پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,994
وێنە 105,144
پەرتووک PDF 19,080
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
عەلی ڕەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم سەردەشت یەکەمین شارە بە چەکی کیمیاویی لێبدرێت
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەلی ڕەحیمی

عەلی ڕەحیمی
عەلی ڕەحیمی: دوای جەنگی جیهانی دووەم #سەردەشت# یەکەمین شارە بە چەکی کیمیاویی لێبدرێت


عەلی ڕەحیمی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کورد- چاک و هەڵسووراوێکی ماندووی دۆسێی فرانس ڤان ئانرات بووە لەوڵاتی هۆلندا، خەڵکی شاری سەردەشتەو ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی هوڵندا دەژی، ڕەحیمی لەساتە وەختی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشتدا یاریدەدەری پزیشک بووە و بەشداری لە چارەسەرکردن و تەداوی کردنی بریندارەکانی ئەوکاتی گازی کیمیاوی کردووە.
لەسەردانێکیدا بۆ هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ئەوەی لەدادگای باڵای تاوانەکان سکاڵا لە تۆمەتبارانی کیمیابارانی شاری سەردەشت و سەرانی ڕژێمی بەعس تۆمار بکات، بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە چۆنیتی کیمیابارانی سەردەشت و دۆسێی فرانس ڤان ئانرات لەدادگای شاری لاهای، لە ئێوارە دانێشتنێکدا لە شاری #سلێمانی# ئەم دیدارەمان بۆ ژمارە 4ی ساڵنامەی ئەنفالستان سازدا.

دیمانە: هۆمەر محەمەد

کاک عەلی بەخێربێیتەوە بۆ کوردستان .

زۆر سوپاس

پێم وایە ئەوکاتەی کیمیابارانی شاری سەردەشتکرا تۆ لەسەردەشت بوویت ؟ ئەگەر بکرێت کەمێک لەبارەی ئەو تاوانەوە بۆمان بدوێیت، مەبەستم ئەوەیە ڕۆژی ڕوداوەکە لەوێ‌ بوویت و بەچاوی خۆت ڕوداوەکەت بینوە حالی خەڵک چۆن بوو؟

بەسەر چاو، سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم کەپاش 18 ساڵ خۆم بەبەختەوەر دەزانم کە بۆیەکەم جارە دێمەوە بۆ کوردستانی باشوور، لەوەش گرنگتر بۆئەوە هاتوومەتەوە، کە شکایەت لەتاوانبارانی ئەو جینایاتە جینۆسایدیە بکەم. ئەگەر بێمە سەر وەڵامی پرسیارەکەی ئێوە ئەوکاتە من لە بیمارستان (خەستەخانە) وەکوو یاریدەدەری پزیشکی سڕکردن (معاون طبی بەنج) کارم دەکرد، بەڵام لە واقعدا هەر وەکوو دکتۆرێکی بەنج ئیشم دەکرد، چەند ڕۆژێک پێشتر بە ئێمەیان ئامادەباشدا و ئاگاداریانکردین، کە ئێمە خەستەخانەمان لە نەخۆشی دیکەو هەمووان خاڵی کرد، خۆمان ئامادە کرد بۆ بریندارەکانی شەڕکە بێن بۆ خەستەخانەکەمان، لەعەینەن حاڵیشدا لەژێر کێوەکاندا خەستەخانەیەکی تریشیان هەبوو، ئەو خەستەخانەیە لە نێشکۆڵان بوو ( نێشکۆلان دێیەکە نزیکی بێوران و سەردەشتە) ئەو خەستەخانەیە عەسکەرێکی ئیجگار زۆری لێبوو، تۆپخانەی 13 2ملیمەتری و نازانم چی پێدەڵین چونکە من عەسکەری نیم، ئەو چەند ڕۆژە ئەو تۆپانە کارێکیان دەکرد ئیدی خەڵکی مەنتیقەکە کەس ئیحساسی ئەمنیەتی نەدەکرد، خەڵکەکەش لەبەر ئەمنیەتی خۆی دەچووە دەرەوەی شار، ئەوەش لە بەرئەوەبوو نەبادا ڕژێمی سەدام تۆپبارانی شار بکاتەوە، خەڵکە کە لەتۆپباران دەترساین، کەس فکری ئەوەی نەبوو داخۆ کیمیاباران دەکرێت، لەناو شار شتی وا لەعەقلییەتی ئێمەوە بەدور بوو، ئەمە بێجگە لەوەی دەمانگووت کورد معاریزی حکومەتی ئێرانە بۆمان قبوڵ نەدەکرا ئێڕاق کیمیابارانمان بکات، دەمانگووت ڕەنگە فاشستەکانی بەعس ئەمە دەرک بکەن، ئەمە خەڵکە عامەکە دەنا خەڵکە سیاسیەکە دەیزانی ئەو دەوڵەتانەی کوردیان بەسەردا دەبەشکراوە هەموو هەر دوژمنایەتی کورد دەکەن، وەک فارس قسەیەکی هەیە دەڵێت (ازهەر تەرەف کوشتیشەو لەسوودی ئیسلام است) واتە لەهەرلایەک بکوژرێت هەر لەسوودی ئیسلامە، جا وانیش بۆ یان فەرق ناکات لەهەرلایەک بکوژرابایە گرنگ ئەوەبوو کورد بکوژرێ‌، ئەو ڕۆژەی کە کیمیابارانی سەردەشت کرا دکتۆرێک بە نێوی دکتۆر (تەبەسی) دەگەڵ کەسێک بە نێوی ( حاجی حوسینی شەریفی) ئەمریان بەمن کرد کە دەبێت بچمە خەستەخانەی ئەرتەشی کەمن بچمە نێشکۆڵان، منیش بەهۆی ئەوەی دژی شەڕبووم، نەچووم گووتم ئەمن مەدەنیم عەسکەری نیم و ناچمە خەستەخانەی ئەرتەشی، چونکە تصوری ئەوەم بوو لەوێ‌ بمکوژن، بە هەر صورەت ئەو ڕۆژە بووکە ئێمە عملیات و بریندارێکی زۆرمان بوو، ئەوان حوکمی دەرکردنی منیاندا، بەڵام من هەر بەردەوام بووم بە خۆبەخش، هەتاچەند مانگیش لەدوایا هەر بەبێ پارە کارم کرد، لەبەر ئەوەی من ویژدانم قەبولی نەدەکرد چونکە بۆمن مەسەلەی نەخۆش ویژدان مەترەح بوو، لە واقعیەتدا ئینسانیەت بۆ من مەترەح بوو لە ئەو پەری هەموو شتێکدا بوو، کە نەچووم بۆخەستەخانەی ئەرتەشی مەسەلەیەکی سیاسی بوو، دەنا من بیرو بۆ چوونێکی ئینسانیم هەیە، وەختێک کە نەخۆش دێتە بەردەستم ئەساسەن نا پرسم تۆ کوردیت عارەبیت فارسیت، چەپی ڕاستی کریستیان یان ئیسلامی، ئەوانە بۆمن هیچ کات مەترەح نەبوون.

