پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,026
وێنە 106,624
پەرتوک PDF 19,282
فایلێن پەیوەندیدار 97,253
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەیادی فەقێ تەیران، کامەیە یەکەم تێکستی نووسراوی کوردی؟ 2/1
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیادی فەقێ تەیران، کامەیە یەکەم تێکستی نووسراوی کوردی؟ 2/1
کورتەباس

بەیادی فەقێ تەیران، کامەیە یەکەم تێکستی نووسراوی کوردی؟ 2/1
کورتەباس

#فەلەکەدین کاکەیی#

بەرایی: لە مانگی حوزێراندا، لە #ئامەد# و شاری #وان# و موکسی یادی #فەقێ تەیران#، شاعیری نەمری باکووری کوردستان دەکرێتەوە، کەساڵی 1564 ز (هەندێ دەڵێن لە 1514 ز) لە شاری موکسی لەدایکبووە و لەوێ کۆچی دوایی کردووە.
شیعری فەقێ تەیران قۆناغێکی گرنگی شیعری کوردییە، مۆرک و ناوەرۆکی گەشی نیشتمانی و سۆفیگەری و عیرفانی بەرز بە شیعرییەوە دیارە.
بەم بۆنەیەوە ئەم وتارەم بۆ پەڕتووکێک ئامادەکردووە کە بە یادی فەقێ تەیران لە ئامەد دەردەچێت، بە سوودی دەبینم بیخەمە بەرچاوی خوێنەرانی خۆشەویستی هەفتەنامە(گوڵان).


شیعری فەقێ تەیران(1514-1631 ز) وەکو شاعیرە کلاسیکییە گەورەکانی کورد، چەندین پرسیار دەوروژێنێ:
- تێگەیشتنمان دەربارەی شیعر و فەلسەفە؟
- ڕیشەی مێژوویی زمان و ئەدەب و ئایینی کۆنی کورد؟
- چما زۆربەی شاعیرە کلاسیکییەکان عارف و سۆفی و ئیشراقین(ڕێبازی تیشکهاوێژ و درەوشانەوەن)؟
- ئایا کۆمەڵگای کوردەواری سرووشتی تایبەتمەندی خۆی هەیە؟
- چۆن بووە، لە شیعری هەموویاندا هەستی نیشتمانپەروەری زەق و ڕوون ڕەنگبداتەوە و، ئەو پەیامە دەسا و دەس بە ئێمەیان گەیاندووە؟ ئایا شیعریان لە پێناو دەربڕینی ئەو هەستەدا بەکارهێناوە؟ یا لە ژێر پاڵەپەستۆی ئەو هەستە دەروونییەدا بوون بە شاعیر؟
- پرسیاری دیکەش زۆرن کە نابڕێنەوە، چونکە بەلای منەوە، تا ئێستا بە قووڵی نەچووینەتە نێو جیهانی ئەو شاعیرانەوە، هەندێ جاریش بە ترس و دوودڵی و ڕاڕایی بابەتەکان شیدەکەینەوە.
وتارەکەم لە ژێر چەند پرسێکدا ڕێکدەخەم بەم شێوەی خوارەوە:
پرسی یەکەم:
دەبا لێرەدا ڕەخنەی سەرەکی لە عەقڵی خۆمان (واتە بیڕوڕامان و جیهانبینیمان) بگرم و بڵێم کە هێشتا مێشکمان داگیرکراوە. مەبەست لە مێشک ژیری و شێوەی بیرکردنەوە و بۆچوون و ڕامانە دەربارەی وجودی خۆمان و دەوروبەر.
لەوما، هێشتا بەتوندی مێشکمان شەتەک دراوە و، خۆمانیش بەدەستی ئەو واقیعە داوە و، هەوڵنادەین بە ئازادی بیربکەینەوە و بە ئازادی بۆ مەسەلەکان بچین، هێشتا سنووری ڕامان و بیرکردنەوەی خۆمان سنووردار کردووە، زۆریش بەر تەسک بۆی دەچین، و ناتوانین لەوە دوورتر بڕۆین، کەسەدان ساڵە بە گوێمانا دەخوێنن کە ئێمە هەندەین، نەتەوەیەکی بێ سەروسامانین، مێژوومان نییە، یا ئەگەر هەبێ کورت و لێڵە و تێکەڵاوی مێژووی خەڵکی دیکەیە.
