图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,538
图片 106,151
书籍 19,170
相关文件 96,549
Video 1,308
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یادەوەرییەک لە هەولێرەوە .... پایتەختێکی هەڵکشاو بێداربووی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

كریستیسنا گورانوۆسكا-گریسزێسكا

كریستیسنا گورانوۆسكا-گریسزێسكا
کریستیسنا گورانوۆسکا-گریسزێسکا

ساڵی 2018 کۆتایی هات، ئەوەشی ڕوویدا، هێندە هەڵدەگرێت کە پوختکردنەوەی بۆ بکرێت، لە هەمان کاتدا بیر لە ئاییندەش بکرێتەوە. من کەسێکی ئەندازیارم، پلاندانەری شارم و مامەڵە لەگەڵ شارەکاندا دەکەم. لە پۆڵەندا دەژیم و کار دەکەم، لە وارشۆ و لە بەشی ئەندازیاریی زانکۆی تەقەنی وارشۆ، هەروەها وانەبێژم لە کۆلێژێکی تایبەت بە دارایی و کارگێڕی، کە تێیدا وانە دەڵێمەوە بەو قوتابییانەی لەسەرجەم جیهانەوە دێن، لەنێویاندا ئەوروپا، هەروەها لە ئاسیا و ئەفریقیا، ئەویش لە بەشی ئەندازیاری کە پەیوەستە بە دیزاینی شارەکان، نیشتەجێبوون، نیشتەجێبوون لە گوندەکان و بە شێوەیەکی تایبەت شێوازی هاوچەرخی ناوشاری پایتەختە گەورەکان. شارەکان و پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونیان لە ماوەی دەیەکانی ڕابردودا بە ڕەوتێکی خێرا بوونەتە (بابەت، کرۆکی) بایەخپێدانی پیشەییانەی من و، توێژینەوە زانستییەکانم و ئەو وتارانەی دەیانووسم و بە بەردەوام لە پۆڵەندا و لەدەرەوە بڵاویان دەکەمەوە، هەروەها پەڕتووکەکانیش، کە هەندێکیان لە هەگبەی مندان، ئەمە ئەگەر ئاماژە بە سەدان دیراسەت و پلاندانی شار نەکەم کە بۆ دەسەڵاتە مەحەلییەکان ئەنجام دراون، کە هێشتا لە پۆڵەندا و لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا لە بواری جێبەجێکردندان.
من زۆر خۆشحاڵ دەبم بە گواستنەوەی ئەو مەعریفەیەی کە لە ژیانی نەوەیەکی نوێتری ئەندازیاراندا بەدەستهاتووە- پلاندانەرانی شار- بۆ نموونە: وەک ئەو زانیارییانەی وەک- بەشێک لە نامەی دکتۆراکانیان بەدەستی دەهێنن، -منیش- وەک پەرەپێدەرێک، هاوکارییان دەکەم بۆ گەیشتن بە ئاستە یەک لەدوای یەکەکانی پیشەیی زانستی ئەم کەسانە. لە ساڵی 2008ەوە بۆ 2016، من سەرۆک دیراساتی دکتۆرا بووم لە بەشی ئەندازیاری لە زانکۆی پۆلەتەکنیکی وارشۆ. لەو کاتەدا، من توانیم ژمارەی قوتابییەکان زیاتر بکەم کە بوونە کاندیدی دکتۆرا