کەللەی خڕە و حەوت کونە، مامۆستا گەورەی منە
ئەو کەسەی ئەوەی نەبێت لەگەڵ خۆیدا دوژمنە
مەتەڵەکە باسی دوو شتی جیاواز دەکات، کەللەی خڕە و حەوت کونە، مەبەست لە سەری مرۆڤە کە حەوت کونی تێدایە، دوو چاو، دوو کونە لووت، دوو کونە گوێ، لەگەڵ دەم، هەروەها مەبەستی دووەمی مەتەڵەکە ئەوەیە کە هەر کەسێک لە ژیاندا مامۆستای نەبێ، لێکدانەوەی بۆ بکات، بە بیری بچووکی خۆی، تووشی زیان دەبێت. وەڵام (کەللەی سەر و ژیریی) .[1]