پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەڵمانیا ئامانجە لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیادا
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەڵمانیا ئامانجە لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیادا

ئەڵمانیا ئامانجە لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیادا
$ئەڵمانیا ئامانجە لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیادا$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#

بەریتانیا و ئەمریکا دوو هێزی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپان و هەر یەکەیان مەبەستێکی هەیە لە خوڵقاندنی شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیادا. ئەمریکا کە هەموو ئەوروپای وەک ئاگرگرەیەک بەکار دەهێنێ دژ بە ڕوسیا ئەوا بەریتانیا دەیەوێ ئەڵمانیا لەو جەنگە تێوەگلێنێ. جا ئایا ئەو تەڵەیەی بەریتانیا بۆ ئەڵمانیای ناوەتەوە سەردەگرێ یان نا ئەوە پەیوەستە بە هزری سیاسیە دەسەڵاتەدارەکانی ئەڵمانەوە. ئاماژەکانی ناحەزێتی یاخود دوژمنکارانەی بەڕیتانیا دژ بە ئەڵمانیا کە لەم ئاریشەیەی ئۆکرانیادا دەتوانرێ ببینرێ ڕەگێکی مێژوویی هەیە و ئەوەی لێرەدا بۆ خزمەتی ئەم باسە من دەمەوێ باسی تەنیا هەندی هەڵوێست و ڕووداوی سیاسی سەدەی پێشوو هەروەها هەندێ دۆکیومێنتی نوێ لەو بارەیەوە کە تاکو ئێستا لە ئەدەبیاتی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوە ئەدەبیاتی سیاسی خۆمان هەر هیچ، ئاماژەی پێ نەدراوە یاخود زۆر کەم ئەگەرنا هەر دەکەوتە بەرچاوان جارێ لە جاران. کەواتە پرسیار ئەمەیە: بۆچی بەریتانیا ڕقی لە ئەڵمانیایە و بۆچی بە دیاریکراوی دەیەوێ چۆن تێوەی گلێنێ لەم شەڕەی ڕوسیا-ئۆکرانیادا؟
ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا سێ وڵاتی گەورەی ئابووری و زلهێزی ئەوروپا و جیهانیشن. ئەڵمانیا لە هەردووکیان زیاتر بە دڵی ئەوروپا دادەنرێت هەم بەهۆی شوێنگە جوگرافیەکەیەوە کە لە ناو کیشوەری ئەوروپادا هەڵکەوتەی کردووە و هەم بەهۆی بارە ئابووریە بەهێزەکەیەوە. دیارە فەرەنسا و بەریتانیا خاوەن ئابووری گەورەن بەڵام وەک ئەڵمانیا خاوەن ئابووریەکی بەهێزنین. لەم نووسینەدا دەردەکەوێ گەورەیی و بەهێزی ئابووری ئەڵمانیا لە چیدایە کە ئەوانی تر لە ئەوروپا نیانە.

$باری مێژوویی:$
ململانێی ئەڵمانیا و بەریتانیا مێژوویەکی گەلێک کۆنی هەیە کە بۆ سەدان ساڵ دەگەڕێتەوە بەڵام ساڵی 1871 بە خاڵی وەرچەرخانی بەریتانیا دادەنرێت دژ بە ئەڵمانیا چونکە لەو ساڵەدا ڕاوێژکاری گشتی ئەڵمانیا، ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک، ئەڵمانیای یەکگرتووی درووست کرد. بەریتانیا بەم هەنگاوە زۆر قەڵس بوو. ئەم هەنگاوە هەم ئەڵمانیای کرد بە هیزێکی گەورەی ئەوروپا و جیهانیش، هەم لەو ساڵانەدا ئاسۆی خۆراوابوونی ئیمبپڕاتۆریەتی بەریتانی بەرەو کزی دەچوو.

