پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کۆستی کچ لەنێوان گۆران و شێخ حەسیب دا
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆستی کچ لەنێوان گۆران و شێخ حەسیب دا

کۆستی کچ لەنێوان گۆران و شێخ حەسیب دا
بابەت: وتاری ئەدەبی
نووسین: ئەحمەد ڕەزا
$کۆستی کچ لەنێوان #گۆران# و شێخ #حەسیب قەرەرداغی# دا$
هیرمنیوتیک/ التأویلیة
ژێدەری دەقی” بۆ کەژاڵی جوان” بە پێی تیۆری ( پەیوەندیگیریی/ Communication/ التواصل)، کە بەناوی” ڕۆمان یاکۆبسۆن”ەوە لکێنراوە، ماتەمگێڕییە.

شیعری ماتەمگێڕیی/ الرثاء:
خوێنەر لە ئاستی هەر دەقێکی شیعریی ماتەمگێڕیدا، کە جۆرێکە لە هونەری شیعریی، پێش هەر شتێک چاوی لەسەر نزیکایەتی دانەر/ شاعیری دەقەکەیە، ئەوەش بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ وەرگرتنی ئەو پەیامەی ئەیگاتێ و لەڕێگەیەوە باوەڕ بە هەڵچوونی ڕاستەقینەی ناو دەقەکە ئەهێنت لەڕووی قووڵایی ئەو خەم و ناسۆرەی بە لەدەستدانی ئازیزێکیەوە بەسەری هاتووە. بۆ ئەوەی لە گەیاندنی ئەو هەستە ماتەمگێڕییەی دەلالەتە ونەکانی کارەساتەکە بدۆزێتەوە. هەڵبەت ئەوەش بە پێی تێگەیشتنی هەر وەرگرێک بە جیا. بەمەش وەرگر ئەگاتە ئاستی ڕێژەیی ئاوێتە بوونی لەگەڵ قەبارەی ئەو کارەساتەی بەسەر شاعیرەکەدا هاتووە.
شیعری ماتەمگێڕیی چەند تایبەتمەندێتییەکی دیاری هەیە، کە گرنگترینیان بریتین لە:
1- شیعرێکی ویژدانییە، بە ڕاستگۆیی و توانای سۆزی ئەناسرێتەوە.
2- بەپێی شێوازو ئامانجەکەی ئەناسرێتەوە، وەک: ماتەمباریی، دڵتەنگیی، شیوەن و گریان، دەربڕینی هەستێکی قووڵی غەم و پەژارە.
3- بەهۆی دڵگەرمیی و هەناسەسواریی شاعیرەوە، دێڕەکان کورتن، لە گریانی بەکوڵی واقیعیی کاتی نووسیندا نەبێت.
4- دەربڕینی هەندێک دەلالەتی دوور.
5- ناوهێنانی ئایین و باسکردنی – بەهەر بیروڕایەک- هەموو ئەم تایبەتمەندێتییانە لە دەقی شیعریی” بۆ کەژاڵی جوان”دا بە ڕوونیی ئەبینرێتەوەو بابەتێکی پەتییە لە دەربڕینی غەم و پەژارەو شیوەنی گەرم بۆ کەژاڵی جوان.
دیمەنی وێنەیی، یان نووسینی پڕ دیمەن:
لە ڕووی جۆرەوە، جۆری دیمەنی وێنەیی هەڵبژێرراوە بۆ گەیاندنی تەواوی ئەو ئازارو هەستە پەنگ خواردووەی باوکێک دوای لە دەستدانی کچە بیست و یەک ساڵەکەی.
حەبیب مونسيی” ڕەخنەگر بەمجۆرە پێناسەی نووسینی پڕ دیمەن ئەکات: ” ئەو نووسینەیە کە کۆمەڵە وێنەیەکی بەدوایەکی تیا هەڵڕێژراوە، هەروەک ئەوەی شریتێکی جوڵەیی نمایش بکات، پڕە لەو پاشخانانەی سیمبۆلەکان ئەجوڵێنێت ” بەپێی ئەم پێناسەیەو چەندین پێناسەی جیاوازیتری ڕەخنەگران، کە پوختەکەی لە پێناسەکەی حەبیب مونسییدایە، دەقی شیعریی ” بۆ کەژاڵی جوان” شیعرێکی پڕ دیمەنی وێنەییە، کە بە وشە دەرخراوە.. هەڵبژاردنی دیمەنە وێنەییەکانیش لە ڕەگەزێکی دراما نزیک ئەبێتەوە.
