پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,958
وێنە 106,395
پەرتوک PDF 19,240
فایلێن پەیوەندیدار 96,836
ڤیدیۆ 1,376
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 02
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 02

بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 02
بەیت لە ئەدەبی فولکلۆری کوردیدا 02
وەرگێڕان: سپێدە ساڵحی

$3- چەند نموونە لە جوانییەکانی بەیت.$
لەنێو بەیتەکاندا هەندێکیان بەناوبانگترن و زۆربەی دەنگخۆش و دەنگبێژەکان لەبەریانە یان لەبەریان بووە؛ بەڵام نابێت لەم وتەیە وا تێبگەین کە بایەخی ئەدەبی، مێژوویی و…. بەیتە بەناوبانگەکان زۆرتر لە بەیتەکانی دیکەیە چون تەنیا پاش کۆکردنەوە و چاپ و لێکدانەوەی هەموو بەیتەکانە کە دەتوانین ئەم بگەین بەم ئەنجامە. پێویست بە وتن ناکات بۆ ناسینی بەیت و هێما و ڕەمزە شیعرییەکان و جوانیی بەیتەکان لە دەربڕیندا دەبێت لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و زیندوودا لە زمانی بەیتبێژەوە بیبیستین یان لانی کەم دەقە نووسراوەکەی بخوێنینەوە بەڵام جگە لە کێشەی وەرگێڕان، بەهۆی بەرتەسکبوونی بارستایی و قەوارەی ئەم نووسینە وەها کارێک ناتوانین بکەین، دەبێ بزانین کە دەقی یەکێک لە بەیتەکان خۆی بە تەنیا ئەبێتە پەڕتووکێکی تەواو و بەداخەوە مەجالی ئەوە نییە لە نووسراوەیەکی کورتی وەهادا تەنانەت کورتەیەکی یەکێک لەم شاکارانە بگوترێتەوە و باسی لەسەر بکرێت.
وێناکردنی ئەم وێنە کاریکی دژوار نییە (بەیتبێژ پیرەپیاوێکی ڕوومەتجوان و خەڵکی گوند، مێزەرەکەی تا خوار برۆی هێناوە، دەستێکی ناوە بە گوێیەوە و لە دەستی دیکەشیدا تەزبێحی سەد دەنکیی وەردەسووڕێنێت. دەنگ هەڵدێنێت و وەک کەوی کۆساران پڕ بە گەروو دەقاسپێنێت و بەردەوام دەخوێنێت. زۆر شارەزایانە وشەکان وەکوو ملوانکەیەک بۆ گەردنی یار پێکەوە هەڵدەبەستێت. لافاوی فرمێسک بەسەر کوڵمەکانییەوە بەخوڕ دێتە خوارێ و بە جۆش و خرۆشێکی تایبەت و شارەزاییەکی بێ وێنەوە، زۆڵم و ستەم، هێرش و تاڵان، بوێری دلێرەکان، ئەفسوونی دیمەن جوانەکان، لەخۆبوردوویی لەخۆبوردووان، سەربەرزبوونی ئازادیخوازان، درەوشانەوەی زێڕوزیوەر، وەفاداری لە عەشق، هەوڵ و ئیرادە لە ئیش، دەستی خوێناوی زاڵم، هەناوە بریندارەکان و تەنانەت گەرمی فرمێسک و سۆزی دەروون وەک وێنەیەکی ڕوون و دیار بۆ گوێگر وێنا دەکات. سواری باڵی خەیاڵی دەکات و بۆ چرکەساتێک دەیباتەوە بۆ ڕابردوو و ژیانی کوردەکانی بۆ وێنا دەکاتەوە. لە ئاوات و هیواکان ئەڵێت؛ ڕووداوە خوێناوی و دڵتەزێنەکان زیندوو دەکاتەوە و ژیان و بەسەرهاتی باوکان دەکاتە سەرچاوەی هەرمانی مێژوو. (13)