$خاڵی دووەم:$ ڕێگەی خۆش دەکرد بۆ ئەڵمانیا وەک ئیمبپڕاتۆریەتێک یان وەک هێزێکی گەورەتر لە بەریتانیا دەرکەوێت. هەرواش بوو، سەدەی بیست و بە تایبەت بیست و یەک سەدەی ئەڵمانیا بوو بەسەر بەریتانیادا.
لە ماوەی دوو سەدەی ڕابردوودا بەریتانیا هەردەم لە هەوڵی ئەوەدابووە ئەڵمانیا لە گەورەیی بخات. جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم دوو بەڵگەی مێژوویی گەورەن کە لە هەردوو جەنەگەکەدا ئەڵمانیا و بەریتانیا دژ بە یەک بوون و بەریتانیا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە پشت ئەو قەید و بەندانەی کە ئەڵمانیایان پێ سزادا لە هەردوو جەنەگەکەدا.

سەرباری لە دەستدانی لە سەدا شانزەی قەبارەی خاکی وڵاتەکە، ئەڵمانیایان خستە ژێر قەرزێکی زۆرەوە بەوەی بەشێکی زۆر لە زەرەری وڵاتانیان بەسەردا سەپاند. تەنیا دانەوەی قەرزی جەنگی جیهانی یەکەم 92 ساڵی خایاندا. واتە ساڵی 2010 ئەڵمانیا لە دوایین قەرزەکانی تەواو بوو کە ڕێژەکەی ئەودەم بە زێر لەسەریان حساب کرد 60 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، واتە 760 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی ئێستا. ئەم سزایە لە پەیماننامەی سێرڤای لە ڕۆژی 19ی مانگی 6ی 1919 لە بەندی 231ی پەیماننامەکە لە ژێر ناوی بەشی تاوانبارانی شەڕدا ئەو سزایانە بەسەر ئەڵمانیادا سەپێنرا.

قەرزی جەنگی جیهانی دووەم کە تەنیا کەوتە سەر شانی ڕۆژاوای ئەڵمانیا، چونکە ئەڵمانیا بوو بە بە دوو بەش ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا. ڕۆژهەڵات کەوتە بەرەی یەکێتی سۆڤیەتەوە و فلسێک قەرزیان نەدایەوە. ئەڵمانیای ڕۆژاوا کە لە بەرەی ڕۆژاوادا مایەوە بڕی 23 ملیارد دۆلاری ئەمریکی کەوتە سەرشان. دیارە، ئەڵمانیا موفلیس کەوتەوە و ئەو بڕە پارەیەی نەبوو. هەمان وڵاتان بە تایبەت بەریتانیا بە قەرز پارەیان پێ بەخشی و دواتر لەگەڵ سووەکەیدا ئەڵمانیا دەبوو بیداتەوە. تاکو ئێستاش پۆڵەندا داوای قەربووکردنەوەی زیاتر لە 850 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکاتەوە لە ئەڵمانیا.

جگە لەوەی لە دانووستانەکانی وەستاندنی جەنگ و سزاکانی سەر ئەڵمانیا بەریتانیا دەورێکی بنەڕەتی گێڕا لە زەلیل کردنی ئەڵمانیا بەوەی هەرچی زەرەر و زیانی جەنگ هەیە خستیانە سەر شانی، بەسەریاندا سەپاند کە نابێ خاوەن هیچ سوپایەک و چەکێکی گەورە بێت وەک چەکی ئەتۆمی. لەگەڵ ئەوەی ئەڵمانیا لە ئێستادا بە یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی دنیا دادەنرێت بۆ چەک فرۆشتن بەڵام ناتوانێ چەکی گەورە هەڵبگرێت بۆخۆی.