لە 12 کەسەوە تا گەیشتە 100 قوتابی. لە ئەیلوولی ساڵی پاردا، من 10 ڕۆژم بەسەر برد لەگەڵ دیدار گەردی، کە ئەندازیارە و لەسەر بنەمای ئیراسموس دەخوێنێت، کە ئێستا قوتابی دکتۆرایە لای من و نامەی دکتۆرا دەنووسێت لەبارەی ئەندازیاری و پلاندانانی شارستانی بۆ هەولێر، لەنێویاندا مێژوووی تراژیدی و گەشەکردنە گەورەکەی لە سەدەی 21دا. بەرەپێشچوونی هاوچەرخی ئێستای هەولێر بریتییە لە بابەتی سەرەکیی ئەم کارە ڕەسەنە. لە ئێستادا هیچ تێزێکی ئەکادیمی، یان هیچ بڵاوکراوەیەک نییە لەبارەی ئەم بابەتانەوە. ئەمەش جێی داخە، لەبەر ئەوەی بەریەککەوتن لەگەڵ ئەم شارەدا کاریگەرییەکی مەزنت لەسەر درووست دەکات. هەر کاتێک ئەم دەقانە دەخوێنمەوە کە قوتابییەکی دکتۆرای من لە وارشۆ لە پۆڵەندا دەینووسێت، یان لە سیمینارەکانی زانکۆکەدا دەخرێتەڕوو لەبارەی بەرەوپێشچوونی هەولێر لە سەدەی 21دا، ئەوا هەموو کەسێک سەرنجی دیمەنە سرووشتییە سەرنجڕاکێشەکانی شارەکە دەدات، و بە مەراقەوە گوێ دەگرێت، لەگەڵ هەندێ باوەڕنەکردن و گومانکردن لەوەی بە ڕاستی شارێکی لەم شێوەیە بوونی هەبێت، بەو دیمەنە دڵڕفێنانەوە. ئەوان لە ڕاڕەوەکانی زانکۆکەدا لە بەڕێز دیدار گەردی نزیک دەبنەوە، و ڕایدەگەیەنن کە بە دڵنیاییەوە ئەوان ئامادە دەبن لە بەرگریکردن لە تێزی دکتۆراکەیدا- بۆ ئەوەی گوێی لێبگرن و سەیری بکەن، لەبەر ئەوەی لە زانا هاوەڵەکانیانەوە دەزانن لەبارەی گفتوگۆکەیەوە- پریزێنتەیشن-. ئەگەرچی بەهۆی زۆرێک لە گەشتەکانمەوە دەزانم- کە ئەمەش پەرۆشی منە بۆ چەندین شار لەم بەشەی ئاسیا لە جیهاندا- کە سەردانیکردنی هەولێر لە ئەیلوولی ساڵی 2018دا تێڕوانینی منی گۆڕی لەبارەی ئەم شارەوە، ئەویش کاتێک دەرفەتم هەبوو بۆ ئەوەی خۆم کۆمەڵگەی کوردی و هەلومەرجی ئەوێ ببینم، من قەناعەتم هەیە بەوەی خوێنەرانی ئەم ڕۆژنامەیە سەرنجی دەگمەنبوونی ئەو شوێنە نادەن کە لێی دەژین، لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە و پشووەکان و کارکردندا، هەروەها ئەو ڕاستییەی کە هەولێر لەباریدا هەیە، خەونی ئەوەی هەبێت ببێتە هەڵگری ناونیشانی پایتەختێکی جیهانی، بە مەرجێک هۆکارە سیاسییەکان نەبنە بەربەست لە بەردەم هاتنەدی ئەم خەونەدا. لەم ڕوانگەیەوە، من خوازیاری ئەوەم لە خوارەوە چەند خەسڵەتێکی دیاریکراوی هەولێر بخەمەڕوو کە دەگمەنن بە بەراورد بە شارەکانی دیکەی جیهان.
