Bibliotheek Bibliotheek
Zoek

Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!


Search Options





Geavanceerd zoeken      Toetsenbord


Zoek
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Verzenden
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Gereedschap
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Talen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mijn account
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
Zoek Verzenden Gereedschap Talen Mijn account
Geavanceerd zoeken
Bibliotheek
Koerdische namen
Chronologie van de gebeurtenissen
Bronnen
Geopende items
Mijn verzamelingen
Activiteiten
Hulp bij het zoeken?
Publikatie
Video
Classificaties
Willekeurig artikel!
Stuur een artikel
Afbeelding verzenden
Survey
Uw mening
Contact
Wat voor informatie hebben wij nodig!
Standaarden
Algemene voorwaarden
Item Kwaliteit
Over
Kurdipedia Archivists
Artikelen over ons!
Integreer Kurdipedia in uw website
Toevoegen / Verwijderen Email
Bezoekers statistieken
Item statistieken
Converteren van fonts
Converteren van kalenders
Spellingscontrole
Talen en dialecten van de paginas
Toetsenbord
Handige links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Aanmelden
Lidmaatschap!
Wachtwoord vergeten!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Over
 Willekeurig artikel!
 Algemene voorwaarden
 Kurdipedia Archivists
 Uw mening
 Mijn verzamelingen
 Chronologie van de gebeurtenissen
 Activiteiten - Kurdipedia
 Help
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Bibliotheek
GEOGRAFI OM KURDISTAN
08-11-2018
زریان سەرچناری
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Het pad van de gele slippers
07-10-2018
زریان سەرچناری
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 519,157
Fotos 106,458
Boeken 19,249
Gerelateerde bestanden 96,905
Video 1,378
Plaatsen
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: d...
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne...
Bibliotheek
21 STRALEN
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdi...
ئیلهامی شیعر لە نێوان شێخ ڕەزا و شکسپیردا
Kurdipedia archiveert de geschiedenis van verleden en heden voor de volgende generaties!
Groep: Artikkelen | Artikel taal: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Warderen
Uitstekend
Heel goed
Gemiddeld
Armoedig
Slecht
Toevoegen aan mijn verzameling
Schrijf uw commentaar over dit item!
Aanpassingen
Metadata
RSS
Zoek in Google voor een afbeeldingen voor het geselecteerde item!
Zoek in Google voor het geselecteerde item!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕەزا شوان

هەر یەکە لە شێخ ڕەزا و شکپیر، دوو ناوی ناودارن. دڵنیام زۆربەی خوینەرانی کوردمان شیعرەکانی شێخ ڕەزا و شانۆگەرییەکانی شکسپیریان خوێندۆتەوە. پێش ئەوەی بێمە سەر سەرباسەکەمان، حەزدەکەم زۆر بە کورتی باسی هەر یەکە لەم دوو ناودارەتان بۆ بکەم.

