پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناو: مەحموود
نازناو: مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1956
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسە
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناونیشانی توێژینەوە: ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناوی توێژەر: کاروان عەلی محەمەد-بەکالۆریۆس لە سینەما و شانۆ
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: ئەکرەم فەرەیدون حەمەئەمین
جۆری تێز
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
بۆنی باران
ناونیشانی پەرتووک: بۆنی باران
ناوی نووسەر: ڕێباز سالار-مام ڕێباز
چاپی دیجیتاڵیی. [1]
بۆنی باران
تێگەیشتن؛ کواین
ناونیشانی پەرتووک: تێگەیشتن؛ کواین
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
تێگەیشتن؛ کواین
سەرزەمینی مانا
ناونیشانی پەرتووک: سەرزەمینی مانا
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەرزەمینی مانا
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: زاهیر ئاغای غەفووری، قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری و منداڵەکانیش نەناسراون.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە. [1]
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
هێرمان هیسە
ناونیشانی پەرتووک: هێرمان هیسە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانیار عەلی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هێرمان هیسە
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناوی نووسەر:فازیل شەوڕۆ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. 1]
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
دیوانی بەیاد
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی بەیاد
ناوی نووسەر: فازیل شەوڕۆ و هاوژین سڵیوە
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
دیوانی بەیاد
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناونیشانی پەرتووک: خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناوی نووسەر: ئاڤان بەهجەت
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ئامار
بابەت 480,638
وێنە 98,655
پەرتووک PDF 17,772
فایلی پەیوەندیدار 83,483
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 34
ئەمڕۆ 21,701
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
پارت و ڕێکخراوەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ژیاننامە
ژیلا حسێنی
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
ساماڵ مانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
زانکۆی زەهرا، گەورەترین پڕۆژەی چاکسازی سەعید نورسی لە کوردستان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زانکۆی زەهرا، گەورەترین پڕۆژەی چاکسازی سەعید نورسی لە کوردستان

زانکۆی زەهرا، گەورەترین پڕۆژەی چاکسازی سەعید نورسی لە کوردستان
بەهێز حەسەن مەحمود

خوێندکاری زانکۆی سلێمانی

بەدیعولزەمان #سەعید نورسی#، زانای ناودار و هەڵکەوتی کورد، ساڵی 1907 بۆ گەیاندنی کێشەی کورد بە سوڵتان و دەسەڵاتدارانی عوسمانی چووە ئەستەمبوڵ، لە ناوچەی فاتیح شوێنێکی بۆمانەوەی خۆی دیاریکرد. ناوبراو بە هەڵوێست و جلوبەرگە ناوازە و لێدوانە کاریگەرەکانی ناسرابوو، لاوانی کوردی ئەستەمبوڵی گەرم کرد، ئەحمەد ڕەمزی دەڵێت:‌ (مامۆستا سەعید لە ئافریدە دەگمەنەکان بوو، زاتێکی زیرەکی ئاگرین بوو، ساڵی 1907 لە چیا سەخت و ڕوشەکانی کوردستانەوە وەک خۆر هەڵهات و دەنگوباسی لە ئاسۆکانی ئەستەمبوڵ بڵاوبویەوە.

#پیرەمێرد#ی شاعیريش دەڵێت‌: سەرەتای ساڵی 1907 لە ئەستەمبوڵ بووم، قیرائەت خانەیەک هەبوو بۆ خوێندنەوەی ڕۆژنامه و گۆڤارە کوردییەکان بە ناوی (قیرائەتخانەی ئامەد) هاموشۆم دەکرد، زۆرتر کوردەکان لەوێ‌ دادەنیشتن، ڕۆژێک لە غەزەتەدا خوێندمەوە لە (وان) ەوە مەلا سەعید ناوێک هاتووە، لەقەبی بەدیعولزەمانی کورديیە لە مەدرەسەی فاتیح دادەنیشێت، ڕایگەیاندووە لە ماڵەکەی خۆی تا حەوت ڕۆژ هەرکەس ئارەزوو بکات لە عیلمدا هەرچی لێ‌ بپرسێت وەڵامی هەموو پرسیارێک دەداتەوە، ئەم ئیعلانە بوو بە جونبوشێک بە ژن و پیاوەوە هەرچی هەڵدەسا ڕای ئەکردە فاتیح، نیوەیان بۆ پرسیار و نیوەیان بۆ سەیر، ئەوانەی کە ئەچوون عەجایەبیان لەوە ئەهات کوردێکی هەڕەتی کوڕێنی بە شاڵ و شەپک و چۆغە و ڕانک و پشتێنی چیت، دوو سێ‌ جامەدانه و شەدەی گوڵنگدار بەسەرەوە، قەمەیەک بە لاقەدەوە، سمێڵ بادراو و ڕیش هەڵپاچراو لافی مەلایەتی لێئەدات، خولیای ناسینی نورسی کەوتە سەرم، ڕەفیقێکم هەبوو یادی بەخێر (خەلیل خەیاڵی) زۆر خوێندەوار و بەویقار و بە ئاپار، هەمیشە بە یەکەوەبووین، پێی وتم: ئاغا، مەلا سەعیدی بەدیعوزەمان هاتووە، هێشتا تۆ نەچووی بیبینی؟ وتم کاکە من و مەلایان نەوتووە، وتی ئاخر ئەویش وەک تۆ لە مەلایان بێزارە، تەعریفی وا بۆ کردم، دەستبەجێ‌ وتم هەستە بابڕۆین، وتی باشە، وا ئێوارەیە درەنگە ئێستا کەسی له ‌دەور نەماوە، کە چوین لە دوور ئێمەی بەرچاو کەوت هەستا هات بەپیرمانەوە، بە خەیاڵی بەگی گوت یاخوا بەخێر بێیت، دیاریەکی قنجت بۆ هێناوم، باوەڕم ئەوەیە ئەمە (سلێمانییەلی تۆفیق بەگ) ە ناوی (پیرەمێرد) ە، (خەیاڵیش وتی سەییدی بە چیت زانی هەوە؟ وتی دڵم خەبەری دامێ‌، هەویش نەبێ‌ به و نیەتە دەست ئەکەمە ملی، دەستی ڕاستی بەسەر شانمدا هێناو خستییە پشت شانمەوە، وتی موصافەحەی کوردان وەسانە، دانیشتین، لە پاش گفتوگۆیەک بوینە ئاشنا) ، ئەمە یەکەم سەرەتای ناسینی نورسی و پیرەمێردە.

