图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,126
图片 106,531
书籍 19,256
相关文件 96,990
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئایا کڵاوی بابردووی کورد بە شەڕی چین و ئامریکا دەگەڕێتەوە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا کڵاوی بابردووی کورد بە شەڕی چین و ئامریکا دەگەڕێتەوە؟

ئایا کڵاوی بابردووی کورد بە شەڕی چین و ئامریکا دەگەڕێتەوە؟
$ئایا کڵاوی بابردووی کورد بە شەڕی چین و ئامریکا دەگەڕێتەوە؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
$قۆناخی دەوڵەت-نەتەوە وەک میوەی جەنگی یەکەمی جیهانی$
ڕوخانی خەلافەتی عوسمانی بەتەنیا ڕوخانی سوڵتان وفەرمانڕەواییەک نەبوو، بەڵکوو ڕوخان و نەمانی مۆدڵێکیش بوو لە شێواز و فۆڕمی فەرمانڕەوایی. بەهۆی ئەو ئامادەسازییەی کە ئەوروپا و بەتایبەتیش فەرەنسا لەپاش شۆڕشی پیشەسازی هەیبوو بۆ سەرڕێخستنی مۆدڵێکی نوێ و لە پاش تەواوبوونی جەنگی یەکەمی جیهانی ئیدی بۆ ئەبەد فۆڕمی ئیداری لە ئیمپڕاتۆرییەت و سەڵتەنەتەوە گۆڕدرا بۆ فۆڕمی دەوڵەت-نەتەوە. ئەو گەلانەی شیمانەی خەمڵاندنی ناسیۆنالیزمێکیان هەبوو بە یارمەتیی دەسەڵاتی ئیستیعمار بوونە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان. گەلێکی لە بنەچە و دین و چیرۆکدا یەکی وەک عەرەب بەهۆی ناسۆنالیزمەوە بوون بە خاوەنی زیاتر لە بیست دەوڵەت. سیستمی دەوڵەت-نەتەوە بەدیلی بەڕیتانیا و فەرەنسا بوو بۆ دونیا نوێیەکەی پاش عوسمانییەکان. نەخەمڵیوی ناسیۆنالیزمی کوردی لەلایەک و بە جیمان لە مێژوو لەلایەکی دیکە و نەبوونی ستراکچەر و بوونیەیەکی یەکگرتووی وەک زمانی یەکگرتوو، دینی یەگکرتوو، چیرۆکی هاوبەش و ئازاری یەکگرتوو و میتۆدی بیرکردنەوەی نەتەوەییانەی یەکگرتوو، هۆکاری سەرەکی درووستنەبوونی ئەم مۆدڵە بوون لە دەوڵەت بۆ کورد. سەرەکیترین هۆکاری ئەم پەرتبوون و هەپرون هەپروونبوونەش بە بۆچوونی من دەستێوەردانی سەڵاتینەکانی عوسمانی بووە لە شێواز و ستراکچەری خێڵ و تیرە وتەریقەتەکان لەم ناوچەیەدا. ئەو دەستوەردانە بەردەوامانەی کە ماوەی سێسەدی خایاند ساڵ کوردی لەوە کرد تا وەک گەلانی دیکە بتوانێت چیرۆکێکی هاوبەشی کۆکەرەوە بۆخۆی بوونیاد بنێت تا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەدا بیکاتە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی. ئەو قسانە بەتاڵن کە باس لەوە دەکەن ئیستیعمار بەهۆکاری ئەوەی ڕقی لێمان بووە نەیویستووە دەوڵەتمان بۆ درووستبکات. کێشەکانی کورد هەموویان کێشەی زاتی وجودی بوون نەوەک کێشەی دەرەکی. بەقەولی مەسعود محەمەد ئێمە لەدەەوەی مێژوو بووین و بە قەولی ئیسماعیل بێشکچیش کورد لەدەرەوەی سیستم بووە.
سیستمەکانی دەوڵەت نەتەوە توانییان لانی کەمی ئارامی و ئیستیقراری ئەمنی و سیاسیی لەم ناوچەیە بەدیبهێنن و بۆشایی نەمانیسیسمی خیلافەت کەم و زۆر پڕ بکەنەوە. دەکرێت ئەم قۆناغە بە قۆناغی بەڕیتانیا-فەرەنسا ناوزەد بکەین.
