پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بزووتنەوەی بارزان و ڕیشەی مێژوویی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرۆ قادر

سەرۆ قادر
سەرۆ قادر

لە مەزدەکی بامدادانەوە
تا مەولانا خالیدی شارەزوری نەقشەبەندی

دەسپێکی نیازەکەم
ئەگەر لەخۆمان بپرسین سەرچاوەکانی بیروباوەڕی #بزووتنەوەی بارزان# لە کوێوە دێت، کە دواتر بوو بە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی-سیاسی چاکساز لە کوردستان، پێویستە توانایی خوێندنەوەی مێژوومان هەبێت ئەویش لە دید و سەرزەمینی خۆمانەوە بێت. گرنگیی بیروباوەڕی بارزان کە لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی چاکسازیی لە ماوەی 140 ساڵی ڕابردوودا بەردەوام کاری کردووە، وە جێپێی لە ئیسڵاحکردنی بیروباوەڕەکانی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە دیارە، بانگێکی بەهێزە و وزەیەکی ئینسانیی گەورەی لە پشتە، بۆ مێژووی وڵاتی ئێمە جێی شانازییە . دوایی لە کۆتایی سییەکان سەدەی بیستەمەوە بیروباوەڕەکانی ئەو بزووتنەوەیە لە ڕێگەی مستەفا بارزانییەوە گواسترایەوە و پردی بۆ هەڵبەسترا بۆ ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی و بۆ ناو بیری سیاسی لە کوردستان. لە هەرێمی کوردستاندا، لە سی ساڵی بەڕێوەبردنی خۆماندا، سەرباری هەموو کەموکووڕییەکانی کە هەمانە، گشت ئەو یاسایانەی لە خزمەتی پێشکەوتن و ئینسانییەتدانە، ڕاستەوخۆ و کەمێکیش ناڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە فیکری ئیسەڵاحیی بزووتنەوەی بارزانەوە هەیە، کە دواتر باسی دەکەم.
باوەڕەکانی بزووتنەوەی عیرفانی بارزان
لە بزووتنەوەی بارزاندا، لەسەر بنەمای ڕۆشنگەری، پێنج شێخی گوندی بارزان لەسەر ئەو بنەمایە کاری ئیڕشادیان کردووە کە بنەماکانی ئینسانین و بیروباوەڕەکە بریتی بووە لە: ڕێزگرتنی مرۆڤ، باوەڕهەبوون بە فەردانییەتی ئینسان وەک خۆی، ڕێزگرتنی ئازادی و ڕزگاریی ئینسان لە دەست کۆیلایەتی و چەوساندنەوەی زۆرداران، ڕێزگرتنی فرەچەشنی ئایینی و نەتەوەیی، بەرابەریی نێوان ژن و پیاو، کە کێشەیەکی گەورەی جیهان و کۆمەڵگەی ئیسلام بووە. بنەمایەکی دیکەی بزووتنەوەی بارزان یەکسانی بووە لە ژیانی ماددی و هاندان بۆ بەرهەمهێنانی ئابووری لەو چوارچێوە کۆمەڵایەتییەی لێی دەژیان سیستەمێکی شیاوی وەرگرتبوو و دەبوا هەموو مرۆڤەکان بەهرەمەند بن لە ژیانی ماددی. پەروەردە لە باوەڕی بارزاندا گرنگییەکی زۆری هەبووە، کە ئەم بیروباوەڕانە بە پەروەردە بگوازرێنەوە دەنا بە ئاسانی جێگیرنابن، پاراستنی ژینگە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە درەختەوە تا دەگاتە گیانداران، یەکێک لە باوەڕە پیرۆزەکانی بارزانە. بێلایەن نەبوون و هەڵویست هەبوون لەبەرانبەر کێشەکانی مرۆڤ مەبدەئێکی دیکەی بزووتنەوەی بارزانە، ئەوەش وایکرد ئەو بزووتنەوەیە لەدەرەوەی چوارچێوەی تەکییەیەکدا ببێتە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی فراوان. ئەگەر ئەو بزووتنەوەیە لە سەدەی نۆزدەیەم هەبوایە سرووشتی فیکری