نورسی لە نهێنی و ناوەرۆکی کێشەی گەلەکەی گەیشتبوو، دەیزانی کە کردنەوەی قوتابخانە پڕۆژەیەکی گەورەیه و بە تاکە مرۆڤێک ناکرێت‌، دەبێ‌ حکومەت بیکات، ساڵی 1907 کە چووە ئەستەمبوڵ، سەردانی بەرپرسانی کرد، باسی دواکەوتوویی خەڵکی کوردستانی بۆ کردن، داواکارییە چاکسازیيەکانی کردە ڕاپۆرتێک و پێشکەش بە سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمی کرد، داوای کرد چەند قوتابخانەیەک بە زمانی کوردی لە ناوچە کورديیەکان بکرێتەوە، نووسیبوی: خەڵکی کوردستان توخمێکی گرنگی قەوارەی کۆمەڵگای عوسمانی پێکدەهێنن، هەرچەند بارودۆخیان لەلای حکومەت ئاشکرایە، بەڵام دەرفەتم بدەن داواکاريیان بخەمە ڕوو، کۆششی حکومەت جێی سوپاسە لە ڕووی کردنەوەی چەند قوتابخانەیەک لە مەڵبەندی شارۆچکە و گوندەکان، بەڵام جگە لە منداڵە تورک زمانەکان کەسی تر سوودیان لێ‌ وەرناگرێت‌، نەشارەزایی مامۆستایانی ئەو قوتابخانانە لە زمانی خەڵکی ناوچەکە کۆڵێکی تری خستووەتە سەر ئەستۆی قوتابییان، داوای کرد لە گوند و شارەکانی کوردستان وەک شوێنانی تری تورکیا قوتابخانە بکەنەوە، کوردەکان چونکە تورکی نازانن، ناچارن ڕوو بکەنە زانستی ئایینيی و حوجرە، کە جگە نەفامی و نەزانی هیچی لێفێرنابن، ئەگەر خەڵکی ئەو ناوچەیە هەروا لە کەنارگیريی و ژیانی دەشتەکی و سەرەتایی بمێننەوە، چەندین دوو دڵی و گومانیان بۆ درووست دەبێت، ئەمانە وەک مستەکۆڵێکی جەرگبڕ ئاڕاستەی کورد کراون، دڵی کەسانی خاوەن هەستیان ئاگر تێبەرداوە، چارەسەریش بە کردنەوەی چەند قوتابخانەیەکی نموونەیی دەبێت لە ناوچەی تیرە و هۆزەکاندا، تاکو ببێت بەهۆیەک بۆ خوێندن و هانیان بدات بۆ بەدەستهێنانی زانست:

داواکاری یەکەم/ حکومەت سێ‌ قوتابخانە بکاتەوە لە شوێنی جۆراوجۆر لە کوردستان:

1. لە ماڵی گەنجان (بیت الشباب) کە مەڵبەندی عەشایەری ئەرتووشیە.

2. لە ناوەڕاستی مەڵبەندی موتکان و بلکان و ساسۆن.

3. یەکێکیش لە ناوەندی حەیدەران و سیبکان وەک ئەوەی کە لە وان هەیە.

لە هەر قوتابخانەیەک بەلای کەمەوە (50) خوێندکار هەبێت‌، حکومەت خەرجیان بکێشێت، بەوە ژیانی ماددی و مەعنەوی و ئاییندەیان مسۆگەر دەبێت و یەکێتی گەل درووست دەبێت.

داواکاری دووەم/ زانکۆیەک بکرێتەوە لە شێوەی زانکۆی ئەزهەری میسر بە ناوی قوتابخانەی زەهرا.

هۆکاری دامەزراندنی قوتابخانه و زانکۆی زەهرا:

هۆکاری یەکەم/ دابەزینی ئاستی زانست لە قوتابخانە ئایینیەکاندا: دەبێت‌ وانەبێژەکان لە بواری پسپۆڕی خۆیان ڕێک بخرێن.

هۆکاری دووەم/ چاکسازی لە ویلایەتەکانی کوردستان بکرێت: من بارودۆخی پەرێشانی کوردەکانی دانیشتوی کوردستانم بینی و تێگەیشتم کە ڕویەکی بەختەوەری دونیامان بە زانستە نوێیەکانی ئێستا دێتەدی، زانایانیش یەکێک لە ڕوبارە سازگارەکانی ئەو زانستانە دەبن، سەرچاوەکەی تریشی قوتابخانە ئایینیيەکان دەبێت، تاکو زانایانی ئایینی لەگەڵ زانستە نوێیەکان ڕابێن، جڵەوی ئیختیاری کوردەکان بەدەست زانایانەوەیە، ئەوە هانیدام بێم بۆ ئەستەمبوڵ، چونکە پێموابوو سەعادەت لە (دار السعادە) دێتەدی.

