图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,034
图片 106,627
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەلەفییەت لە حەنابیلە تا داعش (بەشی سێیەم)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەلەفییەت لە حەنابیلە تا داعش (بەشی سێیەم)
文章

سەلەفییەت لە حەنابیلە تا داعش (بەشی سێیەم)
文章

$سەلەفییەت لە حەنابیلە تا داعش (بەشی سێیەم)$
نووسینی: زیرەک ئەحمەد ڕەحمان
$دەرهاویشتەی ئاوێتەبوونی ئیخوان و سەلەفییەت$
لە دوای شکستی عوسمانییەکان کە لەلایەن زۆرینەی سوننەوە وەک میراتگری خیلافەتی ئیسلامیی سەیردەکرا. چەندان بزووتنەوەی دینی لە وڵاتانی ئیسلامی دەرکەوتن بۆ دووبارە گێڕانەوەی حوکمی دینی. هەرچەند سەلەفییەت لە نیمچەدورگەی عەرەبی لە جڵەوی عوسمانییەکان دەرچوو و بڕوای بەم مەرکەزییەتەی ئەم خیلافەتە نەبوو. بەڵام لەوێشەوە بانگەوازەکەیان بۆ حوکمی دینی بوو.
لە دیارترینی ڕەوتی خیلافەتیی لە دنیای ئیسلامی لەم قۆناغەدا ئیخوان موسلمین بوون. هەرچەندە ئەم ڕەوتە ناسەلەفی بوون لە بنەڕەتدا، بەڵام بەردەوام موغازەلەی سەلەفییەتیان هەبوو.
بەڵام ئەمەی کە خاڵی وەرچەرخان بوو کە ئەم ڕەوتە ناسەلەفییەی بەستەوە بە سەلەفییەت، دەرکەوتنی ڕەوتێکی موتربەیی نێوان ئیخوان و سەلەفییەت بوو کە لەلایەن سەلەفییەتە تەقلیدییەکەوە بە سرووریناسرابوون.
محەمەد سروور زەینولعابدین کەسێکی ئیخوانی سووری بوو، دوای دابڕانی لە ئیخوان و چوونە سعوودیە و خوێندنی دینی لە زانکۆکانی ئەوێ. توانی فۆڕمێکی جیاواز لە سەلەفییەت بخاتەوە، ئەمەش سەلەفیی حەرەکیی هاوشێوەی سەلەفییەکانی پاکستان ڕەوتی ئیسحان ئیلاهی زەهیر. هەرچەند ئەم جۆرە ڕەوتە پێشتر زەمینەی سازببوو بە تایبەت لە میسڕ، هەروەها لە دەرەوی جیهانی عەرەبی وەک ئەبو ئەعلای مەودوودی، ڕەنگە ئەمە جۆرێک لە کاریگەر بوونی سەید قوتب بە ئیبن تەیمییە بووبێت لە مەسەلەی جەنگی دژی کافران و تەکفیر و کوفر و ئیمان ئەمە سەلەفاندنی ئیخوان بێت، یاخود ئیخوانیزەکردنی سەلەفییەت، دواجار ئیخوانی موتربەی سەلەفییەت کرد، چونکە سەلەفییەت مێژووی کۆنترە. ئەمە ئیخوانە خۆی بە سەلەفییەتدا هەڵواسییوە، گەرنا جگە لەم ڕەوتە ئیخوانییە سەلەفییە، باقی سەلەفییەت خۆی بە ئیخوان نابەستێتەوە و تەنانەت زۆرێکی سەلەفییەت ئیخوان بە ڕەوتێکی گومڕا دەزانن.
هەرچەندە لە سەرەتایی خۆگرتنییەوە، ئەم ڕەوتە بەهێزی پێوە دیاربوو، بەڵام وردە وردە بەرەو پووکانەوە دەچێت، ئەم ڕەوتە لە جیهاددا پچڕاوە، هەرچەندە ڕەنگە ناوکی شانە جیهادییەکان ئەم ڕەوتە بێت (کە دواتر دێینە سەری). لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕەوتە کۆکردنەوەی حەرەکییەتی ڕابوونی ئیسلامیی و ڕەوتی سەلەفییەتە، بەڵام ڕەنگە زۆر ئامادەساز نەبێت بۆ جیهاد، چونکە ئەم ئەم ڕەوتە دەیەوێ بە شێوەی گفتوگۆ و ململانێی سیاسیی بگاتە ئەو ئامانجانەی هەوڵی بۆ دەدات، بەم شێوەیە؛ نەوەیەکی بوێرتر لە دەست ئەم ڕەوتە دەردەچێت، کە نەترستر دەست بۆ ئەم مەلەفەی حاکمییەت دەبات، کە سەلەفیی حەرەکی دەیەوێت سیاسیانە دەستی بۆ ببات. بۆیە پووکانەوەی ئەم ڕەوتە لەسەر بەهێزبوونی ئیخوان و جیهادییەکان و سەلەفیی ماڵە کۆنەکەیە.