کۆمەڵایەتی و ئایینیی کۆمەڵگای کوردستانی دەگۆڕی بۆ کۆمەڵگەیەکی بێ کێشە. ئەو مەبدەئانە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بووە جاڕنامەی گەردوونی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ. تایبەتمەندییەکی گرنگ لە عەقیدەی بارزاندا هەیە، ئەویش شتێک نییە بە ناوی چیرۆک و ئەفسانەی خورافی، جەخت لەسەر ژیانی ڕۆژانە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکرێ تا مرۆڤ متمانەی بە زانایی و توانایی خۆی هەبێت و بتوانێت کێشەکانی بەردەمی چارەسەر بکات و ژیان ئاسان بکات، لە کۆتاییشدا سەرکەوتن بە نسیبی مرۆڤ ببێت. لەم ڕۆژگارەی خۆماندا کە تەیار و چەکدارین بە لێکۆڵینەوەی زانستی، دەرکەوتووە ژیان بریتییە لە ڕەنج و ئازار و ماندووبوون، سرووشتی ژیان ئەوەیە، کاتێک تامی دەبێت کە زانیاری و ڕاهێنان هەبێت و بەسەر کێشەکانیدا سەربکەوێ و بتوانێ خۆشتری بکات، ئەو کاتەیە دەتوانی بگونجێی لەگەڵ ژیانی واقیعیدا. ئەوەی تێدانەبێت ژیان جگە لە ئازار هیچی دیکە نابێ. فەلسەفەی بزووتنەوەی بارزان لە سەد و چڵ ساڵ تا ئێستا ئەمە بووە. واتا یارمەتییییییییدانی مرۆڤ بە بیروباوەڕی ئیسڵاحکراوی کردەیی کە ژیانی بۆ ئاسان دەکات و هێزی پێدەدات چارەسەری بۆ ژیان پێبێت و ئەسیری هیچ پوچباوەڕییەک نەبێت. ئەمە لە مێژووی میللەتی ئێمەدا کەلەپوورێکی گەورەیە و دەبێت هەوڵبدەین وەک خۆی بناسرێت، شانازی پێوەبکەین و لە چوارچێوەی ناوچەیەک دەربچێت و ببێتە زانیاری لای نەوەی نوێ بە هەموو پێکهاتەکانییەوە. دواجار لە ڕێگەی زانکۆکان، ڕۆشنگەر و نووسەرە دەستڕۆیشتووەکان دنیاش باشتر بیناسێت. وەکوو ئەزموونێکی مرۆیی کە مێژووێکی سەدو چل ساڵەی هەیە.
پرسیاری سەرەکی من لێرەدا کە ئاڕاستەی دەکەم و وەڵامیشی دەدەمەوە ئەوەیە: ئەو بزووتنەوەیە چۆن درووستبوو؟ لەکوێوە هات؟ ئەم بیروباوەڕانە چۆن لەم چیاو دۆڵانەی بارزان کە ئەوکات خوێندەواری نەبوو، درووستبوون؟ بۆ درووستبوون؟
ئەوەی کە گومانی تێدانییە. نە بارزانییەکان (کە مەبەستم شێخەکانی بارزانە) ، نە پەیڕەوەکانیشیان، لەوبارەیەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ناڵێن ئەو باوەڕە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، ئەوان قەت ئەو قسەیە ناکەن، دەڵێن: پێویستیی ژیان ئەم بیروباوەڕەی لەم ناوچەیەدا پەرەپێدا. ئەوەی من دەیڵێم پشتبەستووە بە لێکۆڵینەوەی مێژوویی ڕاستەقینەوە، بانگەشەی ئەوە ناکەم توێژینەوەی ورد لەوبارەیەوە کرابێت و وردەکاریی زۆر لەوبارەیەوە هەبن. چونکە بەڵگەنامە نەماون، بارزان لە 1890ەوە لەژێر هێرشی یەک لەدوای یەکی عەشیرەتەکان و دەوڵەتی عوسمانی و تەکییەکانی دەوروبەردا بووە، ئەو فەرمانەی بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە، بەسەر بارزانییەکانیشدا هاتووە. بۆیە دەبینین بەڵگەنامەی نووسراو زۆر کەمە، هەتا گێڕانەوەی ئەو زانیارییانە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە، هەندێ گرفتی تێکەوتووە، چونکە کوژران و دەربەدەربوون وایکردووە ژیانی ڕۆژانەی بارزان بپچڕێت.