ڕۆژی کیمیابارانەکەت لەبیرماوە دەزانیت کام ڕۆژ بوو؟

جا عەرزت دەکەم ئەو ڕۆژە ئێمە عەمەلمان بووگەلێک مەشغەلەتمان بوو، دەوری کاتژمێر 4: 30ی دوای نیوەڕۆیە بوو، ڕۆژی سێشەممە بوو، حەوتی تیری هەزاروو سێسەدو شەستی ئێرانی واتا 26/8/1987ی لای ئێوە درووست ئەو ڕۆژە بوو.

فرۆکەکان چەند بوون چ جۆربوون ؟

بە چوارتەیارە پەلاماری شارەکەیاندا، ئێمە ئیدی نەماندەزانی چی بکەین، سەرمان لێشێوا بوو، چونکی تەجرەبەی وامان نەبوو، قەد شەری کیمیایمان نەدیبوو، هیچ ئاگاداریمان بەو شێوە نەبوو، ئیدی بۆنی سیر لە وڵاتی بڵاو بووەوە کە پاسدارەکانی بن دەرکە هاواریانکرد وتیان شیمیابارانکراین، منیش ئەو دەقەیە ئیتفاقەن لە ژووری خۆمان دانیشتبووم، کە هاتمە دەرەوە، تەیارەکانم دیت، لەونیان ڕەش بوو، لە میراج دەچوون ئەڵبەتە من ناتوانم تحدیدیان بکەم، چونکە سەردەشت مەوقعی ستراتیجی وایە کە کێوی گردە سووری بە بەرەوەیە شارێکی بەرزە، 1300وئەوەندە میتر لە صفحی دەریاوە بەرزە، لەبەرئەوە هەموو تەیارەیەک ناتوانێ‌ بۆمبارانی خۆی بەهاسانی بکات، ئێمە لە ساڵی 1980شەوە مانگی 10 ئەو شارە بەبەر بۆمبارانی تەیارەی کەوت و نزیک بە (83) کەسی کوشت، (105) کەسیشی بە شیدەد زامدارکرد، گەرەکێکیشی وێرانکرد گەرەکی سەر قەبرانی پێدەڵێن، گەرکی گوێژە، بۆیە تەیارەکان کە دەهاتن زۆر بە زەحەمەت دەیانتوانی بۆمباران بکەن، بەهەرحاڵ ئەو ڕۆژە کە تەیارەکان بۆمبارانی کیمیاییان کردین، لە چەند نوقتەی شاریاندا لەگەرەکی سەرچاوەیاندا، لە گەرەکی فەرمانداریاندا، لای کارێژیان لێدا لای مالی وەستا حاجی نەجار کەلەوێ‌ ئاشی شەمامی لێبوو، دەبێتە مامی حەسەن شیوە سەڵی، کە شەهێدێکی قارەمانەو دەشێت ناوی گیوارای کوردی لێبدەین، دوایی لە دەوروبەری شاریشیدا لە گوندەکانی دا لە ڕەشەهەرمێ‌ی دا، لە بیژوێ‌ لێیدابوو، بەهەر صورەت ئەو ڕۆژەی کیمیابارانی سەردەشت بوو دەبوایە پورم عەملیات بکەین، بەڵام لێمان قەوما و پورم لەبەر دەرکی ژووری عەملیات بەجێهێشت، ماشێنێکی بیجۆم هەبوو بەپەلە چووم مندالەکانم گەیاندە جێیەکی ئامن و دوایی گەرامەوە.