لە یەکێک لە کۆنترین ئەو وێنانەی لەبارەی هەولێرەوە (کە پێشتر ناوی ئەربیل بووە) لە ساڵی 1820ەوە بەجێماوە، کە تەنیا قەڵاکەی تێدا دەرکەوتووە، کە شێوەیەکی هێلکەیی هەیە و لەسەر پانتاییەکی تەختدا درووستکراوە و لە خەلفیەتی وێنەکەدا زنجیرە چیاکان بەرچاون. لە دامێنی قەڵاکەدا هیچ باڵەخانەیەک نییە، لە دەوربەری گردەکە، جگە لە منارە و بازاڕەکە نەبێت. لە کۆتایی سەدەی 20دا، باڵەخانەکان بوونەهۆی ئەوەی نزمتر دەرکەوێت. قەڵاکە- کە پێشتر شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەرگریکردن بوو نزیکەی 30 مەتر بەرزترە.... بە بەراورد بە خاکی دەوروبەری... یان بەرزترە لە دەوروبەری خۆی ( 10x3مەتر –قاتێک-= 30 مەتر) . بناغەی قەڵاکە تەختکراوە، دوای ڕووخانی باڵەخانەکان، پاشماوەکانی لەوێدا لانەبراون لەم ناوچەیە، تەنیا تەختکراون و چینی دواتری لەسەر بنیادنراوە. بۆ هەزاران ساڵ، نیشتەجێبووان گەیشتنە بەرزترین ئاستی خاکەکە. لە ئەیلوولی ساڵی 2018دا، من دەرفەتی ئەوەم هەبوو کە لە لوتکەکەیەوە دەرئەنجامی توێژینەوەکە ببینم، لەنێویاندا هەڵکۆڵینی ئارکیۆلۆژی لە بەرزیی 8 مەتر لەژێر چینی سەرەوەی قەڵاکە. پێمان وترا کە لە خوارەوەی ئەو بەردانەی دەرهێنران، بناغەی قەڵاکەیان لێ پێکهاتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ 6000 هەزار ساڵ، واتە کۆی حاڵەتەکە بۆ 8000 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. کەواتە توێژینەوە لەسەر چەندین چینی کراوە. بەڵام کاری توێژینەوەکە لە ساڵی 2014دا ڕاوەستا. لە هەمان کاتدا 22 مەتر لە بەرزایی گردەکەوە، کە زیاترە لە 7 چین لەگەڵ بەشە مێژووییەکەی دەوروبەریدا! هێشتا توێژینەوەی لەبارەوە نەکراوە!
مێژوونووسە ئەوروپییەکان، ئەوانەی پەرۆشی شوێنە دیرێنەکانن و چاودێریی ئەم چالاکییانە دەکەن، تا ڕاددەیەکی گەورە دڵنیان کە چینەکانی دیکەی قەڵاکە هەزارەیەکی دیکەن لە مێژووی مەزنی ئەم شوێنە. لەبەر ئەوەی بونیادێکی هاوشێوە نییە لە جیهاندا کە شوێنێکی نیشتەجێبوونی مەحکەم بێت و ئەم دوو خەسڵەتەی تێدا بێت: بوونی نیشتەجێبووان و بەرگریکردنی پیشەییانە لێی- کە ئەمەش مەسەلەیەکی پێویستە بۆ ئەوەی مرۆڤ بە سەلامەتی بژی لە بونیادێکی ئاوا بەرزی چەند چیندا، ئەم شوێنە و مێژوووەکەی جێی سەرسوڕمانن.
دەتوانیت پێشبینی هاتنی گەشتیاران بکەیت لە وڵاتانی وەک پۆڵەندا، کە تێیدا شارستانیەت دەستی پێکردووە.
مێژووی شارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 9 و دواتر، لەبەر ئەوەی ئەو گەلانەی لەسەردەم و ڕۆژگارەکانی کۆندا کۆچیان دەکرد، بەم خاکانەدا تێدەپەڕین، مێژووی کۆنی قەڵای هەولێر دوچاری سەرسوڕمانی دەکردن. لەلایەکی دیکەوە، گەشتیاران لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژاواوە، ئەوەی پێی دەڵێن ئەوروپای کۆن، کە گەلانی کۆچبەر لە ئاسیاوە پێی دەگەیشتن، تاوەکو لە شوێنێکی نزیکەوە بیانبینیایە، ئەوا زیاتر سەرسوڕمان دایدەگرتن. خەسڵەتی پلانی قەڵاکە لە شێوەی درەختێکدایە کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا مایەی سەرسوڕمانە، کە پانتاییە گشتییە سەرەکییەکە بە چەشنی قەدی درەختەکەیە، کە لێیەوە شەقامەکان بە چەشنی لق و چڵەکان لێی جیادەبنەوە، هەروەها لەم لق و چڵانەشەوە- شەقامی زیاتر لە شێوەی لق و چڵی بچووکتردا، کە دواتر لقی دیکەی لێ درووست دەبێت. ئەمە تاکە شاری نیشتەجێبوونە لە جیهاندا کە ئەوەندە هەستورووژێن و تایبەت و خاوەن دیزاینێکی ناوازە بێت، ئەویش دەرئەنجامی ئەو ڕاستیەیە کە پلان بۆ تێکڕای دانەرێژراوە. تەنیا بە گوێرەی پرەنسیپی فەلسەفی ئەفلاتۆن، کە بریتییە لە هەنگاو بە هەنگاو، چین بە چین بنیاتنراوە، کە ئەمەش بۆتەهۆی درووستبوونی شێوەیەک چەشنی درەختە.
