پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەبوبەکر کاروانی: بەدرێژایی مێژوو ناسیۆنالیزی کوردیی هێندەی ئێستا لە قەیراندا نەبووە
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەبوبەکر کاروانی

ئەبوبەکر کاروانی
گفتوگۆ: سەڵاح سالار

لە ڕابردوویەکی دوور و نزیکدا کورد دەریایەک خوێنی بەخشیی و دەیان هەزار ڕۆڵەی خۆی کردە قوربانیی و ئەوەندەی کارەسات و ڕووداوی نالەبار و خوێناویی بەسەردا هات کە بە دەیان و سەدان ڕۆمان و دراما و فیلمی سینەمایی تۆمار ناکرێت. کورد ئەم هەموو شۆڕشەی کرد بۆئەوەی بە مافی خۆی بگات و کیانێکی نیشتمانیی و نەتەوەیی خۆی هەبێت و لەبری دوژمن و نەیارەکانی خۆی حوکمڕانیی خۆی بکات.

ئێستا سێ دەیەیە کورد خۆی حوکمڕانیی خۆی دەکات، کەچی ئەوەی دەسەڵاتدارانی کورد بە کوردیان کردووە، با بە دەواری شڕی نەکردووە، پێویستە ساتمە لەسەر ئەم دۆخە بکرێت و پەنجە لەسەر برینەکان دابنرێت و بزانین بۆچی گەلی کورد پەشیمانە لەو خەباتەی کردوویەتى.

لەم دیمانەیەدا نووسەر و ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار ئەبوبەکر عەلی (کاروانی) شەنوکەوی ئەم نالەبارییەی ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانمان بۆ دەکات.

+ ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم لە دەستپێکەوە تەندرووستبوو، یاخود هەر لە بنەڕەتەوە بە ‌خواریی بنیاتنرا؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت دیدێکی هەمەلایەنەمان هەبێت‌ و ژێرخان و سەرخان و دەستپێکەکە لە یەکدی جیابکەینەوە. ئەگەر ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم بە توندیی بە هێزە سیاسییەکان و بەتایبەتیش یەکێتی و پارتییەوە گرێدرابێت، هەروەها بەرهەمی قۆناغێکی دوور‌ودرێژی بزووتنەوەیەکی بەرهەڵستی چەکداریی بێت، تێدەگەین کە هەر لە بنەڕەتەوە کێشەی ئەم هێزانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەریەکەیان‌ و پەیوەندیی نادرووستیان بە یەکەوە ململانێ‌ نانیشتمانییەکەیان بۆماوەی دەیان ساڵ، کە چەندین گەڕی شەڕی ناوخۆی لێکەوتووەتەوە بۆ ناو دامەزراوە بەراییەکانی ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم گوازراوەتەوە.

بەوەش هەر لە سەرەتاوە، بێ‌ هیچ بەخۆداچوونەوە‌ و گۆڕانکارییەکی جددیی و ڕاستەقینە لە کولتووری سیاسیی و عەقڵیەتی هێز و سەرکردە‌ و نوخبە حیزبییە دەستڕۆیشتووەکە، کێشەی بۆ ئەزموونی حوکمڕانیی درووست کرد.

ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم هەروەک کێشە‌ و ململانێ ‌ و شەڕەکانی دوای ئەو دەریانخست، ئاشتبوونەوەیەکی نیشتمانیی ڕاستەقینە نەهاتووەتە کایەوە، کاری بە یەکەوەیی هێزەکان لە فۆرمی بەرەی کوردستانی هێندەی تەقەوەستان و سڕکردنی ململانێ خوێناویی و دواکەوتووەکان بوو بۆ کاتێکی دیاریکراو و دواخستنی هەندێ‌ گەڕی شەڕبوو، ئاماژەنەبوو بۆ بەخۆداچوونەوەیەکی ڕاستەقینە ‌ و تێگەیشتن لە ئەرکە نوێکان و قۆناغە تازەکە‌ و پێویستییەکانی و گواستنەوە لە شێوازی کارکردنی عەقڵیەتی شاخ بۆ فۆرمی نوێی کاری حیزبی و کولتووری سیاسیی و بەڕێوەبردنی جیاوازییەکان و ڕوانینە ڕۆڵی هێزەکان لە دۆخێکی جیاوازدا.

هێزەکان (یەکێتی و پارتی) خۆیان بۆ بەرکەوتە ‌ و ئەرکەکانی قۆناغە نوێکە‌ و پێنانە ناو ئەزموونێکی دیموکراسیی و کاری بە یەکەوەیی لە سایەی کێبڕکێی مەدەنی ئامادە نەکردبوو، بەڵکوو وا سەیری دۆخەکەیان دەکرد، کە ئەوەی بە شەڕ دژ بەیەک بۆیان نەکراوە بە ڕێی هەڵبژاردنەوە بە پشتیوانیی لەشکرە حیزبییەکان بیکەن. بۆیە ئاسان نەبوو بردنەوە‌ و دۆڕان بەرانبەر یەکتر بە واتا دیموکراسییەکەی قەبوڵ بکەن.

ئەوەش دۆخی پەنجا بە پەنجای لێکەوتەوە، کە دواتر بوو بە سەرچاوەی ناکارایی حوکمڕانیی و ململانێی نادرووست‌ و لاوازیی دامەزراوەکان و سەرەنجام تەقینەوەی گەڕێکی نوێی شەڕی ناوخۆ.

بەکورتی سەرەتای ئەزموونى حوکمڕانی هەرێم بۆ خەڵکی ئومێدبەخشبوو، چونکە هێشتا هێزەکان لە پێگەی حوکمڕانیدا تاقینەکرابوونەوە. یەکێتییەکی فشەڵی شکڵیی نێوان هێزە چەکدارەکان پێکهاتبوو. بەڵام زۆری نەخایاند ئەم سەرەتا ئومێدبەخشانە بە سەرهەڵدانەوەی جەنگی ناوخۆ، کاڵبوونەوە.