پەرەسەندن و گەشەی ئابووری و سەربازی ئەڵمانیا لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە، بەریتانیای نیگەران کرد. حکومەت و دەزگای هەوالگری بەریتانی دەیانزانی هیتلەر و دروشمەکانی ئەڵمانیا بەرەو هەلدێرێک دەبات بۆیە کەوتنە پیاهەڵدان و ڕێگەخۆشکردن بۆی کە پەلاماری هەندێ ناوچە بدات. لە ماوەی ساڵانی (1936-1938) ئەڵمانیا نەمسا و ناوچەی سەتلاندی چیکۆسلۆڤاکیای ئەڵمانی زوبانی داگیر کرد. بەریتانیا نەک هەر سەرەکۆنەی ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیای نەکرد بەڵکوو لە مانگی 9ی هەمان ساڵدا، 1938، ڕێکەوتننامەی میونیخ کە سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی بەریتانیا نڤیڵ چامبەرلین بوو بەشداری تێدا کرد؛ لە ڕێکەتننامەی میونیخدا بەریتانیا بە ڕەسمی دانی نا بە داگیرکاریەکانی هیتلەر بۆ ئەو وڵاتانە. ئەم هەنگاوەی بەریتانیا هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ئەو دەمی بەریتانیا بە ترسنۆکی حموکەت ناوبرد بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە هاندانێک و تەڵەیەکی ئینگلیز بوو بۆ هیتلەر تاکو تیوەگلێ لە شەڕێکدا و ئامانجەکەش لاوازبوونی ئەڵمانیایە. بەریتانیا ئەمەیان کرد و ئەوە بوو هیتلەر جەنگی جیهانی هەڵگیرساند و ئەڵمانیای پێش هەر وڵاتێکی تری ئەوروپی تووشی وێرانکاری و کارەساتی مێژوویی کرد.

$هەستانەوەی ئەڵمانیا:$
سەرباری ئەو دوو کۆستە گەورەیەی بەسەر ئەڵمانیادا هات واتە ئەنجامەکانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، لەگەڵ قەرز دانەوەی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ سووەکەیدا، دەبوو وڵاتەکەی خۆی سەر لە نوێ درووست بکاتەوە. لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە تاکو ئێستا ئەڵمانیا نەک هەر قەرزەکانی سەدەیەکی دایەوە و وڵاتەکەی خۆی لە جاران باشتر و پتەوتر بنیات نایەوە بەڵکوو ئەڵمانیا بوو بە یەکێک لە هێزە گەورە ئابووریەکانی دنیا و بگرە لە ئەوروپادا سوپەرپاوەر خۆیەتی و لەو بلۆکی ڕۆژاوادا کە ئەمریکا و کەنەداشی تێدایە لە دوای ئەمریکاوەیە.
ئەو هۆکارانەی وایان لە ئەڵمانیا کردووە کە هەردەم هێزی گەورە بێت سەرباری ئەو هەموو کارەسات و ڕووداوە جەرگبڕە مێژژوییانە ئەو توانا مرۆییەیە کە ئەڵمانەکان وەک میللەتێک هەیانە، توانا فکری و فەلسەفی و سیاسی و پیشەسازی و داهێنانە تەکنۆلۆجیەکان. هیچ کەس ناتوانێ نکوڵی لەو خاسیەتە تایبەتانە بکات کە میللەتەکانی پێ دەناسرێنەوە، دیارە ئەو خاسیەتانە ئەزەلی نین کە لە میللەتێکدا هەبی و لە ئەوی تر نەبێ، بەڵام درک و عەزیمەت و ماندوو بوونی بەردەوام و هەوڵی عاقڵانە لە ژینگەیەکی لە باردا ئەو خاسیەتانەیە کە ئەڵمانەکانی کردووە بەوەی وڵاتەکەیان درووست بکەنەوە تا ڕادەی سوپەرپاوەر. هەر ئەم خاسیەتانەیە، کە من بە خاسیەتی عەقڵی ئەڵمانی ناوی دەبەم، بەریتانیەکانی تۆقاندووە و نایانەوێ ئەڵمانیایەکی بەهێزبببنن.

