پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتوک PDF 19,226
فایلێن پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە (107) ەمین ساڵیادی لەسێدارەدانیدا شێخ عەبدولسەلام بارزانی یەکەمین ڕابەر بووە داوای سەربەخۆیی کوردستانی کردووە
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پ. د. عەبدولفەتاح بۆتانی

پ. د. عەبدولفەتاح بۆتانی
پ. د. عەبدولفەتاح بۆتانی

مێژوونووس عەبدولمونعیم ئەلغولامی کاتێ وەسفی #شێخ عەبدولسەلام بارزانی# دەکات، دەڵێت: (زۆر بوێر و دلێر و بەسام و خواپەرست و زاهید بوو)، هەروەها سدیق دەمەلووجی کە لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی ژیاوە و، لە ساڵی 1907دا لە ئامێدی چاوی پێی کەوتووە، بەوە وەسفی دەکات کە (شێخ دەیویست لە هەموو شت بگات، تابڵێی زیرەک و بیرتیژ بووە).

بۆیە دەتوانین بڵێین کە بزووتنەوەکەی شێخ عەبدولسەلام یەکەم بزووتنەوەی چەکداری بووە کە ئامانجگەلی ڕوون و دیاری سیاسی و نەتەوەیی هەبووە، داواکارییەکانی بزووتنەوەکەی گەیاندووەتە دەوڵەتی عوسمانی، هەروەها شێخیش یەکەم کەس بووە لە مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و بە هۆکارگەلی سیاسی لە سێدارە دراوە.
هەموو ئەوانەی بەدواداچوونیان لەسەر قۆناغە جیاوازەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان کردووە، ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە زۆربەی ئەو بزووتنەوە و ڕاپەڕینانەی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دەرکەوتوون، نەیانتوانیوە لە بەردەم هێرشی ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بووە، خۆڕاگر بن، سەرەنجامیش ئەو بزووتنەوە و ڕاپەرینانە بە دەستگیرکردنی سەرکردەکانیان، یان خۆبەدەستەوەدانیان، یانیش کوشتنی ئەو سەرکردانە کۆتاییان هاتووە، بەڵام تەنیا ئەو بزووتنەوە و ڕاپەڕینە چەکدارییانەی لە دەڤەری بارزان، کە هەر لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە سەریان هەڵداوە، بەو ئاکامە کۆتاییان نەهاتووە و تەنانەت بە گرتنی شێخ عەبدولسەلام (1874 تا 1ی 12ی 1914) کە دواتر لە مووسڵ لە سێدارە دراوە، بڵێسەی شۆڕش نەکوژایەوە، یان کاتێک تورکیا لە ساڵی 1932 #شێخ ئەحمەد بارزانی# (1892-1969) ڕادەستی ئێڕاق کردەوە و ناچاری کرد لە مووسڵ نیشتەجێ بێت، بەمەش نەوەستا و بۆ ناوەڕاست و باشووری ئێڕاق دووری خستەوە، یان بە نسکۆی شۆڕشی 11ی ئەیلوولی 1975 کە لە ئاکامی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی جەزائیر لە 6ی ئاداری1975 ڕووی دا، یانیش بە ماڵاوایی سەرکردە و ڕابەری شۆڕشی هاوچەرخی کورد لە یەکی ئاداری ساڵی 1979 نەیانتوانی کۆتایی بە شۆڕش بهێنن.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، هۆکار و فاکتەرەکان بۆ بەردەوامبوون و درێژەپێدانی شۆڕشەکان لە دەڤەری بارزان چین؟

لێرەدا لەسەر خاڵێک دەوەستم و جەختی لێ دەکەمەوە، من لەو باوەڕەدام کە ئەوەی لە هەموو شتێک گرنگترە کە لێکدانەوە و شرۆڤەی ئەم دیاردە مێژووییەی بۆ بکرێت، ئەوەیە کە هۆکارێکی خودی کاریگەریی هەبووە بۆ سەر بەردەوامبوونی زیاتری ئەو بزووتنەوانەی لە دەڤەری بارزان سەریان هەڵداوە، هەر ئەو بزووتنەوانەش کاریگەرییان زۆرتر بووە بەراورد بەو بزووتنەوانەی پێش ئەوان سەریان هەڵداوە، یان لەو سەردەمەی ئەوان هەبوون، یانیش دوای ئەوان بەرپا بوون، ئەم فاکتەش پەیوەستە بە سرووشتی یەکگرتوویی بارزانی کە شێخانی بارزان دایانمەزراندووە و، خۆی لەو ڕایەڵە بەهێز و پتەوەی نێوان ئەندامانی ئەو عەشیرەتەدا دەبینێتەوە، هەروەها لەو پەیوەندییە ڕۆحییەی کە بە تەریقەتی شێخانی بارزان (تەریقەتی نەقشبەندی) دەبەستێتەوە، کە ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکە ڕێکخست، ئەمەش توانای ئەوەی پێ بەخشی کە بەرەوڕووی هەموو پەرەسەندنە سیاسییەکان بوەستێتەوە، کە لە باشووری کوردستان هاتنە کایەوە.

