图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,643
图片 106,173
书籍 19,172
相关文件 96,585
Video 1,318
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نامەیەکی مێژوویی مستەفا بارزانی بۆ جەنەڕاڵ دیگۆل: ”بەبێ مەرج، چەک بە عێراق مەدەن“
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەیەكی‌ مێژوویی مسته‌فا بارزانی بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل

نامەیەكی‌ مێژوویی مسته‌فا بارزانی بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ئەم دۆستایەتی و هاوکاریکردنەی فەڕەنسا بۆ کورد، لە چەند ساڵی ڕابردووی حوکمڕانیی کورددا لە باشووری کوردستان، ڕۆڵی کاریگەر و بەرزیان نواندووە و ئێستاش وێڕای بەردەوامیدانی، ئەو پەیوەندییە گەشەی زیاتری کردووە و دەروازەی داهاتوویەکی باشتریش لەبەردەم کورد و فەڕەنسییەکاندا کردووەتەوە، کە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی #مستەفا بارزانی#، کە لە کاتی شۆڕشدا، لە نامەیەکی تایبەتیدا بۆ جەنەراڵ دیگۆل، باس لە مەزڵوومیەتی گەلی کورد دەکات و لەپێناو پاراستنی گیانی نەتەوەکەیدا، داوای هاوکاری و پشتیوانی لە (جەنەراڵ دیگۆل) دەکات.

ئەم نامەیەش یەکێکە لە و نامانەی کە سەرکردەی مێژوویی کورد مستەفا بارزانی ناردووێتی بۆ دۆستەکانی کورد و هاوپەیوەندییەکان لەگەڵ شۆڕشی کورد، کە نامەی (مستەفا بارزانی)یە لە گەرمەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە و لە 8ی شوباتی 1968دا ناردوویەتی بۆ جەنەڕاڵ (دیگۆل)ی سەرکردەی هەرە ناسراوی وڵاتی فەڕەنسا.

ئەوکات پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ چەکی ئەتۆمی و دەستگرتن بەسەر وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان لەوپەڕی جۆش و خرۆشیدا بوو، هەروەها پێشبڕکێ لەنێوان ئۆردوگای سەرمایەداری بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و سۆشیالیستی کۆمۆنیستی بە سەرۆکایەتیی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران لە لوتکەدا بوو، لەپێناو نەوت و بەرژەوەندیی باڵای وڵاتان، لە ئاست زوڵم و زۆرداریی ڕژێمی داگیرکاری ئێڕاقی ئەوکات، کە هەموویان بێدەنگییان هەڵبژاردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا چاوی خۆیان لەئاست کارەساتەکاندا داخستبوو، دیموکراسیەتیش لە هەڕەتی لاوازیدا بوو، ئێڕاق پەیڕەوی نەدەکرد و نەدەچووە ژێر باری.

هەر بۆیەش، پڕۆسەی ئازادی نەدەگەیشتە کوردستان، بەڵکوو بەپێچەوانەوه، شاخەکانی کوردستان و گوندەکانی بە ناپاڵم و بۆمب کاول دەکران و لە ئاسمانەوە زەوی و مرۆڤی کوردی سڤیلیان دەپێکا، لە و ساتەوەختەشدا، لە جیهانی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا، هیچ کەس هەست و ویژدانی بۆ کورد و پرسی کوردستان و شۆڕشەکەی نەدەجووڵا، تەنیا ئەو ڕۆژنامەنووسانە نەبێ، کە هاتبوونە شاخەکانی کوردستان و دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ مستەفا بارزانی و پێشمەرگەکانی کوردستاندا ئەنجام دەدا و بە چاوی خۆیان زوڵم و زۆر و ئازار و مەینەتیی گەلی کورد و کاولکاریی کوردستان و ئازایەتی و قارەمانێتیی پێشمەرگەیان تۆمار دەکرد.

لەم ڕێگایەشەوه، بارزانی هەوڵە دیبلۆماسییەکانی خۆی دەخستە ڕوو، کە لەم بەڵگەنامەیەدا بەڕوونی دیارە و تیشک دەخاتە سەر بیر و بۆچوونی و لە چۆنیەتیی هەوڵە گەورەکانی بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئازادی و دەستەبەرکردنی مافی گەلەکەی، دۆست و هاوپەیمانی بۆ کاروانی خەباتە ڕزگاریخوازییەکەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەستەبەر دەکات.