لەبەرئەوەی دراما کاریگەرێتیی لەسەر وەرگر زیاترە، بەهۆی ئەوەوە کە دیدو بۆچوون لە کارەکەدا بابەتییترەو گێڕانەوەسازییەکە لە” جووڵە/ وێنە”دا ئەگاتە بەرانبەر، بەوەش ئەو ڕووپۆشە خودگەرایی و ڕا تاکگەراییە لە دەقەکەدا ون ئەبێت.. بە خواستنی چەند دیمەنێکی سینەمایی، وێنە شیعرییەکان بەرجەستە ئەبن و زەینی وەرگر لە خوێندنەوەی دەقەوە، ئەگۆڕن بۆ بینینی دیمەنەکان، کە ئەمەش تازەکی لە دەقی نوێگەریدا سەری هەڵداوە، بۆ نموونە لای عەرەبەکان لە ساڵی 2000 ەوە، زیاتر دەرئەکەوێت. کەچی ئەم دەقە ساڵی 1983 بەرهەم هاتووەو بەوجۆرەو شێخ حەسیب قەرەداغی کۆچکردوو بە ” شێواز/ اسلوب” ی باوی خۆی نووسیویەتی. لە پێشتریشدا وێنە شیعرییەکان دیمەنێکیان بەو شێوەیە نیشانداوە، یان شانۆیی شیعریی هەبووە، بەڵام بە ئامانجگرتنی دیمەنی وێنەیی لە شیعری هاوچەرخدا سەری هەڵداوە، بەوەی کە دەقێک بە تەواوی بونیادی پێکهاتەییەوە لە کۆتاییدا ببێێتە چەند گرتەیەکی وێنەگیراوی سینەمایی لە زەینی خوێنەردا.
دەقی ” بۆ کەژاڵی جوان” بە ڕووی ڕەگەزەکانیتردا کراوەیە. دەقەکە بیرۆکەیەکی تەواوکراوی کورتە فیلمێکی سەرکەوتووە، تەنیا سیناریۆیەکی پێویستە بۆ ئەوەی دەستبدات ببێتە کورتە فیلم، هەرچەندە لە سەرەتاوە، بەشێک لە سیناریۆکەو کات و لۆکەیشن و کارەکتەرەکان و سینۆگرافیاکەشی تۆمار کردووە:
چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 1983،
دەمەوبەیانی … کەژاڵی جوان،
کەژاڵی شۆخ، دێت و دەچێت،
چاوەڕێیە
ژیان وەکوو ساوایەکی بەر مەمکانە
لە باوەشی چاوەکانیا پێ ئەکەنێ،
******************
دوای نیوەڕۆی 15ی حوزەیران
کەژاڵی جوان وەکوو مەلێ
بڕوانامەی کرد بە باڵ و بەرەو شاری سلێمانی
ڕێگەی کرد بە شریتێکی تازە تۆماری گۆرانی
لە پێشوازیی چاوەکانیا ئەمبەرەو بەر
ڕاوەستابوون نێرگز فرۆشی ڕێی تەمەن
چەپڵە ڕێزان (( زۆر نموونەی دیاریتریش وەک سیناریۆ لە دەقەکەدا هەن))
دەقی مێژوویی:
ڕووداوە مێژووییەکان، لە ڕووداوە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان ناچن، گەر نەچنە چوارچێوەی گێڕانەوەسازیی مێژووییەوەو دووبارە نابنەوە” ئەگەر بە چەمکە هێراکلیتۆسییەکە چەمکی مردنی کەژاڵ و بەهاری کچانی شێخ لێک بدەینەوە، هەڵبەت دووبارەبوونەوەی مێژوو نییە.. لەبەرئەوە لە ئاست دەقی” بۆ کەژاڵی جوان”دا، وەرگر لەبەردەم پێشوازیی دەقێکی مێژووییدایە، چوون دەقەکە ئەدەبییە، وەرگریش پێشوازیکەرێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو بەدوای مەدلولدا وێڵە. وەک ئەوەی کە هەموو کەسێک پێشوازیکەرە، بەڵام هەمووی ئامادەیی تێگەیشتن و لێکدانەوە نییە.