لەگەڵ ڕۆژگاردا، بارزانییەکان بوون بە چەقی جەمسەری پتەو و دڵسۆز و جێ متمانە و ڕەهای وەلا و هەواداری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نیشتمانی لە باشووری کوردستان، هاوکات بارزان بوو بە چەقێکی سەرەکیی بەرگریی نەتەوایەتیی کورد، بۆیە دەتوانین بڵێین کە ڕۆڵی بارزانییەکان هەر لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمینەوە کاریگەریی لەسەر سەرهەڵدانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد هەبووە، لەم بارەوە نووسەر کەریم یڵدز دەڵێت: (شێخەکانی بارزان ڕۆڵێکی بەرچاو و گەورەیان لە سەرهەڵدانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد و پەرەسەندنی لە ئێڕاقدا هەبووە)، یان بە قسەی ئەدکار ئۆبلانس کە دەڵێت: (بارزان بەردی بناغەی یەکەمی بزووتنەوەی کوردی و پەرەسەندنی ئەو بزووتنەوەیان داناوە، ئەمەش بوو بە هێمایەک بۆ هەموو بزووتنەوەکانی کورد).

شێخ عەبدولسەلام بارزانی تەوەری فاکتەری خودی و بابەتی بوو، شێخ کۆمەڵێک چاکسازیی لە ناوچەکەدا ئەنجام داوە، لەوانە: لابردنی جەور و ستەم، هەوڵدان بۆ لابردنی سیستمی ئاغایەتی بەو پێیەی بەربەستە لە بەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگە و، بووە بە کوتکی دەستی دوژمنانی کورد، هەروەها دابەشکردنی زەوی بەسەر جووتیاراندا، پێکهێنانی لێژنە لە گوندەکان، جا بۆ پارێزگاریکردن لەم دەستکەوتانە، فەرمانی دا لە هەر گوندێکدا هێزێکی چەکدار درووست بکرێت، تاکو لە کاتی پێویستدا ئامادە بێت.

دوای ئەوەی شێخ عەبدولسەلام کاروباری ناوچەکەی ڕێکخست، ئینجا دەستی بە چالاکیی سیاسی کرد و پەیوەندییەکی زۆری بە سەرکردەکانی کۆمەڵە سیاسییەکانی کوردی و ڕۆشنخوازانی تورکەوە کرد، لە هەمووی ئەوانە گرنگتر ئەوە بوو کە شێخ توانی بێتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتییەوە، بۆیە دەبینین کە لە ساڵی 1911دا داوای کرد سەردانی بەریتانیا بکات و، مەسەلەی سەربەخۆیی کوردستان بخاتە بەردەم پاشای ئەو وڵاتە. ئەو لێدوانەی شێخ لەو کاتەدا تا بڵێی مەترسیدار بوو، بە تایبەتی لەلایەن پیاوێکی ئایینی لە ناو دەوڵەتێکی (ئیسلامی)دا، بەڵام کە ئەو لێدوانەی دا، چونکە سیاسەتمەدارە و هەوڵ دەدات گەلەکەی ڕزگاربکات و ستەمی لەسەر لاببات، شێخ عەبدولسەلام پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتبوو، چونکە ئەو کاتە زۆر چاک لە سیاسەتی ئەمری واقیع گەیشتبوو، خاوەن بیر و دید و ڕوانینێکی کراوە بوو، دوور لە چەقبەستنی ئایینی و دەمارگیریی بێزەوری مامەڵەکردن لەگەڵ دۆزی نەتەوەیی و دوور لە چوارچێوەگەلی تەسکی ئایینی، ڕەنگە ئەمەیان مێژوونووس عەبدولمونعم ئەلغولامی کە لە ڕووداوەکان نزیک بوو، زیاتر بۆمان ڕوون بکاتەوە، کاتێک وەسفی شێخ دەکات و دەڵێت: (زۆر بوێر و دلێر و بە سام و خواپەرست و زاهید بوو)، هەروەها سدیق دەمەلووجی کە لە سەردەمی شێخدا ژیاوە و، لە ساڵی 1907دا لە ئامێدی چاوی پێی کەوتووە، بەوە وەسفی دەکات کە (شێخ دەیویست لە هەموو شت بگات، تا بڵێی زیرەک و بیرتیژ بووە.)