$سەلەفی جیهادیی$
ئەوەی لە سەرچاوەکاندا هاتووە، ئەیمەن زەواهیری، لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانی؛ یەکەم جار ئەم وشەی بەکارهێناوە. بەڵام بۆ ناساندنی ئەم چەمکە بە باشمان زانی لە زاری خودی ئەم ڕەوتەوە پێناسە وەربگرین؛ لە ناودارانی سەلەفی جیهادیی ئەبو محەمەد مەقدیسی وا پێناسەی ڕەوتێکە بانگەواز بۆ تەوحید دەکات لە ڕێگەی جیهادەوە. بەڵام ئەبو موسعەب سوری بە جۆرێکی تر پێناسەی دەکات و دەڵێت ڕەوتی جیهادی، ئەوانەن کە هەڵگری بیرۆکەی جیهادی چەکدارین دژی حکومەتەکانی وڵاتانی ئیسلامیی یان دوژمنانی دەرەکی. بەمەش هەڵگرانی عەقیدەی سەلەفی و چەکن لە هەمان کات.
$قاعیدە$
لە سەرەتای ساڵانی هەشتا، زۆرێکی لەو گەنجانی وڵاتانی کەنداو ڕوویانکردە ئەفغانستان بۆ جیهاد دژی یەکێتی سوڤیەت، لە ناویاندا ئوسامە بن لادن کە کەوتبووە ژێر کاریگەری بیری جیهادییەوە بە تایبەتی عەبدوڵڵا عەزام، ئەمەش چالاکییەکانی بن لادن لەگەڵ عەزام درووستکردنی ڕێکخراوی قاعیدەی لێکەوتەوە. عەزام ئیخوانێکی کاریگەر بە عەقیدەی سەلەفییەت لەگەڵ بن لادن سەلەفییەکی کاریگەر بە ئیخوان. هەرچەند بن لادن تا ساڵی (1990) هیچ گرفتێکی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە نەبوو، بەڵام داگیرکردنی کوەیت لە لایەن حکومەتی ئێڕاق و هاتنی هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ وڵاتانی کەنداو سەرەتای ناکۆکی بن لادن و سعوودیە بوو. بە واتا کۆتایی نێوان سەلەفییەتی دایک و نەوە جیهادییەکەی.
لەلایەن بن لادنەوە ئەمە قوت نەدەکرا، تا دوێنی ئەم هێزە لەلایەن دەزگا دینییەکانی سعوودیەوە هاندەدران دژی زلهێزەکانی کوفری جیهانی بە تایبەت ڕووسیا. کەچی هەمان ئەو دەزگا دینیانە پشتگیری هێزێکی کوفر دەکەن لەسەر خاکی موسڵمانان. ئەمەش سەلەفی جیهادیی کردە نەوەیەکی سەرەڕۆ دژی دەسەڵاتدارانی سعودیە و دەرخستنی دوفاقی زاناکانی. ئیتر سەدەی ڕابردو ڕێکخراوی قاعیدە بە شێوەیەکی بەرفراوان کەوتە چالاکیی نواندن، چەندین لقی ئەو ڕێکخراوە لە وڵاتانی ئیسلامیی کەوتنە چالاکی نواندن، لەگەڵ ئەمەدا چەندین گرووپی ئیسلامیی لێرە و لەوێ بەیعەتیان بەو ڕێکخراوە و ئەمیرەکەی دا. ڕووداوی یانزەی سێپتەمبەر لە سەرەتای سەدەی نوێ گەورەترین چالاکی مێژووی ڕەوتی سەلەفی جیهادیی بوو، بەڵام دوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و ئێڕاق، و کوژرانی بن لادن و ڕووداوەکانی دواتر تا سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی. دۆخەکە بە بارێکی تردا گۆڕا.
