图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,135
图片 106,532
书籍 19,256
相关文件 96,993
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەسەڵات چۆن مامەڵە لەگەڵ داتادا دەکات؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەسەڵات چۆن مامەڵە لەگەڵ داتادا دەکات؟

دەسەڵات چۆن مامەڵە لەگەڵ داتادا دەکات؟
$دەسەڵات چۆن مامەڵە لەگەڵ داتادا دەکات؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
بە یەک وشە دەبێت بڵێم نە زانست پەیامێکی هەیە بۆ ئەوەی بیگەیەنێت، نە زانکۆ ئامانجێکی دیاریکراو. من لەهەوادارانی ئەو بۆچوونەم کە پێیان وایە زانست بێلایەن نییە بەڵام بە دڵنیاییەوە بێ پەیامە. کاری زانست مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەنجامی تاقیکردنەوە سەخت و دووبارەبووەکان لەسەر داتاکان بە میتۆدێکی خاوەن پێشگریمانەی بەخۆی، بەڵام ئەنجامەکە چی دەبێت یا چی نابێت ئەم چاوەڕوانییەکی دیاریکراوی نییە بۆی بۆ ئەوەی بەلایەکدا کە خۆی پێی خۆشە ئەنجامەکان بشکێنێتەوە.
داتا زانیاری بەرهەم دەهێنێت، ڕێکخستنی زانیاریی و ئاڕاستەکردنی بە ئاڕاستەیەکی درووست وا لەزانیاریی دەکات فۆرمێکی درووست وەربگرێت و خۆی لە شێوەی زانستدا ڕێکبخات تا دواتر بتوانین کاری پێبسپێرین بۆمان ئەنجامبدات، مامەڵەی دووبارە لەگەڵ زانستدا جۆرە هۆشیارییەکی دیاریکراو بەخۆی درووستدەکات تا دواجار ئەم هۆشیاریە دەبێت هەوێنی درووستبوونی حیکمەت.
گەر مامەڵەکان لەگەڵ زانکۆ و زاستدا بەم شێوەیە بوون مەحاڵە مرۆڤێکی ڕۆشنبووەوە بەم حیکمەتە یان لانی کەم مرۆڤێکی هۆشیار بکەوێتە ژێر کاریگەریی کۆمەڵێک داتای تاقینەکراوەی بێ مۆراڵ و ملیان بۆ کەچ بکات، چونکە خۆی لە خۆیدا هۆشیاریی بەرهەمی زانستە و زانستیش سێ پلە لەسەروو داتاوەیە.
ئەوەی کۆمەڵگا دوادەخات، دەخەزاری دەکات و دایدەڕزێنێت دواکەوتوویی خەڵک نییە بەڵکوو زۆرزانی و ساختەچێتی ئەو دەسەڵاتەیە کە کۆمەڵگا لە ئاستی داتا یان زانیاریی دا دەهێڵێتەوە و نایەڵێت بەرزببێتەوە و تەرەقی بکات بۆ زانست و هۆشیاریی. بۆمباردمانی داتا بەبێ شیکردنەوەی لەهەرشتێکی دیکە مەترسیدارترە بۆ دۆخی کۆمەڵگاکان. دەسەڵاتی باش خاڵی بەهێزی کۆمەڵگاکەی دەبینێت، دێت کاری لەسەر دەکات و تەقوییەی دەکات، ناهێڵێت ئەو جڤاتە تەنیا بە داتاو زانیاری ئیکتیفا بکات، هەلی دەیان تاقیگەی بێلایەن و بێ ئەژێندای لەشێوەی خوێندنگە و پەیمانگا و زانکۆ و تینک تانکدا بۆ دەڕەخسێنێت بۆ تێست کردنی ڕاستی و درووستیی داتا و زانیارییەکانی تا دواتر بەشێوەیەکی فیلتەر کراو بیداتەوە. بوونیادی ئەم شوێنانەش بە شێوەیەکی وەها دادەڕێژێت کەمترین دەستێوەردانی دەغدەغە ئایدیۆلۆژیییەکان پێی بگەن، نەوەک خۆی بێت بە دەستەکانی خۆی بیانکاتە مەکۆ و لق و مەڵبەند بۆ کادیرەکانی خۆی و وەک نوقڵی بەرات بڕوانامەی بێ ناوەرۆک قەبەقەبەیان تێدا ببەخشێتەوە.