$قۆناخی سوڵتەی نێو دەوڵەت وەک میوەی جەنگی دووەمی جیهانی$
قوناخی دووەم قۆناخی موزاعەفات و ماکەکانی دەوڵەت نەتەوەیە. ئایدۆلۆژیاکانی وەک فاشیزم، نازیزم، کۆمیونیزم، ناسیۆنالیزمی سپی پێست، ڕاسیزم لە هەناوی ئەم سیستمەوە یەک دوای یەک و پێکەوە فیچقە دەکەن. ئایدۆلۆژیایەکی وەک نازیزم بەرجەستەترین ماکی سیستمی دەوڵەت نەتەوەیە کە باوەڕ بە نەتەوەی سەردەست و بندەست دەهێنێت. بە سەرکەوتنی ئامریکاو هاوپەیمانەکانی بەسەر ئەڵمانیای نازیدا و دەقیق پاش جەنگی دووەمی جیهانی سیستمی دەوڵەت نەتەوە وردەوردە کاڵ دەبێتەوە. سیستمە لیبراڵ و مەڵتی کەڵچەرەکان دەبنە بەدیل. ئەو شوێنانەش کە لیبراڵیزم ناتوانێت ڕەگیان تێدا داکوتێت، لەبەرانبەر سیستمی دەوڵەت-نەتەوەوە دەیان جۆر دەسەڵاتی خاوەن ماف و جوداخوازانەیان بۆ قوت دەکرێتەوە. سەرەکیترین خاڵی ناسەرەوەی ئەم قۆناخە بێ سیستمییە لە وڵاتانی جیهانی سێ دا. ماستەر مایندی ئەم جۆرە لە سیستمی ئیدرارەدان لە ڕێگای دەسەڵاتسوڵتە نەوەک دەوڵەتەوە خودی ئامریکایە. ئامریکا هەمیشە لە ڕێگای سوڵتە لۆکاڵییە دانپێدانەنراوەکانەوە ویستویەتی ئیدارەی جوگرافیایەکی دەوڵەمەندی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بدات و باڵانسی خۆی تێدا ڕابگرێت. من ئەم قۆناخە بە قۆناخی سوڵتە ناو دەبەم. قۆناخی سوڵتە قۆناحی ئامریکایە
$قۆناخی سیستمی ئابووری چین-ئامریکا/جەنگی سێیەمی جیهانی!$
ئەوەی ڕوونە لە ئێستادا کێم و زوخاوێکی زۆر لە دومەڵی نێوان ئامریکاو چین دا هەیە. ئەم دومەڵە ئەمڕۆ یا سبەی هەر دەبێت بتەقێت و شەڕێکی گەورەی لێبکەوێتەوە. پێچەوانەی هەموو ئەو شەڕانەی لە ڕابردوودا ڕوویانداوە شەڕی نێوان چین و ئامریکا شەڕێک نییە لەسەر دەسەڵات و و هەژموون. جەنگی ئەم جارە جەنگی ئابوورییە بەبێ پەردە. هیچ لایەکیان شەرم لەوە ناکەن ئەم شەڕە لەژێر پەردەیەکدا بشارنەوە.
مارکس کە دەیوت گەر عەدالەت ڕۆحی کۆمەڵگا بێت ئەوا ئابووری بزوێنەرەکەیەتی. چین و ئامریکا دەقیق ئێستا شەڕیان بۆ بزوێنەرەکەیە. دیار نییە ئەم شەڕە بە چ جۆرێک چەکێک دەکرێت، چەند دەخایەنێت، برسێتی و ماڵوێرانییەکەی چەند دەبێت، ئەوەی بە دڵنیایی ڕوون و دیارە ئەوەیە لەپاش جەنگ سیستمیەکەی ئێمە ئیدی ئەوەی پێشوو نییە و نابێت. سیستمە سوڵتەوییەکەی ئامریکا بۆ ئەم ناوچانە ئێمە کە لەدەرەوەی سیستمە جیهانییەکەن کۆتاییان دێت. ئامریکا چیدی ناتوانێت لەڕێگای عەسابە و میلیشیاکانەوە وەک جەنەراڵێکی تەکساسی ئیدارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سامانە سرووشتییەکەی بکات و کەس لێپرسینەوەی لێنەکات. چین پێداگی سەرەکی درووستبوونی سیستمێکی جیهانیی ئابوورییە لەم ناوچەیەدا. ئیدارەدان و پینەوپەڕۆ ئەمریکییەکە کۆتایی دێت