هەڵکۆڵینی مێژوو بۆ پێکەوە بەستنەوەی ڕاستییەکان
زەردەشت
مەزدەک
جا بۆ تێگەیشتن پێویستە بگەڕێمەوە بۆ مێژوو، تا دەربکەوێ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان چۆن لە دوای هاتنی دینی ئیسلام زیاتر بوون و مۆرکی نوێیان وەرگرت. ئەوە و جیا لە پاراستنی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی پێش ئیسلام.
لە سەدەی سێیەمی زاینیدا، ئیمپراتۆری ساسانی لە تەنگوچەڵەمەیەکی قوڵدا دەژیا، سەرزەمینی ساسانی لەپاڵ فارس و ئازەر و تاجیک و بەلوچ و ئوزبەک و ئەفغانی مێژووی ئێمەشە وێڕای کۆمەڵێک نەتەوەی دیکەی ناوچەکەمان بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی دیکەی دەوروبەریش هەبووە کە هەمان ئەو نەتەوانەی ناومان هێنان تێدا ژیاوە. ئایینی زەردەشت ئایینی سەرەکیی ئیمپراتۆری ساسانی بووە، کۆمەڵگەی ساسانی ڕۆچووبووە ناو قۆناغێکی گەندەڵەوە، کە مەترسیدار بوو، لە ئیمپراتۆرەوە تاکو دەگاتە فەرماندە سەربازییەکان، هەموویان لە سیستەمێکی سەرەوە بۆ خوارەوە یەکیانگرتبوو کە ڕێگەی لە ژیان دەگرت. زەویان لە خەڵک دەستاند و ماڵیان لێ داگیردەکردن، ژنەکانیشیان لێ داگیردەکردن، بەو پێیە ژیان لە وەستان نزیک ببۆوە. هەموو فەرماندەکان، لە ناوچەکانەوە تا دەگاتە ئیمپراتۆر حەرەمسەرای خۆیان هەبوو و ژنانی ناوچەکەیان بەپێی حەزی خۆیان کۆدەکردەوە. هەموو ئەسپ و وڵاخ و زەوییەکانیان داگیردەکرد و خەڵکیان ناچاردەکرد بە بێگاری ئیش لەو زەویانەدا بکەن. یەکێک لە کۆڵەکەکانی قەیران لە ئیمپراتۆری ساسانی، ئایینی زەردەشت بوو. ئایینی زەردەشت ئایینی سەرەکی و هەمەگیری ناوچە بوو. ئەو ئایینە لەسەر بنەمای چارەسەری کێشەکانی ژیان بنیادنراوە. تەنانەت لە ئەفسانەکانیشیدا جیاوازە لە سێ ئایینە ئیبراهیمییەکەی میزۆپۆتامیا (وادی الرافدین) کە دینەکانی یەهودی و کریستیان و ئیسلام دەگرێتەوە. لێرەدا کات زۆر ناگرم تەنیا بۆ ئاماژەدان بە سەرچاوەی بیروباوەڕەکان من هەندێ قسە دەکەم.