هەر بۆیەش مێشکمان وەها بە داتا و بیر و بۆچوون و زانیاریی گەلانی دەوروبەرمان ئاخێنراوە و تەژی بووە، ئیتر جێگەی وەرگرتنی زانیاری و بیروبۆچوونی خۆماڵی نەماوە.
یەکەمین ئەنجامی پەروەردە و ڕاهێنانی نێگەتیڤی دوور و درێژی دەوروبەرمان، لەمەڕ هەبوونی خۆمان، ئەوەیە کە بڕوامان بەخۆمان و ڕابردوو گەنجینەی کەونارای خۆمان نەماوە.
وەختێکیش مرۆڤێک، یا گەلێک، بڕوای بەخۆی نەمێنێ، ئیتر هەمیشە تەسەلیمی بەرانبەرەکەی و تەسەلیمی ئەو ژیانە دەبێ کە وێنەیان بۆکێشاوە.
کەواتە: گشت پرسیارەکان لە دەوری یەک دوو تەوەرەی بنەڕەتی کۆدەبنەوە، ئەویش پرسیاری هەمیشەیی هەر نەتەوە و کۆمەڵگایەکە و سەبارەت بە شوناسنامە، کە کێن و لە کوێوە هاتوون؟
سەری داوەکەش هەمیشە بۆ زمان و کەلەپووری فەلسەفی و ئەدەبی نەتەوەکە دەگەڕێتەوە، کەوابێ: یادی فەقێ تەیرانیش ئەمڕۆ، هەموو ئەو پرس و جۆیانە دێنێتەوە پێش.
پرسی دووەم: ئەز، بەم بۆنەیەوە، لە خاڵێکی دیکەوە دەچمە نێو بابەتەکە و دبێژم کە هەر کۆمەڵگایەک سرووشتی خۆی هەیە، کە بریتییە لە کۆی خوو ڕەوشت و ئیدیۆم و شێوەی ڕامان لە ژیان و گەردوون، واتە:
سرووشتی کۆمەڵگا جیاوازەکان بە کولتوور و هونەری خۆیەوە بەندە و، لەوێدا ڕەنگیداوەتەوە، سۆسیۆلۆجێکی گەورەی ئێڕاقی بەناوی(د. عەلی وەردی)، کە مامۆستای زانکۆو لیکۆڵەرێکی زانابوو، پەڕتووکێکی دانا بەناوی(سرووشتی کۆمەڵگای ئێڕاقی) هەندێ خوێنەری کورد دەیانپرسی: چما دەربارەی سرووشتی کوردی لە پەڕتووکەکەدا نەدواوە بەڵام نەیاندەزانی کە مەبەستی عەلی وەردی سرووشتی کۆمەڵگای عەرەبی ئێڕاقە، نەک کۆمەڵگای کورد، لە وەڵامێکدا گوتبووی ئەگەر وەختم هەبوو لە کۆمەڵگای کوردیش دەکۆڵمەوە، مەبەستی ئەوەبوو کە سرووشتی کۆمەڵگای کورد جیاوازە لە سرووشتی کۆمەڵگای عەرەب، لێ، پرسیارێکیش دەمێنێتەوە: کە ئەو (سرووشتە) چییە؟
بە واتایەکی دیکە ئەگەر کۆمەڵگای کورد سرووشتی تایبەتمەند و جیاوازی خۆی نەبا، ئایا دەیتوانی دوای زیاتر لە سێ هەزار ساڵ تا ڕادەیەکی ڕوون و بەرچاو وەک خۆی بمێنێ؟
مەبەستمان لە کۆمەڵگای کورد ئەو توخم و شێوەزار و توێژانەی خەڵکە کە هەزار ساڵ لەسەرم ئەم خاک و ئاوەدا ژیاون، جا بەهەر کۆڵەمەرگێ بووبێت، لە دوا دواییدا ئێمەیان بەجێهشتووە، واتە: ئێمە ئێستا پاشماوە و خوڵقێنراوی گشت ئەو تیرە و کولتوور و خەڵکانەین کە لێرەدا ژیاون کاریان کردووە و کولتوور و شارستانییانە بە بەرهەم هێناوە، جا چ هەندێ جار یا لە هەندێ جێگە، سەربەست بوونە، یا ژێر دەست و تەپەسەربوونە.
