图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,154
图片 106,542
书籍 19,258
相关文件 97,026
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە نالیی بێ ڕەنگەوە بۆ نالیی ڕەنگین!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە نالیی بێ ڕەنگەوە بۆ نالیی ڕەنگین!

لە نالیی بێ ڕەنگەوە بۆ نالیی ڕەنگین!
$لە نالیی بێ ڕەنگەوە بۆ نالیی ڕەنگین!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#

شاعیری هەست ناسک دکتۆر ئیدریس لاهوت ئەم وێنەیەی بەم کاپشنەی خۆی دانابوو، کە تەماشام کرد ئیلهامێک سەبارەت بە نالی و وشەی ڕەنگ لای ئەو شاعیرە وەک شەستە بارانی نیسان بەخوڕ ڕاژەیە مێشکمەوە و خێرا بە کۆمێنت بۆم نووسی.

بەبۆچوونی من و بە گوێرەی ئەوەی ساڵانێکی زۆرەلەگەڵ ئەو شاعیرە دەژیم یەکێک لە کلیلیترین وشەکان بۆ تێگەیشتن لە نالی و شیعرەکانی وشەی ڕەنگە. گەر بتوانین مەتەڵی ڕەنگ لای نالی چارەسەر بکەین دەتوانین زۆر مەتەڵی دیۆەی نێو شیعرەکانی نالی چارەسەر بکەین. لە دیدی مندا ڕەنگبۆ نالی هەمان ئەو ڕۆڵەی کونە ڕەشەکان Back holes دەبینێت بۆ گەردوون کە تێوریای سترینگ String theory پێی وایە دەرگان بۆچوونە نێو دەیان گەردوونی گەورەتر و فراوانتر لەوەی کە ئێستا خۆمان تێیداین. گەر بێتوو بتوانین لە ڕەنگ ی نالی تێبگەین ئەوا دەیان دونیای فراوانمان لە زیهنە مەشغوڵ و داگیرساوەکەی ئەو مرۆڤە مەزنە بێنازەی هەڵەبجە و شارەزوورمان بۆ دەکرێتەوە:

نالی سەرت لە گونبەدەکەی خانەقا دەکا//لایە پڕە لە مەشعەلە لایە لە مەشغەلە.

دکتۆر لاهووت لەو کاپشنەدا دەڵێت: یاری بێ ڕەنگ و عیشقی ڕەنگاوڕەنگ، نالی لە دێڕێکدا دەڵێت:

یەک ڕەنگم و بێڕەنگم و ڕەنگین بە هەموو ڕەنگ
بەم ڕەنگە دەبێ ڕەنگ ڕژیی عیشقی حەقیقی

پێم وایە ڕەنگەکان لەم دوونێوە دێڕەدا ماناکانیان لای نالی بەم شێوەیەیە:

٭یەکەم/یەکڕەنگ واتە: فنا فی شیخ یا فنا فی عیشقی مەجازی کە نالی بڕوای پێی هەبووە وەک پلیکانەیەک تا کەسی سالیک بەسەریدا سەرکەوێت.
٭ دووەم/ بێ ڕەنگ واتە: فنا فی الرسول
٭سێیەم/ڕەنگین واتە: فنا فی اللە یان عیشقی حەقیقی.

ئەم تێگەیشتنە دەستکەلایەکی چاکە بۆ تێگەیشتن لە یەکەمین غەزەل لە غەزەلەکانی نالی کە بەم غەزەلە دەستپێدەکات:
ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری قەمەردا
یا نووری؟جەماڵت شەوی گێڕاوە بە فەردا

بەندە ئیدیعایەکم هەیە بەوەی نالی ئەو غەزەلەی بۆ پێغەمبەر د.خ هۆنیوەتەوە. لە سێیەمین دێڕی ئەو غەزەلەدا دیسان دەم لە بێڕەنگی دەدات و دەڵێت:

ڕەنگی نییە ڕوخسارەیی ڕەنگین و لەتیفی
ڕۆشن بووە ئەم نوکتە سەباتی لە بەسەردا

تماشای وشەی ڕەنگی نییە هەمان وشەی بێ ڕەنگییەکەی سەرەوەیە = فنا فی الرسول.

لەژێر ڕۆشنایی ئەم بەیتەدا دەتوانین میتۆدێک سەرڕێ بخەین بۆ تێگەیشتن لە نالی بەبێ جەڕاندن و تەحریفی واتای شیعرەکانی، ئەویش تەفسیری نالی بەنالی خۆی بکەین تەنیا لە ڕێگای شیعرەکانی خۆیەوە مانایان بکەینەوە. میتۆدی شەرحی خود بە خود یەکێکە لە سەرکەوتووترین میتۆدەکانی شەرحکردن و تێگەیشتن لە تێکست. ئەمە بۆ قورئانیش هەر ڕاستە.

بەتەنیا لای نالی ئەم شتە نایندرێت، هەروەک نالی یەکەمین غەزەلی مەولانا جەلالەدینش هەر بۆ پێغەمبەر بووە. مەولانا لە تەواوی مەسنەویدا پێغەمبەری بە وشەکانی قیامەت، نەعش، ڕستخیز، ڕستاخێز چواندووە، بەماای ڕۆژی دوایی، پێغەمبەر خۆشی لە فەرموودەیەکدا دەڵێت من قیامە وەک ئەم دوو پەنجەیە واین بە ئاماژە بۆ پەنجەی ناوەڕاست و شایەتومانی خۆی بەڵام مەولانا پێی وایە ئەو خۆی هاتنەکەی خودی قیامەت بوون بۆیە لە یەکەمین غەزەلی دیوانی کەبیردا دەڵێت:

ای ڕستخیز ناگهان وی ڕحمت بی منتها
ای اتشی افروختە در بیشەای اندیشها

واتە
ئەی ڕەستاخێزی ناگەهان ئەی ڕەحمەتی بێ مونتەها
ئەی ئەوکەسەی ئاگرت لە بێشەی بیر و ئەندێشەکان وەردا

نالی لە کە لە فەنا فی الرسول دەردەچێ و دەگاتە فنا فی اللە دەڵێت چی:

عاشقی سونعی حەقم، قوربانی ڕەنگی قودرەتم:
چاوی ماوی، خاڵی شین، کوڵمی سپی، زوڵفی سیا

بە زاهیر تاوسی ڕەنگین، سیفاتی تِهْ عَلی التّاهی
بە باتین قومری و خاکستەری زات و موجەڕڕەد بێ

پێم وایەی ئەم غەزەلەش لە کۆتا غەزەلەکانی نالییە کە تێیدا تەواو ڕەنگین بووە و ڕەنگی خوای گرتووە:

ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا!
قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览569
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 05-07-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 24-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on24-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览569
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,154
图片 106,542
书籍 19,258
相关文件 97,026
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!