محەمەدی قازی لە بەشێک لە “بیرەوەرییەکانی وەرگێڕێک” دا نووسیویەتی (ئەو ڕۆژە، چیرۆکی خەلیقەتی لاس لەسەر پشتی شێر کە بە بێ زێدەڕۆیی یەکێک لە شاکارە حەماسییەکانی ئەدەبی جیهانە چریکاند، دوایی چەند کۆپلە شیعری لە وتووێژی دڵدارانەی لاس وخەزاڵ هەر بەو ئاهەنگ و چریکەیەوە خوێندەوە. دەنگخۆشیی دەنگبێژ و جوانی شیعرەکان لەو دۆخ و فەزا خۆش و ئاسوودەیە و پاکی کەشوهەوا و دڵنشینیی دیمەنی شەخەڵ و مێرگ و ڕووبار ئەوەندە لەسەر پیاوە ڕۆژاواییەی ئاشنا بە ڕۆحی کورد (ئۆسکارمان) کاریگەریی هەبوو کە لەخۆڕا و لەپڕ ڕاپەڕی و دەستی کرد بە هەڵپەڕکێ و چەپڵەلێدان و سوێندی خوارد کە لەم حەماسە عەشقییە جوانتری لە بەرهەمی هیچ کام لە گەورەنووسەرانی ئەدەبی ئەورووپا هەر لە دانتەوە تا شیکسپییەر و گۆتە نەبینیوە.) خاڵی سرنجڕاکێشی دیکە ئەوەیە پاڵەوان و قارەمانی بەیتەکان زۆرجار کەسانێکی نائاسایی نین و هێزێکی سەرسووڕهێنەریان نییە؛ کێوێک بە شوێنی خۆیاندا ناکێشن و نایدەن بە شانا، ناچنە ناو قوڕگی ئەژدیهای حەوت سەرەوە، بە تەپوتۆز بەرەو ئاسمان هەڵناچن، ڕۆحیان لە ناو بوتڵدا نییە و لە هەمبەری دێوەکاندا ناوەستنەوە، سیحر و جادوو پووچەڵ ناکەنەوە بەڵکوو ئینسانگەلێکی ئاسایین کە لە بەراورد لەگەڵ دەورووبەرییەکانی خۆیاندا، جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە؛ وێنە نایابە شیعرییەکانیش لە بەیتەکاندا زۆرە. لە بڕێکیشدا وەک (شێخ مەند و شێخ ڕەش) توخمە ئوستوورەیی و عیرفانییەکان بە ڕوونی دیارە. لە بەیتی “سوارۆ” کچێک ئەبینین کە پەشیمانە لە ناز و خۆهەڵکێشان لە هەمبەر خۆشەویستەکەی، بەم شێوە لەبەرخۆیەوە دەیوتەوە:
ئەوڕۆکە ئەوە کیژ دەڵێ سوارەکەم برینداره
بە تیران، بە ڕمبی، وەی با بمرم دەیبینم بە برینی دەخەنجەرێ
تۆخوا کەی بڵێنەوە بە حەکیمان، بە عەتاران
ئەگەر زەفەرێکی پێ نابەن چتاقیان، دەستی نەکەنێ
بۆ خۆم ئەوڕۆ دەرمانێکی بۆ دەگرمەوە لە ‌هێلێ، لە دارچینێ، لە قەنەفڵێ، لە ژەنگی دەگوارێ،
بە دەستی بەدەسنوێژ، بە بیسمیللای بیسمیللایی لە دەستاڕی دەدەمەوە بە ئارەقی قوڵکی بەر گەردەنێ دەیهاوێمەوە سەر برینی سواری
نەبادا لە ڕۆژی جەنگێدا لە من ماڵوێران دێنێتەوە تەشەنێ…
بەیتبێژ بە زەوق و تەبعێکی ناسکەوە، ناسکخەیاڵیی گەیاندۆتە ترۆپکی خۆی؛
( (هەی سوارە، ئەوڕۆ یاڕەبی بە دوور بی لە شەڕی دەهەوەڵێ و
ناوەڵا لە شەڕی لە ئەسپی ئەجەلێ، لە برینی دەقەرە بینایە
ئەوڕۆ ئەگەر بە خێری، وەرە سوارە
بابم ئەگەر ئەتۆ نازانی لە بەر قرچەی دەروونم ماسی و نەهەنگان سەریان دەردێنن
لە گۆمی لەیل و پەڕێ دەچنەوە شیدەتی دەگەرمایە
ئەگەر بە خێر بێیەوە لەوێ سەفەرێ،
ئەمن سینگی خۆمت بۆ دەکەمەوە بە گەرمێنی گەرمەسێری،
بە باغی دەسەفایە، بە حوجرەکەی خاسەڕان وەک مەلای دوازدە عیلم لەوێدا بکەوە موتاڵایە،
هەی سوار، وەرە سوار لە من بەتەنێ…) )
سەرەڕای ئەمانەش، وێناسازیگەل و تەوسیفگەلێکی زۆر جوان و سرنجڕاکێش لە ناو بەیتەکاندا هەیە و گوێگر یان خوێنەر دەچێتە ناو دونیایەکی ڕەنگاڵەیی خەیاڵئامێزەوە. هەر بۆیە دەتوانین ئەم خاڵە بە مانا و پێناسەی بەیت زیاد بکەین کە بەیت گێڕانەوەیەکی تێکەڵ بە وێنە شاز و دانسقە شیعرییەکانە.