خوڵاسە، ئێمەی پوختەی ژیان و کار و بەرهەمی نەوەکانی پێشووی سەر ئەم خاکەین، بەڵام هەمیشەش سرووشتی کولتووری و شارستانیەتی خۆمان هەبوو، جیا لەوەی چەند پێشکەوتووە یا دواکەوتووە.
دەبێ خۆمان، وەکو هەین قبوڵیبکەین، ئەمجا لە خەڵکی تر داوابکەین وەکو خۆمان قبوڵمان بکەن.
بەڵام دەشبێ هەمیشە بزانین کە سرووشتی کۆمەڵایەتی خۆمان هەیە، ئەوەش بە مانای ئەوە نییە کە لە خەڵکانی دیکە باشترین یا خراپتر، زیاترین یا کەمتر، جوانترین یا ناشرینتر؟ ئێمە بەم شێوەیە هەین و. هیچی تر، نە بەرزتر، نە نەویتر.. خەڵکانی دیکەش بەو شێوە هەن کە خۆیان بیری لێدەکەنەوە.
گەلۆ! ئەگەر کۆمەڵگای کورد سرووشتی خۆی نەبا ئەوە ڕەنگە بە ئاسانی، بچووبایە سەر سرووشتی نەتەوەکانی دەوربەری، بەڵام هەر خۆی، وەک خۆی مایەوە خۆ هەزاران ساڵە، لەم ناوچەیەدا، نەتەوەی فارس و نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی تورک زاڵن هەر هەموویانیش، لەسەردەمی جیاجیادا، بەسەر کۆمەڵگای کوردا زاڵبوونە، بەڵام هەریەک بە سرووشتی خۆی ماوەتەوە، نە ئەوانە بوونە بە کورد، نەش کورد بووە بە هیچ یەک لەوان، دیارە سرووشتی کورد ڕێگەی نەداوە، لە ناو نەتەوەیەکی تردا بتوێتەوە.
ڕاستە کە کورد کولتووری عەرەب فێربووە و وەریگرتووە، هەروەها لە کولتووری تورک، هەروەهاش لە کولتووری فارس، بەڵام کولتووری خۆی پاراستووە، ئەمڕۆ کە یادی فەقێ تەیران دەکەینەوە، درووست ئەو پرسیارەمان دێتە پێش:
- چما و چۆن یەکێک وەکو فەقێ تەیران، لەو سەردەمە ناخۆش و تاریکە(1) کە کورد لە زمان و کولتووری خۆی بێبەش بووە هاتووە بە زمانی کوردی شیعری داناوە، نەک بە عەرەبی یا تورکی یا فارسی، کە ڕەنگە بیتوانایا؟!
چۆن فەقێ تەیران توانیوێتی بە زمانی شیعر ئەویش بە کوردی لە فەلسەفەی ژیان و مێژوو بدوێ؟ چۆن سەرکەوت لە دانانی(شێخی سەنعان) کە هەم ڕێبازێکی ئیشراقییە، هەم فەلسەفەی یەکێتی ئایینەکانە؟
چۆنە زمانی کوردیی بۆ شیعرێکی بەرزی وەک(ئەی ئاڤ و ئاڤ) بەکارببا کە شیعرێکی پرشنگداری ئیشراقییە و، لە یەکبوونی وجود دەکۆڵێتەوە؟ چۆن ئەو بیڕوڕامانە فەلسەفییە قووڵانە بە شیعری کوردی هۆنیوەتەوە؟
پرسی چوارەم:
کەمایەسی گەورەی ڕێبازی لێکۆڵەرانی کورد لە بارەی فەقێ تەیران و شاعیرە کلاسیکییەکانی دیکە، ئەوەیە کە تەنیا لە ڕووی هونەریی شیعرییەوە تەماشایان دەکەن، نەک لە ڕووی ناوەرۆکیشەوە کە: شیعر لەجەوهەردا حیکمەت و فەلسەفەیە، هەندێ لێکۆڵەری کورد، وەختێک دەڵێن مەلای جزیری فەیلەسووفە بە گاڵتەوە وەریدەگرێت، چونکە لە جەوهەری سرووشتی کۆمەڵایەتی نەتەوەکەی ناگات، کە ئەگەر خاوەن کولتوور و شارستانی خۆی نەبا، قەت وەک ئێستا نەدەما.