$حاکمییەت و دەوڵەت$
لە دیدی سەلەفی جیهادیی، لەبەر ڕۆشنایی ئایەتی (يا ايها الذين امنوا اطيعوا الله وأطيعوا الرسول واولي الامر منکم (سورەتی نیسا ء: ئایەتی50). ملکەچکردن بۆ وەلی ئەمر لەگەڵ ملکەچکردنە بۆ خوا و پێغەمبەر، ئەمەش بەوە دەبێت کە دەوڵەتداری هەبێت، بەبێ بوونی دەوڵەتی ئیسلامیی نایەتەدی و مەقاسیدی گەورەی شەریعەت پەکیدەکەوێت، دەوڵەتداری بەشێکی گەورەی ئیسلامە و وابەستەیە بە عەقیدەوە، لایەنە گەشاوەکانی ئایین کاتێک دەردەکەوێت کە دەوڵەت هەبێت و تێیدا شەریعەت پیادەبکرێت. مەسەلەی حاکمیەتی خوا، سەلەفی جیهادیی و ڕێبەرانی قاعیدە زۆر جەختی لەسەر دەکەنەوە، دەوڵەتی ئیسلامی لە سەر بنەمای حاکمیەتی خوا دادەمەزرێت، ئیتر دەستووری وڵاتان، سیستمە حوکمڕانیەکانیان، پەڕڵەمان، حیزب و دامەزراوەکانیان کافرن دەبێت کۆتاییان بێت و شەرعی ئیسلام جێبەجێبکرێت، هەر بەشداریەکیش لەو جۆرە حوکمڕانیەدا کوفرە یان پشتگیریکردنی کوفرە. چارەسەری ئەمەش زاڵبوونە بەسەر دەسەڵاتدا لە ڕێگەی هێزەوە لە سەردەمی نەبوونی پێشەوا بۆ مسوڵمانان کە ئەهلی حەلوعەقد ناتوانن کەسێک دیاری بکەن، کەسێک بە هێز خۆی دەسەلمێنێت و بانگهێشتی موسڵمانان دەکات تا لە دەوری کۆببنەوە و بەیعەتی بدەنێ. ئەمە هەمان بیرۆکەی حاکمی زاڵە (الحاکم المتغلب) بە زەبری شمشێر، کە لە دیدی سەلەفییەتدا هۆکاری دەستاودەستی دەسەڵاتە. ئەمە زۆر ڕوونە کە ئەم دیدە بۆتە هەوێنی بیری جیهادییەکانی ئێڕاق بە قاعیدەشەوە کە دواتر ڕێکخراوی (دەوڵەتی ئیسلامیی ئێڕاق)ی خستەوە.
$دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێڕاق و شام (داعش)$
ڕێکخراوێکی چەکداریی بیر و بۆچوونەکانی سەلەفی جیهادیی گرتۆتەبەر، بە بڕوای خۆیان هەوڵدەدەن بۆ گێڕانەوەی خیلافەتی ئیسلامی و جێبەجێکردنی شەریعەت، بە شێوەیەکی سەرەکی ئەندامان و هەژموونی لە ئێڕاق و سووریا بڵاوبۆتەوە لەگەڵ دەنگوباسی هەبوونیان لە وڵاتانی تری وەک باشووری یەمەن و لیبیا و سینا و مالی و سۆماڵ و باکووری ڕۆژهەڵاتی نێجیریا و پاکستان، لەو کاتەی دەوڵەتیان ڕاگەیاند لە 2014 تا کوژرانی لە 2019 ئەبوبەکر بەغدای وەکو خەلیفەی ئەو دەوڵەتە ئەژمار کرا.
داعش هەڵقوڵاوی ڕێکخراوی قاعیدەیە لە ئێڕاق کە ئەبو موسعەب زەرقاوی سەرپەرشتی دەکرد. زەرقاوی لە کۆتایی نەوەتەکان گروپی تەوحید و جیهادی دامەزراند. بەڵام دوای کەوتنی بەغدا لە 2004 لەگەڵ چەندان گرووپی تر (قاعیدەی جیهاد لە وڵاتی ڕافیدێن) یان دامەزراند. دواتر ئەم ڕێکخراوە لە 2006دا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تری سەلەفی جیهادیی ئەنجوومەنی شووڕای موجاهیدانی پێکهێنا. پاشان پەرەیسەند لە ساڵی 2006ەوە بە ناوی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ئێڕاق بەردەوامی بە کردەکانی دا. ئەڵبەت دوای کوژرانی زەرقاوی لە (2006)، ڕێبەرێتی کەوتە ئەستۆی ئەبو عومەری بەغدای.