جا شوێنی ئامن مابوو لەشارەکەدا؟

ماڵی خوشکم لە جێەکی بڵند بوو مەعمولەن خەردەل قورسترە، ئێمە دەڵیێن وەزنی مخصوصی قورسترە لە هەوا جا دادەبەزێتە ناو زەویوکاریگەریشی تا سەدان ساڵ دەمێنێتەوە.

ئیدی گەرامەوە بۆ خەستەخانە لەناو ڕێگا ئەو کەسانەی وەبەر کەوتبوون بەدەست ئیشارەتیان بۆ دەکردم بگەرێمەوە کە کیمیایی لێداوە و ڕێکە مەترسیدارە، بەڵام من شووشەی سەیارەکەم قایم کردبوو هەتا بۆنەکەی نەیات بۆم بەڵام دوایش هەر ئالوودە بووم، هەتا ئێستاش تەنگە نەفەسم.

کەتەیارەکان هاتن ئامانجیان کوشتاری خەڵکی مەدەنی بوو، یان سەربازگەیەک هەبوو لێیبدەن و خەڵکیش پێیەوە بەرکەوت؟

من ئەرزم کردی لەسەرەتا بۆ دوژمنانی کورد مەترەح نییە کە کێ‌ بکوژرێ‌ ؟ حەتمەن لەناو شار عەسکەری پاسەبان هەبوو کەرێگابانی بوون، خۆئەگەر بۆ پایەگایەکیشیان داوەشاندبێت ئەنجامەکەی هەرئەوەبوو، چونکە خۆ ئەوە جارێک نییە سەردەشت بۆمباران دەکرێت؟ دەنا یەک بۆمبیش بەر پایەگاکە نەکەوت، بەڵام شارەکە وێران بوو، هەموو بۆمبەکان وەبەر مەدەنی کەوتن. لەلای کارێژ موسافیربەرید لەلای مالی حاجی ڕەحمانی ڕەحیمی تەقریبەن شەش منتقەی سەردەشت بۆ مبارانی کیمیایی کرا، ئێ سەردەشتیش شارێکە گچکەیە. ئێخۆ شارەکە سەربازگا نەبوو شارێکی سڤیل بوو، ئێ سەبتی قانوونی بەینە میللەلی سالی 1948 ڕێگەی نەداوە هیچ چەکیک دژی سڤیل بەکاربهێنرێت.

ئەوەی تۆ باسی دەکەیت تاوانی جەنگە، هەم چەکی قڕکەری تێدا بەکارهاتووە، هەم خەڵکەکەی یان قوربانییەکانی مەدەنی بوون.

دەقیقەن وایە ئەوە جینۆسایدە، بەڵام سەردەشت چەندین جار کاتوێشابارنکراوە. هەتا لەلایەن موجاهیدینی خەڵکەوە بۆمبارانکر اوین.

ئەو ڕۆژە چەند کەس بوونە قوربانی؟

لەمەجموعدا ڕۆژی ئەوەڵ 29 کەس شەهید بوون، ئەمە کاتژمێرێک دوای بۆمبارانەکەت پێدەڵێم، چونکە گازی خەردەل مەعمولەن دەست بەجێ‌ کەس ناکۆژێ‌، خەڵکێکی دیکە زۆر شەهید بوون، ئێمە نەمان دەناسین، خەڵکی پاوەی لێبوو، ورمێ‌ و تەورێز و دەتوانم بڵێم خەڵکی ئەکسەری جێگەی لێبوو، چونکە سەردەشت ناوچەیەکی بازرگانیبوو، شت لە ئێڕاقەوە دەهات بۆ سەردەشت و لەوێوە دەچوو بۆ شوێنەکانی دیکە. لەدوایدا کە ئامارەکەیان دەرچوو 109کەس ئاماریان هەیە ئامارەکەم هەیە بەڵام لەواقعدا نزیکەی 550 کەس بەو بۆمبارانە شەهید بووە، زۆربەی ئەوانە ناویان لەوئامارانەدا نەبووە چونکە خەڵک خۆی معەرفی نەدەکرد، پاش دوو ساڵ دوایی مەجموعەیەک دکتۆر هاتبوون جا بۆ تەحقیق بووە یان بۆ ویژدانی خۆیان دەستیان کردووە بە تەحقیق ئەوکاتەمن لەسەردەشت نەبووم لە مەهابادبووم،