لادان یان هەڵخزانی زمانەوانیی:
ئەم دەقە لەڕووی لادان یان خزانی زمانەوانییەوە، هەردوو جۆرەکەی لادان” دەلالیی و پێکهاتەیی” لەخۆی گرتووە.” دکتۆر سەڵاح فضل” لەبارەی ئەم دوو جۆرەی لادانی زمانەوانییەوە ئەڵێت:
لادانی دەلالیی: دەرچوونە لە ڕێساکانی هەڵبژاردنی سیمبۆلە زمانەوانییەکان، وەک دانانی کەسێک لە بری کۆمەڵ، یان وتەیەکی نامۆ لەبری وشەی باو، یان ئاوەڵناوێک لەبری ناو” لەم دەقەشدا نموونەی زۆری ئەمجۆرە لادانە بەکارهاتووە:
بە ناو هێڵی تەلەفۆن دا ڕۆڵەڕۆیەک گەیشتە لام
***
جگەر سووتاوی خاکی خەم
***
من باوکی سۆز و خەم بووم

لادانی پێکهاتەیی:
دکتۆر سەڵاح لە بارەی ئەمجۆرە لادانەشەوە ئەڵێ:
پەیوەندیی بە ڕەوتی ئاماژە زمانەوانییەکانەوە هەیە، کاتێ لە ڕێساکانی پێکهاتنی سیستمەکان دەرئەچن، وەک جیاوازیی لە ڕێکخستنی وشەکان، گەر زمان چەشن یان یاسایەکی دیاریکراوی سەپاندبێت، لادان لەم یاسایە پێی ئەوترێت لادانی پێکهاتەیی، گەر دەرچوونیش بێت لە زنجیرەی ئاخاوتنی ڕێکخراویش؛ واتە پێشخستن و دواخستنیش بێت.
نموونە لە دەقەکەدا:
دەستەوسانی! دەستەوسانی!
هەتا ئەمڕۆ،
لە شیعریشا بە قورسایی تۆم نەزانی
***
ئەی ڕۆڵە گیان خەم بڕیمی و پەنا ئەبەم بۆ دەفتەرم
بۆ دیوانم، بۆ سەفەرم
بۆ وەڵامی پرسیارێکم
بۆ چیرۆکی ئازارێکم
دەستم چزا بە داماویی دەربڕینا
دووام لە تەک هەزار چامەی ماتەمینا.

لەنێوان” بۆ کەژاڵی جوان” و دەقی ” شیوەنی گوڵاڵە”ی گۆراندا:
ئەم دێڕەی دوایی ” دووام لەگەڵ هەزار چامەی ماتەمینا” بە دوو دێڕی دوای خۆی، بەبێ ئەوەی تەنیا دێڕێک لە دەقی شیوەنی گوڵاڵەی گۆرانی مەزن وەرگرێ، تەواوی دەقەکە ئەهێنێتەوە زەینی وەگر.. دوو دێڕەکەش بەمجۆرەیە:
من دەروێشی مەولەوییم و
شەیدای شیوەنی گۆرانم
بەڵام دواتر ناوی گوڵاڵەو عەنبەر خان ئەهێنێت، کە کەژاڵیان پێ ئەچوێنێت و خۆیشی بە گۆران و مەولەوی.