لە ئایینی زەردەشتدا خوداکان خودای خێر و شەڕن، کە ململانێ لەسەر چارەسەری کێشەی مرۆڤەوە دەستپێدەکات، ئاهورامەزدا دێتە پێشەوە، ئەو لەو خودایە نییە کە لە ئایینەکانی ئیبراهیمیدا هەیە: نە مرۆڤی درووستکردووە، نە جەبارە، نە قەهارە، نە جەهەندەمی هەیە، نە وێرانت دەکا، بەڵکوو هەموو هەوڵی ئەوەیە کە ڕێنوێنی مرۆڤ بکات خۆی لە خراپە و نەزانی و ستەم بپارێزێت و ڕێگەی ژیانی ئارام بگرێتەبەر. ئەمە چیرۆک و ئەفسانەی زۆری تێدان. لەبەرانبەر ئەودا ئەهریمەن هەیە، ئەو خودا شەڕەنگێزەی کە بەردەوام ژیانی ئاسان لە مرۆڤ تێکدەدات. ئەگەر شیکردنەوەیەک بۆ ئەم ئەفسانە خوداییانە بکەین، ئەوەی کە ئاهورامەزدا دەیکات یارمەتییییییییی هەوڵ و تەقەللای مرۆڤ دەدات تا هاوکاری و هۆشیاری و زانیاری و کارامەیی خۆی زیاد بکات، هاوکاری لەنێوانیان زۆرتر بێت تا بەسەر کێشەکانی ژیاندا سەربکەون. ئەهریمەن بریتییە لەو هێزی تاریکییەی جەهل کە ئاڕاستەی بەرەو ئاژەڵان و دڕندەییبوونە لە ناو کۆمەڵی سەرەتایی مرۆڤی ئەوکاتدا، ڕەمەکێکی (غەریزە) کوێرە هەموو هەوڵێکی بۆ تێکدانی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤە. لەمە زیاتر نییە. ئایینی زەردەشت لەو پەیامە لایدا، مەوبەدەکان کە پیاوانی ئایینی زەردەشتی بوون، خۆیان گونجاند لەگەڵ کاربەدەستانی ئیمپراتۆری ساسانی، بوونە پاساودەری ئەو گەندەڵییەی لە کۆمەڵگەی ساسانیدا هەبوو. لە ڕووی عەقیدەیی و پەروەردەییەوە قوفڵ کرا، ژیان لە کۆتایی نزیک دەکەوتەوە، لە کاتێکدا بنەماکانی ئایینی زەردەشتی بواری تەفسیری بەرەوپێشەوەی لە بەرژەوەندیی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆیی تێدایە.
جموجۆڵ بۆ چاککردن لە زیادبووندا بوو. یەکێک لەوانە بە سەرکردایەتیی گەنجێکی زانا و جددی و کارێزمادار بوو بە ناوی “مەزدەکی بامدادان” کە لەدایکبووی نەیشاپور یان پەسایە کە ناوچەیەکی نزیکە لە باشووری ئێستای ئێران و ئێراق. باوکی زۆر ئاگای لە ئایینی زەردەشتی و زەروانی و فەلسەفەی یۆنانی بووە. کوڕی خۆی باش پێگەیاندبوو، هەروەها مامۆستایەکی زانای هەبووە بەناوی “زەرتووشتی خورگان” کە شارەزاییەکی شایانی لە فەلسەفەی یۆنانی هەبووە و لە بیزانس ژیاوە و شارەزاییەکی زۆری لەسەر فەلسەفەی ئەفلاتون بەتایبەتیی پەڕتووکی کۆمار هەبووە. مەزدەک دروشمی چاککردنی کۆمەڵگەی ساسانی و ئایینی زەردەشتی هەڵگرت، هەندێک بنەمای بۆ دانا لەوانە : نابێت ستەم هەبێت، مرۆڤ بەرابەرە، زەوی بۆ هەمووانە، ژن دەبێ ئازاد بکرێ، مەبەستی ئەوە بوو حەرەمسەراکان کۆتاییان پێبێت کە لە وردەکاریدا مەبەستی بوو هەرکەسە و ژنێکی هەبێت، هەربۆیەش لە عەقیدەی مەزدەکیدا، دووژنی قەدەغەیە. کەڵکی لە ئایینی مانی وەرگرتبوو و لەگەڵ زەرتووشتییەت تێکەڵی کردبوو. ئەگەر بەپێی زەمانی خۆی و کۆمەڵگای سەرەتایی ئەوکات تەفسیری بکەین، بەو نیازە بوو هاوکاری بێتە بنەمای ژیان و جۆرێک لە ئیشتراکییەتی سەرەتایی بنیادبنرێت. لەسەر