شێخ ڕەزای تاڵەبانی«18311910»لە دێی قرخ ی سەر بە چەمچەماڵی دابڕاو لە کەرکووک، لە بنەماڵەیەکی ئایینی خواپەرست و ئەدەبدۆست لە دایک بووە. هەر بە منداڵی ماڵیان هاتۆتە کەرکووک و لە گەڕەکی بەرتەکێ خانوویان کردووە. شێخ ڕەزای شێخی شعیرانی کوردمان، کەڵەشاعیر و شاسوار لە شیعری هەجوکرندا «توانج و جنێودان» زۆر بلیمەت و بەتوانابووە. تا ئەمڕۆش هیچ شاعیرێکی کوردمان لەم بوارە شیعرییەدا نە گەیشتوونەتە پایەی شێخ ڕەزا. هەموو ئەو شاعیرە کورد و عەرەب و تورکانەش کە شەڕەشیعریان لەگەڵدا کردووە ، هەر زوو بەزیون و دەرەقەتی نەهاتوون ، تەنیا شاعیری کوردمان «شوکری فەزڵی»ی سلێمانی نەبێت، کە وەڵامی هەجوەکانی شێخ ڕەزای داوەتەوە. شێخ ڕەزا پیاوێکی ڕووخۆش و گاڵتەچی و نوکتەباز بوو، دیوەخانەکەی هەردەم پڕبووە لە شیعردۆست و هەوادارانی بەزم و قسەی خۆش. شێخ ڕەزا بە چوار زمان شیعری وتووە «کوردی تورکی عەرەبی فارسی». بەداخەوە بەشێک لە شیعرەکانی لەبەرئەوەی تۆمار نەکرابوون تیاچوون..شێخ ڕەزا هەر شیعری هەجوکردنی نەنووسیوە، بەڵکوو گەلێ شیعری ستایش و کۆمەڵایەتی و نیشتمانی و ئەوینداری وسیاسیشی داناوە. شێخ ڕەزا هەر کەسێکی بە دڵ نەبووبێ، لە سوڵتان و پاشاکانی عوسمانی و گەورە فەرمانبەران و، تا دەگاتە شێخ غەفووری مامی و شێخ عەلی ی برا گەورەشی بەبێ ترس هەجوکردووە..زمانی وەکوو خەنجەرێکی تیژ بەکار هێناوە.هەر وەکوو لەم دێڕە شیعرەیدا کە بە مستەفا بەگی باجەڵان دەڵێت: تۆ هەتە تیغی دەبان و من هەمە تیغی زوبان فەرقی ئەم دوو تیغە هەر وەک ئاسمان و ڕێسمان .ئەو کەسانەش کە شێخ ڕەزا هەجوی کردوون لێی زویر نەبوونە، تەنانەت شوکری فەزڵی کە پشکی شێری لە هەجو و جنێوەکانی شێخ ڕەزا بەرکەوتووە.. کە شێخ ڕەزا مرد، شوکری فەزڵی زۆر بۆی گریا و وتی کاشکی بمایە و سەد هێندەی تر جنێوی پێمبدایە .شێخ ڕەزا لە« 21ی/1/1910»دا لە بە بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە گوڕستانی عەبدولقادری گەیلانی بە خاک سپێرا.

شکپیر« 1564 1616» لە شاروچکەی «ستراتفۆرد» لە ئینگلتەرا لە دایک بووە.دوایی چۆتە لەندەن . شکسپیر بە یەکێک لە کەڵەنووسەران و گەورەترین شانۆگەرینووسی جیهانی دەناسرێ. تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆری شانۆگەرییەکانی، لەسەر شانۆی گەلێ لە وڵاتانی جیهاندا پێشکەش دەکرێن..شکسپیر بەهۆی شانۆگەرییەکانییەوە‌ زۆر دەوڵمەند بوو. خۆشی وەکوو ئەکتەرێکی سەرکەوتوو، لە بەشێکی شانۆگەرییەکانیدا، ڕۆڵێکی سەرەکیی بینیوە. شکسپیر شانۆگەرییەکانی بەشیعری بێسەروا نووسیوە. بێجگە لە شانۆگەری.لە و جۆرە شیعرەشی نووسیوە کە لە چواردە دێر پێکهاتوون و بە «سوناتاتە » ناودەبرێت. شانۆگەرییەکانی شکسپیر هەموو جورە بابەتێکیان لەخۆگرتووە:«کۆمیدی تراژیدی کۆمەڵایەتی ئەوینداری سەرکێشیی ئەندێشەیی مێژوویی...هەتد».زۆبەی ‌ کارەکانی شکسپیر شانۆگەرییەکانی بوون. نزیکەی چل شانۆگەریی ن بە شیعری بێسەروا نووسیوە. لەوانە: « ڕۆمیۆ و جولێت هاملێت بازرگانی ڤینیسیا زریان شەوی دوانزەهەمین ژنە ڕووخۆشەکانی وندسۆ خەونی شەوێکی هاوین ئوتەیل چەقچەقەی بێهاڕین خۆشەویستی ڕەنجخەسارییە ئەنتۆنیۆ و کلیۆپاترا ڕاهێنانی دەڵەپڵنگ چیرۆکی زستان ماکبێس مەلیک لیر یۆلیۆس کەیسەر ....هەتد»