لێکچوونێکی زۆر لەنێوانی هەردوو دەقی ” بۆ کەژاڵی جوان و شیوەنی گوڵاڵە”دا هەیە، بە تایبەت لە ئاستی نەبینینی سەبەبکاری ڕاستەقینە لە هۆکاری مردنەکە.. هەرچی گۆرانە هانا ئەباتە بەر هەموو شتێک ” ئەجەل، ئاسمان، عەرشی خوا، حەکیم، عیلمی بەشەر، دەرمان، دەوا” دواتریش یەخەی چەرخ و زەمانە ئەگرێت، وەک خۆی ئەڵێت ” گریان سیلاحی عاجزی زنجیر لە گەردنە” لە کۆی دەقەکەیدا ئەوە ئەزانرێت کە نازانێ یەخەی کێ بگرێت لەسەر مەرگی گوڵاڵە:
کچم خۆ تۆ نەماوی تا ببینی
کە باوکت چەن بە ناسۆرە برینی!
نە تۆی پێ دێتەوە نە عەقڵی ئەبڕێ،
لە سەر تۆ کام یەخە، کام ئەستۆ بگرێ؟
دواتریش هەندێ سەبەبکار دیاری ئەکات و هانایان بەر ئەبات، کە خۆی بە گومانیشە لە هەر یەکێکیان:
ئەجەل داد! ئاسمان داد! عەرشی خوا داد!
حەکیم، عیلمی بەشەر، دەرمان، دەوا داد!
کچێکم بوو، کچێ، تەنیا کچێ، بەس!
ئەویشت ئاخری کوشت چەرخی ناکەس!
شێخ حەسیبیش بە هەمان شێوە نازانێ یەخەی کێ بگرێت و داد بباتە بەر کێ، لە دوواییدا لە گەورەیی ئازاری خۆی بەرۆکی دائەدڕێ:
ئۆف ڕۆڵە گیان بۆ داخی دڵ
عەرشێ نەبوو بیلەرزێنم
گڕ گڕ بۆ خۆم گەڕامەوە
با یەخەی خۆم دادڕێنم.
شێخ جارێکیتر ئەگەڕێتەوە سەر وەحدەی وجود، کە تیایدا سەرقاڵی لێکدانەوەی یەکێتیی سرووشت و خواوەند بووەو پێیەکی لە جیهانی سۆفیزم گیربووە، کاتێ ئەم کارەساتە ڕوویداوە، لەو کاتەدا لە ڕەتکردنەوەی جیهانی دەرکەوتوو بووە وەک ابن العربي، یان لە لێکدانەوەی باوەڕی سپینۆزادا نقوم بووە ” هیچ شتێک لە بووندا نییە، جگە لە خودا، خودا هەبووی هەقە، هیچ هەبوویەکیتری هاوشێوەی ئەو بوونی نییە ” لە کاتی ڕوودانی کارەساتەکە:
من باوەڕی وەحدەی وجود گێژی پێدام
کاتێ کە هۆشم کردەوە
لە ناو گۆمی مەنگی تۆدا، شەخڵی لێدام.
ئەمەش جۆرە گلەیی و نادادییەکە لەو ئایکۆنەی گێژی پێداوە لە وەحدەی وجوددا، واتە گلەیی کردنێکی ناوەکییە لە خودا.. واتە پرۆتستۆ کردنیەتی، بە بێ ئەوەی بە ڕوونیی ئاماژەی پێ بدات.
گۆرانیش دوای ئەوەی بەرۆکی خاک و قەبر ئەگرێت لەسەر ئەم کۆستەی:
قەبر! ئەی خاکی ڕەش، ئەی چاڵی تاریک
دڕندەی لاشەخۆری باوک و داییک!
دوابەدوای ئەوە ئەگەڕێتەوە، بۆلای ئەو کەسەی کاروباری خاک بەڕێوە ئەبات، کە خۆی ناوی ئەهێنێت و ئەڵێت ئەگەر ئاسمان و ئەگەر خوایە، پرۆتستۆی ئەکات:
ئەگەر، ئەی خاکی زاڵم، ئیختیارت
نییە، ناچارییە تۆیش کاروبارت،
لە کردارت ئەگەر مەسئوول سەمایە،
تەبیعەت، هەرچی… حەتتا زاتی خوایە
بەڵێ: هەرچی و هەچ کەس بێ سەبەب کار،
پرۆتستۆی ئەوم مەتڵووبە ئێجگار
ئەڕێژم ئەشک، ئەکێشم ئاهی بێ بن؛
سیلاحی عاجزی زنجیر لە گەردن!