ڕۆڵی مستەفا بارزانی لە بەرەوپێشبردنی شۆڕش و گەل و هەوڵی بێوچانی بۆ بەئەنجام گەیاندنی مافی نەتەوایەتیی کورد بوو، کە درێژ کراوەتەوە بۆ ئەمڕۆی سەرکردایەتیکردنی سەرۆک مەسعود بارزانی و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییەی نێوان فەڕەنسا و کورد لەدوای ڕاپەڕینەوە، بە قۆناغی جیاواز، هەتا شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەتا بە ئێستاش دەگات، فەڕەنسا باشترین و چالاکترین ڕۆڵی دۆستایەتیی بەرانبەر بە کورد هەبووە.

لەم ڕوانگەیەوە و پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی و بایەخ و گرنگیی نامەکەی (مستەفا بارزانی) بۆ (جەنەڕاڵ دیگۆل) لە و بارودۆخە دژوارەدا، پرۆفیسۆر د. کەیوان ئازاد ئەنوەر، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی پێی گوتین: ”دەقی ئەم نامەیە پێمان دەڵێت، کە (مستەفا بارزانی) سەرەڕای دابڕانی زۆرینەی هاونەتەوەکانی لە ڕووداوەکانی جیهان و نیشتمانەکەی (کوردستان) لە و پێشکەوتنانەی لە و سەردەمەدا لە جیهان ڕوویان ئەدا، بەڵام ئەم سەرکردەیە بەئاگا بوو لەوەی، لە جیهان چی ڕوو دەدات و بۆ ڕوو دەدات. بەڵگەی ئەوەش لەم نامەیەوە دەست دەکەوێت کە لە ڕێکەوتی (8ی شوباتی 1968) بۆ (شارل دیگۆل/1890-1970)ی سەرۆکی فەڕەنسا نێردراوە.
نامەکە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ئێڕاق داوای کڕینی چەکی لە دەوڵەتی فەڕەنسا کردووە، تا لە دژی کوردی ئێڕاق بەکاری بهێنێت. ئەوە لەکاتێکدا، دەوڵەتی فەڕەنسا پشتیوانیی لە شۆڕشی گەلی ڤێتنام کردووە دژ بە داگیرکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام لەبری ئەوەی پشتیوانیی لە (شۆڕشی ئەیلوول)ی کورد بکات لە باشووری کوردستان، بڕیار بوو چەک بە دەوڵەتی ئێڕاق بفرۆشێت، کە دژایەتیی کورد و شۆڕشەکەی دەکات. (مستەفا بارزانی) وەک سەرکردەی شۆڕشی کورد لە و کاتەدا و بەناوی نەتەوەی کوردەوە، ویستوویەتی و مەبەستی بووە ئەو پەیامە بداتە سەرۆکی فەڕەنسا، کە نابێت ئێوە بەدەم داوای دەوڵەتێکەوە بچن، تا چەکی پێ بدەن و دژایەتیی شۆڕشێکی ئازادیخوازی پێ بکات، لەکاتێکدا پشتیوانی لە شۆڕشێکی دیکە دەکەن، ئەویش شۆڕشی گەلی ڤێتنامە بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەیان. لەوانەش سەرنجڕاکێشتر ئەوە بووە کە (جەنەڕاڵ دیگۆل) خۆی وەک سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی ئازادیخوازی گەلی فەڕەنسا لە دووەمین جەنگی جیهانی دژ بە داگیرکاری دەوڵەتی ئەڵمانیای نازی وەستا، لەنێوان ساڵانی (1941-1944)دا. تەنانەت دواجار توانیی وڵاتەکەی لەژێر دەستی ئەڵمانەکان ڕزگار بکات و سەربەخۆیی بۆ وڵاتەکەی بەدەست بهێنێتەوە، کەچی ئێستا دەیەوێت پشتیوانی لە وڵاتێکی داگیرکار بکات و لە شۆڕشێکی ئازادیخواز بدرێت. هەروەها ئەوەی بەبیر سەرۆکی فەڕەنسا هێناوەتەوە کە ئایا دەزانیت چەک و شەڕ و داگیرکاری چ کارەسات و ماڵوێرانییەک بەسەر مرۆڤایەتیدا دەهێنێت؟“

