ڕەپ ڕەپ بۆخۆی ڕاوەستاوە
پەڕۆیەکی زلی لە زاری ناوە
ڕەپ: ڕاست و ڕەق (فەرهەنگی خاڵ) لە مەتەڵەکەدا مەبەست لە کەنووە (کەنوو: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ئەمبارکردنی ئارد و دانەوێڵە بەکاردێ) لە کوردەواردا کە قوڕ درووستدەکرێ، قیت و قنج لە سووچێکی ماڵدا دادەنرێ، لەخوارەوە کونێک یان کەلێنێکی هەیە دانەوێڵەی لێوە ڕادەکیشرێتەدەر، پەڕۆیەکی زلی لە زاری ناوە، مەبەست لەو پارچە پەڕۆیەیە کە دەخرێتە ناو دەمی کەلێنەکەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی لێنەیەتەخوار. وەڵام (کەنوو) .[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 194 times