بنەمای بەرابەری ژن دەبێ ئازاد بن، واتە هەر ژنێک دەتوانێت پیاوێکی هەبێت و پیاویش دەبێ یەک ژنی هەبێت. ژن لە هەموو مافەکاندا لەگەڵ پیاو بەرابەرە. هەروەها پاراستنی ژینگە وگیانداران باوەڕێکی دیکەی مەزدەک بوو. کوشتنی گیاندارانی قەدەغە کردبوو و گۆشتی نەدەخوارد. ئەو باوەڕەی بۆ پەیڕەوەکانیشی دانابوو. ئەوە بنەماکانی بیروباوەڕی مەزدەکە، کە پەرەیسەند و لایەنگری زۆر بوون. ئەوە لە بیروباوەڕی زەردەشتدا بووە عەقیدە، بەڵام نەک عەقیدەی درووستکردنی ئایینێکی دیکە، عەقیدەی چاکسازی کە بە تام و قوەتی ئایینێک بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی درووستدەکات، ڕابردووی خۆی دەپارێزێت، چاکی دەکاتەوە و دەرگای بەرەو پێشەوەی بۆ دەکاتەوە، هەڵبەت بەپێی زانین و توانای زانیاریی ئەوکاتی مرۆڤ. چیرۆکی مەزدەک زۆرە، بیروباوەڕەکانی خۆی لە پەڕتووکێکدا نووسییەوە و پێشکەشی قوباد ئیمپراتۆری ساسانی کرد، وەک میتۆدێک بۆ چاکسازییەکانی قوباد. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە سەردار و فەرماندە و بنەماڵە و مەوبدەکانی زەردەشتی، بەرژەوەندییەکانیان کەوتە مەترسی، خوسرۆ ئەنۆشیروانی پادشایان تێگەیاند کە مەزدەک هەڵگەڕاوەتەوە و ڕەوشتی کۆمەڵایەتی تێکدەدا. پیلانیان لەسەرکرد و لە بەندیخانەدا کوژرا. بەڵام بیروباوەڕی مەزدەک مایەوە. دوای مەزدەک، خوڕەمی خێزانی مەزدەک نەیشاپوری بەجێهێشت، هاتە ناوچەی (ڕەی) کە ئێستا گەڕەکێکە لە تاران، لەوێ بەردەوام بوو لە سەرکردایەتی کردنی بزووتنەوەی مەزدەکی. بزووتنەوەی مەزدەک دەستیپێکردبوو، مەزدەک یەکێک لە ئامۆژگارییەکانی بریتی بوو لە : ‹‹خەشن و توند نەبن و نەکوژن، بەرگری بکەن، بەڵام دەستتان قورس نەبێت››. هەڵبەت کاتێک بزووتنەوەکە سەرانسەری ئیمپراتۆری ساسانی گرتەوە، لە هەندێ شوێن خەڵکی عەوام، تەفسیریان ئەوە بوو پەلاماردەن و ماڵی سەرکردەکان دەستبەسەردا بگرن و ژن ئازاد بکەن و هەندێک جاریش خەشن دەبوون بەرانبەر سەرکردە و دەسەڵاتدارەکان. بەڵام جەوهەری بیروباوەڕەکانی مەزدەک ئیسڵاحاتی هێمنانە بوو. دوایی ئەم بزووتنەوەیە ئەفسانەیەکی بۆ مەزدەک و بیروباوەڕەکانی درووستکرد، بە خێرایی لە ئیمپراتۆری ساسانی بڵاوبۆوە. لەگەڵ ئەوەدا، فاتیحانی ئایینی ئیسلام ئیمپراتۆری ساسانیان داگیرکرد هەموو بوارەکانی ژیانیان تەفروتونا کرد، نە پەڕتووک ما، نە ڕۆشنگەری ما، نە مەوبەد ماو ماوەی سەد و پەنجا ساڵ پاشماوەی ئیمپراتۆری ساسانی تەنیا لە خوێن و لە وێرانیدا، وەک شنگالی ئەم زەمانەی خۆمان، لە تێکشکانێکی قورسدا دەژیان و سەرچاوەکانی بیروباوەڕیان وێرانکران. سەرباری ئەوە پەیڕەوانی ئایینی زەردەشت کەوتنە جموجۆڵ تا ئەوەی ماوە کۆیبکەنەوە، بەڵام زۆر بە لاوازی چونکە لە ناو پەیڕەوانی ئایینەکەدا پێش ئیسلام هیچ پێشنیاری بۆ چاکسازی پێنەبوو. ئەوەی زۆر بە خێرایی بڵاوبۆوە، بیروباوەڕی ئیسەڵاحیانەی مەزدەک بوو لەناو ئایینی زەردەشتدا.