(ئیرادە و ئیدارە و خاک) لە هەرێمدا کەرتبوون، سیستمی حوکمڕانیی بەرەو داڕزان ڕۆیشت، جەنگ بووە هۆی زیندووکردنەوەی هەندێ‌ لە توخمە دواکەوتووە کۆمەڵایەتیی و کولتوورییەکان، وەک پێویستییەکی هاندان، لەوانەش پەرەدان بە تاڵانی و تۆڵەسەندنەوەی کوێرانە‌ و سەرهەڵدانی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، لەسەر حسابی ڕەنج‌ و ئازاری هاووڵاتی، کە هەر لە بنەڕەتەوە ئابڵوقەی هەژاریی و گرانیی بڕستی لەبەر بڕیبوو.

+ ئایا دەسەڵاتدارانی هەرێم توانییان لۆژیک و عەقڵی قۆناغی شۆڕش تێپەڕێنن و سەردەمییانە حوکمڕانیی بکەن، یان تۆختریان کردەوە؟

بێگومان بەشێوەیەکی گشتی نەخێر، کێشەکەش لەوەدا بوو، کە کێشەی حوکمڕانیی تەنیا عەقڵی شۆڕشگێڕی نەبوو، کە کێشەی قوڵی لەگەڵ لۆژیکی دەوڵەتداریی و سەروەریی یاسا‌دا هەیه، ‌ بەڵکوو خودی عەقڵیەتی شۆڕشگێڕییەکە، بەهۆی کەرتبوونە حیزبییەکان و جەنگی دەیان ساڵەی ناوخۆ، پاوانکردنی ناوچەی جوگرافی و دابەشکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە لەسەر بناغەی ناوچە ‌ و هێز و نفوزی چەکداری، ناوەرۆکی شۆڕشەکە ‌ و ناسیونالیزمی کوردیی شێواندبوو. شۆڕشی نوێی کوردستان یاخود بزووتنەوە چەکدارییەکەی لەدوای نسکۆی 1975 و هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول، بەدەست جۆرەها لاوازیی ستراتیژییەوە دەیناڵاند، بەشێکی بەرچاوی وزە‌ و تواناکانی لە جەنگ و ململانێ‌ لەگەڵ یەکتردا‌ و بە دوژمن دانانی یەکتر بەهەدەر دەدا! فرەهێزیی دەرفەتی بۆ سەرکردایەتی و ستراتیژی هاوبەش نەهێشتبووەوە.

تەنیا ساڵی 1996، کە بە هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستکرا بە زەمینەسازکردن بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی و کارکردنی هاوبەش. ئەم فۆرمە لەگەڵ لاوازیی و نەبوونە هۆی دابڕان لە قۆناغی پێشوو ڕۆڵی هەبوو لە قۆستنەوەی دەرفەتی دوای جەنگی کەنداوی یەکەم‌ و ئەنجامدانی ڕاپەڕین. بەڵام هەروەک لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا ئاماژەمان پێکرد، دۆخی نوێ‌ یەکسان نەبوو، بە عەقڵیەتی نوێ ‌ و ڕزگاربوون لە کەلەپوور و کەلتووری مێژوویەکی شوم و نەگریس لە یەکتر بە نەفرەتکردن و لەگەڵ یەک جەنگاندن و دوژمن بەخۆخۆشکردن و نائومێدیی بەشێک‌ لە گەلەکەمان بە بزووتنەوە چەکدارییەکە.

عەقڵیەتێکی شۆڕشگێڕیی لە بنەڕەتدا شێواو‌ و بیمار، نەیتوانی ئەو دەرفەتەی لە سایەی گۆڕانکارییەکانی کۆتایی جەنگی سارد‌ و هەڵە ستراتیژیەکەی سەدام بە داگیرکردنی کوێت خوڵقاندبوو، بقۆزنەوە‌ و بکەونە بیناکردنەوەی توانا‌ و پەیوەندییەکان‌ و دامەزراندنی دامەزراوەی نیشتمانیی بەهێز. هەربۆیە پشتبەستن بە ڕەوایەتی شۆڕشگێڕیی بە ئارایشتێکی دیموکراسییەوە تا ئەم ساتە وەختەش بەردەوامیی هەیە، بوونی هێزی چەکداریی حیزبیی و ناوچەی نفوز و پاشماوەکانی جەنگی ناوخۆش لەم ڕووەوە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرن.

+ هێزە ئیسلامییەکان هەر لە سەرەتاوە بەشداریی ئەم پڕۆسەیەیان کرد، ئایا ئەمانە کارێکی باشیان کرد یان دەبوو لە بنەڕەتەوە ئۆپۆزیسیۆن بوونایە؟

هێزە ئیسلامییەکان پێوستیان بەوە بوو، لە هەردوو ڕووی فیکریی و مەیدانییەوە خۆیان لەگەڵ دۆخە نوێیەکەی دوای ڕاپەڕین بگونجێنن. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیان بە خۆنوێکردنەوەى‌ فیکریی و سازش هەبوو، چونکە پاشخانی فیکریی ئەوانیش بە ئاستی جیاواز، لەگەڵ ئەزموونێکی دیموکراسیی سازگار نەبوو، ئەو کولتوور و ئایدۆلۆژیایەی ئەوانی لەسەر پێگەیشتبوو، بە سەنتەرکردنی پیادەکردنی شەریعەت، دەوڵەتی ئیسلامی، گێڕانەوەی خەلافەت و دژایەتی دیموکراسیی و فرەیی و نەتەوایەتیی و بەشداریی ژن و زۆر شتی تر بوو. کە هەموو ئەوانەی پێشەوە بەشێکی گرنگی ئەدەبیاتی بزاڤی ئیسلامیی نوێ‌ بوون.