تێبینیی ئەکەین لە دوا دێڕدا، گەڕانەوەیە بۆ یەخە دادڕینی خۆی و دان بە عجزو بێدەسەڵاتیی خۆیدا ئەنێت.. بە واتا لە هەردوو دەقەکەدا تەنیا هەڵکێشانی ئاهی بێ بن و یەخە دادڕینی خودە.. لێرەدا هەریەک لە گۆران و شێخ حەسیب ئەبن بە پرۆتستۆکار، نەک کەسی بێ باوەڕ بە میتافیزیک.
هەر دەقێک تا خوێنەر هۆگری نەبێت – جا بە تەنیا جارێکی خوێندنەوە، یان چەند جار دووبارە کردنەوەی- نابێتە ئەو دەقەی تۆپۆگرافیاو دەلالەتەکانی دیاریی بکرێت و جوڵەی مەدلولەکانی بناسرێتەوە.. لەبەرئەوە هەردەقێک لە هۆگر بوونیدا ئەبێتە ئەو دەقەی لێکبدرێتەوە/ تەئویلی بۆ بکرێت و مەبەستگەراییەکەی ئاشکرا بێت.

هیرمنیۆتیک و مەبەستگەرایی/ المقصدیة:
دوو چەشن لە مەبەستگەراییدا، لە واقیعی خوێندنەوەدا، جیاوازییان هەیە.. یەکەمینیان پێیوایە خوێندنەوەی دەقی ئەدەبیی، دۆزینەوەی مەدلولە ڕاستەقینەکان و دۆزینەوەی مانایە.. بەڵام چەشنی دووەم باوەڕی وایە، کە خوێندنەوە لێکدانەوەی دەقی ئەدەبییە بەپێی توانای تێگەیشتن لەو دەقە ( واتە ئاستەکانی وەرگرتن لەلایەن وەرگرەوە) یان بەپێی نیەت و مەبەستگەرایی ئەو خوێنەرە، ئەمەش بەواتای ئەوەی ئەو خوێنەرە چۆن لە مەدلولەکانی دەقەکە ئەگات و چەند لە بنەڕەتی فیعەلیی دەقەکە تێ ئەگات و چەند لێی دوور ئەکەوێتەوە.
” حەمید لحمداني” ئەڵێت: ” بنەڕەت چەشنی یەکەمەو چەشنی دووەم لادان و خوێندنەوەی لابەلایە.. بەوپێیەش ئەم ئاسەوارانە لەسەر خوێندنەوەو لێکدانەوەی چەشنی یەکەم کەڵەکە ئەبێت:
1- مەدلولەکان لە دەقدا جێگیرن لە هەموو کاتێکدا.
2- مەدلولەکان هەن، پێش ئەوەی لە دەقێکی ئەدەبیدا بجوڵێن و دەربکەون.
3- مەدلولەکان مەبەستدارن و پابەندن بە ئیرادەی بگۆوە، واتە نووسەرەکەی.
4- خوێنەریش ئەبێت مەبەستی ڕاستەقینە بدۆزێتەوەو تێبگات، بتوانێ شیکردنەوەی واقعیشی هەبێت بۆ دالەکان و لە لێکدانەوە/ تأویلدا سوودیان لێوەرگرێت.