هاووڵاتیان ئەو ڕاستییە دەزانن کە قەڵاکە شوێنێکی مێژووییە، لەبەر ئەوەی ڕێکخراوی جیهانی یۆنیسکۆ خستویەتە نێو چوارچێوەی پاراستنی خۆیەوە. بەڵام شێوەی ئێستای شارەکە چەندین توخمی هەیە کە لە هیچ شوێنێکی دیکە بەدی ناکرێت. لە تێڕوانینی پلاندانەری شارستانییەوە- دیزاینەرەکە سەرسام دەبێت بەو خانووانەی کە تایبەتن بۆ نیشتەجێبوونی تاکە خێزانێک. لەنێویاندا قەبارەی خانووەکان. نەک وەک مامۆستایەکی زانکۆیەکی بە ناوبانگی وەک تەقەنی لە وارشۆ، بەڵکوو وەک دیزاینەرێکی بەئەزموونی چەندین لایەنی پەیوەست بە ناوشار و گەڕەکەکانی نیشتەجێبوونەوە لە شارە جیاوازەکانی پۆڵەندا، پێم وایە سەرەتا و پێش هەر شتێک، پێویستە کە پارێزگاری بکرێت، یان چەند ناوچەیەک سەوزایی بە پانتایی بەرفراوانتر درووست بکرێت. ئەمە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون، هەروەها بۆ شەقام و گۆڕەپانەکانیش ڕاستە کە موڵکی گشتیی دانیشتوووانەکەین. پانتایی سەوزایی پێویستە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە جیهان، هەروەها پێویستە بەهۆی کاریگەرییەکەی لەسەر تەندرووستی دانیشتوووانەکەوە.
بیرۆکەی مەزنی درووستکردنی پشتێنەی سەوزایی بە دەوری شارەکەدا دەبێتەهۆی درووستبوونی ژینگەیەکی تەندرووست بۆ ئەو کەسانەی لە کۆتایی هەفتەکان و لە پشووەکاندا گوڕوتینی ئەوەیان هەیە گەشتی وەرزشکردن لەدەرەوە بکەن لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکە. پانتایی سەوزایی و هەوای پاک پێویستن لە شارەکەدا، بە تایبەتی کە نزیک بێت لەو شوێنەی لێی دەژیت، نەک تەنیا لە نزیک شارەکەوە. پێویستە دانیشتوووان و بەکارهێنانی دیکەی پانتاییەکانی شار لەمە تێبگەن. پێویستە هەڵمەتی ڕیکلامکردنیش ئەنجام بدرێت بۆ برەودان بە پانتاییەکانی سەوزایی. هەرچۆنێک بێت، پێداویستییەکی دیکە بریتییە لە بوونی سەوزایی لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون، لە ئێستادا ئەم شوێنانە نزیکەی لە 100% بینا و باڵەخانەن، ئەمەش دژی تەندرووستیی دانیشتوووانەکەیە. لە وڵاتێکی وەک پۆڵەندا، کە تێیدا گەرمای هاوین تا ڕاددەیەک کەمترە و ئەمەش لە پلانەکانی پەرەپێدانی پانتاییەکاندا لەبەرچاو دەگیرێت، و ڕێژەیەکی سەدی لە پانتایی دیاری دەکرێت، کە پێویستە لە ڕوی «بایەلۆژییەوە بە چالاکی» بمێنێتەوە، واتە پانتاییەک بمێنێتەوە کە بتوانێت ڕووەکە ڕەگدارەکانی تێدا بچێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە، قەبارەی خانووی تاکە خێزانێک بە ڕاددەیەکی زۆر گەورەیە، پانتایی خانووەکان