$4- سەرچاوە، پێشینە و بواری مێژوویی بەیت.$
سەردەمی گوتنی بڕێک لە بەیتە لەبەردەستەکان زۆر کۆن نییە؛ هەر چەند هێندێکیان وەک “شێخ مەند و شێخ ڕەش” و “شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی” ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی ئێرانی کەونارا و سەردەمە ئوستوورەییەکان یان لە هێندێکیان توخمگەلێک لە ئایینەکانی جوولەکە، کریستیانیەت، بوودایی و ئیسلام و…. ئەبینرێت بەڵام ڕیشەی زۆربەیان لەژێر کاریگەریی ڕووداوە مێژووییەکانی کوردستان تێراو کراوە و پەلوپۆی پێدراوە. لە پاش سەردەمی سەفەوی و عوسمانی، واتە سەردەمی گەشەسەندنی بەیت. بەیتگەلێکی زۆر بەجێ ماوە بەڵام دوور نییە کە پێش ئەوەش بەیتبێژی و بەیتخوێنی هەبووە و سەردەمی خۆی باو بووە. یەکێک لە شێوەکانی ڕوونکردنەوەی کۆن و دێرینبوونی بەیتەکان لێکدانەوەی ئوستوورەیی و کۆمەڵایەتی بەیتەکانە ئەگینا تەنانەت سەرنج و تێبینی لە گۆڕانکاری وشە و دەستەواژە و ناوە تایبەتەکانیش کەمتر بۆ ئەم مەبەستە یارمەتیدەرە.
بەداخەوە دەمارگرژیی ناسیۆنالیستی هەندێک لە توێژەر، مێژووناس و کەسە ناوشیارەکان، بووە بەهۆی ئەوەی لەباتی قووڵبوونەوە لە بابەتە زانستییەکان بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن مێژوو و ئەدەبێکی پڕ لە شانازی بۆ کوردەکان درووست بکەن و بیخەنە بەرچاو، بەڵگە مێژووییەکانیان خستۆتە پشتگوێ، بێگومان بەهۆی تێگەیشتنی ڕادیاکاڵ و خۆخوازانەیان قبووڵ ناکەن کە پێشینەی کوردستان پڕە لە خاڵە تاریکە مێژووییەکان و ڕووداو و خەزێنە نهێنی و تۆزلێنیشتوو و شاردراوەکان؛ لەنێوان زمان و کەلتووری ئەمڕۆی کوردی، بۆ نموونە زمان و کەلتووری مادی و ئەوستایی، ناتوانین بە ئاسانی پەیوەندییەک بدۆزینەوە و تەنانەت ئەنجامگیری مێژوونووسە گەورەکانی وەک “دیاکۆنۆف” نابێ وک بڕیارێکی ئەزەلی بێ سێودوو بزانین، هەر بەو جۆرەی کە ڕەتکردنەوەی لایەنگرانەی بیردۆزەکانی ئەوان دوورە لە درووستی و ئینساف؛ هەموو کات ئەبێت لەبەرچاومان بێت کە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە کراوەیە. لەبارەی بەیتەکانیشەوە ئایا وا باشتر نییە هەوڵ بدەین بە لێکدانەوەی فۆرم وپێکهات و وشە و دەیان لایەنی دیکەی بەیت، پیشان بدەین کە چ سەرمایەیەک لەبەر دەستمانە؟

$5- ڕەسەنایەتی، وەرچەرخان و جیاوازیی گێڕانەوەکان، .$