بۆیە دەتوانین بڵێین کە بزووتنەوەکەی شێخ عەبدولسەلام یەکەم بزووتنەوەی چەکداری بووە کە ئامانجگەلی ڕوون و دیاری سیاسی و نەتەوەیی هەبووە، داواکارییەکانی بزووتنەوەکەی گەیاندووەتە دەوڵەتی عوسمانی، هەروەها شێخیش یەکەم کەس بووە لە مێژووی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و بە هۆکارگەلی سیاسی لە سێدارە دراوە.

جێی سەرنجە شێخ عەبدولسەلام بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەی پەنای بۆ چەک نەبردووە، مەگەر هەموو دەروویەکی ئاشتییانە و دیپلۆماسیی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عوسمانی لێ گیرابێت، بۆیە بزووتنەوەکەی شێخ بە پێشەنگی تێکۆشانی کورد دەژمێردرێت لە هەردوو بواری سیاسی و سەربازیدا.

دەگەڕێمەوە سەر باسکردنی مەسەلەی هۆکارەکانی بەردەوامبوونی بزووتنەوە چەکدارییەکانی نیشتمانی لە بارزان، لێرەدا نموونە بە قسەی شێخ عەبدولسەلام دەهێنمەوە، کاتێ بردیانە بەردەم پەتی سێدارە کە هۆشداریی بە دەسەڵاتدارانی عوسمانی دا، لە هەوڵ و ئەنجامەکانی لەسێدارەدانی، بۆیە پێی گوتن: (ژیان و مردن لای من هاوشێوەن، بەڵام مردنم بەو شێوەیە لە بەرژەوەندیی دەوڵەتدا نییە)، کە مەبەستی لەسێدارەدانی بوو بەو شێوە ئاشکرایە، دواتر دەمەلووجی باس لەم شێوەی لەسێدارەدانی دەکات کە دەڵێت: بە ئاشکرا لە سێدارەدانی شێخ سۆزی کوردانی هێنایە جۆش.

هەروەها قسەی (عەلی محەمەد ئەمین ئاغا مزووری) کە گەنجێکی هاوڕێی شێخ بوو، کە بە دلێری و بوێرییەوە چووە بەردەم پەتی سێدارە، بە کوردی هاواری کرد و وتی: (قوڕ بەسەر حکومەت. بارزانییەکان بە لەسێدارەدان لەناو ناچن. بارزانییەکان قەد نامرن).

لە ئێوارەی ڕۆژی 5ی موحەڕەمی 1333 ک، بەرانبەر 20ی تشرینی دووەمی 1330ی ڕۆمی، کە دەکاتە یەکی کانوونی یەکەمی 1914، شێخ و هەر سێ هاوڕێی لەسێدارە دران، پێش ئەوەی بە خاک بسپێردرێن، وێنەیەکی شێخیان گرت، کە هێشتا لەگەڵ هاوڕێکانی بە پەتی سێدارەوە بوون، ئەو کاتە والی (سلێمان نەزیف) زۆر بە لەخۆباییبوون و شانازییەوە لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی سێدارە وەستابوو، دەستەی دیوانی عورفی کە حوکمەکەیان دەرکرد، دەوریان دابوو، ئەو وێنەیەی لەسەر کارتی پۆستال دانا و بە جیهان و لەنێو بارزانییەکاندا بڵاوی کردەوە، دەمەلووجی پێی وایە ئەم هەڵسوکەوتە هەڵەیەک بوو، کە دواتر باجێکی گەورەی لێ کەوتەوە.

قسەکەی شێخ و هاوڕێ گەنجەکەی، ئەو پەڕی وردی و دووربینی و دیدگا فراوانیی تێدا بوو، بارزانییەکانیش درێژەیان بە خەبات دا و لەسەر ڕێبازی شێخ بەردەوام بوون، ئەوان دەستەوەسان نەبوون و ئۆقرەیان نەگرت، بەڵکوو بزووتنەوە نیشتمانییەکانیان هەر بەردەوام بوون، لە ئەنجامیشدا زۆر بەگران لەسەر حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێڕاق کەوتەوە.