کاتێک هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی گێتی دوودا چوونە ناو ئەڵمانیاوە لەوانە بەرلین، یەکێک لەو کارە سەیرانەی بەریتانیا ئەنجامیدا ڕفاندنی زانا و زانستخواز و کەسە پیشەسازیە سەربازیەکانی ئەڵمانیا بوو تاکو سوود لە توانییەکانیان ببینن. ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ساڵی 2007 ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە بە ناوی (چۆن مێشکە باشەکانی ئەڵمانیا ڕفێندرا لە لایەن بەریتانیاوە) و دەڵێ: بەڵگە نهێنە باڵاکان کە ئاشکرابوون پیشانی دەدەن کە لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانیدا، دەسبژێرێک لە هێزی سەربازی بەریتانی بە سەدان زانا و زانستخواز و میکانیزان دەڕفێنن و لە لایەن وەزارەتەکانی حکومەتی بەریتانیاوە دادەمەزرێن یاخود لە کارخانەکانی کۆمپانیا شەخسیەکانەوە کاریان پێدەکرێت. هەر لە پەیوەند بەم بابەتەوە داوایان لە بزنسمانە ئەڵمانیەکان کردووە لە دوای جەنگەکە کە دەبێ بێن بۆ بەریتانیا بۆ لێ پرسینەوە و زانیاری وەرگرتن لەو بارەیەوە و ئەمەیان بە نهێنی پێگوتوون و بە نهێنی کراوە. ئەوەی ئەو دەم بەریتانیا کردی ئێستا لە سیاسەتی وڵاتە ڕۆژاواییەکانی تردا بە ئاشکرا پیادە دەکرێت لە ژێر ناوی کۆچ و پەنابەرێتیدا. بۆ نموونە وڵاتی کەنەدا کە بە یەکێک لە پڕ چالاکترین وڵاتەکانی دونیا دادەنرێت بۆ کۆچ و پەنابەرێتی، سیاسەتی تایبەتی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا هەیە لە ژێر ناوی چەندان پرۆگرامدا بۆ بۆ ڕاکێشانی توانا مرۆییەکانیانی وڵاتانی تر لە هەموو جیهانەوە و سالانەش دەیان هەزار کەس دێنە ناو کەنەداوە. سەرنج ڕاکێشانی ئابووری و ژیانێکی باش لە کەنەدا بۆ خەڵکانی شارەزا و بە توانا و خاوەن کارامەیی و خوێندنی بەرز یاخود خوێندن لە کەنەدا و دواتر توانای مانەوە لە کەنەدا لە ڕیگەی چەندان پرۆگرامەوە دەچێتە پێشەوە وەک (سکیڵد وۆرکەر، ئێکسپرێس ئینتری، ئێڵ ئێم ئای ئەی، کەنەیدیەن ئێکسپریەنس کلاس، پرۆڤینشاڵ نۆمینی، فەدراڵ نۆمینی، ئینڤەستمەنت یان بزنس پرۆگرام، ئینتەرناشناڵ ستیودنت کە دواتر دەتوانن داوای مانەوە بکەن بە مەرجێک کارێک بدۆزنەوە بە ناوی، پۆست گراجوەیت وۆرک پێرمت.) دیارە لە پێنچ شەش ساڵی ڕابردووە و تەنانەت بۆ سێ و چوار ساڵی داهاتووش کەنەدا هەر ساڵە پێشوازی لە زیاتر 400 هەزار کۆچبەر دەکات کە لە سەدا هەشتایان لە بوارە ئابووری و بزنسی و بەرهەمهێنانە مرۆییەکانی تردایە.

