#سنە#وخۆ وابەستەیە بە ژینگەی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە.$
لێرەدا هەردوو حیزبوڵڵا و هوداپارن دابڕین و دورخستنەوەیان لە نوێنەرایەتی سیاسی هەردو ئیسلام و شوناسی نەتەوەیی کورد سەریکێشاوە بۆ ڕادیکاڵبونیان و وێناکرانیان وەک گروپێکی پەڕگیر و نامۆ. کەواتە گەر بە نائاگایش ڕێکخراوێک لەنێو زەمینەی سیاسی وڵاتێکدا شوێنبکرێتەوە ئەوا میتۆدی ئەو ڕێکخراوە و بوونی خۆی میانەڕەوانەترە لەوانەی کە ڕادیکاڵ و پەڕگیرن. کەواتە حیزبوڵڵای پێشوو، هودا پاری ئێستا دەکرێت خۆبەخۆ ڕادەی ڕادیکاڵبونیان دابەزێت و ل%D
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 404 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 23-11-2017
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 02-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 02-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 404 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,415
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.438 چرکە!