بە ڕاستی ئەو قسەیەی دەمەلووجی هاتە جێ، کاتێ نووسیبووی: لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام ڕووداوگەلی مەترسیداری بەدوای خۆیدا هێنا، سۆزی کوردانی هێنایە جۆش، چونکە لەسێدارەدانی ئەو، داخ و خەم بوو لە دڵ و دەروونی هەموو کورداندا، چ ئەوانەی لایەنگر و پەیڕەوکاری بوون یان نا، لەسێدارەدانی شێخ بووە هۆی ئەوەی کە بارزانییەکان بۆ هەمیشە لە گوێڕایەڵی دەربچن، بە شێوەیەک نیگەران و خەمباری کردن کە بۆ ساڵانێکی زۆر لەبیریان نەچووەوە.

دەسەڵاتداران تەرمی شێخ و هاوڕێکانیان ڕادەستی کەسوکاریان نەکردنەوە، بەڵکوو لە ڕق و تۆڵەدا لە گۆڕستانی (غەریبان) بە خاکیان سپاردن، ئەو گۆڕستانەی کە دەکەوێتە بەرانبەر مەرقەد و مزگەوتی ئەلمەولا لە گەڕەکی سابوونچی، گۆڕەکانیان تەخت کردن و گلکۆیان سڕینەوە، تا کەس کێلی گۆڕەکانیان نەبینێت، ئەو گۆڕستانە دواتر بە گۆڕستانی (ئەلبو بەدران) ناو نرا.

سدیق دەمەلووجی مێژوونووس کە ڕووداوەکەی بینیوە، سەبارەت بە هەڵسوکەوتی والیی مووسڵ کۆمێنت دەنووسێت و دەڵێت: باشە سلێمان نەزیف چ زیانێکی دەکرد، ئەگەر گۆڕەکەی شێخی بهێشتبایەوە و تێکی نەدابایە؟ ئایا کە ئەمەی کرد لە ترسی ئەوە بوو نەبادا خەڵکی مووسڵ بیکەن بە مەزار و بیپەرستن؟ یان بارزانییەکان بێن و بیبەنەوە، ئایا لە ترسی مردووەکان بوو، یان لە ڕق و تۆڵەدا بوو؟ یانیش بۆ دامرکاندنەوەی تووڕەییان بوو؟ یان مەبەست سووکایەتی بوو بە هەستی نەتەوەی کورد و شکاندنی کەرامەتی ئەو میللەتە؟

ڕاستییەکەی، مەبەستی دەسەڵاتی دواکەوتووی عوسمانی ئەوە بوو کە کەرامەتی کورد بشکێنێت و سووکایەتی بە هەستی کورد بکات، بەڵام ئەوان نەسڵەمێنەوە و ملیان نەدا، بەڵکوو کاریان دەکرد، بۆ ئەوەی تەپوتۆزی سەرشۆڕی و سووکایەتی لەخۆیان داتەکێنن، لەسێدارەدانی شێخیش گەورەترین پاڵنەر بوو، چونکە دۆزی کورد بە لەسێدارەدانی شێخ لەناو نەچوو.

دەمەلووجی پێی وایە کە هەندێ لەوانەی هاوسۆز بوون لەگەڵ شێخانی بارزان، ویستیان بێنە سەر گۆڕی شێخ عەبدولسەلام، کە تەخت کرابوو، بەڵام هیچ شوێنەوارێکیان بەدی نەکرد، مووسڵاوییەکان ئەوانەی هاوسۆزی کوردن، هێمایان بۆ ئەو شوێنە دەکرد کە شێخ و هاوڕێکانی تێدا نێژرابوون لە گەڕەکی سابوونچی، لەو گەڕەکە کە کوردی تێدابووە، دەوڵەتی عوسمانی لێرە لەسێدارەی داون، ئەو کاتە ئێمە منداڵ بووین، هەر کاتێک بەو شوێنە چۆڵەوانییەدا ڕەت بووباینایە، گوێمان بەو قسەیە دەزرنگایەوە، ئەو چۆڵەوانییە کە لەلای ڕۆژهەڵاتیەوە هۆتێلێک هەبوو، ناوەکەیم بیر نەماوە، لەلای باکووریشەوە شوێنێک بوو کە دواتر کرا بە خواردنگەیەک، کە دەرگای پشتەوەی ڕووی لە گۆڕستانەکە بوو، بەڵام لە لای باشوورەوە کۆڵانێکی تەنگەبەر هەبوو، ئەو شوێنەی لە خواردنگەی نەهرەین جیا دەکردەوە کە لە ڕۆژاواوە ڕوو لە گۆڕستانەکە بوو، ئەمە لە ناوەڕاستی شەستەکان لابرا و، دواتر بوو بە گۆڕەپانی وەستانی پاسەکانی هێڵی ناوخۆی شار.