هۆکاری سێيەم/ بەرپەرچدانەوەی پلانێکی چەپەڵ لە دژی قورئان: شەست و پێنج ساڵ لەمەوبەر یەکێ لە والیەکان هەواڵی دامێ‌ کە لە ڕۆژنامەیەکدا وتارێکی مستەعمەراتی بەریتانی خوێندوەتەوە، نووسخەیەکی قورئانی بەدەستەوە بووە، وتویەتی تا ئەم پەڕتووکە لەناو دەستی مسوڵمانان بێت ناتوانین حوکمیان بکەین، دەبێ‌ ئەم قورئانە لەسەر زەوی نەهێڵین، منیش هەر ئەو دەمە بڕیارمدا ڕووبەڕووی ئەم کارە ببمەوە و پشت بە قورئان ببەستم و هێزو پێزو پشت و پەنا هەر له و وەربگرم، بیرۆکەی لێهەڵهێنجم، چونکە قورئان بەیەک جۆر سەیری پێکهاتەکانی مرۆڤ لە ژیری و دڵ و دەروون و ڕۆح دەکات، وەک یەک بەشیان دەدات، هەتا لایەک بەسەر لایەکی تردا لاسەنگ و زاڵ نەبێت‌، چونکە لادان ڕێکی تێکدەدات و پێچەوانەی فیترەیە، ونبوونە، ئەوە بووە هۆی دواکەوتن و تێکدانی ژیانی مرۆڤ و پاشان کۆمەڵگە، ئەوەبوو قورئان ئیلهامی ڕێیەکی کورتی کردم، بیرم لە دامەزراندنی زانکۆیەک کردەوە، دوو هۆکاریشمان گرتەبەر:

یەکەم: پەیامەکانی نوور بۆ بەهێزکردنی ئیمان.

دووەم: شەست و پێنج ساڵ لەمەوبەر ویستم بڕۆم بۆ مزگەوتی ئەزهەر زانکۆی ئەزهەر لە میسر تاکو زانستەکانی تیا هەڵگۆزم، کە ئەزهەر قوتابخانەی جیهانی ئیسلامە، بەڵام دەرفەتی ئەو کارەم بۆ نەڕەخسا، خوای گەورە بۆ هێنانەدی بیرێک ڕێنومایی کردم، کە مزگەوتی ئەزهەر قوتابخانەیەکی گشتیە لە ئەفریقا، کەواتە کارێکی گەلێک پێویستە لە ئاسیاش قوتابخانەیەکی وەک ئەو بنیات بنرێت، دەبێت‌ لە ئەزهەر فراوانتر بێت، چونکە ئاسیا لە ئەفریقا فراوانترە، بۆئەوەی بیری برایەتی نێوان عەرەبی و هیندی و ئێرانی و قەفقاسی و تورکستانی و کوردستانی تێک نەداو گیانی نێوانیان ببوژێنێتەوە و زانستە نوێیەکان دەست لە ملی زانستە ئایینیيەکان بن و، شارستانی ئەوروپاش لەگەڵ ڕاستیيەکانی ئیسلامدا بسازێن، قوتابخانە تازەکانیش لەگەڵ قوتابخانە شەرعیەکانی ئەنادۆڵدا هاوکاربن، هەوڵمدا ئەو زانکۆیە لە مەڵبەندی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات (کوردستان) بێ‌، چونکە دەکەوێتە نێوان هیندستان و وڵاتە عەرەبییەکان و ئێران و قەفقاس و تورکستان، ناوی قوتابخانەی زەهرام لێنا.

هۆکاری چوارەم: سەقامگیرکردنی ئاشتی و بوار نەدان بە دەمارگیری: ئەم زانکۆیە بەردێکی بناغەیە بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەبێ‌ بە قەڵایەکی قایمی ئاشتی و ئاساییش و، گەلێک‌ سوودیش لە بەرژەوەندی ئەم گەل و وڵاتە بەرهەم دەهێنێت.

هۆکاری پێنجەم: مردنی قوتابخانە ئایینیيەکان: بە مردنی قوتابخانەی خوڕخوڕی ژێر قەڵا سەختەکەی (وان) کە قوتابخانەیەکی سەرەتای قوتابخانەی زەهرایە، بە مردنی سەرجەم قوتابخانە شەرعیەکانی ئەنادۆڵ، هەموو قوتابخانەکان مردن و گیانیان لەدەستدا، وەک بڵێی (قەڵای وان) بووە کێلێک بۆ گڵکۆی گۆڕە مەزنەکەیان، دەسا ئەوانی دوای سێسەد ساڵی تر دێن، گوڵی قوتابخانەیەکی نور لەگەڵ خۆتان بهێنن و لەسەر لوتکەی ئەم قەڵایە بیڕوێنن.

شوێنی دامەزراندنی قوتابخانەی زەهرا

زەهرا کە خوشکی مزگەوتی ئەزهەرە، داواکارین لە (بدلیس) بکرێتەوە، کە وەک مەڵبەندی کوردستان وایە، هەردوو باڵەکەشی کە (وان و ئامەد) ە زانکۆی هاوشێوەی (بدلیس) یان تیابکرێتەوە.

مەرجەکانی قوتابخانە:

یەکەم: ناوی قوتابخانە (مەدرەسە) ی لێبنرێت، چونکە خەڵکی لەگەڵ ئەو ناوەدا ڕاهاتوون.