بەیتەکان لە هەر ناوچەیەک لە کوردستان بەپێی بارودۆخی شوێن و کات و هەروەها زاراوە جۆراوجۆرەکان گۆڕانکاریگەلێکیان بەسەرهاتووە. بنەمای ڕووداوەکان ڕەنگە ئاسایی بووبن، بەڵام بەسەرنجدان بە زەینییەتی بەیتبێژەکان یان بەپێی بارودۆخ، گێڕانەوەگەلێکی جۆراوجۆر لە یەک بەیت درووست بووە. ئەم گۆڕانکاری و جیاوازییانە لە گێڕانەوەی بەیتەکاندا لە بوارگەلێکی جۆرواجۆر دەرکەوتووە وەک گۆڕانکاری وشە و دەستەواژەکان، دووپاتبوونەوەکان، تێکەڵکردن و لێکدانی بەشە بەیتییەکان لەگەڵ بەیتێکی تر و تەنانەت گۆڕانی ئاواز و نەوا. هێندێ جار جیاوازییەکان تا ڕادەیەکەن کە لە زۆربەی بۆنەکاندا دووبارە ناسینەوەی دەقی بەیتێک لە ناوچەیەک بە هەمان دەقەوە لە ناوچەیەکی دیکەدا دژوارە؛ بۆ نموونە بەیتی (مەم و زین) لە ئێراق لەگەڵ ئەو مەم و زینەی کە لە ئێران ئەگێڕدرێتەوە و مەم و زین داڕێژراوەی “ئەحمەدی خانی”، جیاوازیگەلێکی لە قەوارە، وشەکان، ژمارەکان، دەستەواژەکان، وێنە و شێوەی دەستپێکردن و تەواوکردندا هەیە بەڵام بە گشتی یەک ناوەرۆکیان هەیە.
دیارە هیچ بەیتێک بەو شێوەیەی کە لە سەرەتاوە هەبووە نەگەیشتووە بە دەستی ئێمە. وادیارە گرنگترین هۆکاری ئەمەش، سەرەڕای ئەوەی تایبەتمەندی ئەدەبی زارەکی هەر ئەمەیە “زەینییەت، حەز و هۆگری بەیتبێژەکان ڕادەی کارامەیی و شارەزاییە لە ڕێکوپێککردنی گێڕانەوە و توانایی لەبەرکردنی بەیتەکانە”. وا نەبووە کە دەنگبێژی دەنگخۆش ئەو شتەی کە بیستوویەتەوە بە تەواوی لەبەری کات و بێ کەم و زیاد بۆ بەیتبێژی دواتر بیڵێتەوە، بەڵکوو زۆرتر ناوەرۆکەکەی لەبەر کردووە و ئەگەر شارەزاییەکی لەتەکنیک و فەنی شیعردا هەبووبێ، تەنانەت سەرواکانیشی گۆڕیوە و هێندێ جار ڕاڤە و شرۆڤەی خۆیشی بە سەریا سەپاندووە و زیادی کردووە، بەشگەلێکی لێ سڕیوەتەوە و بەشێکی بە هەڵبەست و بەشێکی بە پەخشان گوتووەتەوە. خووخدە و ئاستی تێگەیشتن و ڕادەی شارەزایی و زانیاری بەیتبێژەکان بە تەواوی لە بەیتەکاندا دەرکەوتووە. بێ خەبەری هێندێ لە بەیتبێژەکان لە مێژوو، جوگرافیا و شوێنە جوگرافییەکان و ناوەکان و بابەتەکانی دیکەی ناو بەیتەکان، بووە بەهۆی ئەوەی هێندێ جار لە گێڕانەوەیان تووشی هەڵە ببن. هەر چەند ئەم هەڵەگەلە لە گێڕاوەکانیاندا بە ئاسانی شوێنپیی دەگیرێت بۆ نموونە ڕەحمان بەکر (گێڕەرەوەی بەیتەکان بۆ ئۆسکارمانی ئەڵمانی) لە بەیتی “دمدم”، شا عەباسی سەفەوی لەگەڵ فەتحعەلی شای قاجار بەهەڵە گرتووە و تێکەڵی کردوون. هێندێ جار تەنانەت لە بەیتە کۆنەکاندا ناوی ئامێر و ئامرازە نوێکان بەدیدەکرێت، بۆ نموونە بەیتبێژ لە خەج و سیامەند، وشەی دووربین (کامێرا) بە کاردێنێت هەرچەند بە سرنجدان بە کاتی ڕوودانی چیرۆک، ناکرێت شتی ئاوەها مۆدێڕن هەبووبێت و لە ڕووی لۆژیکی گێڕانەوەوە گونجاو و پۆڕدراو نییە. هەروەها لە بڕێک لە بەیتەکاندا کە ڕەنگ و بۆنی ئایینەکانی پێش ئیسلامیان هەیە، بەیتبێژی موسڵمان بە داواکاریی گوێگر-کە ئەویش موسڵمانە- بڕێک لە توخمە ئیسلامییەکان دەخاتە نێو بەیت و بۆ کوردە موسڵمانەکان دەیڕازێنێتەوە.