ئەو نزیکایەتیی و کارتێکردنەی دەقی ” شیوەنی گوڵاڵە” لە دەقەکەدا، وایئەبینم کاریگەرێتیی دەقێکی زیندووە لە زەینی هەموو وەرگرێکدا ئەمێنێتەوەو هەر کەسێکی داهێنەریتر بکەوێتەوە ئەو هەڵوێستەوە، هەمان دەقی لا زیندوو ئەبێتەوە، کە ئەمەش کاریگەرێتییەکی ئاساییە وەک فرۆید ئەڵێت: ” هەرگیز نکوڵیم لەوە نەکردووە، کە لە ئەدەبدا ڕەگەزی واقیعیی هەن، گەر وا نەبووایە نووسەر نەیئەتوانی سوود لە یادەوەریی خۆی وەرگرێت لە نووسیندا، ئەگەر سەرەتا لای نووسەر پڕۆژەیەک گەڵاڵە بێت، نائاگایی بە شێوەیەکی ڕازییکەر، بە سیمبۆلەکان و وێنەکانیەوە بەشداریی ئەم پڕۆژەیە ئەکات، مانای ” شاراوەی گشتیی” پێ ئەبەخشێت و بەوەش دەقی داهێنەرانە چۆن ئەبێتە پێگەیەک بۆ ئبستمۆلۆژیا، ئاواش ئەبێتە ماددەیەک لە پێناوی ئبستمۆلۆژیاد.ا ”
بەم لێکدانەوەیەو بەهۆی کاریگەرێتیی کۆستی گەورەی شاعیرو ئازارە قورسەکەیەوە، ئەتوانین بڵێین ئەو کاریگەرێتییە تەواو جوڵەی یادەوەریی و بیرکەوتنەوەی دەقە دیارەکەی گۆرانە، نەک ئینتەرتێکست/ intertext ێک بێ و بە کاریگەرێتیی ئەو دەقە نووسرابێت.
مەبەستگەرایی لە تەواوی ئەم دەقەدا دەرخستنی هەستی باوکێکە لە ئاست کۆستێکی گەورەیدا، بەڵام بەردەوام ” من” ئامادەییەکی بەرفراوانی هەیە، وەک پەیکەرێکی بنەڕەتیی، کاریگەر بە هەموو ڕۆشنبیریی زمانەوانیی و ژیانی خۆی.
لەم دەقەدا شێخ حەسیب و لە دەقی ” شیوەنی گوڵاڵە” شدا گۆران، ” من” ئامادەیی بەردەوامی زیاترە لە ” کەژاڵ و گوڵاڵە” واتە ئەوەندەی دەقەکە لاواندنەوەی خودە، زۆر کەمتر یادەوەریی ” کەژاڵ و گوڵاڵەیە” واتە بابەت لکێنراوە بە هەڵچوونی شاعیرەکانەوەو لەناو هەڵچوونی خۆیاندا کاردانەوە لەسەر بابەتەکە نووسراوەتەوە، بەمەش هەردوو دەقەکە ئەبن بە دەقی ماتەمگێڕیی، بە تۆمارکردنی ئەو بارە دەروونییەی دوو باوک تیایدا ژیاون لە ساتە وەختی کۆستە گەورەکاندا.
ناکرێت شاعیر خودگەریی خۆی لەدەست بدات، چ لە ڕووی شێوازگەرییەوە، چ لە ڕووی داڕشتنی پێکهاتەییەوە، چ لە ڕووی تێکەڵ نەبوون بە بیروڕای ئەوانیترەوە، بەمەش سەربەخۆیی خۆی ڕەوانتر ئەپارێزێت.. لەبەرئەوەی دەقیش پەیوەندیی سەرەکی بە هەڵچوونەکانی خودی دانەرەوە هەیە- نیتچە – کەواتە ڕەواترە لە کۆستێکی وا گەورەدا، دانەر وەک هەر کەسێکی ئاساییتر کاردانەوەو دڵتەنگیی خۆی بەرانبەر بە بابەتە کۆمەڵایەتییەکە دەربڕێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 494 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاری کورد
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 27-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 28-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 28-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 494 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
خواندنەک د (دیرۆکا چیرۆکا کوردی یا هونەری)دا و چەند تێ دیتنەک
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
سیرو
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
زڤرین بۆ جهێ دەستپێکێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ڕەشکێ شەڤێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
رۆڤی نکارن ببن شێر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,419
وێنە 105,691
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,393
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
خواندنەک د (دیرۆکا چیرۆکا کوردی یا هونەری)دا و چەند تێ دیتنەک
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
سیرو
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
زڤرین بۆ جهێ دەستپێکێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
ڕەشکێ شەڤێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
رۆڤی نکارن ببن شێر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1 چرکە!