لەنێوان 500-600 مەتری دووجایە. لە پۆڵەندا، پانتایی خانووەکان بریتییە لە 140—250 مەتری دووجا. هەروەها خانووی 400 مەتر دووجا هەیە، بەڵام ئەمە حاڵەتێکی تایبەتییە. کاتێک لە مانگی ئەیلوولدا سەردانی هەولێرم کرد، چەندین خانووی تاکە خێزانیم بینی، بۆم دەرکەوت کە لە میانەی پەرەپێدانی خێزانی گەورەدا، ژمارەی منداڵان زۆر زیاترە لەوەی لە وڵاتی مندا هەیە (3-4 مناڵ بە زۆر دادەنرێت) ، کە ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی پانتایی زیاتر بمێنێتەوە بۆ بەکارهێنان. هەرچۆنێک بێت، قەبارەی ئەم خانووانە دەکرێت زۆر گەورە بێت بە بەراورد بەوەی لە ئەوروپا هەیە. من سەردانەکەی خۆم بۆ لەندەن لە یادە لە کۆتایی سەدی 20 و سەرەتای سەدەی 21دا، کە تێیدا خانووە لێکدراوەکانی تاکە خێزانێک لەنێوان قاتی زەمینی و قاتی یەکەمدا تەنیا 60 سەنیتمەتر پان بوو، کە جانتایەکی سەفەری پێوەنەدەچوو.
ئەو دیاردەیەی لێرە زۆر سەرسامت دەکات، بریتییە لە پەرەپێدانی شار و گەڕەکە نوێیەکانی لەم ساڵانەی دواییدا. ئەمە پڕۆسەیەکە کە لە چەندین شاری گەورەی جیهان سەرنج دراوە. خەڵکانی شارۆچکە و گوندەکانی بەرەو شارە گەورەکان کۆچ دەکەن کە تێیدا ئاسانتر کار دەدۆزرێتەوە. دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن، ژمارەی دانیشتوووانی هەولێر لە سەدەی 21دا بۆ 7 هێندە زیادی کردووە. ئەمەش زیادبوونێکی جێی سەرسوڕمانە. دانیشتوووانی 1.7 ملیۆنن و هاوشێوەی وارشۆیە، کە گەورەترین پایتەختە لە ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا. لێرەدایە کە دەڵێین هەولێر لە هەڵکشاندایە، بۆ ئەوەی ببێتە پایتەختی گەشتیاری ڕۆژاوای ئاسیا. سیستمێکی گواستنەوەی پێشکەوتووی هەیە. کە بە ڕاددەیەکی سەرەکی ئۆتۆمبێل و تاکسییەکان کاری گواستنەوە دەکەن، هۆکاری گواستنەوەی بە کۆمەڵ، وەک ترام و میترۆ لە پلاندایە، بەڵام هێشتا بەرەوپێش نەچووە. هەرچۆنێک بێت، تۆڕی گواستنەوە کە پێکهاتبێت لە شەقامی 5 سایدی بۆ هەر ئاڕاستەیەک، کارایی سیستمی پەیوەندیکردن باشە و بە دڵنیاییەوە باشترە لەوەی لە وارشۆ هەیە، کاتی چوونە سەرکار و گەڕانەوە دەبنەهۆی قەڵەباڵغکردنی هاتوچۆ، کە جووڵەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکانی دەگرێت.
هەولێر پلانێکی شارستانی هەیە کە شێوەی بازنەییە- کە گەڕەکی گەورەتر و گەورەتر و شەقامی پێکەوەبەستراو لە خۆدەگرێت. پلانێکی ئاسایی شار نییە لە جیهاندا کە ئەوەندە ژمارەی دانیشتوووانی لە خۆبگرێت. ئەمەش خەسڵەتێکی دیکەی دەگمەنی پلاندانانی شارستانییەکەیە.