دوای بڵابوونەوەی ئیسلام، تێکۆشان بەردەوام بوو
یەکەمین بزووتنەوە کە سەد و پەنجا ساڵ دوای هاتنی ئیسلام درووستبوو، بزووتنەوەی (ئەبوموسلیمی خوراسان) یە کە ناوی خۆی (بەهزادانی پور ڤوندادی هورموز) و لە بنەماڵەیەکی مەزدەکییە. قۆناغەکە لە گۆڕاندا بوو، تا ساڵی 1600 ی زاینییش، خەڵکی ئیمپراتۆری ساسانی کۆن بە پێکهاتەکانییەوە نەبووبووە مسوڵمان، چونکە قودرەتی جڵەوکردن بەو شێوەیە نەبوو بتوانن یەک یەک خەڵک بپشکنن. وەک ئەوەی داعش دەیکرد کە کێ مسوڵمانە و کێ هەو نییە. بۆیە کۆمەڵگا لۆکاڵییەکان بە فراوانی لەسەر باوەڕی مەزدەکی و زەردەشتی و ئایینەکانی دیکە مابوونەوە. بەڵام هیچ بواری خۆدەرخستنی وەک جارانی نەمابوو. بۆیە قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد، ئەوانەی مەزدەکی بوون چاکسازییەکە لایان ئامانج بوو، نەک خۆدەرخستنێک کە تێیدا دەریخەن کێن و چین، بۆیە لە ڕووکەشدا ئیسلامیان وەرگرتبوو، لایەنەکانی ئایینی ئیسلام کە دەگونجا لەگەڵ مەزدەکییەت، کێشەیان لەگەڵیدا نەبوو، بەڵام لەسەر باوەڕەکانی دیکەیان لە تێکۆشاندابوون و وەکخۆیان مابوونەوە.
فاتیحانی ئایینی ئیسلام غەدرێکی زۆریان لە کۆمەڵگاکانی ساسانی کرد، عەرەب وەکوو پێکهاتەی زاڵ کە دیارە سەید بوون، هەموو میللەتانی ساسانی دەبوایە شوێنکەوتەیان بن (موالی بن) ، واتە ئەوەی لە کاتی تەنگوچەڵەمەی ساسانیدا هەبوو بە خراپترەوە لە سەد-دووسەد ساڵەی حوکمی ئیسلامیدا بەردەوام بوو. بۆیە بەخێرایی بیروباوەڕی مەزدەکی پەرەیسەندەوە، بەڵام بەو گۆڕانکارییەی ئاماژەم پێداوە. لە ناکۆکیی نێوان بنەماڵەی محەمەد پەیامبەر و ئامۆزا ئەمەویەکانیان کوشتاری سوننە و شیعەی لێکەوتەوە. مەزدەکییەکان بەهۆی قبوڵنەکردنی ستەم، مەیلیان بەلای بنەماڵەی عەلی دا بوو، لەو ستەمەی لە بنەماڵەی عەلی دەکرا، بێ هەڵوێست نەبوون و بەرگرییان لێدەکردن. ئەمە لە پڕۆسەیەکی ورددا، وایلێکردن لە هەندێک بیروباوەڕدا تێکەڵ ببن. هەتا ئەفسانەی گەڕانەوەی مەزدەک ئەو شایەی دادگەری لەگەڵ خۆی دێنێت و لە کۆمەڵگای کۆنی ساسانییەوە هەڵدەستێتەوە. لە ئەفسانەکەدا مەزدەک بووە ئەو کەسەی کە چاوەڕوان دەکرێت. ئەبوموسلیمی خوراسانی کە بە پەیڕەوەکانی دەگوترا ڕەشپۆشەکان (سیاهجامگان) چونکە درووشمەکانیان ڕەش بوو، هەموو سەرزەمینی کۆنی ساسانی گرتەوە، ئیپمڕاتۆڕی ئەمەوی تێکشکاند، بەپێی هاوسەنگییی هێز، دەسەڵات کەوتە دەست ئامۆزاکانی پێغەمبەر (عەباسییەکان) . بەڵام لە حەقیقەتدا، ئەبوموسلیم کە لەژێرەوە مەزدەکی بوو هەوڵی بۆ دەست بەسەرداگرتنی فەرمانڕەوایی بوو. بۆیە لە قۆناغی دووەمدا نیازی دەرکردنی یەکەمین خەلیفەی عەباسی هەبوو، هەوڵیشیدا بەڵام سەرنەکەوت. لە ئەنجامدا گیرا و دڕندانە کوشتیان. کە ئەبوموسلیم لەناوبردرا، هەمان چیرۆکی مەزدەکی بامدادان بۆ ئەبوموسلیم دووبارە کرایەوە، لەلایەن پەیڕەوانی