هەربۆیە ئیسلامییەکان باشیان کرد، هەروەها‌ پێویست بوو وەک بەشێ‌ لە پڕۆسەی خۆگونجاندن لەگەڵ هەلومەرجە نوێیەکە ‌ و مەشقکردن لەسەری، بە لیستێکی هاوبەش بەشداریی یەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانیان کرد. ئەم سەرەتایە لە دوو ڕوەوە گرنگ بوو:

یەکەم/ کاری هاوبەشی نێوان ئیسلامییەکان، کە بە دوو ئاڕاستەی جیاواز کاریان دەکرد. دووەم/ پەیام ناردن بۆ دەوروبەر، کە ئیسلامییەکان دەتوانن بەشێک‌ بن لە دۆخە نوێیەکه.

ئیسلامییەکان بە حوکمی ئەوەی تۆمەتباربوون بە دژایەتی دیموکراسیی و نەتەوایەتیی و فۆرمی حوکمڕانیی نوێ‌‌ و کاری یاسایی و ئاشتیخوازانە ‌ و کێبڕکێی مەدەنی، هەروەها هەستیان دەکرد لە ‌ڕووی ئەمنییشەوە پێویستیان بە پارێزبەندیی و پارێزگاریکردن لە خۆیان و (تطبیع) بوون لەگەڵ دۆخە نوێیەکە هەیە، پێویستیانبوو بەشداریی پڕۆسە سیاسییەکە ببن و خۆدوور نەگرن، چونکە خۆدوورگرتن و ڕەتکردنەوەی دۆخە نوێیەکە ‌ و بە عەقیدەیی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، دەبووە هۆی بەئامانجگرتنیان‌ و دابڕان لە جەماوەر و هێندەی تر شێواندنی ناوبانگ‌ و پڕۆژەکەیان. ئەو شتەی دواتر بۆ باڵە چەکدارییەکە هاتە پێشەوە و وزە ‌ و توانایەکی زۆر و زەوەندی لە تەوژمە ئیسلامییەکە سەرف کرد. دیارە ئیسلامییەکان لە یەکەم کابینەی حکومەتدا بەشدار نەبوون.

دوای ئەوەش شەڕی ناوخۆ دەستیپێکرد‌، حکومەت و تێکڕای ئەزموونە حوکمڕانییەکە کەوتنە قەیرانێکی قوڵەوە‌ و دۆخەکە چووە ئەودیو باسوخواسی حیزبە حوکمڕانەکان و ئۆپۆزسیۆنەوە. بەحوکمی ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن بەواتا مەدەنییەکەی زادەی دۆخی سەقامگیری سیاسیی و ناتوندوتیژیی و ڕێککەوتن لەسەر سیستم‌ و یاساکانی گەمەی سیاسییەکەیە .

ئیسلامییەکان لە قۆناغی شەڕی ناوخۆدا بەسەر دوو ئاڕاستەدا دابەش بوون و ئاسان نییە وەک تەوژمێکی خاوەن دیدی هاوبەش هەڵسەنگاندنیان بۆ بکەین. بەڵام دوای دووکەرتبوونی حکومەتی هەرێم، ئایا باشبوو، ئیسلامییەکان بەشداریی ئیدارەی هەولێر‌ و سلێمانییان کرد، کە لەژێر قورسایی خۆپاراستن‌ و پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی و بۆ باڵە چەکدارەکەش ئاساییکردنەوەی بەشێ‌ لە پەیوەندییەکان کران؟

لەگەڵ ڕەوابوونی پاساوەکان، ئیسلامییەکان ئەگەر بیانتوانیایە لە و قۆناغەدا بەشداریی نەکەن باشتر بوو، ئەویش لەبەر دوو هۆ:

یەکەم: ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر دۆخی دوولەتبوونی هەرێم .

دووەم: نەبوونی بە بەشێک‌ لە نەرێنییەکانی ئەو قۆناغەی ئەزموونە شێواوەکە‌ و شێواندنی وێنایان وەک هێزگەلێک بەدوای بەرژەوەندیی بەرتەسکی حیزبیی خۆیانەوە نین.

لە قۆناغی دوای ڕزگارکردنی ئێراق‌ و ڕووخاندنی ڕژێم دەرفەتێکی نوێ ‌ و گرنگ بۆ ئیسلامییەکان هاتبووە پێش بۆئەوەی ببنە خاوەنی ڕەوایەتیی چاکسازیی وەک پێویستیی قۆناغەکە ‌ و دواتر نوێنەرایەتی ناڕەزایەتییەکان و ئۆپۆزسیۆنبوون، بۆ ئەوەی ببنە هێزێکی گرنگ و دەستپێشخەری بکەن. کەچی لەبری ئەوە بەشداریی حکومەتیان کرد. ئەوەی واشی لە ئیسلامییەکان کرد نەتوانن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە، کە دواتر بزووتنەوەی گۆڕان ئەو بۆشاییەی پڕکردەوە و بوو بە تەحەدایەک بۆیان، کۆمەڵێ‌ هۆکار بوو، لەوانەش:

1 لاوازیی و نوێنەبوونەوەی فیکریی و شێوازی کار‌ و دەستبەردارنەبوونی فۆرمی (ئیسلامی سیاسی) لەکاتێکدا ئەو ئەرکە لەبەر زیاد لە هۆیەکی پەیوەست بە خەڵک و ئەزموونی ئیسلامیی ناوچەکە‌ و شێواندنی وێنا‌ و ڕووننەبوونی ئاییندە‌ و نموونە حوکمڕانییەکەیان و دوژمنایەتی توندی دەوروبەر‌ و نوخبە حوکمڕانەکان بەدی نەدەهات.

2 لەسەر پێی خۆ نەوەستانی دارایی.