بازاڕێکی گەورە لە دامێنی قەڵاکە و ژینگەکەیدا باڵادەستە. لەلایەکەوە، دیمەنێکی دڵڕفێنە، لەلایەکی دیکەوە کاڵا و سامان و ناوچەی جۆراوجۆریش لەخۆ دەگرێت کە تێیدا فرۆشیارەکان مامەڵە بە کاڵای دیاریکراوە وە دەکەن: ئاڵتوون، میوە، مەنجەڵ و هەر شتێک کە ماڵ پێویستی پێی بێت، بەهارات، بەرگدروو، کەرەستەکانی دیکە، پێڵاو، جانتا، شەپقە، هونەری خواردن. ئەوەی سەرنجت ڕادەکێشێت، ئەوەیە کە خەڵکەکە بە گوڕوتین و متمانەوە کارەکانیان دەکەن، وەک ئەو خزمەتگوزارییە ناوازەیەی کە چێشتخانە مەحەلییە زۆر باشەکان پێشکەشی دەکەن لەگەڵ ژەمی خۆراکی چێژبەخشدا.
ئەو هەڵسەنگاندنانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، لەسەر بناغەی بەراوردکردنیان ئەنجامدراوە بە بابەتە هاوشێوەکان، یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەوە، بۆ نموونە لە شارە گەورە ئەوروپییەکاندا. بینینی چۆن ئەوەی ئەم خزمەتگوزارییانە لە شوێنە جیاوازەکانی شارەکە کاردەکەن، دەرفەتی ئەوەت پێدەدات کە گوزارشت لەم بۆچوونە ئەرێنییە بکەیت. هەروەها شەقامە پڕ لە بازاڕەکانیش مایەی سەرسوڕمانن، بەتایبەتی ئەو شەقامانەی دراوی بیانی بەکار دەهێنن، کە بە بڕێکی زۆری دۆلار لەسەر عەرەبانەی شووشە، کەوەنتەر دانراون و خەڵکانی زمان جیاوازیش بە ئاپۆڕای گەورە هاتوچۆ دەکەن لەم کۆڵانانەدا. دیمەنێکی هاوشێوە ئەمە لە شارەکانی ئەوروپادا بەدی ناکەیت. شوێنە بازرگانییەکان کە هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێکی لێیە، بە مۆدیلی کۆن و نوێیەوە. بیرۆکەیەکی دیکەی مەزن بریتییە لە شەقامی دکتۆر و دەرمانخانەکان لە شارەکەدا- هەموو پسپۆڕییەکانی لە یەک شوێندا. لە شوێنانی دیکە، ئەم خزمەتگوزارییانە پەرت و بڵاون و هەر یەکەیان لە بەشێکی شارەکەن. بەدڵنیاییەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ پرسەکانی پەیوەست بە تەندرووستی لە یەک شوێندا، یا تەنانەت لە چەند شوێنێکی کەمدا، بەڵام هەر یەکەیان بە شێوەیەکی گشتگیر بیرۆکەیەکی مەزنە و دەبێتەهۆی ئەوەی دانیشتوووان ئاسانتر بژین لە ساتەوەختە دژوارەکاندا.
هەروەها دەکرێت چیرۆکەکان زیاتر بکرێن لەبارەی چارەسەرە بێهاوتاکانی ئەم شارە دەگمەنەوە، لە بەشەکانی دیکەی جیهاندا چەندین شوێن هەن کە دەکرێت بە یەکتربڕی شارستانیەتی ناوزەد بکرێن، ئەمەش پەیوەست دەکرێتەوە بە دەرفەتڕەخساندن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، وەک چێشتخانەکان، یانەکان، باڕەکان، دووکانەکانی شیرینی و پارکەکان. لەسەرەتای سەدەی 21دا، چەند پارکێک لە نزیک یەکدییەوە درووست کراون. ئەمەش هاوشانە بە چەندین پرۆگرام کە دەبنەهۆی ڕاکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی زیاتری بەکارهێنەرانیان.