ئەو مامۆستایەی زانکۆ، دەشڵێت: ”نابێت ئەوەش لەیاد بکەین کە دەوڵەتی فەڕەنسا و سەرۆکەکەی لە پشتیوانیکردنی گەلی ڤێتام دژایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد، کە لە ساڵانی دووەمین جەنگی جیهانی و ساڵانی جەنگی سارد، یەکێک بوو لە لایەنگر و پشتیوانەکانی، بەڵام لە ڕووداوەکانی جەنگی ڤێتنامدا لە ساڵانی (1955-1975) ڕەخنەی لێ گرت و دژی وەستا. ئەوەش دەریخست ئەو سەرۆکەی فەڕەنسا، بەهای مروڤایەتی و شۆڕش لەپێناو سەربەخۆیی، زۆر لەپێش هاوپەیمانی و بەرژەوەندیی هاوبەش داناوە. لەم دەلاقەیەشەوە (مستەفا بارزانی) پەیامەکەی ناردووە و داواکەی گەیاندووەتە سەرۆکی فەڕەنسا، ئەو کەسایەتییەی لەنێوان ساڵانی (1959-1969) سەرۆکی فەڕەنسا و دووەمین زلهێزی کیشوەری ئەورووپا بوو.“

لە درێژەی قسەکانیدا د. کەیوان گوتی: ”جەنگی ڤێتنام لە (1ی تشرینی یەکەمی1955ز) تا (30ی نیسانی 1975) بەردەوام بوو، دوای ئەوەی ئەمریکییەکان وڵاتەکەیان داگیر کرد و دژ بە ڕژێمە سۆشیالیستییەکەی وەستان، بۆیە گەلی ڤێتنام بۆ ماوەی (19) ساڵ دژ بە داگیرکاریی ئەو وڵاتە و دەسەڵاتدارە بەکرێگیراوەکەی وەستایەوە، بەڵام دواجار هەوڵی سەربەخۆخوازیی گەلی ڤێتنام بەسەر شەڕانگێزیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەر کەوت.
شۆڕشی کوردیش، ناسراو بە شۆڕشی ئەیلوول، لە (11ی ئەیلولی1961)، تا (6ی ئازاری1975)، دژ بە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئێڕاق بەرپا بوو، بەڵام دواجار بە پیلانێکی نێوەدەوڵەتی لە ڕێککەوتنامەی جەزائیر، دووچاری نسکۆ هات، کە ئەمریکییەکان و تەنانەت وڵاتانی ئەورووپایش لەم شکستەدا ڕۆڵی کارایان هەبوو، لەکاتێکدا وڵاتێکی ئەورووپیی وەک فەڕەنسا، ڕۆڵی لە سەرخستنی شۆڕشی ڤێتنامدا هەبوو.“

هەر سەبارەت بەم نامەیە، ساسان دەروێش، ڕۆژنامەنووس لە هۆڵەندا، دەنووسێت: ئەمە وەک بیرهێنانەوەیەک، لە یەکێک لە بەڵگەنامە گرنگ و مێژووییەکانی نەتەوەکەمانە و وەک بەڵگەنامەیەکی گرنگی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی باشووری کوردستان بە جیهانی دەرەوە و گەڕان بە دوای پەیداکردنی هاوکار و دۆست و لایەنگر بۆ مافە ڕەواکانی نەتەوەکەمانه.

هەروەها ساسان دەروێش، سەبارەت بە گرنگی و بایەخ و دەستکەوتی نامەکە لە و سەروەختەدا دەنووسێت: هەر لەدوای نامەکەی بارزانی بۆ جەنەڕاڵ دیگۆل، کۆمەڵێ پەڕڵەمانتار و نووسەر و هونەرمەندی ناوداری فەڕەنسی کەوتنە خەبات بۆ ئەوەی کە مەرجی بەکارنەهێنانی چەکی فەڕەنسی دژی گەلی کورد بکەنە خاڵێکی گرنگی حکوومەتی فەڕەنسا، بۆ فرۆشتنی هەر جۆرە چەکێک بە دەوڵەتی ئێڕاقی ئەو سەردەمە، کە ئەمەیش کایگەرییەکی بەهێزی هەبوو لە و ساتەوەختەدا.

دەقی نامەکەی مستەفا بارزانی بۆ دیگۆل:

