ڕەشە چاو نییە
خڕە کفتە نییە
مەبەستی مەتەڵەکە قالۆنچەیی کیسەڵییە، (قالۆنچەی کیسەڵی: جۆرێک زیندەوەرۆچکەی بچووکە، خەریکی کۆکردنەوەی پشقلە) ڕەشە چاو نییە، مەبەست لە قالۆنچەیە، خڕە کفتە نییە، (کفتە: خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە و خڕە) مەبەست لە پشقلە لە خڕێتیدا بە کفتە چووێنراوە. وەڵام (قالۆنچەی کیسەڵی) . [1]