دووەم: تێکەڵکردن و خوێندنی زانستە گەردونیە نوێیەکان لەگەڵ زانستە ئایینیيەکان، زمانی عەرەبی واجب و زمانی کوردی درووست و تورکی پێویست بێت و زمانی خوێندنی ناو ئەو قوتابخانەیە بن.

سێهەم: هەڵبژاردنی وانەبێژەکان لە زانایانی کوردی خاوەن دوو باڵ بێت، زمانی خەڵکی ناوچەکە بزانن.

چوارەم: ڕاوێژ و پرسوڕا بە توانا و لێهاتنی کوردەکان بکرێت و نازیان هەڵبگیرێت، یان خوێندنی به ‌زۆر و سەپاندن بێت.

پێنجەم: جێبەجێکردنی یاسای کاردابەشکردن، هەموو لق و بەشێک کەسانی پسپۆڕ و کارامەی لێ‌ دەرچێت و تێکەڵکێشی یەکتربن.

شەشەم: کاتی دەرچونیان بۆ سوودلێوەرگرتنیان لەگەڵ دەرچوانی قوتابخانە باڵاکان و پەیمانگا ڕەسمیيەکان یەکسان بن، وەک ئەوان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و، تاقیکردنەوەشیان وەک ئەوان بێت.

حەوتەم: بۆ بەهرە وەرگرتن بە جۆرێکی کاتی خانەی مامۆستایان بکرێتە کۆڵەکە و پاڵپشت بێت‌ بۆ ئەم قوتابخانەیە.

هەشتەم: ئەو نەريتە بگۆڕێت کە لە کوردستان هەیە کە خوێندن بۆ تاکە کەسە، تایبەت بکرێت بە کۆمەڵ و بازنە لە خەڵکان.

دەرامەتەکانی قوتابخانە و دانيشگاى زەهرا

یەکەم: لەگەڵ ئەوقاف ڕێکبکەون قوتابخانەکان یەک بخەن.

دووەم: بەشێک لە زەکات تەرخان بکرێت بۆ ئەم قوتابخانەیە.

سێيەم: نەزر و سەدەقە بۆ ئەم قوتابخانە بکرێت‌ و پێی ببەخشرێت، وەک تەکیە و خانەقا و حوجرە مامەڵەى لەگەڵ بکرێت.

چوارەم: خواستن بە فراوانکردنی ڕێژەی دەرامەتەکانی خانەی مامۆستایان و بە جۆرێکی کاتی بێت‌، دەکرێت‌ دەرامەتەکەی بۆ ئەو قوتابخانەیە بخوازرێت‌، کە ئەویش کەوتە سەرخۆو دەوڵەمەند بوو، ئەو خوازراوە بگێڕێتەوە.

سوودو بەروبومەکانی قوتابخانەی زەهرا

دابینکردنی ئاییندەی زانایان، هێنانی زانست بۆ نێو کوردستان، دەرخستنی لایەنە جوانەکانی مەشروتیەت و سەربەستی، یەکخستنی قوتابخانە ئایینیيەکان و ئەنجامدانی چاکسازی تیایاندا، ڕزگارکردنی ئیسلام لە ئەفسانە و ئیسرائیلیات، هێنانی ئاشتی و سازش بۆ نێو قوتابخانە ئایینيی و گەردونیيە نوێیەکان و شوێنکەوتووانی تەکیە و خانەقا و، وایان لێدەکات بەلای کەمەوە یەکبگرن و بیروڕا بگۆڕنەوە.

سەرەتای کێشەکانی نورسی لەگەڵ دەوڵەت و بانگکردنی بۆ وەزارەتی ئاساییش

نورسی ئەو ڕاپۆرت و‌ داواکارییەی دابوو بە سوڵتان عەبدولحەمید، پاشان بە درێژتر و وردتر لە ڕۆژنامەی (مەعریفەت و ئیتحاد) کە خۆی دەریدەکرد و ڕۆژنامەی (شرق و کوردستان) بڵاویکردەوە، داوای قوتابخانەی کوردی تێداکردووە، پاشان چەند منازەرە و کۆڕ و کۆبوونەوەیەکی زانستی لە ئەستەمبوڵ سازکرد و مناقەشەی گەرم و جۆرە کەشوهەوایەکی درووستکرد. ئەم چالاکیانە دەنگی دایەوە، هەموو ڕۆشنبیران و کوردی ئەستەمبوڵ چاوەڕوانی وەڵامی سوڵتان بوون، بەڵام دەوڵەت ئەو چالاکی و جموجوڵ و خەڵک وروژاندنەی قبوڵ نەکرد و ترس کەوتە دڵی بەرپرسانەوە، وەزیری ئاساییش نورسی بانگ کردە وەزارەت، پێی گووت: سوڵتان داواکەتی خستووەتە بەردەم (ئەنجوومەنی وەکیلان) بۆ مناقەشە چاوەڕوان بکە، بەڵام نورسی وازی نەهێناو لەناو ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەکانی ئەستەمبوڵ باسی پڕۆژەکه و وەڵامی دەکرد، سوڵتان لە ڕێی شەفیق پاشای وەزیری ئاساییشەوە فەرمانێکی کارگێڕیان بۆ نورسی دەرکرد، وەزیر نورسی بانگ کرد و وتی: سوڵتان سەلامت لێدەکات، موچەیەکی مانگانەی بەخششی شاهانەی هەزار قروشی بۆ بڕیویتەوە، کاتێکیش گەڕایتەوە بۆ ناوچەکەت ئەم موچەیە ئەبێتە سی لیرە و مەبلەغی هەشتا لیرەی زێڕیشی بە شێوەی خەڵاتی سەڵتانی بۆ ناردووی، نورسی لە وەڵامدا وتی: من سواڵکەری موچە نیم، من دەمەوێت‌ سوڵتان ببینم، داوا لە وەزیر دەکات بچێتە لای سوڵتان ئەوە ڕونبکاتەوە کە گەلەکەی چی بەسەر هاتووە، وتی: ئەگەر هەزار لیرەشم بدەنێ‌ وەری ناگرم، ئەوە بەرتیله و بۆ بێدەنگ کردنمە، من بۆ خۆم نەهاتوم، لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەکەم هاتووم، وەزیر وتی: تۆ دەست بە ڕووی فرمانی سوڵتانەوە دەنێیت، نازانی فرمانی سوڵتان ڕەتناکرێتەوە، نورسی وتی: ڕەتی دەکەمەوە تا سوڵتان بێزار ببێت‌ و بنێرێت بە شوێنمدا، ئەوکاتە ڕاستەوخۆ هەق دەڵێم، ئەگەر ئەنجامەکەشی ئەوە بێت بمخەنە ناو دەریا، ئەوا دەریا دەبێتە گۆڕێکی فراوان بۆم، ئەگەر لە سێدارەدان بێت، ئەوا لەناو دڵی نەتەوەکەمدا ئەسپەردە دەکرێم، من کە هاتمە ئەستەمبوڵ گیانی خۆم بەخشیبوو، من ویستم بە کردار نەتەوەکەم وریا بکەمەوه و خزمەت بکەن، وەزیر وتی: ئەوەی بۆی هاتووی زانسته و له ‌بەردەستی ئەنجوومەنی وەکیلاندایه و لێی دەکۆڵنەوە. نورسی خۆی ئەم ڕووداوەی لە ژمارە (5) ی ڕۆژنامەی (کرد تعاون و ترقی غزنەسی) بڵاوکردەوە.

