کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد
ناو: کەریم
ناوی باوک: باپیر محەمەد ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1935
ساڵی شەهیدبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: گوندی
دەربەندۆکدەربەندۆک ی شارەدێی هەریر
شوێنی شەهیدبوون: بناری چیای بەنی شارەدێی
هەریرهەریر
ژیاننامە
کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە ساڵی 1935 لە گوندی دەربەندۆکی سەربە شارەدێی هەریر لە دایکبووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە و خاوەنی کوڕ و کچێک بووە، لە ساڵی 1966 لە بناری بەنی هەریر شەهید بووە.
خەباتنامە
کەریم باپیر محەمەد ئەحمەد، لە ساڵی 1959 لە ڕێگەی غەفور عەزیزەوە پەیوەندی بە ناوچەی
شەقڵاوەشەقڵاوە ی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان ەوە دەکات، هەر لەگەڵ ناوبراو لە ساڵی 1961 بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەچنە شارەدێی
کۆیەکۆیە. کەریم باپیر بەهۆی خوێندەوارییەکەى سەرقاڵی کاری ڕێکخستنی ناو شار دەبێت و لەهەمانکاتدا بۆ چەند چالاکییەک چەکی هەڵگرتووە.
لە ساڵی 1966 چالاکییەک ئەنجام دەدات و دەیەوێت بۆ چەند شەوێک بچێتە بەنی هەریر تا دۆخەکە هێور دەبێتەوە، بەڵام لە ڕێگەدا دەکەوێتە بۆسەی سەربازانی ڕژێم و شەهید دەبێت.
[1]