– بۆچی لە ماهاد بوویت واتە ماڵت گواستبووە بۆئەو شارە؟

ئەو کاتە لە بیمارستانی ئیمام خومەینی کارم دەکرد، دەریانکردبووم لەسەردەشت لە ڕاستیدا ئەمنیەتی گیانی خۆشم لە خەتەردا بوو، کە دەریانکردم وەزارەتی بێداری دەیانناسیم ئیحترامیان دەگرتم، لەبەرئەوەی دەیانزانی کەسێکی چالاکم لە کارەکەمدا، هەروەها لە خەستەخانەش پۆستێکی حەساسم هەبوو.

ئەو کاتە حکومەتی ئێران تاچەندە بەتەنگ کارەساتەکەو بریندارانی ئەو بۆردوومانە کیمیاوییەی شاری سەردەشتەوە هات؟

ئەگەر لەواقعدا وەڵامت بدەمەوە چی وانەبوو، ئێمە ئەو ڕۆژە وەزعمان زۆر خراپ بوو، پێویستمان بە یاریدەدەر بوو، خەڵکەکەش بروای بە یاریدەدانی جمهوری ئیسلامی نەبوو خۆیان ماشێنیان هێناوبە بریندارو غەیرە بریندارەوە باریاندەکرد، لە ڕاستیدا دەرمانگا و دەوای کیمیایییان لە شاری بانە هەبوو، ئەلبەتە ئێمە دوای زانیمان بۆ دەرمانکردن و موداواکردنی کیمیایی حەمامیان ئامادەکردبوو، بەڵام لەعەینی ئەوکاتەشدا کە کیمیا بارانی سەردەشت دەستی پێکردبوو حەمامێک هەیە بەنێوی حەمامی شارداری مەشهورە، لەوێ‌ تەختی وەرزشیان دانابوو، لەوحەمامەش خەڵکیان دەنارد خۆیان بشۆن دەیانهێنانەوە، کە ڕەسمەکانیشی دیارە من ڕەسمەکانم پێیە، لەوێ‌ چەند کەس چەند کەس خەڵکەکەیان دانابوو، دەرمانیان دەکردن ئەویش چ بوو دەرمانی لێنەبوو، ئەوانەی لەوێ‌ بوون هەموو پاسدار بوون ئەوانە قەتیان کاری دەرمانداری نەکردبوو، لەبری ئەوەی ئاو بەکاربهێنن تەندرۆیدیان بەکاردێنا وەل حاڵ کارەکەیان زۆر ناشیانە بوو، خەڵکەکە زۆر خراپ ئاڵودە ببون، دوایش لەناو ئۆتوبوسەکاندا خەڵکەکەیان تێکهاویشت ئەویش کارێکی خەراپ بوو چونکە بووە هۆی ئەوەی خەڵک زیاتر ئالوەدببن بەهۆی یەکدییەوە، دەنا یاریدەدانی حکومەتی ئیران چیدی نەبوو چونکو ئەوە بڵێم کە سەردەشت بە نیسبەتی شارەوە ئەوەڵین شاربوو کەلەپاش شەری جیهانی دووەم لە پاش ئیپر لە بەلجیکا کە لە شەری جیهانی ئەوەڵەوە بەگازی کلۆر خەڵکێکی زۆری لێ‌ شەهید بووە، بۆیە دەتوانم بڵێم لە دوای بەلجیکەوە سەردەشت ئەوەڵین شارە کە بە گازی کیمیاوی لێیدراوە، ئەوگازە مۆستەرگازبووە، کە بە پێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێنانی قەدەخە کراوە. هەروەها من لە کیمیابارانکردنی شاری سەردەشتدا ئەسەراتی کلۆریشم دیوە لەسەر بەدەنی بریندارەکان و قوربانییەکان.