جەنەڕاڵ..
بواری پیرە پیاوێکی وەکوو من بدە، تا ئەم داواکارییە گرنگەتان بۆ ڕەوانە بکات، پیرە پیاوێک، کە لە سەرەتای لاوێتییەوە، بۆ ئازادی و پاراستنی کەرامەتی گەلەکەی خەبات دەکات. ئێوە گەورەترین خەباتگێڕی ڕاپەڕینن لە ئەورووپا، ئێوەن کە وڵاتەکەی خۆتان بەرەو سەرفرازی برد، ناتوانن کە هاوهەستیی گەلی کوردی شاخنشین نەبن کە ماوەی شەش ساڵی ڕەبەقە لە باکووری ئێڕاق، لە خەباتی بێوچاندایە، لەوەش زیاتر، ئێوە سەرۆکی فەڕەنسان، سەرۆکی ئەو نەتەوە بەرز و باڵایەن کە پرەنسیپی ئازادییە سیاسییەکان و مەبدەئی مافی چارەی خۆنووسینی گەلانی پێشکەش بە دونیا کرد، لەوەش زیاتر ئێوە (جەنەڕاڵ دیگۆل)ی ڕزگاریکەری سەرجەم وڵاتە بێگانە فەڕەنسی زمانەکانە، دوژمنی سەرسەختی هەموو واتایەکی چەوساندنەوەیە و دۆستی ڕاستەقینەی هەموو کەسێکی ئازادیخوازە.
جەنەڕاڵ.. ئێوە سوور بوون لەسەر ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر شەڕی (ڤێتنام)، من بێ گومانم کە لەلای ئێوەدا مەسەلەی گەلی کورد لە هی ڤێتنامییەکان کەمتر نییە.
ئێمە لەم شەڕ و خەباتەی پاراستنی نەتەوەکەماندا، بەتەواوەتی تاک و تەنیاین، سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئێمەی پشتگوێ خستووە، هەروەها چەندین زلهێزیش لە یارمەتیدانی ئێڕاق، بە نوێترین چەکی وێرانکار، پێشبڕکێی یەکتر دەکەن، بۆیە دوا لایەنێک مابێتەوە کە ئێمە چاوەڕوانی ئومێدی لێ بکەین، تەنیا (دیگۆل)ی فەڕەنسایە.
ئەمڕۆ، کە ئێڕاقییەکان داوای چەک لە فەڕەنسا دەکەن، ئێمە لامان وایە بەبێ چارەسەرکردنێکی مەبدەئیی کێشەی کورد، هەر چەک ناردنێک بۆ ئێڕاق، تەنیا دەبێتە هۆی کاولکردنی وڵاتمان و کوشتنی بەکۆمەڵی ئافرەت و منداڵانمان. قورئانی پیرۆز دەڵێ: (بۆ هەموو مرۆڤێک لە ئاسماندا بەهەشتێکی بچووک هەیە، کە لە کاتی نوێژدا دەتوانێت ڕووی تێ بکات). ئێوە و فەڕەنسا بەهەشتی ئاسمانی ئێمەن.“

مستەفا بارزانی
ئێڕاق – کوردستان 8ی شوباتی 1968

دیگۆل کێیە؟

سەرکردەی دیار و ناسراوی ئەورووپا، (چارل دیگۆل) سیاسەتمەدار و جەنگاوەر و سەرۆکی ناوداری میژووی فەڕەنسایە، لە ساڵی 1890 لە شاری (لیل) لە فەڕەنسا هاتووەتە دونیاوە، ئەم سەرکردە بوێرەی فەڕەنسا، ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە ئازادکردنی فەڕەنسا و سەربەخۆبوونی، بە و هۆیەشەوە، زۆر پلە و پایەی لە ئەستۆ گرتووە لەوانە، فەرماندارێتیی بەرگریی نیشتمانیی کردووە لە ساڵی 1940 دژی ئەڵمانیای نازی لە جەنگیی دووەمی جیهان، دواتر لە 18ی کانوونی دووەمی ساڵی 1943 لە لەندەنەوە سەرۆکایەتیی حکوومەتی فەڕەنسای ئازادی کردووە، هەروەها سەرۆکایەتیی لیژنەی فەڕەنسی بۆ ڕزگاریی نیشتمانی کردووە کە دواتر بوو بە حکوومەتی کاتیی کۆماری فەڕەنسا لە حوزەیرانی 1944، جەنەڕاڵ دیگۆل یەکەم سەرۆکی کۆماری پێنجەمی فەڕەنسا بوو. لە ساڵی 1970 لە کۆلۆمبیا کۆچی دوایی کرد.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览483
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.basnews.com
挂钩项目: 3
Publication date: 06-12-2022 (2 年份的)
No specified T3 57: No specified T4 1442
No specified T3 58: No specified T4 1449
普罗旺斯: France
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 07-12-2022
本文已被审查并发布( سەریاس ئەحمەد )on08-12-2022
此产品最近更新( سەریاس ئەحمەد ):07-12-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览483
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.170 KB 07-12-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,643
图片 106,173
书籍 19,172
相关文件 96,585
Video 1,318
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!