$سەرداری ئەوروپا:$
یەکێک لە کێشە گەورەکانی بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا مەسەلەی سەردارێتی ئەوروپا و یەکێتی ئەرووپا و دراوی یەکگرتووی ئەوروپی، ئیرۆ، بوو کە دەیزانی ئەم هەنگاوانە ئەڵمانیا زیتار دەکەن بە سەرداری ئەوروپا لە کاتێکدا بەریتانیا ئەوە بە خۆی ڕەوا دەبینێ بەو پێودانگەی کە خاوەن گەورەترین ئیمبراتۆریەتی مێژوویی بووە و زمانەکەشی بۆتە زمانێکی جیهانی بێ ڕکابەر. ئابووری وڵاتە کلاسیکیە گەورەکانی وەک بەریتانیا و فەرەنسا هەر بە گەورەیی مایەوە بەڵام وەستاون لە خاڵێکدا کە لەوە زیاتر بەرەو بەهێزی ناچێ وەک ئابووری ئەڵمانیا بەرەو بەهێزیەکی بێ پایان دەڕوا کە جگە لە ئەمریکا و چین هیچ هیزێکی تر لە دنیادا ئابووری بەهێزی وەک ئەڵمانیای نییە بە پێی وێبسایتی ڕاستیەکان دەربارەی ئەڵمانیا. بۆ نموونە کەرتی پیشەسازی ماشین درووستکردنی ئەڵمانیا هەموو جیهانی نەک هەر داگیر کردووە بەڵکوو جیهانی پیشەسازی سەرسام کردووە بەوەی باشترین و چاکترین ماشینی دونیا درووست دەکەن کە بێ وێنەیە لە جیهاندا. ئەم دیدە هەر لە کەسێکی شارەزاوە تاکو کەسێکی ئاسایی مۆری لێدراوە کە ئەو ڕایە چەندە درووستە.

هۆکاری سەرەکی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە شێوەیەکی ڕەسمی لە 31ی مانگی 1ی 2020 ئەڵمانیا بوو. دیارە بەریتانیا هەرگیز لەگەڵ دروای یەکگرتووی ئەوروپیدا نەبوو تا ئەو ڕۆژەشی لە یەکێتی ئەوروپا هاتە دەر هەر دروای ئوستەرلینی خۆی پاراست ئەمە جگە لەوەی هەردەم لە بۆڵە بۆڵدابووە بەرانبەر بە خودی قەوارەی ئەو یەکێتی ئەوروپایەی کە ئەڵمانیا هیزە گەورە ئابووریەکەیەتی ئەوەبوو لە قەیرانی بە شەپۆلی پەنابەرانی سووریدا تەقیەوە کاتێک ئەڵمانیا بڕیاری کردنەوەی دەرگای بۆ هەزارانیان کردەوە. بەهۆی شوێنگە جوگرافیەکەیەوە کە بەریتانیا دوورگەیەکە لەدەرەوەی نەخشی ئەوروپای گەورە، هەروەها ڕەەگەزی ئەنگلۆساکسۆنی بەریتانیا کە یەکێکە لە سێ هیزە جیهانیە گەورەکەی بلۆکی ئینگلیزی کە لە ئەمریکا-کەنەدا و ئوسترالیا و بەریتانیادا ڕەنگ دەداتەوە، ئەو پاڵپێوەنەرە بوو کە بەریتانیا خۆی لە یەکێتی ئەوروپای دیوچلاند و فلاندەرەکان و فەرەنگیەکان دوور بخاتەوە.
ئابووری ئەڵمانیا کە یەکەمینە لە چاو هاوئەوروپیەکانیدا بە تایبەت ئابووری ئەڵمانیا گەورەترین ئابووری هەیە و پێشڕەوەترینە لە داهێنانەکان و ناردنەوە دەرەوەی کاڵاکاندا لە دنیای کێبڕکێی جیاهنگیریدا بە تایبەت لە بوارەکانی تەکنۆلجی و پیشەسازی ماشین سازی و تەندرووستی و میکانیکی و مادە کیمیاییەکاندا. ئەمە لە کاتێکدایە گەر ژمارەی دانیشتوان و قەبارەی جوگرافی وڵاتەکان لێ بدەیتەوە ئەڵمانیا خاوەنی کەمترین دانیشتوان و بچوکترین نەخشە وڵاتە بە چێ و وڵاتێکی وەک چینی یەک و نیو بلیۆن دانیشتوانی و ئەمریکای زیاتر لە 330 ملیۆن ژمارەی دانیشتوان، لەگەڵ ئەوەی ئەڵمانیا هاوت بووە لە قەرەبوو دانەوەی زیانی دوو جەنگی جیهانی گەورە لە ماوەی یەک سەدەدا.