وتت هاتوومەتەوە بۆئەوەی شکایەت بکەم، شکاتت لە کێیە؟ کەس لە تاوانبارەکان دەناسیت؟ مەبەستم ئەوەیە دەزانیت شکات لە کێ دەکەیت؟

بەڵی شکایەت لە عەلی حەسەن مەجید و نزارخەزرەجی و دەوڵەتی ئەوسای ئێڕاق دەکەم ئەوانەی دەستیان لەو جینایەتەدا هەیە. هەم بەناوی خۆمەوە هەم بەناوی کەسوکاری شەهیدمەوە هەم بەناوی خەڵکی سەردەشتیشەوە، چونکە خەڵکی سەردەشت بۆیان ناکرێت بێن بۆئێراق، بەڵام من کەلەهۆڵندەوە هاتووم دەمەوێت ئەو ئەرکە بهاومە سەرشانی خۆم‌ولەسەر وانی لابەم، تا بتوانم مەسەلەی شکایەتی خۆمان لە دادگایەکی قانوونی لە ئێراقدا مەترەح بکەین، تا ببێتە هۆی ئەوە کە لە داهاتوودا ئێمە وەکوو بنەمالەی شەهیدان و بریندارەکانی سەردەشت لەگەڵ بەقییەی ئەنفالکراوەکان و کیمیابارانکراوەکانی کوردستان‌ بەهەقی قانوونی خۆمان بگەین.

بروات وایە بەهەقی قانوونی خۆتان دەگەن؟

مەبەستم ئەوەیە ببینە هۆکارێک یان کۆسپێکی قانوونی لە بەردەم ئەوە دابنێین کە جارێکی دی ئەنفال‌ و کیمیاباران نەکرێینەوە.

تۆ وتت من بە کیمیاوی ئالوودە بووم لە بۆمبارانەکەی سەردەشت؟

بەڵی من بریندار بووم ئێستاش هەرتەنگە نەفەسم، بۆ خۆت گوێت لە سیغەی سینگمە، هەروا بەعزە جێیەکی بەدەنیشم هەر پێوەیەتی.

تۆ ئەندامی ناوەندی هەلەبجە_ (چاک) یت، بۆخۆشت کەسێکی چالاکی ئەو دۆسێیە بوویت کە لەهۆڵندا لە دژی بازرگانێکی هۆڵندی بەناوی ( فرانس ڤان ئانرات) کردبووتانەوە، دەمەوێت بزانم ئەو دادگایە دوای ئەوەی کە ئەو بازرگانەی بە سزای خۆی گەیاند دۆسێی ئەنفال‌وکیمیابارنی کورد و دۆسێی سەردەشتی تاچەند وەک مەسەلەیەکی قانوونی بە جینۆساید تەماشاکرد؟

بە شانازییەوە ئیفتیخاری ئەوەم هەیە کە من ئەندامی (چاک) م، هەروەها من یەکێکم لەدامەزرێنەرانی ئەوناوەندە، وەکوو هەریەکێک لەو برادەرانەی ترم لە هۆلندا کاک ئەمیر‌وکاک عەلی و کاک شێروان‌وبەقییەی هاورێکانی دیکەمان، ئێمە توانیمان وەکوو کۆمەڵێکی ( n. g. o) یی لەوێ‌ درووست بکەین تا بەبێ جیاوازی لەبەشەکانی تری کوردستان و بێ ئەوەی جیاوازی تفکرو بیرکردنەوە بکەینە گرفت، دەست بەکاربووین، ئەوکاتە هاوڕێیەکی ئیجگارخۆشەویستمان بەناوی (مارتن تێلاخە) کە هاووڵاتییەکی بەرەگەز هۆڵندیە ئەویش ئەندامی ئێمەیە جیگای خۆیەتی هەمیشە سوپاسی بکەین، هەروەها لە کریستافافێڵزن لە حزبی سوسیالستی سەوزەکانی هۆڵندا یارمەتی دەری ئێمە بوون بۆ ئەو دۆسییەی لەهۆڵندا خستمانە بەردەمی دادگا، لە دۆسێی فرانس ڤان ئانرات و کیمیابارن‌وئەنفال، هەروەکوجەنابت باستکرد دادگا زۆر تەئکیدی لەسەرئەوە بوو، کەتاوانی ئەنفال بەتاوانی جینۆساید بناسێنرێت، خۆشبەختانە لەدەرایەت و ویژدانێکی زۆرەوە کە دەلێم ویژدان مەبەستم ئینساف و عەدالەتی دادگاوە، تەماشای ئەو دۆسێیەیانکردو جینۆسایدی گەلی کوردیان لەو داگایە بە ڕەسمیەت ناسی، بەڵام بەداخەوە لەسەرمەسەلەی هەلەبجە نەیانتوانی جینۆساید ئیسپات بکەن، چونکو کیمیابارانی هەلەبجە هەندێک تەم‌ومژی لەسەر بوو، دادگا نەیتوانی یەکلایی بکاتەوە، لەبەرئەوەی جەنگی ئێراق‌ و ئێران لە گۆرێ‌ بوو، ئێران لەو وەختەدا پەلاماری هەلەبجەو مەنتیقەکەی دابوو، بەڵام وەکوو جینایاتی جەنگ (تاوانی جەنگ) باسیان لێکرد.