بابێینە سەر بابەتی سەرباسەکەمان، کە بوونی ئیلهامە لە لای شێخ ڕەزای تاڵەبانی کورد و شکسپیری ئینگلیزیدا.شێخ ڕەزا شاعیرێکی بلیمەت و ئیلهام بەدەر بوو..هیچ کاتێک بۆ دانانی شیعر دانەماوە.بە تایبەتیش شیعرە تاکدێڕەکانی یەکسەر بۆی هاتوون..شێخ ڕەزا ئیلهامی شیعری بە و جۆرە بووە، کە دەڵێت: ئەگەر شیعرم بۆ بهاتایە و لەسەر دەم بخەوتمایە دەیخنکاندم.».ئەمە ئەوە دەسەلمێنێ کە شێخ ڕەزا خاوەنی ئیلهامێکی سرووشتی بووە و گیرینەخواردووە..بەڵام شکسپیر بە پێچەوانەی شێخ ڕەزاوە، دەڵێت: تا لاپەڕەیەکم نووسی هەزار پەڕەم دڕی .شکسپیر هەندێک لەشانۆگەرییەکانی دوو ساڵی بردووە تا تەواوی کردوون ، چەند جارێک بیرۆکەکانی گۆڕیون و دەستکاری دەقەکانی کردوون. شیعرەکانی شێخ ڕەزا، زادەی بیر و هۆشی خۆین و ڕیچکەهەڵگری هیچ شاعیرێکی پێش خۆی نەبووە، بەڵکوو خۆی داهێنەری شیعری هەجوی کوردییە..بەڵام بیرۆکەی زۆربەی شانۆگەییەکانی شکسپیر زادەی بیر و خەیاڵی خۆی نین، لە بەری ڕەنجی شاعیرانی ترەوە وەریگرتوون..وەکو لە شیعرەکانی شاعیری ئینگلیزی«تشۆسەر» و لە شاعیری کۆنی یۆنانی«هۆمیرۆس» و لە چیرۆکەکانی چیرۆکخوانی ئیتالی «بۆکاتشیۆ»وە وەریگرتوون. پاڵەوانی هەندێک‌ لە شانۆگەرییەکانیشی کەسانێکی ڕاستین وەکو« یۆلیۆس کەیسەر ڕیتشاردی سێیەم...هەتد» هەندێکیش لە شانۆگەرییەکانی ، لە کەڵک وەرگرتن لە دوو یا سێ چیرۆکەوە کە تێکڵی کردوون و دایڕشتوون و شانۆگەرییەکی لێپێکهێناون.