هەروەها کەش و کەلوپەلی بەسەربردنی کاتی خۆش بۆ منداڵانیش دەستەبەر کراون، لەگەڵ دەرفەتی وەزرشیی جیاواز بۆ پێگەیشتووان، وەک تاڤگەی سەرنجڕاکێش، لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی باڵۆن، ئەو هەست و سۆزەی لەبەکارهێنانی تەلەفریکەکانەوە دەکەونەوە، ئاشنابوون بە کەلتور و ڕێگاکان و پێشانگای پەیکەرەکان، وێنەکێشراوەکان، مۆزەخانەکان، پێشانگاکان، پانتاییە سەوزاییەکان، چالاکییەکانی پەیوەست بە بەسەربردنی کاتی خۆش. هەروەها سەرچاوەکانی ئاو هەن. ئەم ئاڵوگۆڕانە بەسەر پارکەکان و بوونیان بە جێی بایەخی کەسانی تەمەن جیاواز بوونەتە هۆی ئەوەی ئەم شوێنانە لە ئێواراندا پڕ بن لە خەڵکی. بوونی ئەم پارکانە بەم خەسڵەتانەوە هاوشان بە چەندین لایەنی سەرنجراکێش دوایین تەوژمی هاوچەرخە لە جیهاندا.
من قەناعەتم بەوە هەیە کە ئەو هەنگاوە گەورە شارستانییەی لە هەولێر هەڵگیراوە، هاوشان بەو ئاڵوگۆڕەی بەسەر دیمەنی شارەکەدا هاتووە، ئەوەندە مەزنە کە پێویستە شارەکە لە هزری هەموواندا بێت، پێویستە هەولێر وەک یەکێک لە شارە هەر گرنگەکانی جیهان دابنرێت و وەک پایتەختێکی ڕۆژاوای ئاسیا لێی بڕوانرێت کە لەسەرەتای هەڵکشاندایە. ئەگەر لە ڕوانگەی مێژووەکەیەوە بڕوانین، ئەوا شایستەی ئەوەیە ئەم وێنەیە بگۆڕێت. بەو پێیە، لەو کۆنفرانسە زانستییەی کە لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا ڕێکخرا لە زانکۆی سەڵاحەددین لە هەولێر، من ئەم تێڕوانینەم لەبری زانکۆی تەقەنی وارشۆ دەربڕی. لە ڕێی پێرۆزباییکردن لەم بەرەوپێشچوونەوە، ئەوا ئومێد دەخوازم کە لە ئەساڵدا (2019) ئەم تەوژمانە لە هەولێر بەردەوام بن و کاریگەریی ئەرێنیان هەبێت لەسەر ڕازیبوونی دانیشتوووانەکەی. شارێک بۆ خەڵکی تەوژمێکی جیهانییە لە ئێستادا، بەتایبەتی لە ئەوروپا و ئەمریکا. ئێمە بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە هاوکاریکردن بەم ئاڕاستەیەدا.
بە گوێرەی یەکێک لە زانای پۆڵەندییەکان، پڕۆفیسۆر بۆگدان جاوۆێسکی، بۆ ئەوەی شارێک بە ڕاستی ببێتە پایتەخت، ئەوا گرنگە ئەم 10 مەرجەی خوارەوە لەخۆیدا بەدی بهێنێت.
1- توانای ئەوەی هەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هاوکاری بکات، واتە شارەکە بتوانێت هاوکاری بکات لەگەڵ وڵاتە دەرەکییەکان لە بوارەکانی بەرهەمهێنان، خزمەتگوزاری، کاڵا و هێزی کار.
2- توانای داهێنانکاری لە بواری نێودەوڵەتیدا، بە واتای ئەوەی توانای ئەوەی هەبێت لەسەر خاکەکەی کۆمپانیا و ڕێکخراوی بیانی و ئەرکی دیپلۆماتی و .. هتد ئەنجام بدرێت.
3- توانای ئەوەی هەبێت بانک و دامەزراوە و پڕۆژەکانی و.. هتد لەدەرەوە کار بکەن.
4- پەرەپێدان بە هێڵی پەیوەندی زەمینی و ئاسمانی.
5- پەیوەندییەکی کارا لە ڕێی بوونی سیستمێکی کارای پۆست، تەلەفۆن، ئەنتەرنێت و گەشتیارییەوە.
