ناو: ڕوئیا
نازناو: ڕوئیا پیرایی
شوێنی لەدایکبوون: #کرماشان#
$ژیاننامە$
لیستی ناوی 100 ژنی کاریگەری جیهان بۆ ساڵی 2022 لەلایەن دامەزراوەی بەریتانی بی بی سی بڵاو کرایەوە، (ڕوئیا پیرایی) کچی #مینوو مەجیدیی# کرماشانی ناوی لە لیستی 100 ژنی کاریگەری جیهاندایە.
ڕوئیا پیرایی، ئەو کاتەی قژی بڕاوی دایکە شەهیدکراوەکەی لە خۆپیشاندانەکانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە دەستەوە گرتبوو و لە گۆڕستانەوە خۆڕاگرانە ڕاوەستابوو و پەیامی بۆ کچ و کوڕانی نیشتمانەکەی دەنارد و داوای بە دەنگەوە هاتنی دەکرد لەسەر مافەکانیان، ناوبانگی پەیداکرد و هەر ئەوەش وای کرد سەرۆکی فەرەنسا لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لێبکات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 311 mal angesehen