پاشان دەوڵەت دەیەوێت بە جۆرێکى تر نورسی تاوانبار بکات و بیوەستێنێت، لە کۆشکی سوڵتانەوە لیژنەیەک درووست دەکەن لە چوار دکتۆر و بە شێت تاوانباری دەکەن، دەڵێن مادام سەعید زیرەکه و هەموو شت دەزانێت‌ کەواتە شێتە، چونکە شێت هەموو شت دەزانێت‌، ناوی (سەعیدی هەژار) دەخەنە دوای، بڕیار دەدەن لە خەستەخانەی شێتان بخەوێت‌، کە بردیانە خەستەخانەی شێتان، لە کۆشکەوە پزیشکێکیان نارد تا توانستە عەقڵیيەکانی بپشکنێت‌، سەعیدی دیوانەى گەلەکەی هۆی هاتنی بۆ ئەستەمبوڵ بۆ دکتۆر ڕوونکردەوە، وتی: (من نەخۆش نیم، بەڵام گەل و نەتەوە و وڵاتەکەم دووچاری شێتی کردوم، من هاتمە ئەستەمبوڵ دەردەکانیان چار بکەم، ناوچەی کوردەواری لەوکاتەوە خوا درووستی کردووە تائێستا وەک خۆی ماوەتەوە، خەڵکەکەشی نوقمی زۆنگاوی نەزانین بوون، من بەهیوام ڕزگاریان بکەم بۆیە هاتووم بۆ ئێرە، کەچی پێم دەڵێن شێت بووە، من بۆ خۆم نەهاتوم، لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەکەم هاتوم، من لە کوردستانەوە بە نیازی کردنەوەی قوتابخانە هاتووم بۆ ئێرە، هیچ ئامانجێکی دیکەم نیە، هەر ئەم داوایەم هەیە و هیچ شتێکی ترم ناوێت‌) .

شەفیق پاشا وتی ئەو پێشنیارەی بۆ بڵاوکردنەوەی زانستەکان کردوتە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، نورسی وتی کەواتە بۆ ئەوە دواخراو بۆ موچە پەلەکرا؟ پاشان وتی: (ئەگەر من توڕەم و شێتم، کەواتە وەزیری ئاساییش لە من شێتترە، چونکە لە من توڕەترە، ئەگەر بەرگری بە شێتی و ماستاوچێتی دەزانن، ئەوا بڕیاربێ‌ من هەر شێت بم) ، دکتۆرەکە ڕاپۆرتێکی دایە سوڵتان و تیايدا نووسی: لەنێوان ئەوانەی کە هاتونەتە ئەستەمبوڵ، هیچ کەسێکم نەدیوە وەک نورسی وریا و زیرەک بێت، لە هەموو جیهاندا دەگمەن و بێوێنەیە.

پیرەمێرد دەڵێت‌: درێژەی پێنەدەین، دوایی ئەویان بردە مابەین و مەعاشێکیان بۆ تەخصیص کرد، نەیویست و هەندێ قسەی ناشرینی کردبوو، وتبوی: من بۆ سواڵکەری و مەعاش نەهاتووم، بۆ چارەی میللەتەکەم هاتووم، مەعاریفیان نیە، دەبێ‌ سوڵتان زەکاتی زەمانی سەڵتەنەتی خۆی وەک عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز سەرف بکات، ئەوانیش ناردیانە (تیمارخانە) شێتخانە، مودیری تیمارخانە کە گفتوگۆی لەگەڵ کردبوو، تێگەیشتبوو نەخۆش نیە، ئیستیعفای کردبوو، وتبوی ئەگەر ئەم پیاوە شێت بێت کێ‌ عاقڵە؟ دکتۆر دەنووسێ‌ ئەگەر یەک زەڕە شێتی له و پیاوەدا هەبێ‌ ئەوا یەک کەس لە جیهاندا بە ساغی نامێنێتەوە، سەعید خۆی ئەم وتوێژەی لە ڕۆژنامەی (کرد تعاون وترقی عزتەسی) بڵاوکردەوە، پاشان نورسی بە برا کوردەکانی دەڵێت‌: دەسا ئەی کوردەکان من نەخۆشخانەی شێتانم قبوڵکرد، بۆئەوەی کوردایەتی لەکەدار نەکەم، ویستی پاشا و موچه و چاکەی شاهانەم قبوڵ نەکرد.