هەڵچوونی هەستەکان و جۆشوخرۆش و بە شوێن پاساوداگەڕانی بەیتبێژ بۆ ڕووداوێکی تایبەت و واقیعی لە ناو بەیتدا، هۆکارێکی دیکەی هەیە؛ لە بەیتی دمدمدا ئەو کاتەی کە خان و شۆڕەسوارەکانی خەریکی خەبات و شەڕ و شۆڕن و قەڵا دەکەوێتە دەست گەمارۆکاران (سەفەوییەکان) ، بەیتبێژ ئاگاداری ژن و منداڵەکانی ناو قەڵا ئەبێتەوە و ئەو کاتەی ژن و منداڵەکان ئەبینێت خۆیان یەک لە دوای یەکدا لە قەڵاکە دەخەنە خوارەوە، ئارەزوو و خواستی خۆی و گوێگرەکانی لەم ڕووداوە مێژوویی و واقیعییەدا بەشدار دەکات و تێکەڵی ئەفسانەی دەکات. پەلوپۆیان پێ دەدات، دەیان کاتە پەری تا بەرەو ناوچەیەکی دیکە بفڕن بە هیوای ئەوەی (خانۆی لەپ زێڕین) ێکی دیکە دیسانەوە قەڵاو و پاردێیەکی پتەوتریان بۆ درووست بکات؛ یان مە مەم و زین ئەو کاتەی (خاتوو زین) لەپێناو ( مەم) بە خاک دەسپێدرا، قەبرەکە شەق دەبات و عاشقە و ماشقە لە ناوقەد بەرەو ژوور بە یەک دەگەن و هەروەها پێکگەیشتن لە ناوقەد بەرەو ژوور لە بەیتی ( ( شێخ فەرخ و خاتوون ئەستێ) ) ش دا هاتووە. ئەم ڕووداوە بە خواستی گوێگران و نیشانەی بڕوایان بە عەشقی پاک و واقیعییە. ئەم خواستە دەتوانێت سەرچاوەکەی ترس لە شکستی لێبڕاوانە بێت و بەم گۆڕانکارییە ویستوویانە مەشخەڵی هیوا لە دڵیاندا ڕۆشن بهێڵنەوە تا لە ڕۆژ و ڕۆژگارێکی تردا، لە دەرفەتێکی گونجاو لە سەرزەمینێکی بەپیت و پاراوتردا بگیرسێنەوە. جگە لەم خاڵەش، هونەر و ئەدەب، گۆڕەپانی هەڵاتن لە تاڵی و تراژیدییە ڕاستییەکانی ژیانن و جێگەی تەڕاتێنی خەیاڵ و فانتازیایە. کەواتە لە ڕاستیدا ئەگەر جارجارێک لە ناو بەیتەکاندا وەها شتێکمان بینی، نابێت ئانووسات مۆرکی ئەفسانەی لێ بدەین و بڵێین خەیاڵییە و دوورە لە ڕاستی.[1]

$سەرچاوە؛$
میکائیلی، دکتر حسین، (بیت) در ادب فولکلور کردی، پژوهشنامەی ادبیات کردی، سال اول، شمارەی 1، پائیز 1394 ص 57 تا 82
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 463 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: فارسی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 26-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 26-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 463 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,958
وێنە 106,395
پەرتوک PDF 19,240
فایلێن پەیوەندیدار 96,836
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!