6- بوونی کەرتێکی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو، کە بتوانێت خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بواری بزنس دەستەبەر بکات.
7- ڕاگەیاندن و هەبوونی دەزگایەکی ڕاگەیاندن کە لەسەر ئاستی نەتەوەیی کاریگەر بێت.
8- بوونی دامەزراوە نەتەوەییەکان لەسەر خاکەکەی، لەگەڵ ڕێکخراوە ئیقلیمییەکان و ئەوانەی ڕەهەندێکی نێودەوڵەتییان هەیە.
9- بوونی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی کە نوێنەرایەتی هەبێت لە شارەکانی دیکە، یان لەدەرەوەی وڵات.
10- توانای ڕێکخستنی بۆنە و کۆبونەوە نێودەوڵەتییەکانی هەبێت.
دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2018 سەردانی هەولێرم کردم، من متمانەیەکی قووڵم هەیە کە بەلای کەمەوە نیوەی ئەم مەرجانە لەم شارەدا بەدی هاتوون، کە چەندین جار لە وتارەکاندا ئاماژەیان پێکراوە. یەکەم هەنگاوەکانی پەیوەست بە چوونە نێو بواری نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی بەرچاو و بەهێز، هەڵگیراون.
هەولێر وەک پایتەختی گەشتیاریی ئاسیا، تەنانەت دەتوانێت بە زمانی پۆلۆنیش لەسەر ئەنتەرنێت لەبارەیەوە بخوێنێتەوە. ئەوەی پێویستە هێنانەدی ئاڵوگۆڕی گەورەیە لە تەواوی شارەکەدا. بە چەشنی ئەندازیار (دیدار گەردی) هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئەندازیاریدا، ئەنجامی دەدات. هەروەها بڵاوکردنەوەی پەڕتووک و وتار لە ڕۆژنامە جیهانییەکاندا، لەگەڵ پەرەپێدانی ئەندازیاری، پلاندانانی شارستانی تایبەت، هەروەها هەبوونی ئیرادە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ کورد و ئاڵوگۆڕکردنی کاڵا و خزمەتگوزاری، کارمەند، قوتابی و ئەوانی دیکە. پێویستە کارێک بکرێت کە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی وەک جیهانیبوون و شارەکانی جیهان، کە بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ شارەکان دەکات لەسەر ئاستی جیهان، دەرفەتی ئەوەی هەبێت جوانی و بەرەوپێشچوون و خەڵکە زۆر باشەکەی هەولێر ببینن کە هەوڵ و کۆششی سەخت دەکەن بۆ خستنەگەڕی لقی جیاوازی ئابووری و کەلتوور و زانست لە هەولێردا. ئەم پایتەختە، کە دەبێت بە فەڕمی ئەو نازناوەی لێ بنێین، کاریگەرییەکی ئیقلیمی دەبێت. ئایا ئەو خەڵکانەی لە هەولێردا نیشتەجێیبوون لە کوێوە هاتوون، ئایا چ شتێک بۆتەهۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتوووانی ئەم شارە بە ڕاددەیەکی زۆر گەورە زیاد بکات؟ بەرەوپێشچوونی ئەم شارە بە مانای ئەوە دێت کە شوێنێکی باشە بۆ ئەوەی ژیانی تێدا بەسەر بەریت. من ئومێد دەکەم لە ساڵی نوێدا (2019) بتوانین بۆ بە پایتەختبوونی هەولێر قەناعەت بە جیهانی دەوروبەری کوردستان درووست بکەین، ئایا پێوستە ناکات مەسەلەکە بەم شێوەیە بێت؟
* لە بەشی ئەندازیاریی زانکۆی تەقەنی وارشۆ لە پۆڵەندا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览457
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | /www.gulanmedia.com
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 22-01-2019 (5 年份的)
书: 经济
书: 艺术
书: 地理
书: 词典
书: 历史
城市: 埃尔比勒
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 04-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on04-01-2023
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):04-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览457
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.124 KB 04-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,538
图片 106,151
书籍 19,170
相关文件 96,549
Video 1,308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!