ئەوەی دیارە ئەم شەڕە تەنیا و تەنیا بۆ دانیشتنی نێوان چین و ئامریکا ڕوودەدات لەسەر مێزێک بۆ ئەوەی لێپەڕتووکگەن کە داخۆ چ جۆرە سیستمێک دەبێت ببێتە سیتمی بەدیل. ئامریکا بەهەموو شێوەیەک ملی داوە ئەوەی مل نادات لە ئێستادا چینە. چینییەکان بە حیکمەتی کلتورە حەوت هەزار ساڵەکەیانەوە دەجوڵێنەوە. بەڵام بە دڵنیایی لە کۆتاییدا چین و ئامریکا هەر ڕێک دەکەون لەسەر سیستمێکی دوانەیی dual بۆ ئیدارەدانی دونیا. بە دڵنیاییەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش خاڵی میحوەری ئەم جەنگە دەبێت. چیدی ئەو کەڵەگایەتییەی کە ئامریکا بەسەر ئەم جوگرافیاوە دەیکات نامێێنت. سیستمێک لەم ناوچەیە درووست دەبێت و لە بێسیستمی ڕزگاری دەبێت. سیستمەکەش بە جۆرێک دیزاین دەکرێت کە بیبەستێتەوە بە سیتمە جیهانییە چینییە-ئەمریکییەکەوە. جا چاک یا خراپ ئەوە قسەیەکی دیکەیە. چین ئەمڕۆ پێچەوانەی داگیرکارییە کلاسیکییەکان لەڕێگای وەبەرهێنانەوە دەیان وڵاتی داگیر کردووە و کردوونیەتە بەشێک لە سیستمەکەی خۆی. بە وەبەرهێنان لەژێرخانی ئابووری وڵاتاندا دەیان وڵاتی کردۆتە شاگردی سیاسەتەکانی خۆی و بەردەوامیشە لەم داگیرکاریانەی. ڕێگای پشتێنەی ئاوریشم ستراتیژییترین کاری چینە لەم بوارەدا کە دەیان وڵاتی پێ قوت دەدات.
‌$ئەنجام: کورد لەکوێی ئەم گەمەدایە:$
کورد دەبێت بزانێت سیتمی دەوڵەت-نەتەوە سیتمێکی ستۆک و بەسەرچووە.ئەم میوەیە لەکاتی خۆیدا بۆ کورد لێ نەکراوەتەوە، ئێستا وەرزەکەی بەسەر چووە و بێ سوودە. ئەم شەرابە جارێکی دیکە نابێتەوە بە ترێ. کورد دەبێت لەبری شیعر وشانامە بەسەر دەوڵەتی نەتەوەیی لەدەستچووی بەقەولی تاڵەبانی خەونی شاعیرانە هەوڵبدات جێگایەکی باش لەو سیستمە نوێیە جیهانییە بۆخۆی ببچڕێت کە بناغەکەی ئابووریی دەبێت نەوەک نەتەوە یا کلتور و دەسەڵات. دەیان دەوڵەت -نەتەوە یا دەوڵەتی دینی هەن ئەمڕۆ چین قوتی داون. لەڕاستیدا ئەوە دەوڵەت نییە ئەمڕۆ فریامان دەکەوێت، بەڵکوو درووستکردنی هاوئاهەنگییە لەنێوان بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی چین و ئامریکادا. ئەوانەی بانگەشەی دەوڵەت نەتەوە بۆ ئەمڕۆی کورد دەکەن لەڕاستیدا نە مێژوو دەزانن نە خوێندوویانەتەوە و نە لە سیستمی نوێی جیهانیش تێدەگەن. شیعر شتێکە و واقیع و ستراتیژ شتێکی دیکە. ئێمە کە لە قۆناخی خیلافەتەوە گواستمانەوە بۆ دەوڵەت -نەتەوە بەڵام شۆڕشێکی وەک شۆڕشی سەعیدی پیران شەڕی خیلافەتی کرد، نەیتوانی ڕۆژەکەی خۆی بخوێنێتەوە. دەیان هەزار خوێنی بێ سوودمان بۆ شتێکی بەسەرچوو ڕژاند. لە قۆناخی ئێستاشدا کە دەوڵەت-نەتەوە تێدەپەڕێنین هەر خەریکی خوێن ڕشتنینین بۆ لەیلای لەدەستچوو. ناتوانین ڕۆژەکەی خۆمان بخوێنینەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览582
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 03-08-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品已被浏览582
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,126
图片 106,531
书籍 19,256
相关文件 96,990
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!