لەڕاستیدا خوێنەر و بینەر ئەنجامدانی هەر کارێکی مرۆڤ، بەوە هەڵناسەنگێنن کە لە ماوەی چەندا ئەنجامدراوە، ئەو شاعیرە یا شانۆگەرینووسە یا ڕۆمانووسە، نووسینەکانیان بە ڕۆژێ یا بە ساڵێک نووسیوە، خوێنەر و بینەر بڕیار لەسەر ئەوەی لە بەردەستیان دایە دەدەن‌..کە سەیری درامایەکی تەلەڤزیۆنی یا فیلمێکی سینەمایی دەکەین، بیر لە ماوەی پرۆڤەکردن و بەرهەم هێنانی ناکەینەوە..هەر بۆ نموونەش تابلۆی«مۆنالیزا»کە جوانترین شاکاری هونەریی شێوەکاری جیهانی«لیۆناردۆداڤینشی»یە و بە چوار ساڵ تەوا کردووه، ‌ ئەگەر بە چوار ڕۆژ یا چوار کاتژمێریش تەواوی بکردایە، هەر هەمان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێ، بەڵام کات کاتێک گرنگە کە دوو کەس یا زیاتر هەمان کار ئەنجامبدەن، بۆ نموونە لە کێبڕکێیەکی ڕاکردنی سەد مەتریدا، هەر هەموویان دەگەنە هێڵی کۆتایی بەڵام کێیان زووتر بگات ئەوەیان دەیباتەوە. کەچی ئەگەر لە تاقیکردنەوەکانی قوتابییاندا کە ماوەی دیاریکراو بۆ وەڵامدانەوە سێ کاتژمێربێت، ئەگەر قوتابیەک لە ماوەی دوو کاتژمێردا، وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە ، هەر هەمان وەڵام قوتابییەکی تر بە سێ کاتژمێر وەڵام بداتەوە.هەر هەردووکیان هەمان نمرە وەردەگرن.یا ئەگەر من خانوویەک درووست بکەم بە و جۆرەی دیاریم کردووە و ماوەیەکی دیاریکراوم بۆ دانابێ ، ئەگەر هاتوو بەڵەندەرەکەم زۆتر یا درەنگتر لە و ماوەیە و بە و شێوە دیاریکراوەم تەواوی بکات، کات لێرەدا گرنگه. مەبەستی من لەم بەراوردکردنەی نێوان شێخ ڕەزای تاڵەبانی و شکپیردا، تەنیا لە ڕووی ئیلهامی شیعرەوەیه.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 466 keer bekeken
HashTag
Bronnen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
Gekoppelde items: 7
Groep: Artikkelen
Publication date: 23-08-2010 (14 Jaar)
Publication Type: Gedrukte media
Soort document: Originele taal
Technical Metadata
Item Kwaliteit: 82%
82%
Toegevoegd door ( هەژار کامەلا ) op 17-01-2023
Dit artikel is beoordeeld en uitgegeven door ( هاوڕێ باخەوان ) op 18-01-2023
Dit item is voor het laatst bijgewerkt door ( هەژار کامەلا ) op: 24-01-2023
URL
Dit item is volgens Kurdipedia's Standaarden nog niet afgerond en verder moet het herzien/aangepast worden!
Dit item is 466 keer bekeken
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shene Baban
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Araz Talib

Actual
Plaatsen
Mardin
25-08-2012
هاوڕێ باخەوان
Mardin
Bewijsstukken
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
23-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Oproep aan onze politici: doorbreek het stilzwijgen rond Afrin
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Bibliotheek
21 STRALEN
13-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
21 STRALEN
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Nieuwe item
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
04-08-2022
بەناز جۆڵا
Bibliotheek
GEOGRAFI OM KURDISTAN
08-11-2018
زریان سەرچناری
Biografie
Venus Faiq
15-10-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Het pad van de gele slippers
07-10-2018
زریان سەرچناری
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
08-11-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
23-10-2016
هاوڕێ باخەوان
Biografie
Shene Baban
09-03-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
29-07-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Poëzie uit Koerdistan
16-09-2013
هاوڕێ باخەوان
Bibliotheek
Koerdistan
22-04-2015
هاوڕێ باخەوان
Statistiek
Artikelen 519,157
Fotos 106,458
Boeken 19,249
Gerelateerde bestanden 96,905
Video 1,378
Kurdipedia is de omvangrijkste Koerdische informatiebron!
Biografie
Shene Baban
Bibliotheek
Werkbezoek Iraaks Koerdistan
Artikkelen
Sherefxane Bedlisi: vader van de geschiedenis
Afbeelding en tekst
Koerdische vrouwen aan de oever van de Kaspische Zee begin 20e eeuw
Bibliotheek
Oorlog en Vrede in Koerdistan
Artikkelen
Turkse aanval in Syrië moet Koerden breken
Bibliotheek
Irakese vluchtelingen in Nederland
Afbeelding en tekst
Gevangene van het Turkse leger tijdens de Dersim opstand. (1938)
Bibliotheek
De ıraakse Anfal - Campagne tegen de Koerden Feiten en nasleep (1988 - )
Artikkelen
Ook in Iraaks Koerdistan volgt macht de lijn van het bloed
Biografie
Shwan Rashid Ahmad Gaffaf
Artikkelen
Turkse grondtroepen trekken noordoosten van Syrië binnen
Bibliotheek
Classificatie Van de Koerdische Muziek
Biografie
Araz Talib

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contact | CSS3 | HTML5

| Pagina wordt gegenereerd in: 0.781 seconde(n)!