شیعر شێوەیەکی هونەریی دەربڕینە، بەڵام چی دەردەبڕێت؟ ئەوە لەسەر ڕامان و فەلسەفەی شاعیر دەمێنێتەوە.
ئەوە لە ئالییەک.
لە ئالییەکی دیکەوە لەو سەردەمانەدا شیعر گرنگترین شێوەی دەربڕین بووە، کە ئەزبەرکردنی ئاسان بووە، هەر بۆیەش هەڵگرتن و مانەوە، زیاتر بووە، لەو دەمەدا پەخشان پەیدا نەبووە، چاپ و بڵاوکردنەوەش نەبووە، بەڵکوو بە(دەسخەت) بڵاو دەکرایەوە، ئەوەی ئەمڕۆ بە پەخشان دەریدەبڕین و بە تازەترین تەکنەلۆژیا چاپ بڵاودەبنەوە، لەو سەردەمانەدا مومکین نەبووە، هەربۆیەش ڕوویان کردۆتەوە هونەر و زمانی شیعر.
دەشبینین کە ناوەرۆکی شیعری کلاسیکیمان ئاوێتەی هزری نەتەوەیی و باوەڕی ئایینییە.
واتە: کەلەپووری مێژینەمان لە گەنجینەی شیعردا پارێزراوە مەبەستم لە شیعری کوردییە تا نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، کە دەتوانم بڵێم بە گۆران و جگەرخوێن و هێمن و هەژار کۆتایی پێدێت.
بە گەڕانەوە بۆ پرسیارەکان پێشەکی وتارەکەم دەربارەی شیعر و فەلسەفە دەڵێم:
کە شاعیرانی کورد لەسەرەتاوە، تا نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم هەموو مەسەلە گرنگەکانی هزر و ڕامانی خۆیان بە زمانی شیعر دەربڕیوە، چ لە ڕووی فەلسەفەو بڕواو ئایینەوە، یا کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری و سۆز و عاتیفە و جوانی سرووشتەوە.
لێرەدا، لەوە زیاتری لەسەر ناڕۆم.
پرسی پێنجەم: دەچمە سەر باسێکی دیکە کە هەڵەیەکی گەورەی زۆربەی توێژینەرانی کولتووری کوردە، ئەویش لە بارەی مێژووی دەرکەوتن سەرهەڵدانی شیعر و ئەدەبی کوردییە: دەمویست ئەم تەوەرە لە دەسپێکی وتارەکەمدا بهێنمەوە، یا بیکەم بە تەوەری سەرەکی، هەربۆیەش، ڕێگەم بدەن، لێرەدا بچێک فراوانتر بدوێم و بە ڕاشکاوی ببێژم کە هەڵەی گەورەیان ئەوەیە بەسەر دوو سێ هەزار ساڵی کولتوور و شارستانی کورددا باز دەدەن و تەنیا لە هەزارەی دووەمی زاینییەوە دەستپێدەکەن، وەک بڵێن نەوێرن، یا بڕواناکەن، باسی کۆنتر بکەن.
کەسانێک وەک عەلائەدین سوجادی (1907-1984)و د. عزالدین مستەفا ڕەسوڵ د. مارف خەزنەدار و جەمال نەبەز و سدیق بۆرەکەیی نەبێ. ئیتر کەم کەس هەیە ڕەوڕەوەی کولتوور و شارستانیەتی کورد بۆ پێش ئیسلام بگەڕێنێتەوە، کە هەر ئەوەش حەقیقەتەکەیە، زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی دوو سێ هەزار ساڵ بەر لە هاتنی ئایینی ئیسلامە، کە قورئانی پیرۆزی بە زمانی عەرەبی هێناوە.
هەندێ توێژەر و ڕووناکبیری کورد ناوێرن بەرەو ئەو ئاقارە بڕۆن.
