بەری هەسانە پشتی خووری
سا هەڵیبێنە کێ بۆ تۆی دووری
مەبەست لە کڵاوی شوانە، (کڵاوی شوان: لە خووری بەرگن درووستدەکرێ، شوێنی سەرەکەی قووڵ و درێشکۆلەیە، قەراغەکانی گەورەن، بۆ ئەوەی باران تەڕی نەکات) بەری هەسانە پشتی خووری، واتە: کڵاوی شوان لە خووری بەرگن درووستدەکرێت و ناوەکەی لووسە، سا هەڵیبێنە کێ بۆی دووری، واتە: هەلاجەکان درووستی دەکەن، بەتایبەتیی ئەوانەی پەستەک و لباد درووستدەکەن. وەڵام (کڵاوی شوان) .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 335 times