بەو ئامارانەی کە ڕێژەی بەهێزی هەر ئابووریەکی جیهانی پێ دەپێورێ وەک لە سەرچاوەی پەڕتووکی ڕاستیەکانی سی ئای ئەی دا تۆمارکراوە و دواتر لە سایتی ماستەر نەیشندا بەرواردکاریەی کراوە لە نیوان ئەڵمانیا و بەریتانیدا هاتووە کە داهاتی ساڵانەی وڵات، هاوردە و نێردراو، قەرز، کرەدیتی بانکی، ناووناوبانگی کۆمپانیای بزنسی و ماڵی ئەڵمانی لەم هەموو ئاستە بنەڕەتیانەدا باڵاترە لە بەریتانیا.

$ترس لە یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا:$
مارگرێت تاتچەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، (1979-1990)، کە بە ژنە ئاسنینەکەی بەریتانیا ناسراوە بەهۆی ئەو ڕق و کێنەیەی هەبوو دژ بە بلۆکی کۆمۆنیزم لە جیهاندا و بەتایبەت یەکێتی سۆڤیەت و بگرە لە دیدارێکدا دەلێ گرنگترین شت لە ژیماندا کە ڕووی دابێ هەڵوەشانەوەی بلۆکی کۆمۆنیستی و ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەت بوو. ڕوخانی دیواری بەرلین ساڵی 1989 کە دواتر بووە هۆی ڕووخانی ئەڵمانیای کۆمۆنیستی و یەکگرتنەوەی یاخود چونە ناو باوەشی ئەڵمانیای ڕۆژاوای سەرمایەداری ڕۆژاوایی هەنگاوی بناغەیی هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت بوو، کەچی مارگرێت تاچەر دژی یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیاکە بوو. تا ماوەیەکی زۆر هەر ئاوها مایەوە بەڵام دواتر لە ژیر فشاری ئەمریکا و ئەوروپا دانی پێدا نا. ئەم هەڵویستەی تاتچەر دەیسەلمێنێ کە بەریتانیا چەندە ترسی هەیە لە ئەڵمانیایەکی یەکگرتوو.

دیارە لەو ساڵەوە ئەڵمانیا بوو بە بەهێزترین وڵاتی ئەوروپا و جیهانیش لە هەموو ڕوویەکەوە جگە لە ڕووی سەربازیەوە کە ئەمەش خودی خاڵی نهێنی سەرکەوتنی ئەڵمانەکانە تاکو ئێستا. لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەڵمانیا، بە سیاسی و ڕۆشنبیر و کەسانی ئاساییەوە، گەیشتن بەو بڕوایەی کە شەڕ جگە لە نەهامەتی هیچ شتێکی تری بۆ نەهێنان بۆیە ئادیای شەڕ چ وەک چەمکێکی فکری و چ وەک مۆراڵێک و هەڵوێستێکی سیاسی لە لۆجیکی ژیری و دەستوری ئەڵمانیا دەرهێنرا و هەر وەک بڵێی نا بۆ شەڕ هەتا هەتایە. لەگەڵ ئەوەی ئەڵمانیا بە یەکێک لە وڵاتە گەورەکانی پیشەسازی چەک و تەقەمەنی لە جیهاندا دادەنرێت بۆ ناردەی کاڵای سەربازی بەڵام خۆی خاوەن هێزی سوپایی گەورە و چەکی قورسی وێرانکەری شەڕ نییە و لە دوای جەنگی جیهانی دووەمیشەوە لە هیچ شەڕێکدا بەشداریان نەکردووە جگە وەک بەشێک لە هێزی ناتۆ کە ساڵی 2001 کرایە سەر تاڵیبانی ئەفغانستان.

$شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیا و ئەڵمانیا:$
ئەوەندەی بەڕیتانیا بە دوای هەڵگیرسانی ئەم شەڕەی ڕوسیا-ئۆکرانیاوە بوو مەگەر ئەمریکا بەو ڕادەیە نەبوو. گەر بۆ ئەمریکا پاوازنخوازیە جیهانیەکەی بێ ئەوا بۆ بەریتانیا هەم پاوانخوازیە جیهانیەکەی و هەم ئەوروپیەکەشی مەبەستی سەرەکی بوو. ئەوەندەی بەریتانیا ژێر بە ژێر ئاگری ئەو پشکۆی شەڕەی خۆش دەکرد ئەمریکا بەو ڕادەیە نەبوو چونکە ئەمریکا دەیزانی ڕوو بە ڕوو بوونەوەی ڕوسیا واتە جەنگی جیهانی سێیەم، بۆ بەریتانیا ئەوەی گرنگ بوو تێوەگلانی یەکێتی ئەوروپا بوو لەو بەرانبەرکێیەدا. ئامانجی سەرەکی بەریتانیا لەم شەرەدا ئەڵمانیایە و بەو هیوایەی ئەڵمانیا تووشی سەڕی ڕوسیا-ئۆکرەین ببێ و وەک سەدەی ڕابردوودا بکەوێتە ژێر باری شەڕێکی قورسەوە بە تایبەت کە ئەڵمانیا لە هەر دوو ئاستی ئابووری و جوگرافی نزیکە لە ڕوسیاوە و بچوکترین تێوەگلان ئەڵمانیا تووشی نەزیفی ئابووری دەکات.

لەگەڵ هەموو ئەو فشارانەی لەسەری هەیە، ئەڵمانیا هێشتا نەچۆتە پای تەواوی گەمارۆی ئابووری کە لە لایەن یەکێتی و ئەوروپا و ئەمریکاوە سەپێنراوە بەسەر ڕوسیادا. هۆیەکە ئەو تایبەتمەندێتیەیە کە ئەڵمانیا لە تەواوی وڵاتانی تری ئەوروپا جیا دەکاتەوە. بۆ نموونە، هیچ وڵاتێک لە ئەوروپا و جیهان هێندەی ئەڵمانیا زەروور نییە بە گاز و نەوتی ڕوسی چونکە ئەڵمانیا لە 55٪ پێوستیەکانی گازی سرووشتی و لە 30٪ نەوتی خۆی لە ڕوسیاوە بۆ دیت. هەر بۆیە قورسە بۆی ڕاستەوخۆ بچێتە پاڵ گەمارۆ ئابووریەکانی سەر ڕوسیا.

دیارە ئەوە نابێ لە یاد بکرێ نۆرد ستریم2 کە بڕی تێجوونەکەی زیاتر لە 10 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە زۆرتر هەر بە خاتری ئەڵمانیا بووە و ڕوسیا بە هاوکاری لەگەڵ ئەڵمانیادا تەواویان کرد هەرچەندە هێشتا کاری پێ نەکراوە. لەوانەیە ئەڵمانیا لە کۆتاییدا مل بدات بە گەمارۆکانی سەر ڕوسیا بەڵام تاکو ئەم ساتەی کە من ئەم بابەتە دەنووسم هەناردەیکردنی گاز و نەوتی ڕوسیا بۆ ئەڵمانیا بەردەوامە و ئەڵمانیا هەروەها فەرەنساش تاکو ئێستاش کار بە سیستەمی سویفت کۆدی بانکی، واتە سیستەمی حەواڵەی پارە ناردن، دەکات لەگەڵ ڕوسیادا.