هەندێکیش بڕوایان نییە کە ئێمە خاوەنی ئەو مێژووە زەنگینە بین.
هەندێکیش دیارە بیروهۆشیان تووشی بەربەرستی ئەیدلۆژیا و کولتووری گەلانی دیکە بووە، واتە:
مێشکیان داگیرکراوە.
ئێمە کە دەڵێین ڕیشەی کولتووری کوردی بۆ پێش ئیسلامیش ڤەدەگەڕێ، بە مانای کەمکردنەوە لە ئایینی ئیسلام نییە، ئەوەتا نەتەوەی عەرەبیش ئەدەب و کولتووری خۆیان بۆ شیعر و دانانی زەمانی جاهلییەتی بەر لە پەیدابوونی ئیسلام دەبەنەوە ناتوانین بە هیچ ڕووناکبیرێکی عەرەب بڵێین: دەس لە شیعر و ئەدەبی پێش ئیسلام هەڵبگرە!
هەروەها یۆنانییەکان بۆ نموونە، دەسپێکی ئەدەب و کولتووری خۆیان لە پەیدابوونی کریستیانەوە دانەناوە(لە کاتێکدا ئێستا هەموو کریستیانن) بەڵکوو سەرهەڵدانی ئەدەب و فەلسەفەی یۆنانستان بەدەستپێک دەزانن، کە بەر لە لەدایکبوونی عیسا بووە.
هەروەهاش گەلانی چین و هیندستان و ژاپۆن و هەر گەلێکی تر، تەنیا ڕۆژێکیش لە دیرۆکی کولتووری خۆیان ناسڕنەوە، چ بەر لە پەیدابوونی ئایینەکانیان بووبێ، یا دوای ئەوە.
لە لێکۆڵینەوەیەکی ژیان و شیعری فەقێ تەیراندا(بڕوانە: سەعید دێرشی، کەلێن ئاڤا(چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە – هەولێر 2005 ز) دەخوێنینەوە:
(فەقێ تەیران دەسپێکا تۆرەیا نڤیسکی یا کوردایە)..
ئەز خۆشحاڵ دەبووم ئەگەر وەهابا، یەکسەریش دبێژم:
فەقێ تەیران شاعیر و فەیلەسووفە، چێژ لە شیعر و ماناکانی وەردەگرم وەک هەر تۆرەڤانێکی دیکە، مەبەستم کەمکردنەوە لە ڕۆڵ و پێگەی فەقێ تەیران نییە، بەڵکوو ڕەخنەم لە بۆچوونی توێژینەرە کە دەپرسێ، کێ دەسپێکە و کێ دەسپێک نییە.
فەقێ تەیران چ ئێکەمین شاعیر بێ، یا دوایین، هەر وەکو هزرڤانێک و چرایەکی گەشی کوردستان دەمێنێتەوە، چونکە لەسەردەمێکدا، مەسەلەگرنکەکانی کۆمەڵگای کوردەواریی وروژاندووە، کە کەس نەیدەوێرا، یا نەیدەزانی، بەلایابچێت.
ڕەخنەم لەو جۆرە بیرکردنەوەی زۆربەی شیکەرەوەکانە کە خۆیان لەسەرچاوەی ڕەسەنی کولتوور و ئەدەب و شارستانی کورد دەشارنەوە، یا چاوی لێدەپۆشن، و پەراوێزی دەکەن.
کەواتە: کامەیان سەرچاوە و ئەسڵی دەسپێکا تۆرەیان نڤیسکی یا کوردایە)؟
خۆ ئەمساڵ 2010 زاینیی هەزارەی شاعیری گەورەی بابا تاهیری هەمەدانییە(935 ز – 1010 ز، کە ئەگەر قبوڵیبکەین بابا تاهیر دەسپێکی ئەدەبی نووسراوی کورد بێ، ئەوە ئەمساڵ هەزارەی ئەدەبیاتی کوردییە، مامۆستا و زانایانی هێژا وەک د. عزالدین مستەفا د. مارف خەزنەدار و کەسانی دیکە شیعری بابا تاهیر، کە بە زاری لووڕی دایناوە، بەدەسپێکی ئەدەبی نووسراوی کوردی دەزانن، لە چەند ساڵی دواییشدا چەندین لێکوڵینەوەی ورد لە بارەی وشە و زاراوەی شیعری بابا تاهیر و فەلسەفە و بۆچوونەکانی دەرچوونە، شیعری بابا بەزاری سۆرانی و کرمانجیی سەروو و هەورامی داڕێژراوەتەوە، بەوەش دەرکەوتووە کە زمانی شیعریی بابا تاهیر بەشێکی ڕەسەن و جوانی زمانی کوردییە، کە تێکەڵاوی زاری کەلهوڕ و گۆران(هەورامی)یە.