زۆر دیدار و چاوپێکەوتنم لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ناوداری مووسڵ خودا لێی خۆش بێت عەبدولباسیت یونس ئەلبەدرانی (1928-2000) ئەنجام دا، ئەو پێش هەمووشت قسەی لەسەر بزووتنەوەی کوردی ئەوە بوو، شانازی بەوەوە دەکرد کە گۆڕستانی باب و باپیرانی ئەو تەرمی شێخ عەبدولسەلام و هاوڕێکانی لە ئامێز گرتووە، ئەو گۆڕانە تا ئێستاش هەر ماون و بنەماڵەکەی ئەو (ئەلبو بەدران) و پیاوانی عەشیرەتی ئەلبگارە پاراستوویانن، باسی ئەوەشی بۆ کردم کە کۆمەڵە کەسێک (مەبەستی ماڵباتی بارزانی بوو) دوای 11ی ئاداری 1970 واتا دوای دەرچوونی یاسای ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، گۆڕەکان و گۆڕستانەکەیان نۆژەن کردووەتەوە و، دیوارێکی بەرزیان بۆ درووست کردووە.

دۆخی ئێستای ئەو سێ مەزارە

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر کە نزیکەی 10 ساڵ دەبوو، بە هۆکاری ئەمنی سەردانی مووسڵم نەکردبوو، ئەوە بوو لە 28ی تشرینی یەکەم و لە چواری تشرینی دووەمی 2021 سەردانی ئەو شارەم کردەوە، یەکێک لە مەبەستەکانی سەردانەکەم بۆ مووسڵ سەردانی مەزاری شێخ عەبدولسەلام و هاوڕێکانی بوو، ئەو شوێنەی بینیم بە شێوەیەک بوو کە دڵت ژانی دەکرد و بەزەییت پێدا دەهاتەوە، ئەو خانووبەرانەی کە پێشتر لە دەوری گۆڕستانەکە بوون، هەموویان ڕووخا بوون و، بەهۆی ئەو شەڕوشۆڕانەی لە هاوینی 2016 لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕوویان دابوو، زۆر وێران بوون، بەڵام ساباتە کۆنکریتییەکەی سەر سێ گۆڕەکە وەک خۆی مابووەوە و، ئاسەواری تۆپبارانیشی پێوە دیار بوو، کێلی گۆڕەکان هەموویان شکا بوون، لە ئێستاشدا شوێنی گۆڕستانەکە کراوەیە و، دەکەوێتە بەرانبەر مزگەوتی سابوونچی کە (150) مەتر لە لای ڕاستی ڕووباری دیجلەوە دوورە، بینایەی سینەمایەکیش دەڕوانێتە گۆڕستانەکە، ئەویش هەر بە تەواوی کاول بووە، ئەو شوێنە شوورەیەکی لە تەنەکە بۆکراوە، کە بە دەوریدا هەڵچنراوە و زۆر قایمیش نییە، من توانیم بچمە ناو ئەو شوێنەوە و، هەر کە گەیشتمە سەر هەر سێ مەزارەکە، چەند وێنەیەکیانم گرت.

داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم گرنگی بەم هێمایەی خەبات و بەم کەلەپوورە نەتەوەییە مێژووییە بدات، گۆڕستانەکە نۆژەن بکاتەوە و شوورەی بۆ دابنێت، تا شایانی ئەو زاتانە بێت کە لەوێدا نێژراون، باشترین شتیش ئەوەیە کە بە ڕێگای نوێی تەکنیکی بگوێزرێنەوە بۆ کوردستان.


لە چەندین سەرچاوەی دیکە 14/12/1914 بە ڕۆژی لە سێدارەدانی عەبدولسەلام بارزانی دانراوە. (گوڵان).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 683 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 30-11-2021 (3 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 14-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 25-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 683 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.18 KB 14-12-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتوک PDF 19,226
فایلێن پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!