3 خۆ وا وێناکردن کە ئەوان دەبوا قاچاخ بن.

4 پرشوبڵاویی ڕیزەکانیان و ناکۆکی نێوانیان و کۆنەبوونەوە بە ‌دەوری ستراتیژێکی هاوبەشدا.

بەشێوەیەکی گشتیی بەشداریکردنی ئیسلامییەکان لە ڕووی چاوکردنەوە و وێناکردن وەک بەشێک‌ لە واقیعە کوردستانییەکە ‌ و پەیداکردنی هەندێ‌ شارەزایی بەسوود بوو، بەڵام بەشدارییەکی بێ‌ ستراتیژبوو، لە چوارچێوەی دید و ستراتیژێکی هەمەلایەنەی گەورەتردا نەبوو، بۆ کاری سیاسیی گەشەکردن و ئیدارەکردنی ململانێکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکان. هەربۆیە بەشداربوو لە شێواندنی وێنایان و سەیرکردنیان وەک هێزی تەقلیدیی ناکارا‌ و بژاردەنەبوون لە بەردەمی خەڵکدا. هەڵبەت لێرەدا لە ‌ڕوانگەی خودی بەشدارییەکەوە بە تەنیا داوەریی ناکرێت، چونکە کات و جۆری بەشدارییەکەش گرنگن و دەبێت حسابیان بۆ بکرێت .

+ ئیسلامییەکانیش دوو مۆدێل بوون، ئایا بە هەردوو جۆر و ڕەنگەکەوە توانیان بیسەلمێنن ئەمانە بڕوایان بە پێکەوەژیانی سیاسیی هەیە و خزمەتی خەڵک دەکەن، یاخود بوونە بار بەسەر ئەزموونەکەوە؟

سەرەتا دەبێت بڵێین: ئیسلامییەکان هێزی سەرەکیی گۆڕەپانەکە نەبوون، بەڵکوو هێزێکی تازە سەرهەڵداو و واقیعە کوردییەکە بوون، دەرفەتی نەوەدەکانیان لەدەست دا، کە دەیانتوانی ببنە هێزێکی گەورە و سەرەکیی هەرێم، چونکە دەرفەت بۆ ئەوە گونجاو بوو، بەڵام قەیرانی فیکریی و سەرکردایەتیی و سەرقاڵبوون بە ململانێی ماندووکەر و لاوەکیی و کەوتنە ناو ستراتیژی بەرانبەرەوە، دەرفەتی ئەوەی لێ‌ سەندن.

پرسیارەکەش سێ‌ ڕەهەند لەخۆ دەگرێت:

1 ئایا ئیسلامییەکان بە شەبەنگە جیاوازەکانیانەوە توانیان بیسەلمێنن بڕوایان بە یەکەوەژیانی سیاسیی هەیە؟

لە وەڵامی ئەم بەشە لە پرسیارەکە دەڵێین: بەشە ناچەکدارەکە، کە لە یەکگرتوودا بەرجەستە دەبوو، بەشێوەیەکی گشتیی توانی ئەمە بسەلمێنێت، چونکە توانی بە هەر پاڵنەرێک بێت خۆی لەگەڵ کاری مەدەنی و فرەیی و دیموکراسی و ناسیونالیزمی کوردیدا بگونجێنێت‌ و مامەڵە لەگەڵ هێزە جیاوازەکان بکات‌ و ئایدۆلۆژییانە مامەڵە نەکات.

هەرچی باڵە چەکدارییەکەیە، لەم ڕوەوە لە هەڵکشان و داکشاندا بوو، لەناوخۆشدا یەکگرتوو و تۆکمە‌ و خاوەن دیدێکی هاوبەشی نەبوو، لە ڕووی فیکرییەوە بەشێکی کەوتبووە بەر کاریگەیی جیهادی ئەفغان و تیۆرسینی سەلەفی جیهادی.

ئەم باڵەش هەر لە سەرەتاوە بە بەشداریی لە یەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستاندا، بە کردار لە دووتوێی ڕووداوێکدا ئەو سەرەتایەی دەستپێکرد کە ئاماژە بوو بۆ ئاقاری خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخە نوێیەکە و هەڵکردن لەگەڵ هێزەکانی تردا. بەڵام ئەمە هێندەی هەڵوێستێکی پراگماتی بوو، بە و ئەندازەیە ڕەنگدانەوەی دیدێکی تۆکمەی فیکریی نەبوو. چونکە بەردەوام ڕەخنەی لە هێزە ئیسلامییە ناچەکدارەکە دەگرت، بەوەی بڕوای بە جیهادی چەکداریی نییە و کێشەی (عقیدە) و (ولا‌ء و برا‌ء) و تێگەیشتنیان لە ئیسلام هەیە ‌ و (عیززەتی) ئیسلامیان لەدەست داوە ‌ و مامەڵە لەگەڵ واقیعێکی نائیسلامییدا دەکەن.

هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ‌ و تێوەگلانی هێزە چەکدارەکە لە شەڕەکە‌ و ناچاربوون بۆ پاشەکشەکردن لە شارەکان‌ و بۆ کەنارە دوورە دەستەکان‌، کاریگەریی خراپی لەسەر دیدگا فیکرییەکانی بەجێهێشت. بەتایبەتیش هەندێ‌ لە و ڕەمزانەی فتوای فیکریی و فیقهییان دەدا. ئۆباڵی بنەڕەتی ئەمەش لە ئەستۆی پارتی و یەکێتیدا بوو، کە نەیانهێشت ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم سەرپێ‌ بکەوێت و کۆمەڵگە ‌ و هێزەکان بەشێوەیەکی سرووشتیی قۆناغی گواستنەوە بۆ دۆخی دوای ڕەوایەتی شۆڕشگێڕیی و بەکارهێنانی هێزی دژ بەیەک بڕۆن لەم قۆناغە (کە پێشتریش ئەمە دەستیپێکردبوو) باسکردن لە بوونی دووبەرەی (کفر) و (ئیمان) و ناونانی جەنگی نێوان خۆیان و بەرانبەرەکان بە (جیهاد) و تەکفیری هەندێ‌ دامەزراوە‌ و بە حەرامدانی بەشداریی لە حکومەت‌ و ژیانی سیاسیی و پۆلێنکردنی عەقیدییانە بۆ گۆڕەپانە سیاسییەکە ‌ و زۆر شتی تر لای بەشێک‌ لە سەرکردە و ناوەندەکانی بزووتنەوە چەکدارییەکە پەرەیان سەند.