هەوڵەکانی نورسی بۆ دامەزراندنی قوتابخانەی زەهرا بەردەوام بوو، داواکەی پێشکەش بە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا کرد، قوتابخانەیەکی بەناوی خوڕخوڕ، نزیک کانیاوی خوڕخوڕ لە (وان) کردەوە، کە تا جەنگی جیهانی یەکەم خزمەتی کرد، قوتابخانەکه ‌هەردوو زانستی ئایینی و گەردونی تیا دەخوێنرا، بەڵام لە هێرشی ڕوس و ئەرمەن، ئەو شارە و قوتابخانەکە‌ ڕووخان.

چەند جارێکى تریش چووە ئەستەمبوڵ تا زانکۆی زەهرا نموونەی زانکۆی ئەزهەری میسر لە کوردستان دابمەزرێنێت‌، مەڵبەندی سەرەکی شاری (وان) بێ‌، دوو جۆر زانستی تێدا بخوێنرێت‌، ئەوە له ‌سەردەمی سوڵتان عەبدالحەمیددا نەکرا، بەڵام سوڵتان ڕەشاد قەناعەتی کرد و بڕیاریدا لە (وان) دایبمەزرێنێت‌، دیوارەکانی بەرزکرایەوە، بەڵام بەهۆى بەرپابوونی یەکەمین جەنگی جیهانی و ڕووداوەکانی دواتر ڕاگیرا، نورسی دەڵێت‌: سێيەم ساڵی سەربەستی مەشروتیەت بوو، ئەم باسانەم دایەوە بە گوێی خەڵکی بەدلیس و وان و ئامەد، پێیان خۆش بوو، یەکەم کەس سوڵتان ڕەشاد بوو بایەخی بە دامەزراندنی ئەم زانکۆیەدا، بیست هەزار لیرەی زێڕينی بۆ تەرخان کرد، بەڵام جەنگی يەکەمى جیهانی هات، نورسی دەڵێت‌: بۆ بەرگری لە بەدلیس تیپەکانی یاریدەدانم لە قوتابییەکانم پێکهێنا، خۆبەخشانە خۆم سەرکردەیان بووم، چەندین شەڕی سەختمان دژی ڕوس کرد، کاتێکیش کە لە دیلی جەنگی يەکەمى جیهانی کە بەبرینداری گیرابووم لە ڕوسیا دەرباز بووم، جارێکى تر پڕۆژەکەم دایەوە بە حکومەت، لە 200 پەڕڵەمانتار 163 پەڕڵەمانتار ئیمزایان لەسەر کرد و سەد و پەنجا هەزار لیرەی بۆ تەرخانکرا، خودی مستەفا کەمال یەکێک بوو لەوانە، خۆم بەردی بناغەی زانکۆکەم دانا .. حکومەت گۆڕا، دوای بیست و پێنج ساڵ قوتابخانە ئایینيیەکان داخران، (تۆفیق ئیلەری) وەزیری پەروەردە بڕیاری لەسەر پڕۆژەی زانکۆی زەهرا لە (وان) دا، بەڵام بەناوی زانکۆی خۆرهەڵات، (جەلال بایار) سەرەک کۆماریش پەسەندی کرد، پاشان قوتابییەکانی نوور دوای سەعیدی مامۆستایان هەوڵی زۆریاندا بۆ هێنانەدی ئاواتەکانی مامۆستایان.

چوونی نورسی بۆ ئەستەمبوڵ سوودی بۆ ناساندنی ئەو هەبوو لە سەرانسەری تورکیا، نورسی لە ئەستەمبوڵ کرایەوە بە ڕووی خەڵکێکی زۆر لە ڕۆشنبیران، چالاکی زۆری نواند، لەنێو گۆڤار و ڕۆژنامە و پارتە کوردی و تورکیيەکاندا کاری زۆری کرد، وەک خۆی دەڵێت‌: من به و نیازە هاتم بۆ ئەستەمبوڵ کە چارەسەری دەردەکانی کوردستان بکەم، کەچی دەبینم ئەستەمبوڵ خۆیشی پێویستی بە چارەسەر هەیە، هەر له و ماوەیەدا سستەمی پەڕڵەمانی مەشروتیەت لە دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیەنراو سوڵتان عەبدالحەمید لەسەر کار لادرا، کە دوو ڕوداوی گەورەبوون له ‌سەرەتای سەدەی بیست و، گەلێک ڕوداوی ناوخۆیی و جیهانی تری بەدوادا هات، جەنگی جیهانی یەکەم نورسی ناچارکرد بگەڕێتەوە کوردستان و لەگەڵ قوتابییەکانی و گەلەکەیدا بەرگری لە شارە کوردییەکان بکات و له ‌بەردەم لافاوی هێرشی ڕوس و ئەرمەندا بوەستن، لە شاری بەدلیس بەبرینداری دیلکراو دوو ساڵ و نیو لە ڕوسیا مایەوە، پاشان دەرباز بوو، پاش ئەوە تێکۆشا بۆ وەدەرنانی ئینگلیز و یۆنان، پاشان ڕوخانی دەوڵەت و دابەشبوونی دەوڵەتی عوسمانی و دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیای نوێ‌ و کۆمەڵێک ڕێکەوتنی نەخوازراو و داڕشتنەوەی نوێی نەخشەی ناوچەکەی بەدوادا هات، کە هەموو زیانی گەورەیان بە کورد و پارچەپارچەبوونی گەیاند.