دوای کوژرانی ئەبو عومەر بەغدای لە (2010)، ئەبو بەکر بەغدای دەبێتە ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامی ئێڕاق. ئەڵبەت دوای خۆپیشاندان و شەڕی ناوخۆیی سووریا ئەم ڕێکخراوە باڵێکی ڕێکخراوی قاعیدە لە سووریا دامەزراند بە ئەمیرایەتیی ئەبو محەمەد جۆلانی بە ناوی جەبهەی نووسرە لە ساڵی (2011). بەڵام لە (2012) ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێڕاق و شام (داعش) بە ئەمیرایەتی ئەبو بەکر بەغدای ڕاگەیاند و داوای هەڵوەشانەوەی جەبهەی نووسڕەی کرد ئەمەش ناکۆکییەکانیان قووڵتر کردەوە. پاشان لە (29/1/2014) داعش دامەزراندنی خیلافەت و بەیعەتی ئەبوبەکری بەغدای وەک خەلیفەی موسڵمانان ڕاگەیاند و هەردوو ناوی ئێڕاق و شامی لادا و ناوەکەی تەنیا دەوڵەتی ئیسلامی هێشتەوە بە درووشمی باقیە وتمتد هەر دەمێنێ و فراوانتریش دەبێت.
بەڵام دوای سێ ساڵ حوکمداری ئەو ناوچانەی حوکمیان تێدا کردووە، دواتر کەوتە پاشەکشە بە تایبەت لە ئێڕاق، تا دەوڵەتەکە لەناوچوو، سەرۆک وەزیرانی ئەوسای ئێڕاق حەیدەر عەبادی کۆتاهاتنی ئەو ڕێکخراوە سەلەفیە چەکدارەی ڕاگەیاند. دواجار خەلیفەکەی لە 2019 کوژرا، بەمەش گەورەترین و دیارترین ڕێکخراوی سەلەفی جیهادیی کە لە شێوەی دەوڵەتێکدا خۆی نمایشکرد و ڕووبەرێکی زۆری زەوی لەژێر دەست بوو بەرەو پووکانەوە چوو، تا ئاستی ڕاگەیاندنی کۆتاهاتنی.
لەگەڵ ئەوەی بەردەوام لەناوچوونیان دووپات دەکرێتەوە، بەڵام تا ئێستاش ئەم کەم تا زۆر جموجۆڵیان هەیە، لێرە و لەوێ مەترسیی دووبارە سەرهەڵدانەوەی لەلایەن تەنانەت هێزەکانی هاوپەیمانانیش دەدرێت.
$ئەنجام$
لە کۆی ئەم باسەدا توێژەر دەگاتە ئەو ئەنجامەی کە داعش بە تایبەتی و سەلەفی جیهادیی، پەیوەندیی دەرکەوتەیی و وەچەییان بەندە بە سەلەفیەتەوە. بەڵکوو داعش وەک نەوەی سەلەفی جیهادیی، سەلەفی جیهادییش زادەی سەلەفیی حەرەکییە کە لەنێوان ئیخوان و وەهابییەتەوە دەرچووە. ئەڵبەت وەهابییەتیش بە تونێلی ئیبن تەیمییەوە دەگەنە قوتابیەکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل. بۆیە زۆرێکی ئەهلی سوننە و سەلەفیەت بە گشتی نە دەتوانێ سەلەفییەتی جیهادیی بە گشتی و داعش بە تایبەتی بخاتە دەرەوەی ئیسلام، نە دەتوانێ بیگرێتەخۆ، چونکە بە هەر جۆرێک ڕەوادان بە داعش تووشی قەیرانیان دەکات؛ کێشەیان لەگەڵ دەسەڵات و دۆشدامانیان لەنێوان گوێڕایەڵیی وەلی ئەمر و شەرعیەتە سەلەفیەکەی داعش. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览483
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 26-05-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 哲学
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 03-12-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-12-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览483
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,034
图片 106,627
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!