بەڵام خۆشبەختانە ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی هێزەکە بەتەواوی بەرەو سەلەفیەتی جیهادیی و تەکفیر و ڕەتکردنەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ بەشداریی سیاسیی بەرێت. گەرچی ئەو بیرکردنەوانە بوون بەهۆی زیانگەیاندنێکی گەورە بە توانا ماددیی و مرۆییەکانی هێزەکە‌ و لەدەستدانی دەستکەوتی دەرفەت و هەلدانەدەست بۆ لێدان و ئابڵوقەدانی .

دژ بە یەکەکانی ناو بزاڤە چەکدارییەکە دواتر زیاد لە کەرتبوونێکی بەدوای خۆیدا هێنا، هەندێ‌ لەوانیش کە دواترینیان (انصار الاسلام) بوو، بەتەواوەتی خۆیان بە ئاقاری سەلەفیەتی جیهادییدا یەکلاکردەوە ‌ و تەکفیری بەرانبەریان کرد و واقیعیان ڕەتکردەوە. بەڵام بەدەنەی گشتیی بزاڤەکە بەئەزموون وەرگرتن لە ململانێ‌ و جەنگەکان و ئەو کێشانەی لێیان کەوتەوە‌ و بێسوود بوونی هەندێ‌ لە دروشم و قەناعەتە پێشووەکان لە کاتی هەوڵدان بۆ پراکتیزەکردنیان و هۆکاری تر. بەشداریی حکومەتیان کرد، بەوەش ئیعازێکی تریان خستیانە ڕوو کە دەتوانن دەستبەرداری هەندێ‌ لە دروشم‌ و بۆچوونە ناواقیعییەکەی ڕابردوویان ببن‌ و ببن بە ‌بەشێک‌ لە حکومەتێکی عەلمانی.

هەڵبەت ئەمە بە چاکە بۆیان دەنووسرێت‌ و بە ‌خاڵی لاواز لەسەریان حساب ناکرێت، بزاڤەکەش بە بەراورد لەگەڵ چەندین بزاڤی چەکداریی تری دنیای ئیسلام بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ بوونی (باڵی توندڕەو) لەناویدا بە میانەڕە و دادەنرا.

بە تێپەڕینی ڕۆژگار ئەم بزاڤە توانی بە بەشێک‌ لە قەناعەتەکانیاندا بچێتەوە‌ و زیاتر دەست و پەنجە لەگەڵ هەندێ‌ بەها‌ و چەمکی فیکری سیاسیی نوێ‌ و فرەیی سیاسیی هەڵبکات و ببێتە بەشێک‌ لە دیمەنە سیاسیی و حوکمڕانییەکەی هەرێم.

2 خزمەتی خەڵک: ئیسلامییەکان بەشێوەیەکی گشتیی و ئەوەندەی پێیان کرابێت هەوڵیانداوە خزمەتی خەڵکی خۆیان بکەن و نەبن بەبار بەسەریانەوە، ئەوەش لەڕێی هەندێ شێواز و ڕێگەوە، لەوانەش:

‌أ هێنانی چەندین ڕێکخراوی ئیسلامیی خێرخوازیی جیهانیی بۆ هەرێمی کوردستان و بەهاناوەچوونی گەلی هەرێمەکە لە سەردەمێکی سەختی وەکوو ئابڵوقەی سەپاوی ئابووریی و گرانیی و شەڕی ناوخۆ و نیمچە پەککەوتویی دامەزراوە گشتییەکان، ڕێکخراوە خێرخوازییەکان وەکو: (ڕابیتەی ئیسلامیی کوردی، ئیغاسەی ئیسلامی، نەدوە، سەلام، بزاڤ و ..) هتد. توانیان خزمەتێکی گەورە بە خەڵک بکەن و کۆمەکی هەزاران خێزانی بێ‌دەرەتان و بێ‌باوک بکەن و بەشداریی لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا بکەن. لە ئێستاشدا ئەو گیانە خێرخوازیی و بەدەمەوەچوونەی ئیسلامییەکان لە پشت درووستکردنییەوە بوون، لە بەرگی چەندین ناونیشان و ڕێکخراو و چالاکیدا، بەشێوەی جۆراوجۆر لە خزمەتی کۆمەڵگە‌ و بەتایبەتیش توێژە هەژار و کەمدەستەکەی کۆمەڵن.

‌ب پێگەیاندنی سەدان: زانای ئایینی، ڕۆشنبیر، ڕاگەیەندکار و مرۆڤی پەروەردەکراو و پێشکەشکردنیان بە کۆمەڵگە. کە لەناو ئیسلامییەکان و دەرەوەی ئەوانیشدا بە شێوازی جۆراوجۆر خزمەت دەکەن.

ج ڕێگەگرتن لە سەرهەوڵدان و تەشەنەکردنی گرووپی تەکفیریی و جیهادیی توندڕەوی هاوشێوەی (ئەلقاعیدە‌) و (داعش) بەتایبەتیش دوای سەرهەڵدانی (داعش) و ئەو مەترسییە ئایدۆلۆژیی و سیاسیی و سەربازییەی بۆ سەر ناوچەکە‌ و لەوانەش هەرێم درووستی کرد.