نورسی هەموو ئەوانەی بە چاوی خۆی بینی و لە ناویاندا ژیا، ئەمانە بۆ کەسایەتی زیرەک و وردبین و زەینکراوه و خاوەن پەیام کاریگەریی چاکی بوو، ئەو هەستی دەکرد کە لەگەڵ ئەو ڕوداوانه و پێشکەوتنی زانستی و پیشەسازی، بەربوونەوەیەکی سامناک ڕوو لە ناخ و دڵ و زەین و ڕەوشتی خەڵک دەکات، کە سەرەتایە بۆ داڕمانی شیرازەی کۆمەڵایەتی، ویستی بەربەست بۆ ئەو داڕمانە دابنێت‌، ئەو ئەرکەی گرتە ئەستۆ، بەڵام به ‌هێمنی و لەسەرخۆ، دوور لە توندو تیژی، له و ڕوانگەوە بۆ بنیاتنانەوەی کەسێتی تاک و چاکسازی هەمە لایەنه و زیندوکردنەوەی ئیمان، زنجیرە پەیامەکانی نوری نووسی، بەڵام ڕێی بڵاوکردنەوەی لێگیرا، بۆیە دەیان هەزار نووسخەیان بە دەست نووسیەوە، بەر زنجیرەیەک گرتن و دادگایی کەوت، بەرگری باشی لە خۆی و قوتابییان و پەیامەکەی کرد و بە سادەیی مەبەستی پەیامەکانی خۆی پێوتن، کە خزمەتە بە ئاساییش و یاسا و وڵات، هەمووجار دادگا بێتاوانی ئەوی دەردەکرد، دادگای گەورەی شاری ئافییون ساڵی 1948 ویستی کۆتایی بەم گاڵتەجاڕی و شکات و شکاتکاریە بهێنێت، لیژنەیەکی باڵای لە زانایانی پسپۆڕی جۆراوجۆر پێکهێنا، بۆ وردبوونەوە لە بەرهەمەکان، ساڵی 1956 ئەوەیان سەلماند کە نورسی و پەیامەکانی دورن له و تۆمەتانە و، بڕیاری ئازادی نورسی و بڵاوکراوەکانیدا، دوای ئەوە دەستکرا بە چاپکردنی بەرهەمەکانی، خۆی سەرپەرشتی دەکرد، له ‌کۆتایی تەمەنیدا هەوڵی وەرگێڕانی پەیامەکان درا بۆ زمانی عەرەبی، زانکۆی ئەزهەر و پاپای فاتیکان وەسفیان کرد، لە دوا مانگی تەمەنیدا لە 6\1\1960 ڕۆژنامەی (تایمس) ی بەریتانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵدا سازکرد، سەرەتای ساڵی 1960 کۆچی دوایی کرد، دوای وەفاتی قوتابییەکانی ئەو ئەرکەیان گرتەئەستۆ و نورسی مامۆستایان بە زانکۆکان و بیرمەندانی جیهان ناساند، کۆمەڵێک سیمینار و گۆنگرە و کۆنفراسیان لە تورکیا و وڵاتانی جیهان بۆ سازدا.

سەرچاوەکان

1. زۆربەی سەرچاوە و زانیاريیەکانی ئەم بابەتەم لە پەڕتووکە دەوڵەمەندەکانی مامۆستا فاروق ڕەسوڵ یەحیا دەستکەوتووە.

2. ژیاننامەی بەدیعوززەمان سەعیدی نورسی، و.فاروق ڕەسوڵ یەحیا، چ1، نشر احسان، تاران، 2013.

3. دیدار عوسمان: ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی کۆماری تورکیا، چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدين، هەولێر، 2013.

4. د.عومەر عەبدولعەزیز: سەعید نورسی لە زمانی پیرەمێردەوە، تیشکێک لەسەر کاری هاوبەشیان و خزمەتی هەردوکیان بە پرسی نەتەوەکەیان، ڕۆڤار، ژ ( 89) ، گۆڤاری خاڵ، ژ (7) .

5. فاروق ڕەسوڵ یەحیا: ڕۆژنامەی (ژین) ژمارە (2) ، ساڵی دووەم، بنکەی ژین، ئەیلول 2010.