وەلێ، ئەز دبێژم شیعری بابا تاهیریش دەسپێکی ئەدەب و کولتووری نووسراوی کورد نییە؟، چونکە لە چەند ساڵی دواییدا چەند دەسخەتی تازە دۆزرانەوە کە بۆ هەزار و سەد و تا هەزار و سێسەد پێش زایین دەگەڕێنەوە، شیعری عیرفانی سۆفیگەرین بە زاری گۆرانی کۆن نووسراون، لەوانەش دیوانێکی بالوولی دانا(بالوولی ماهی) کە دامەزرێنەرەوەی ڕێوڕەسمی ئایینی (یارستانە) کە لە ناوچەی لوڕستان سەریهەڵدایەوە، دبێژم دامەزرێنەرەوەی(نەک دامەزرێنەر) چونکە ئەم ئایینە هەر هەبووە و، لقێکی ئایینی زەردەشتییە، کە دوای هاتنی ئیسلام، بە نهێنی لە لوڕستان، لەسەر دەستی بالوولی دانا، دانرایەوە و، ئەمڕۆ ملیۆنەها کەس لە ئێران و ئێڕاق پەیڕەوی دەکەن.
هێشتا بابەتی دەسخەتی بالوولی دانا و ئەوانی دی کە بە شوێنیا هاتوونە جێگەی دانووستاندنە واتە هێشتا قبووڵ نەکراوە کە دەسپێکی ئەدەبی نووسراوی کورد بۆ هەزار و سێسەد ساڵ دەگەڕێتەوە، نەک هەزار ساڵ (نەک بابا تاهیر).
خۆ گریمان ئەوانەیش قبووڵ نەکران، و هی بابا تاهیر و فەقێ تەیرانیش نەهاتنە قبوڵکردن، ئەوە بەڵگەنامەی زیندووتر و گرنگترمان بەدەستەوەیە کە دەسپێکی سەرچاوە ڕەسەنەکانی ئەدەبی نووسراوی کوردی بۆ زیاتر لە سێهەزار و پێنج سەد ساڵ دەگەڕێتەوە.
ئەویش پەڕاوی(ئاڤێستا)ی زەردەشتە، کە ئەگەر سەداسەد وەکو زمان و ئەدەبی کوردیی ئەمڕۆ نەبێ، ئەوە بەدڵنیاییەوە (بێگومان دوای خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە و ڕامان) دەڵێم: ڕیشەی زمان و ئەدەب و کولتووری ئەمڕۆمان لەسەرچاوەی (ئاڤێستا)وە ئاو دەخواتەوە.
جارێ، بە کوردانی ئیسلامگەرا دبێژم: مەترسن، ئەو حەقیقەتە لە ئایینی ئیسلام کەمناکاتەوە شتێکی سرووشتییە کە ئایین یا کولتوورێک زووتر هاتووە یا درەنگتر.
دووەمیش ئێمە هێشتا باسی دابوونەریت و ئەرکەکانی ئایینی ناکەین، بەڵکوو لە زمان و ئەدەب و دەکوڵینەوە، هەروەکو تۆرەڤانانی عەرەبی موسڵمان بە شانازییەوە لە زمان و ئەدەبی عەرەبی سەردەمی جاهیلیەتی پێش ئیسلام دەکوڵنەوە.
کەواتە، بەلای منەوە، دەبێ(ئاڤێستا) بە دەسپێک بزانین، هەر نەتەوەیەکیش زمانی کۆنی ئایین و داستان و ئەفسانەکانی دەکاتە دەسپێک.