ئیسلامییەکان بەگشتی بەشێک‌ بوون لە وزە نیشتمانییەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لەڕێی داڕنینی ڕەوایەتی ئایینی لە داعش و هێرشەکانی، پشتیوانی بەرەکانی، ڕاگەیاندن‌ و زۆر شتی تر، توانییان لە هەلومەرجێکی ناسک بەشداریی لە پارێزگاری لە گەل و وڵاتەکەیان بکەن بەرانبەر هێزێکی ڕەش و ترسناکی وەکوو داعش.

د بەشداریکردنی بەشێک لە ئیسلامییەکان لە هەوڵ و لیژنەکانی ئاشتیی لەکاتی شەڕی ناوخۆدا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و گێڕانەوەی ئاشتیی و ئارامیی و پێکەوەژیان بۆ کوردستان و سنووردارکردنی ماڵوێرانییەکەی ئەو جەنگە بێهودەیە.

ﮪ کارکردن لەسەر چاکسازیی کۆمەڵایەتیی و ئەخلاقیی و هەوڵدان بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامەی ئیسلامیی زۆرینەی کۆمەڵگە.

و خزمەتکردن لە پێگەی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لەگەڵ بوونی کۆمەڵێک‌ هەڵە لە هەردوو بوارەکەدا.

ئەمە تەنیا چەند بوارێک بوون لە و بوارانەی ئیسلامییەکان بە ئاستی جیاواز خزمەتیان تێدا کردوون، کەواتە بەشێویەکی گشتیی بار نەبوون بەسەر کۆمەڵگەوە، چونکە سەروەت و سامان و موقەدراتی ئەم وڵاتەیان لەبەردەستدا نەبووە، تەخشانی پێوە بکەن و لە گەندەڵیی گەورەوە بتلێن. خەتا و کەموکووڕی ئەمان بەشێوەیەکی گشتی لە خۆنوێنەکردنەوە‌ و بە قۆستنەوەی هەندێ‌ دەرفەت و ئەنجامنەدانی هەندێ‌ خزمەتی سیاسیی ترە، کە دەکرا ئەنجامی بدەن.

+ بێینەوە سەر شێوازی حوکمڕانیی ئەم دوو حزبەی کوردستان، ئایا بیری ناسیۆنالیزم و خەباتی کوردایەتییان گەشە پێدا، یان جوانەمەرگیان کرد و بزماریان لە تابووتی دا؟

سەرەتا دەبێت بڵێین: ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم، دوای کۆماری کوردستان، دەرفەتێکی دەگمەن و مێژوویی بوو، بۆ گەشەدان بە ناسیۆنالیزمی کوردیی و کوردستانیی و بیناکردنەوەی چەمکی نەتەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵە و شێواوییەکانی ڕابردوو، خەمڵاندنی ناسنامەیەکی نیشتمانیی هاوبەش و بەرجەستەکردنێکی سیاسیی و دامەزراوەیی و ئەخلاقیی داوا ڕەواکانی کورد لەسەر ئاستی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دەسەڵاتە کوردییەکەی هەرێم، قوتابخانە، ڕاگەیاندن، پێشمەرگە، فەرمانگە ‌ و دامەزراوەکانی کەوتبووە دەست، کە دەیتوانی بە قازانجی پەرەدان بە ناسیونالیزمی کوردیی و پێشکەشکردنی ئەزموونێکی گەشەکردوو بەکاری بهێنێت‌ و بیکاتە سەرچاوەی ئومێد و هەڵسانەوە، نەک هەر بۆ گەلی کوردستانی باشوور، بەڵکوو بۆ تێکڕای نەتەوەکەمان لەسەر ئاستی پارچەکانی کوردستاندا. بەڵام بەداخەوە، ڕێک بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕوان دەکرا‌ و بە ئەرک و دەرفەتی قۆناغەکە دادەنرا، ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم، بووبەهۆی تاقیکردنەوەیەکی نائومێدکەر بۆ ئەم ناسیونالیزمە. تەقینەوەی ناکۆکییەکان لە شێوەی شەڕی ناوخۆدا، دابەشکردنی کوردستان بۆ دوو میرنشینی حیزبی، شوێنگرتنەوەی دەڤەر بۆ نیشتمان، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و گەندەڵیی و دەوڵەمەندبوونی ناڕەوا، درێژەکێشانی ناکۆکییە مێژووییە داڕزێنەرەکانی جەستەی ناسیونالیزمی کوردیی لەنێوان یەکێتی و پارتی، ناعەدالەتی و نا یەکسانی لە دابەشکردنی ساماندا، لاوازیی سەروەریی یاسا و بێلایەنی و سەربەخۆیی دادگاکان، نەبوونی هێزێکی نیشتمانیی چەکدار، نەخەمڵینی ناسنامەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کەمتوانایی لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان، لەدەستدانی سەرمەشقی نوخبەی حوکمڕان و متمانەیان لەلایەن زۆرینەی گەلەوە و زۆر شتی تر بوون بە هۆکاری ئەوەی، نەک هەر ناسیونالیزمی کوردیی لاواز‌ و ناکارا بێت، بەڵکوو قەوارەی هەرێمیش بخاتە مەترسییەوە، باسکردن لە هەرێم‌ و کوردستان و پاراستنیان و ناسیونالیزمی کوردیی ببێتە مایەی پەلاماردانی ئەو کەس و لایەنانەی دەیانوروژێنن و باسیان دەکەن. بە جۆرێک ڕەنگە هیچ بڕگەیەکی مێژوویی بە ئەندازەی ئێستا ناسیونالیزمی کوردی لە قەیراندا نەبووبێت، چونکە بەهێزیی ناسیونالیزمیی مەرجەعیەت و ڕەمز و دامودەزگای نیشتمانیی و سەرمەشقی نوخبەی حوکمڕان و هەست و ئامانج و ستراتیژی هاوبەش و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەخوازێت، بەتایبەتیش لە پێگەی حوکمڕانیدا. ناسیونالیزمی کوردیش لە سۆنگەی نەبوونی دەوڵەت و سەربەخۆییەوە لە چەندین هۆکاری بەهێزبوون و گەشەکردن ئەوەش دەیخواست سەرکردە و نوخبە و هێزە خۆ بە ناسیونالیستەکان، لە ئاستێکی لێپرسراوی سیاسیی و نیشتمانیی و ئەخلاقییەوە بەهێزتر بوونایە، بۆئەوەی قەرەبووی بۆشایی نەبوونی دەوڵەت بکەنەوە. بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و چاکەی گشتی بخەنە سەر و بەرژەوەندییە تاکە کەسیی و گرووپیی و ناوچەیی و حیزبییەکانەوە تواناکانی وڵات بۆ خۆشگوزەرانی و سەربەرزیی گەلەکەیان بەکار بێنن، لە ‌ڕووی داهات و سامانی گشتییەوە ڕوون‌ و ئەمانەتدار بن.