6. فاروق ڕسول يحى: مدرسة الزهرا، تشخيص مبکر و حل سديد للازمات الاجتماعية، سعيد النورسى و فلسفة التعليم, المنعقد فى مدينة (وان) فى ترکيا للفترة 12 14 |10|2012.[1]
ئەم بابەتە 441 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
1.سەعید نوورسی
2.Saeed Nursi (Badi'uzaman)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.30-09-2022
کورتەباس
1.سەعیدی نوورسی و بیرۆکەی مێژوو
[زۆرتر...]
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-09-2022 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
پۆلێنی ناوەڕۆک: پڕۆگرامی خوێندن
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 441 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کوورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لەنێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ژیلا حسێنی
لە ڕۆژی 31ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1343ی هەتاوی لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی سەربە شێخانی دۆزەغەرە لەدایکبووە، لەگەرمەی شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ساڵەکانی 57 بەدواوە بە تەمەنێکی کەمەوە زۆر زوو تێکەڵ بەدنیای ژیانی هاوبەشی ماڵ و منداڵ و ماڵداری دەبێت کە سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت، بەتایبەت لە ئەنجوومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو.
هەرو
ژیلا حسێنی
زارا محەمەدی
ناو: زارا محەمەدی
نازناو: دایکی زمانی کوردی-زارای نیشتمان
ساڵی لەدایکبوون: 1990
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ساڵی دەستبەسەرکردن: 2019
ڕۆژی ئازادکردن: 10-02-2023
ژیاننامە
زارا محەمەدی ناسراو بە (دایکی زمانی کوردی) ، لە ساڵی 1990 لە گوندی سەراوڵەی، شارۆچکەی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە لەدایکبووە. بڕوانامەی ماستەری لە جوگرافیای سیاسی زانکۆی سنە وەرگرتووە، و وەکوو مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی، منداڵانی کوردی شاری سنە و شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری شاری سنەی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی کردو
زارا محەمەدی
ساماڵ مانی
ساماڵ مانیی لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە، پاش چوونە شاخ و پێشمەرگایەتی، لە ساڵی 1986 چووەتە هەندەران، لە 1993دا چووتە ناو بازنەی فەلسەفەی ئەکادیمی لە بەریتانیا بووتە خوێندکاری فەلسەفە لە بەریتانیا پاش تەواوکردنی بەکالۆریۆس و ماستەر لە فەلسەفەدا لە زانکۆی لەندەن، لە ساڵی2011 وە بۆ 2013 مامۆستای فەلسەفە بووە لە کوردستان، لە ساڵی 2017 بڕوانامەی دکتۆرای لە بوارەکەی خۆیدا بەدەستهێناوە. دوکتۆراکەی لە فەلسەفەدا لە ئەوروپا بەدەست هێناوە لە ئاستی پرۆگرامی ئەوروپای یەکگرتوو.
د. ساماڵ مانی
ساماڵ مانی
ژینانامە - وەشانی 1
ناونیشانی پەڕتووک: ژینانامە
لیستی تەواوی ئەو گەشمردانەیە کە لە شۆڕشی ژینا لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە تیرۆرکراون
ئەم بایندەرە، سەرئەنجامی کاری بەردەوامی چەند ساڵەی ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیایە. بەبڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە کوردیپێدیا هیچ دەستکەوتێکی ماددی پەیداناکات. تکایە لە کاتی سوودوەرگرتن لەم بایندەرە لە تۆژینەوە و نووسینەکانتاندا، ئاماژە بە ناوی ئەم بایندەرە، ژمارەی وەشان، ساڵی دەرچوون و کوردیپێدیا بکەن.
جۆری چاپ: دیجیتاڵ
دەزگای پەخش: ڕێکخراوی کوردیپێدیا[1]
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: 1
ئە
ژینانامە - وەشانی 1
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناو: مەحموود
نازناو: مەحموود ئەحمەد شەنگە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ساڵی کۆچی دوایی: 1956
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
مەحموود ئەحمەد شەنگە، نووسە
مەحموود ئەحمەد شەنگە
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناونیشانی توێژینەوە: ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
ناوی توێژەر: کاروان عەلی محەمەد-بەکالۆریۆس لە سینەما و شانۆ
سەرپەرشتیاری توێژینەوە: ئەکرەم فەرەیدون حەمەئەمین
جۆری تێز
ئاماژە پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە دەقی شانۆی منداڵاندا
بۆنی باران
ناونیشانی پەرتووک: بۆنی باران
ناوی نووسەر: ڕێباز سالار-مام ڕێباز
چاپی دیجیتاڵیی. [1]
بۆنی باران
تێگەیشتن؛ کواین
ناونیشانی پەرتووک: تێگەیشتن؛ کواین
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی [1]
تێگەیشتن؛ کواین
سەرزەمینی مانا
ناونیشانی پەرتووک: سەرزەمینی مانا
ناوی نووسەر: ساماڵ مانی
شوێنی چاپ: سلێمانی
دەزگای پەخش: دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
سەرزەمینی مانا
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
شوێن: کۆیە
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لەڕاستەوە: زاهیر ئاغای غەفووری، قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری و منداڵەکانیش نەناسراون.
ناوی وێنەگر: نەزانراوە. [1]
زاهیر ئاغای غەفووری و قادر ئاغای فارس ئاغای غەفوری
هێرمان هیسە
ناونیشانی پەرتووک: هێرمان هیسە
ئامادەکردن و وەرگێڕانی: زانیار عەلی
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: سلێمانی
ساڵی چاپ: 2018
ژمارەی چاپ: یەکەم [1]
هێرمان هیسە
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناونیشانی پەرتووک: ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
ناوی نووسەر:فازیل شەوڕۆ
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم. 1]
ڕەنگڕێژی ژینگە لە شیعری منداڵانی کوردیدا
دیوانی بەیاد
ناونیشانی پەرتووک: دیوانی بەیاد
ناوی نووسەر: فازیل شەوڕۆ و هاوژین سڵیوە
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
دیوانی بەیاد
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناونیشانی پەرتووک: خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ناوی نووسەر: ئاڤان بەهجەت
چاپخانە: چاپی ئەلکترۆنی
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
خودا هەرگیز تەنها جێی نەهێشتم
ئامار
بابەت 480,638
وێنە 98,655
پەرتووک PDF 17,772
فایلی پەیوەندیدار 83,483
ڤیدیۆ 1,047
میوانی ئامادە 34
ئەمڕۆ 21,701
ڕاپرسی
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی ڕێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم ڕاپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
ڕاپرسی دەربارەی ڕێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 13.938 چرکە!