دەسەڵاتی باش متمانەبەخۆبوون بۆ تاکەکانی ئەو جڤاتە درووستدەکات لەبەرانبەر داتاوە، نایەڵێت بترسێت لەبەرانبەر هێرشی داتادا و بشڵەژێت! خەمە گشتییەکانی وەک خەمی خۆی دەبینێت و خەمەکانی خۆشی هەرگیز ناکاتە بار بەسەر خەڵکەکەیەوە. کەمتر قسە دەکات و بە گوێرەی ئەو سیستمەی بۆی دیاریکراوا زیاتر کاردەکات. دەسەڵاتی باش نەک هەر کار لەسەر ناتەواویی و هەڵەکانی خەڵکەکەی ناکات و ناهێڵێت داتا و زانیاری فەیک هەڵیبفریوێنێت، بگرە نادیدەشان دەگرێت، لەپێناو بڵاونەبوونەوە و بە مۆدە نەبوونی گەمژەیەتی و نەپلیشانەوە لەژێر باری قورسی داتاکاندا لەچوارچێوەی هەندێک یاسای مەدەنیی دا سنوورێک بۆ هەڵەو تاوان و هەڵاوێردکردنی داتا و زانیاریی و جیاکردنەوەیان لە زانست و هۆشاریی دادەنێت.
دەسەڵاتی باش هەرگیز کار لەسەر پیرۆزکردنی دەسەڵاتی ئەمنی و چەکدار و هێزی پۆلیسی ناکات، پێی وایە ئەم جۆرە داتایانە ناگەنە ئاستی زانست و حیکمەت بۆ جڤات، چەک ناباتە دەرەوەی چوارچێوەی سنوورەکانی بەرگریی. چونکە حیکمەت هەدەفەکەیەتی، ڕابردوو نادیدە دەگرێت و چاوی لە داهاتووە.
بەڵام دەسەڵاتی دەخەزار و سیلاویی و زەبوون بە پێچەوانەوە بە مەبەستی گەمژاندنی ڕای گشتی کار لەسەر کەڵەکەکردنی داتای ناپەیوەندیدار دەکات تەماشای تەرویجدان بە هەواڵی گرتنی کچەمۆدیلەکان بکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بکە. هیچ بوارێک بە تەحلیل و هەڵاوێردی داتا فەراهەم ناکات. ئەو لەم ڕێگەیەوە کار لەسەر هەتککردن و کڕینی تاکەکانی جڤاتەکەی دەکات، بەهۆی نەگەیشتنی تاکەکان بە هۆشیاریی یان لانی کەم زانست و حیکمەت خاڵی لاوازی تاکەکانی دەبینێت و بە وردیش کار لەسەر ئەو خاڵانە دەکات تەقوییەیان دەکات و لەڕێیەوە هەستی سەرە سواڵکەری دەکاتە هەستی مۆد و نیشتمانیی. ئەوەی ئەمە مەیسەر دەکات تەنیا و تەنیا پلیشانەوەیە لەژێر باری قورس و گرانی داتادا.
لەوەگەڕێ متمانەبەخۆبوون ناهێڵیێت، بگرە هەستی خۆبەکەمزانین و کۆیلایەتیش تەرویج پێدەدات و تاکەکانیشی بە خۆشەویستییەوە ئەدای کاری کۆیلایەتیی خۆیان دەکەن. نەک هەر خەمە گشتییەکان وەک خەمی خۆی نابینێت بەڵکوو خەمە تایبەت و خێزانیی و کەسییەکانی خۆشی لەچوارچێوەی داتای کەڵەکەبوودا دەکاتە بار بەسەر کۆی جڤاتەکەوە و ئەوەندەی دیکە بڕەستیان لێ دەبڕێت. وەک ندی و بدی دێت بەردەوام مێشکی جڤاتەکە بە شەمائیل و نەبەردییەکانی ڕابردووی خۆی کاس دەکات و بارە داتا لەسەر بارە داتا دەئاخنێتە مێشک و دڵ و دەروونیانەوە. نەبوونی هۆشاریی گشتی وادەکات لەبری داهاتوو بەردەوام وەعدەی گەڕاندنەوەی ڕابردووە شکۆدارەکەی خۆیمان پێ دەڵێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览579
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 30-07-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 科学
书: 社会
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览579
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,135
图片 106,532
书籍 19,256
相关文件 96,993
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!