ئەی سەبارەت بەتاوانی سەردەشت؟ بۆمبارانکردنی ئەو شارە لەدادگای هۆڵند چۆن کەوتەوە؟

ئەو کاتەی ئێمە کۆمیتەکەمان تەشکیلدا بۆ دادگایکردنی ئەو تاوانبارە ئەو مساحەبە (مقابلە) یەکی کردبوو، ئەمە بووە هۆی ئەوە بەدوای ئەو تاوانبارەدا بچین، ئینجا محامیمان گرت خانمی ( لیس بێس زیخفیڵد) ئیدی بەیارمەتی خەڵک و لەملاو لەولا، توانیمان ئەو پارێزەرە بگرین، ئیدی ئەو کابرایە (فرانس ڤان ئانرات) یان دەستگیرکرد پارێزەرەکە تەلەفۆنی بۆکردم وتی تۆ من قەبووڵدەکەیت بەنێوی وەکیلی خۆت، منیش قەبولم کرد. دەتوانم بڵێم ئەوەڵین شکایەتکار لەفرانس ڤان ئانرات من بووم، لە دوایا کاک عەلی مەحمود ئینجا کچێکی دیی بەنێوی نادیا محەمەد، چوارەمینیش کاک ڕێباز قادر بوو کە ئەو ئێستاش وەزعی بەدەنی گەلێک خەراپە، ئەمەندە بووین پڕۆسەی دادگاییەکەمان بەرێخست دوای من چوومە ئارنهێم و وەزارەتی داد گوستەری و ئەو ئەسنادو مەداریکەی پەڕتووکەکان کە عەرزمکردی هەموویم بە شێوەی ڕەنگی (ملون) کۆپی کردو دوایە خستمانە سەر سیدی پێشکەشی دادگامانکردن، حەتا وای لێهات ئەوەندە تەئسیری بەسەردادگاوە هەبوو، ڕەئیسی دادگاکە هەموویان بە خۆشمانەوە دەستمان کرد بەگریان، ئەوان مەسەلەی سەردەشتیان نەزانیبوو کەس باسی لێنەکردبوو، ئیدی دادگا مشاوەرەیان لەگەڵ من کرد کە ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ جمهوری ئیسلامی تەماس بگرین ئێوە پێتان چۆنە؟ ئێمەش تەشویقمان کردن (پشتگیریمانکردن یان هانماندان) بچن بۆسەردەشت، کە بچن ئەو بریندارانەی سەردەشت ببینن، کاتێکیش هیئەتێکیان لەوەزارەتی دادی هۆڵندا پێکهێنا بۆ لێکولینەوە، بە سەرۆکایەتی واڵتەربێیگ ( ڤۆڵتەربێیگ) لەسەردەشت ئیستقبالێکی یەکجار گەرمیان لێکردبوون چونکو من لە پێشدا ئاگاداری کۆمیتەی سەردەشتی نێوەندی چاکم کردبوو ئاگاداری خزم و کەسەکانی خۆم کردبوو، جا ئێمە زۆر بۆمان گرینگ بوو ئەوە بکەینە قەزیە.

لیژنەکە دەوریان چی بوو؟ سوودیان بەدادگاکە گەیاند ؟

بەڵێ‌ زۆر گرنگی هەبوو چونکو هەتا ئەوان چوو بوون گەلێک لە نەخۆش و بریندارەکانی سەردەشتیان ئامادە کردبوو، لیژنەکە دیبوونی، بیجگە لەوانیش دەوری نەخۆشەکانی کیمیابارانی سەردەشت زۆر گرنگ بوو لە دادگادا، دواتریش ئەو شاهیدانەی لەسەردەشتەوە هاتبوون بۆ دادگا دەوری کاریگەرییان بینی هەندێکیان ئەندامی ناوەندی چاک بوون لە کۆمیتەی سەردەشت، هەرچەندە هەندێکیانم بەدڵ نەبوو لەبەرئەوەی جمهوری ئیسلامیش هەنێک شاهیدی بەسەردا سەپاندبوون ئەوانە دەوریان زۆر نەبوو چونکە لە ئەساسدا بۆیە نێردرابوون هەتا لەوێ‌ مراقبەی ئێمە بکەن لە دادگاکە.