ڕاستە کە(ئاڤێستا) تەنیا هی نەتەوەی کورد نییە، زمانەکەی دەقا و دەقی زمانی ئەمڕۆی کورد نییە، بەڵام بە دەستی ئێمە نییە کە چەند گەلێکین، گەلانی ئاریایی، لە یەک سەرچاوەدا هاوبەشین چونکە، (ئاڤێستا)پەڕتووکی ئایینی کۆنی کورد و فارس و ئەفغان و ئەرمەن و بلووچ و گەلانی دیکەیە، لە ئەنجامدا کورد هاوبەشێکی گرنگی گەنجینەی ئاڤێستایە، دەمێنێتەوە سەر زمان و ئیدیۆم و فەلسەفەی جیهانبینی، لە چەندین لیکۆڵینەوەی وردا دەردەکەوێت کە زمانی ئاڤێستا و زمانی ئێستای کورد لە هەزاران وشە و دەربڕین و بۆچووندا وێک دەچن، هەندێ جاریش لە کوردیدا وەک خۆیان ماونەتەوە.
بێگومان وەک(د. محەمەد عوسمان هەورامی) لە فەرهەنگی (ئاریان فاچ) دا دەڵێت:
(دەبێ حیسابی جێگۆڕکێی دەنگەکان بکەین وەک(ب) بۆ(ف) یا(ز) بۆ(ژ)، (خ) بۆ (ﮪ) و پێچەوانە.
ئەم شیکردنەوەیە وەخت و حەوسەڵەی زیادی دەوێ، لێرەدا بە کورتی دەڵێم:
پێچەوانەی ئەوەش زەحمەتی زیادی ئەوێ، من لە ڕێکەوتی چەندین فەرهەنگ و پەڕتووکی کوردی و وەرگێڕانی ئاڤێستا بەو ئەنجامە گەیشتوومە.
دەشزانن کە ئاڤێستا یەکێکە لە کۆنترین پەڕتووکە نووسراوەکانی ڕۆژهەڵات بەر لە هاتنی ئەسکەندەری مەکدۆنی بۆ ئێران و کوردستان، لەسەر هەزاران پێستی ئاسک بە زێڕ نووسرابۆوە، مێژوونووسە یۆنانییەکان شاهیدی ئەوەن کە دوو نووسخەی ئاڤێستا نووسرابوون، ئەسکەندەر ئەو نووسخەیەی کە لە پەڕتووکخانە(دژ نەیەشت)ی هەمەوانی بەدەسکەوتووە، سووتاندونی.
ئەوی دیکەی کە لە زێد ئاوای زەردەشت لە شیز / ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی ورمێ) بەدەستی کەوتووە، لەسەر ڕاوێژکاری و ئامۆژگاریی زانا و فەیلەسووفە یۆنانییەکان، بۆ یۆنانستانی ناردوە، لەوێ وەرگێڕدرایە، سەر زمانی خۆیان، دەڵێن: زەردەشتیان دوای نزیکەی سێسەد ساڵ جارێکی تر ئاڤێستایان لە یۆنانی بۆ زمانی خۆیان(کە پالەوییە) وەرگێڕایەوە.
ئەوەی زانراوە ئاڤێستا بە زمانی میدییەکانی سەردەمی زەردەشت بووە، کە دواتر بە زمانی(پالەوی) ناسراوە.
شیعری بابا تاهیر هەمەدانی بەپێی لێکۆڵینەوەی کورد و فارس، لە زمانی پالەوییەوە نزیکە، ئەسڵەن زاری لوڕ و کەلهوڕ و گۆران(هەورامی) لە پالەویی دوێنێ و فارسی ئەمڕۆوە نزیکن، چ لەبەر کەشوهەوای جوگرافیایی یا کۆمەڵایەتی و ئابووری، جگە لە تێکەڵاوبوونی کولتووری.
بەهەرحاڵ، زمانی ئاڤێستا جوگرافیای بەوەی کە پالەوییە، دەبێتە ڕیشەی کۆنی زمانەکانی ئەمڕۆی کورد و فارس و ئەفغانی و بلوچ و ئەرمەن و ئارییاییەکانی دیکە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 558 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-06-2010 (14 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 87%
87%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 15-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 25-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 558 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,026
وێنە 106,624
پەرتوک PDF 19,282
فایلێن پەیوەندیدار 97,253
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!