بەڵام بەداخەوە هیچ یەک لەمانە نەهاتنە دی، بۆیە ناسیونالیزمی کوردیی پیر بووە، گڕەکەی کز بووە، وێنەی لەگەڵ یەکێتی و پارتی و ئەزموونە حوکمڕانیەکە تێکەڵ بووە و باجی هەڵە و خراپییەکانی نوخبەی حوکمڕان دەدات و پێویستی بە بوژاندنەوە‌ و بیناکردن و موتوربەکردن بە هەندێ‌ بەهای گەردوونیی و لەوانەش بەها ئیسلامییەکان لە داهاتوودا چاویان لە و ڕۆڵ و ئەرکە بێت، ناسنامەیەکی نیشتمانیی و هەست‌ و ئامانجی هاوبەشدان بە دیموکراسی و حەکمڕانی باشیش مانایان نامێنێت، بۆیە بەدیلی ناسیونالیزم هەر ناسیونالیزمە، بەڵام ناسیونالیزمی مەدەنیی و نیشتمانیی و کۆک لەگەڵ ناسنامەی ئیسلامیی زۆرینەی کۆمەڵگە.

+ ئەم دیموکراسیی و عەلمانیەتەی ئەمان چەند لە وڵاتانی دونیا پێشکەوتووترە وەک خۆیان وا بانگەشەی بۆ دەکەن تا ئەزموونەکەیان بگوازنەوە بۆ وڵاتانی تر؟

ئەگەر هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ ئەزموونی دیموکراسی هەرێم بکەین، دەتوانین بڵێین: ناتەواو‌ و سنووردارە. ئەمەش هەندێکی ئاسایی دەبوو ئەگەر لەسەر ڕەوتی گەشەکردنی سرووشتی خۆی بوایە‌ و ڕۆژبەڕۆژ بەرەو فراوانبوون‌ و پێگەیشتویی زۆرتر بڕوات‌ و ناتەواوییەکانی پڕبکاتەوە. چونکە هیچ ئەزموونێکی دیموکراسیی بە کامڵی لەدایک نابێت، هەرێم کۆمەڵێک ڕووی گەشی هەیە، کە لە بنەڕەتدا ڕەنگدانەوەی کەلتوور‌ و مێژوو‌ و ڕۆحی کۆمەڵگەی کورد و مۆدێلە ئایینی و موسڵمانێتیەکەیەتی. لە هەرێمدا کێشەیەکی زەقی ململانێ ‌ و بەیەکدادانی نەتەوەیی، مەزهەبی، خێڵەکی و تەنانەت لە ئێستادا ئایدۆلۆژییشمان نییە. پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیی لە ئاستێکی بەرچاودا هەستی پێ‌ دەکرێت، هەربۆیە کێشەی هەرێم کێشەی ناوماڵی کورد و دانونەکوڵانی سیاسییە. لە ساڵانی ڕابردوودا بەگشتیی ئاساییش لە هەرێمدا بەراورد بە بەشەکانی تری ئێراق بەرقەرار بووە، ئازادیی ڕادەربڕین‌ و خۆڕێکخستنی سیاسیی و کۆڕ‌ و کۆبوونەوە لە ئاستێکدا هەن. گەرچی لەم دواییەدا ئازادیی ڕادەربڕین کێشەکانی بەردەمی زۆرتر بوون. ئەزموونی هەرێم بە بەراورد بە دەوروبەر، لەگەڵ پێکهاتەکانی گەلی کوردستاندا کراوەتر و لێبووردەترە، ئیسلامییەکان ئازادییان لە زۆر وڵاتی ناوچەکە زۆرترە.

بەڵام سەرەڕای ئەم ڕواڵەتانە ئەزموونی دیموکراسیی هەرێم بەدەست چەندین کەلێن‌ و ناتەواویی ستراتیژییەوە دەناڵێنێت، بە باشتر دانانیشی لەڕابردوودا بەشێکی پەیوەندیی بە وێرانیی و دۆخی بەغدا‌ و بەشەکەی تری ئێراقەوە هەبووە، نەک خودی ئەزموونەکە.

لە هەرێمێکدا کە هێشتا بەدەست: دابەشبوون، ناکۆکی، نادامەزراوەیی هێزی چەکدار و بە حیزبی مانەوەی، نەبوونی دەسەڵاتێکی ناوەندی، گەندەڵیی و ناعەدالەتی تر، لاوازیی سەربەخۆیی و بێلایەنیی دادگا، نەبوونی ناسنامەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، خەمڵینی چەمکی هاووڵاتی و شێواویی ڕەوتی ژیانی حیزبیەوە بناڵێنێت، بێگومان ناتوانین باس لە ئەزموونێکی دیموکراسیی گەشەکردو و و سەقامگیر و دڵخۆشکەر بکەین، چونکە لە دۆخێکی لە و جۆرەدا هەڵبژاردنی ئازاد و پاک‌ و دادپەروەرانە، یەکسانیی دەرفەت، ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات، حوکمی دامەزراوەکان، کە لە ‌پێشمەرجەکانی دیموکراسیەتن لەئارادا نابن.

