#پارتی دیموکراتی کوردستان#، ڕازی بووە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# گۆڕانکاری لەو پۆستە حکومییانە بکات کە ئامانجییەتی بەرپرسەکانی بگۆڕێت، بەم نزیکانەش گۆڕانکارییەکان ڕادەگەیەنرێت.
لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان پارتی و یەکێتی کراوە، پارتی ڕازی بووە یەکێتی گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکات، کە مەبەستییەتی.
گرنگترین گۆڕانکارییەکانی یەکێتی بریتین لە پۆستی وەزیری پێشمەرگە و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و چەند پۆستێکی دیکەی ئەمنیی.
کە یەکێتی ئێستا سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانە بۆ ئەو پۆستانە و بەم نزیکانە دەست بە گۆڕانکارییەکان دەکرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 383 mal angesehen