بیروباوەڕی مەزدەکی. لەو قۆغەدا وتیان ئەبوموسلیم نامرێ و تەنیا خۆی ون کردووە، ئەو لەوە بەهێزترە بگیرێ و بکوژرێ، تەنیا ڕۆیشتووە و دەگەڕێتەوە. دوای ئەو یەکێک لە سەردارەکانی بە ناوی ( موقەنەع) سەریهەڵدایەوە و ناوچەیەکی بەرفراوانی ڕزگار کرد. موقەنەع پەردەی لەسەر نهێنییەکان لادا و وتی ئەگەر ئەبوموسلیم بە ناوی ئەو ئایینەوە دەیویست چاکسازی بکات و ناچار کرا غەیب ببێ، ئێستا من نوێنەری ئەوم. بۆیە بیروباوەڕەکانی ئاشکراتر کرد، ڕایگەیاند ئەوەی من دەیڵێم قسەی خودایە، پەتی پەیوەندیی نێوان خەڵک و خودا منم، بیروباوەڕەکان لای منەوە دێن. دواتر ئیبن موقەنەعیش کوژرا، دوای ئەو بە ماوەیەکی کەم (بابەکی خوڕەمدین) ڕاپەڕی. بابەک لەو مەزدەکییانە بوو کە پێیاندەگوتن خوڕەمی. مەزدەکیەکان لە ناوچەی جیاجیا ناوی جیاوازیان هەبوو. بزووتنەوەکە ناوی خوڕەمی بوو، چونکە خێزانی مەزدەکی بامدادان ناوی خوڕەم خانم بوو، ئەمەش نیشانەی بەرابەری و وەکیەک مامەڵەکردن بوو لەنێوان ژن و پیاودا. هەڵبەت ئەوانە بە زاهیر دینی ئیسلامیان وەرگرتبوو، بەڵام بنەماکانی باوەڕی مەزدەکی و زەردەشتییان دەهێشتەوە. بابەکی خوڕەمدین بیست ساڵ بەرگری کرد و ناوچەیەکی فراوانی ڕزگارکرد و ئیسڵاحاتی زۆریشی کرد، هەمان باوەڕی مەزدەکی بامدادانیشی هەڵگرتبوو، لە دوورکەوتنەوەی توندوتیژیی و داواکاریی بەردەوامی چاکسازی، بەڵام لە ڕەفتاری بەرانبەردا فەرمانەکانی شەریعەتی ئیسلام هیچیان بۆ نەهێشتنەوە جگە لە قەتڵوعام و سەربڕین. ئەوە بوو خوڕەمیەکان سوپایەکیان درووستکرد و بەرگرییان لە خۆیان کرد. دواتر کە بابەک تێکشکێنرا دیسان بێهیواییەکی زۆر لەو بزووتنەوەیەدا درووستبوو، بەڵام دەستیان لە بیروباوەڕەکە بەرنەدرا. ئەوە گەیشتە سەدەی هەشتەمی زاینی، بیروباوەڕی ئیسڵاحیی ئەم کەلەپوورە تێکەڵ بوو لەگەڵ مسوڵمانێتی. واتە لە حەقیقەتدا کە دەگوترێ ئایینی ئیسلام لە ئێران لە ئیسلامی بەدەوی جیاکرایەوە، مەبەست ئەمەیە. ڕەگەزی چاکسازی کرایە تەواوکاری ئایینی ئیسلام بە وردەکاری زیاد و کەم لە ناو بزووتنەوەکەدا، هەربۆیەش بەخێرایی تەکفیرکرا. بۆیە پیاوانی ئایینیی دەستڕۆیشتووی عەرەب هەرچی لەسەر زەمینی ساسانی کۆندا هەبوو، بە عەجەمی و ڕەدە و خارج لە ئایینی ئیسلامیان لەقەڵەم دەدا. ئەو بزووتنەوەیە بە خێرایی تێکەڵ بوو لەگەڵ مقاوەمەتی بنەماڵەی عەلی کوڕی ئەبو تالیب، بزووتنەوەی ئیسماعیلییەکانی لەسەر درووستبوو، قەرمەتییەکان کە چاکخوازی گەورەی جیهانی ئیسلام بوون بەشێکن لەوان، کەسانی گەورەی وەک حەللاج، عەینولقوزاتی هەمەدانی، ئیبن سینا، خەیام، حافز.. هەموویان لەژێرەوە مەزدەکین، لەسەرەوەش بۆ تەقییە، بۆ خۆپاراستن، ڕەچاوی بارودۆخی گشتیی خۆیان دەکرد. ئەوانە هەموویان لەلایەن پیاوانی ئایینییەوە تەکفیردەکران و هەندێکشیان کوژران، ئەوە جگە لە هەزاران ڕۆشنگەر و زانای دیکە.