بەکورتی ئەگەر ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێم لە قەیراندا بێت، دیموکراسییەکەشی بە و جۆرەیە ‌ و توانای کێبڕکێ‌‌ و گەشەکردن و کامڵبوونی سنووردار دەبێت، مەترسیی گەڕانەوە بۆ دواوەشی لە ئارادا دەبێت.

+ ئەگەر وەک کڵافەیەک ئەم ئەزموونە هەڵوەشێنیتەوە و درووستی بکەیتەوە، چۆن پێکیبهێنیتەوە و کرۆک و ڕواڵەتی بەچی شێوەیەک دادەڕێژیتەوە؟

پرسی دووبارە بیناکردنەوەی ئەزموونی هەرێم‌ و زاڵبوون بەسەر قەیران و کەلێن‌ و کەموکورتییە ستراتیژیی و بوونیادییەکانی، کە پێویستییەکی ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمە، خوازیاری چەندین شتە، لەوانەش:

1 داننانی نوخبەی حوکمڕان بە واقیعی ئێستای ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم و کێشە‌ و قەیرانەکانی و پێویستی هەڵوێستە لەسەرکردن و چارەسەرکردن‌ و ئامادەیی بۆ دەستپێشخەری و قوربانی لە و ڕووەوە.

2 دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بە ئامانجی لێکنزیککردنەوەی دیدەکان، درووستکردنەوەی متمانە، ڕاهێنان لەسەر کاری هاوبەش، زەمینەسازکردن بۆ ئاشتبوونەوەیەکی نیشتمانیی و چوونە دۆخێکی ڕاگوزەریی و لێپرسراوێتی لە ئەستۆگرتنی هاوبەش.

3 گرێدانی گرێبەستێکی نوێی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی بە مەبەستی دووبارە بیناکردنەوەی سیستم لەسەر سازان و لێکتێگەیشتنێکی نوێ ‌ و گونجاندنی دۆخ‌ و دامەزراوە ‌ و چالاکییەکان لە و چوارچێوەدا، ئەوەش خوازیاری پەسەندکردنی دەستورێکی مەدەنی تەوافوق لەسەرکراوە بۆ دەرچوون لەم دۆخە‌ و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە‌ و ژیانی سیاسیی و دابەشکردنی دەسەڵات و درووستکردنی دەزگا ناوبژیوانکەرەکان و سنووردارکردن و لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان‌ و دەستنیشانکردنی شێوازی حوکمڕانیی و دەستەبەرکردنی بە دامەزراوەییکردنی هێزەکان، کۆتاییهێنان بە دۆخی ئێستا، هەموو ئەوەش دەکرێت لە ڕێی کۆنگرەیەکی نیشتمانیی گشتگیرەوە زەمینەسازیی بۆ بکرێت .

4 کۆتاییهێنان بە ناکۆکیی مێژوویی نێوان یەکێتی و پارتی و گەیشتن بە سازانێکی مێژوویی، بە مەبەستی بەدامەزراوەییکردنی هێزەکان، کۆتاییهێنان بە ڕواڵەتەکانی شەڕی ناوخۆ‌ و دابەشبوونی هەرێم‌ و نەبوونی دەسەڵاتێکی ناوەندی، ستراتیژێکی هاوبەشی بەرگریی و پەیوەندییەکان‌ و یەکخستنی تواناکان و بە یەکەوە سەرقاڵنەبوون‌ و دەرچوون لە دۆخی ململانێ‌ بەرەو کێبڕکێی مەدەنی.

5 ڕێککەوتن لەسەر بەرنامەیەکی نیشتمانیی هەمەلایەنە بۆ چاکسازیی سیاسی، ئابووری، کارگێڕی، قەزایی، سەربازیی و پەروەردەیی و لەپێناو سنووردارکردنی شێرپەنجەی گەندەڵیی و ناعەدالەتیی و دەوڵەمەندبوونی ناڕەوا‌ و بە غەنیمەت سەیرکردنی دەسەڵات.

ئەمە تەنیا چەند سەرە قەڵەم‌ و هێڵێکی گشتیی بوون، سیستم و ئەزموونی حوکمڕانیی لەسەر بناغەیەکی نوێ ‌ و گۆڕانکاریی و چاکسازییەکی قووڵ و ڕیشەیی و زاڵبوون بە سەرکێشەکانی هەرێم‌ و گێڕانەوەی ئومێد و متمانە بۆ هاووڵاتیان و زۆرینەی گەلی باشوور، کە ناکۆکی، گەندەڵیی و ناعەدالەتیی و کەمتوانایی نوخبەی حوکمڕان لە چارەسەرکردنی کێشەکان ماندوو و نائومێدیان کردوون‌ و لە دۆخی سەراسیمەیی و نامۆیی سیاسیی و دەروونییدا بەسەر دەبەن. ئەم ئەرکەش ئەرکی هاوبەشی حیزبە حوکمڕانەکان، ئۆپۆزیسیۆن، ناوەندە فیکریی و ئەکادیمییەکە، کۆمەڵگەی مەدەنیی و کۆی خەمخۆرانی نیشتمان‌ و گەلی کوردستان و ئاییندەی ئەزموونە حوکمڕانیەکەیە .[1]
ئەم بابەتە 457 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-06-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 457 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
عەونی یوسف

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
عەونی یوسف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!