ئەوشاهیدانەی لەسەردەشتەوە هاتبوون و دەوریان هەبوو دەتوانی پێمان بڵیێت کێ‌ بوون؟

وەکو کاک ساڵحی پور ئەقدەم، وەکوو کاک حەسەنی واحیدی وەکوو چیمەن، هەروا بێتەوە باوکی چیمەن، هەروەها مام قادر کە هەموو منداڵەکانی شەهید ببوون، ئەوانە دەورێکی زۆر ئەساسیان هەبوو لە ئیسپاتکردنی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو. دوایی لەو دادگایەدا شتێکی گرنگتریشمان بۆ دەرکەوت کە دێیەکی تری کوردستانیش بە نێوی (زەردە) ی کرماشانیش بەربۆمبارانی کیمیاوی کەوتووە لە ساڵی 1988 کە ئاخیرەکانی شەربووە و ژمارەیەکی زۆریش لەوێ‌ خەڵک کوژرابوون، ئەوانیش هاتبوون بۆ هۆڵند شکایەتیان لەو تاوانبارە هەبوو.

ئەوانیش هەرکوردبوون؟ مەبەستم ئەو دێیەی لای کرماشانیش کورد نشین بوون؟

بەڵی ئەویش هەرکوردن، کوردی یارسانین. ئەوانە موسوڵمان نین، بەڵکوو یەزیدین، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر ئەو تاوانەی دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامدرابوون، تا دادگا بە جینۆسایدی بناسێنێ‌.

وتت هاتووم شکایەت بکەم ئەی تا چەندە بەتەمای ئەم دادگایەی لە ئێراق هەیە تا وەک دادگای هۆڵند بە تەنگ دۆسیەی سەردەشت و شوێنەکانی ترەوە بێت یان بە جینۆساید ساغی بکاتەوە؟

هەرچەندە من بۆ ئەو مەوزوعە هاتوومەوە، بەڵام ئەگەر هەقیەقەتی بڵێی من زۆر گەش بین نیم، چونکە بامن بە سەراحەتەوە بڵێم موریدی تەئید یا هینی زۆر کەس نەبێت من لەگەڵ ئیعدامی سەدام نەبووم چونکە دەبوایە سەدام هەتا دوا تاوان بمابایەتەوە، چونکە ئەو دکتاتۆرە سەری مارەکە بوو، بانکی هەموو نهێنییەکان بوو، هەموو نهێنیەکان لەگەڵ خۆی چوونە بن گڵ‌ونێژران. ڕاستە جینایاتی دجیلیش هەرتاوانەو زولمیان لێکراوە بەڵام تاوانی گەورەتر لە دوای ئەوە هاتوون لەسەردەستی سەدام و دارودەستەو ڕژیمەکەی. لەراستیدا ئەو دادگایە غەدری لە کورد کرد، گۆلیان لێکردین.

پێت وایە دادگای باڵای تاوانەکانی ئێڕاق پشت بەو دادگایە دەبەستێت، کە ئێوە لە هۆڵند بەسەرکەوتنتان گەیاند؟

وەڵا ئەگەر پشتی پێنە بەستێت قازانج ناکات، چونکە دادگای هۆلند زۆر کێشەی لە کۆڵ ئەم دادگایە کردووەتەوە، زۆر نهێنی ئاشکرا کردووە، حوکمی لەسەرداوە، دۆسێکەش هاتووە بۆ ئێرە دراوەتە دادگای باڵای تاونەکانی ئێراق، بەڵام بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسێی جینۆسایدی گەلی کورد دەبایە یەک دادگایەکی بەین مللەلی بۆ درووست بوایە.

ئێوە وەکوو ناوەندی (چاک) وەکوو ڕێکخراوێکی ناحکومی نێونەتەوەیی ناتانەوێ‌ لە دەرگای دادگای نێودەوڵەتی بدەن؟

ئێمە با بە هەلە لە ناوەندی چاک تێنەگەین ئەمە کاری ناوەندی چاک نییە ئەوە لە توانای ڕێکخراوێکی ناحکومیدانیە، لە ڕاستیدا ئەم کارە ئەرکی دەوڵەتی ئێستای ئێراق بوو. دەوڵەت دەتوانێ‌ ئەو کارە بکات، حکومەتی کوردستانیش دەتوانێ‌ ئەم کارە بکات، چونکە دادگای نێودەوڵەتی مختصە بە ئیختلافاتی دەوڵەتان، دەنا ئەوە لە توانای ناوەندی چاکدا نییە بروابکە بۆ دۆسێی فرانس ڤان ئانرات بە 50 یۆرۆ و نەختە نەختە پارەمان لە خەڵک بۆ گرد کردووەتەوە.

ئەی حزبەکانی کوردستان بۆ یاریدەیان نەدان؟

ئەوجا دەتوانی لە وان بپرسی بۆ یاریدەیان نەداین، هەڵبەت قەزیەکەیان پێ باش نەبووە.

