ئەڵێی بەڕوو لە دەمیا تەقیوە.
لە کوردەواردا کاتێک بەڕوو پێدەگات، بەتایبەتیی لە کۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای وەرزی بەهاردا، بەڕووەکان دەخەنە سەر ئاگر و دەیبرژێنن، سەری بەڕووەکان دەبڕن بۆ ئەوەی لەکاتی برژاندا نەتەقن، گەر بەڕوویەک سەرەکەی نەبڕابێ، لەوانەیە لەکاتی خواردندا بە دەمدا بتەقێ، بە کەسی دەم هەراش و چەنەباز و زۆربڵێ دەوترێ، بەهۆی دۆخێکی تایبەتییەوە دەمکوتکرابێ.[1]