ئەمریکا داوای لە قەتەر و جەزائیر کردووە بە تایبەت قەتەر کە بتوانن بەشی ڕوسیا لە گاز و نەوت بۆ ئەوروپا هەناردە بکەن. بەڵام هەنگاوە یەکسەر مەحکوم بوو بە هەندێ بەربەست لەوانە سیاسی و ماڵی. ڕوسیا ڕاستەوخۆی داوای لە قەتەر کرد کە نەچێتە پاڵ ئەو داوایە و قەتەریش دوێنێکە بە ڕەسمی ڕایگەیاندا لە میانەی دانیشتنێکیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیادا کە قەتەر پابەستە بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە. ئەمە لە کاتێکدا ڕۆژێک پێش پەلامارەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا پۆتین نامەیەکی شەخسی دەسنووسی نارد بۆ ئەمیری قەتەر. شایەنی یادهێنانەویە کە دە ساڵ پێش گرژیەک درووست بوو لەنێوان نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و حمد بن جاسم سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە کێشەی سووریا. حمد بن جاسم بە ڤایتاڵی تشۆرکینی نوینەری ئەو دەمی ڕوسیای گوت: ڤیتۆ لە دژی بڕیارەکەمان بەکارمەهێنە ئەگەرنا ئەوا پشتیوانی هەموو دەولەتانی عەرەبی لە دەست دەدەیت. تشۆرکین زۆر بە هێمنی بە حمد بن جاسمی گوت جارێکی تر ئاوها قسەبکەیت ئەوا لە بەیانیەوە وڵاتێک نامێنێت بە ناوی قەتەر.

خاڵێکی تر ئەوەیە کە تێچوونی گواستنەوە و بەربەستی ڕێگەی گەیشتنی گازی قەتەر بۆ ئەوروپا نرخی گازی سرووشتی چەندان قات بەرز دەکاتەوە کە لە توانای کڕینی هاووڵاتی ئاسایی ئەوروپیدا نامێنێ کە بتوانێ وەک جاران گاز و نەوت بۆ کار بهێنن هەر بۆیە ئەڵمانیا و تەنانەت فەرەنساش ئێستاش هەر دەستیان بە گاز و نەوتی ڕوسیەوە گرتووە و لەوەش ناچێ بە ئاسانی دەسبەرداری ببن.

$پەیوەندی ئابووری ڕوسیا و ئەلمانیا:$
ئەو پەیوەندیە ئابووریە دووسەرەیەی ئەڵمانیا لەگەڵ ڕوسیا هەیەتی زۆرترە وەک ئەوەی لەگەڵ بەریتانیدا هەیبێ. بۆ نموونە، گەر تەنیا ساڵی ڕابردوو بە پێوەر بگرین بڕی هەناردەی ئابووری ئەڵمانیا بۆ ڕوسیا گەیشتە نزیکەی پەنجا بلیۆن دۆلاری ئەمریکی واتە ڕوسیا یەکێک لە یازدە وڵاتە گەورەکانی ئەڵمانیایە کە هەناردەی کاڵای بۆ دەکات و ئەڵمانیاش یەکێک لە حەوت وڵاتە گەورەکانی دنیایە کە ڕوسیا هەناردەی کاڵای بۆ دەکات. ئەم پەیوەندیەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەریتانیدا ڕێک نیوەی ئەم ڕێژەیەیە.

ئەم پەیوەندیە و ئەو ئابووریە بەهێزەی ئەڵمانیا هەیەتی بەریتانیای ئێجگار نیگەران کردووە هەر بۆیە بەریتانیا پێش ئەڵمانیا کەوتە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا پێش ئەوەی پەلاماری ڕوسیا دەست پێ بکات. تەنانەت کاتێک هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکا لە دانیشتندا بوون لە سویسرا بۆ ئەوەی شەڕ درووست نەبێ بەریتانیا بە سەر سەری ئەواندا چەک و تەقەمەنی بە فڕۆکەی جەنگی گەورە ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد. ئامانجەکەش بۆ بەریتانیا تەنیا تێوەگلانی ئەڵمانیایە لە شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیادا؛ بەڵام، تاکو ئێستا ئەڵمانیەکان عاقڵانە سیاسەت دەکەن دوور لەهەر دروشمێکی ناتۆیی و پلانێکی ئەنگلۆساکسۆنی بەریتانیا. [1]
ئەم بابەتە 354 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-03-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 354 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!