وتت تۆ شایەتحاڵ بوییت لە دادگاکەی هۆڵندا کێ‌ هاوکارتان بوو لەو کارە مەزنەدا؟

من وەک شکایەتکار ئامادەبووم، نەوکو شایەتحاڵ چونکە ئەوەڵین کەسێک بووم وەکوو دۆسێی سەردەشت بێمە جواب‌ و بەشداری بکەم لە دادگایەکە‌ و ئەم کیمیابارانە بەدنیا بناسێنم، لەم نێوەشدا پێویستە سوپاسی ئامۆزای خۆشەویستم کاک مستەفا چاورەش بکەم کە ئەم ئەسنادو مەداریکە کە ئەوەڵین جار پەڕتووکەکانی لەسەرکیمیابارانی سەردەشت دامێ‌، کە ئەویش کاتی خۆی بەدەستی کەوتبوون، لەجەماعەتی حزبی دەعوەی وەرگرتبوون، کەهاتبوونە دەرەوە بۆ تەبلیغاتی خۆیان بەکاریانهێنابوو، هەروەکو زۆر جار من دەبینم ئەم (عەکس) وێنانە لەسەرکیمیابارانی سەردەشت و کیمیابارانی هەڵەبجە زۆر لە حزبەکانی ئێرانیش بەکاریاندەهێنا، چۆن حزبەکانی ئێڕاقیش بەکاریاندێنان، بۆیە دەڵێم کاتێک ئەو پەڕتووکانە بەدەستی ئێمە گەیشت، ئێمە ڕەسمی کەسوکاری خۆمان لە ناویاندابینینەوە کە ئێستا هەندێکیان ماون و متەئەسیفانە هەندێکیشیان لەئەنجامی ئەو بۆمبارانە شەهید بوون، ئەوە بۆمن بووە هاندەرێکی گەورە کە بەدوای تاوانبارنی ژینۆسایدی گەلەکەمدا بگەرێم، توانیم چەندین جار لەگەڵ هیئەتی مونسیفە و هێومان ڕایت وۆچ لەوڵاتانی ئەمریکاو لە بەلجیکاو لە وڵاتانی دیکە و لە دادگای هۆڵند، هەروەها ئەوەشم بیرنەچێ‌ کە هەرئەم وێنانە لە دادگای دانیمارگ لە دژی خەزرەجی و لەدژی وەفیق سامەرایی لە بەلجیکا کەڵکیان لێوەرگێرا، دیسانەوە ئێمە بەهۆی زۆر بەڵگەی دیکەوە مەسەلەی ئەنفال و ژینۆسایدی کوردمان مەترح کردبوو، بەڵام بێمەوە سەر ئەسلی پرسیارەکەی بەرێزت ئێمە لە دادگای هۆڵند توانیمان بە یارمەتی حزبی سوسیالستی هۆڵندی دۆسێکە بەرینە پێشەوە هەروەها داواکاری گشتی ( فرێدتێڤن) بەراستی بەر لە ناوەندی چاک ئەوەی ئەوان کردیان دەتوانم بڵێم کارێکی بێوێنەیە، ئەو دووکەسە، لەسەر تاریخی گەلی کورد و ژینۆسایدکردن و هەموو ئەو تاوانانەی دژی میللەتی ئێمە ئەنجامدرا بوون، خۆیان ماندووکرد، دەتوانم بڵێم بە بارتاقای سەدساڵ خەباتی چەکداری بوو بۆ ئێمە، بەڵام لەبەر ئەوەی فرانس ڤان ئانرات ئەنجامدەری تاوانی جینۆساید نەبوو، بەڵکوو هاوبەش بوو سزاکەی 15 ساڵ بوو، بەڵکوو تاوانبارانی یەکەم سەدام و عەلی حەسەن مەجیدو ئەو سەرکردانەی بەعسن لە قانوندا، هیوادارم بتوانین لە دادگای ئێڕاقیش ئەو مەسەلەیە وا ساغ بکەینەوە، وەکوو هۆلوکۆستی جوولەکەکان کە ئێمە بتوانین ئەم تاوانانە ئاوا ئیسپات بکەین و بە شوێنیدا بچین، لەداهاتوودا قازانجی سەد دەرسەدی دەبێت بۆکێشەی کورد. [1]
ئەم بابەتە 627 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | anfalistan.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-12-2022 (2 ساڵ)
پارت / لایەن: حزبی بەعس
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سەردەشت
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 03-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 04-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 04-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 627 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 03-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,994
وێنە 105,144
پەرتووک PDF 19,080
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
خۆپاراستن لە زیانی تیشکە ناووکی یەکان
کورتەباس
لە ئاسۆی هونەری جیهانی دا-ژان گوژۆن پەیکەرتاشی فەڕەنسی مەزنی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
مەترسی یەکانی کارەباگرتن و جۆرەکانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
گفتوگۆیەک لەگەڵ مەقام زانی کورد (حەمە درێژ)
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
شانۆگەری ی ئەنتیگۆنا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.282 چرکە!