تاقمە زۆر و زەبەندەکانی عیرفانی و مەزدەکی
ئەو پڕۆسەیە لەدوای تێکشکاندنی ئەزموونی ئیسماعیلییەکانیش لە پەرەسەندندا بوو. قۆناغی تازە دوای ئەو بێ ئومێدییە، شێوازی عیرفان و تەسەووف بوو. عیرفان و تەسەووف بەرهەمی بیروباوەڕی ئیسەڵاحگەرییە لە کەلەپووری ساسانیدا. عیرفان و تەسەووف لە سەرەتادا بە تەرکی دنیا و پاراستنی عەقیدە دەستپێکرد. زوهد و خۆپاراستن و خۆدوورگرتن لە شێخێکەوە بۆ شێخێکی دیکە جیاوازی هەبوو. بەڵام هەموو ڕابەرەکان بێ هەڵاوێردن لە دوو سەد ساڵی یەکەمی داهاتنی عیرفان وەک بیروباوەڕی ئیسڵاحی ژێرەوەی مەزدەکی، لەناو کۆمەڵگەی ئیسلامی، سەرکردەکانیان پێیاندەگوتن شێخ. هیچ شێخێکت دەستناکەوێت بیروباوەڕی ئیسەڵاحیی ساسانی کۆنی قبوڵ نەبووبێت، دەنا هیچ هۆکارێک نییە خۆی جیاکاتەوە لە کۆمەڵگەی سەردەستی ئیسلامی. هەربۆیە لەو ڕۆژگارەوە تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم کاتێک بارودۆخ بۆ ڕاپەڕین لەپێناوی ئیسڵاح دەڕەخسا، هەموو سەرکردەکان لە شێخەکان دەبوون. ڕۆڵی شێخەکان لە بزووتنەوەی چاکسازیی سەرزەمینی کۆنی ساسانی بە کۆمەڵگەی ئێمەشە بۆ ئەو واقیعە دەگەڕێتەوە. لە قۆناغی تەسەووفدا، زۆر بزووتنەوەی ناوچەیی سەریانهەڵدەدا، کە هەموویان بیروباوەڕەکانی سەردەمی ساسانییان دەکردە ئامانجی خۆیان. عیرفان شێوازێکی نوێی هێنا ئەویش بریتییە لەو ڕوانگەیە کە پێیوایە کۆمەڵگەی ئیسلامی زۆر دڵڕەقە، مرۆڤ کە دەمانەوێ ژیانی بۆ ئاسان بکەین، لەسەر ئەم بیروباوەڕە سەردەبڕدرێت، کەواتە پێویستە تەقییە بکرێ و لە ناو پەیڕەوەکاندا وەک ئامرازی خۆپاراستن بەکاربهێندرێ. کەواتە تەقییە بریتییە لە خۆپاراستن لە دەست سەختگیریی فەرمانەکانی شەریعەتی ئیسلام کە ئیسڵاح هەڵناگرێت. هەنگاوی دووەم شوێنکەوتوانی بزووتنەوەکە شاراوە بن، لە پەنادا بیروباوەڕ و پەروەردەی لایەنگران بەردەوام بێت، کۆمەڵگەکە لەژێرەوە یەکدی دەگرێت بەڵام لە ڕووکەشدا وەک باوەڕەکانی کۆمەڵگای باڵادەستە کە موسوڵمانن. سێیەمیان پەیڕەوکردنی نهێن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 512 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 13-06-2019 (5 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵناسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 10-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 16-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 16-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 512 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,443
وێنە 105,710
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,455
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.797 چرکە!