پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,985
وێنە 106,396
پەرتوک PDF 19,240
فایلێن پەیوەندیدار 96,836
ڤیدیۆ 1,376
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ وێنەسازیی ژنانی کورد 03
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ وێنەسازیی ژنانی کورد 03

ڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ وێنەسازیی ژنانی کورد 03
ڕوانینێکی ڕەخنەگرانە بۆ وێنەسازیی ژنانی کورد 03
نووسینی سۆیلا شاریاری
وەرگێڕان: سپێدە ساڵحی

لە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەدا درێژە دەدەین بە گێڕانەوەی قسە و وتووێژ، لەگەڵ ئەو ژنانەی کە بەرمەبەستی لێکۆڵینەوەکە بوون و ژیان و هەوراز و نشێوی سەرکەوتن و ڕەنج و ئازارەکانی خۆیان دەگێڕنەوە:-

1- (مێردەکەم شیرینی فرۆشیی هەیە و خۆشم هاوشانی ئیش دەکەم. هیچ کات ناتوانم تەنیا بیر لە ماڵداری و لەماڵەوەبوون بکەمەوە بەڵکوو هەمیشە لەپاڵ کاروباری ماڵەوە و منداڵداریدا، چالاکیی ئابووریشم هەبووە. ئەو ڕۆژانەش کە شیرینی ¬فرۆشییەکەمان داخراوە و پشووە بۆمان. کاروباری دروومانی گەڕەکەکامن ئەنجام دەدەم) .

2- (لە بنەماڵەی خۆمان، واتە ماڵی باوکم و بنەماڵەی مێردەکەشم، بە چاوی زایفە و نەتوانکارێک ژن دەبینن، بەڵام من ئەم ڕوانگەیەم بە کردەوەکانی خۆم گۆڕی و توانیم پێیان بسەلمێنم کە ژنیش بەتوانایە و زایفە و نەتوانکار نییە، تەنانەت لە هەندێ حاڵەت و هەندێ کاردا؛ زۆر باشتر و سەرکەوتووترە لە پیاو. تەنانەت هەمیشە مێردەکەم پێمی دەگوت؛ خوا شاهیدە مێشک و زەینی تۆ زۆر باشتر لە هی من ئیش دەکات. تۆ زیاتر لە من پارە بەدەست دێنی، ئەگەرچی ئەو مامۆستای قوتابخانە بوو، لە زۆر حاڵەتدا وا هەڵدەکەوت کە ئەو پارەی لە من وەردەگرت. من سۆپەرمارکێتم هەبوو، کڵاشم دەچنی، لەسەر زەوییە کشتوکاڵییە کرێگرتەکان ئیشم دەکرد و هەموو جۆرە ئیش و کارێکی ئابووریم بە شێوەی هاوکات دەکرد و ئەمە لە حاڵێکیشدا بوو کە هەموو کارەکان و ئەرکەکانم لە ماڵەوە بە باشترین شێوە ڕادەپەڕاند و مێردەکەم هەمیشە ستایشی منی دەکرد، قەناعەتم بە یەک ئیش و یەک داهات نەدەکرد و هەمیشە بە شوێن کار و داهاتی زیاترەوە بووم) .

3- (لە ڕاستیدا من ڕوانینێکی ڕەخنەگرانەم بۆ ئەو شیعرە فۆلکلۆرییەکانەی کە لەبارەی قەدەمخێر هۆنراونەتەوه، ‌ هەیە. باسی من ئەمەیە کە بۆچی له و ئاوێنە باڵاونێنەی ئەدەبی زارەکیی کوردیدا سەرنجێکی ئەوتۆ نەدراوەتە کەسایەتیی حەماسی و قارەمانانەی قەدەمخێر و ئەم ڕۆحە حەماسی و پاڵەوانێتییە لە هەمبەر ژنبوونی ئەودا کاڵ دەبێتەوە و دەچێتە ژێر کاریگەرییەوە و ڕۆحی حەماسیی ئەو نابینرێت. ئەمە ڕوانینی ڕەخنەگرانە و ناڕەزامەندانەی منە بۆ ئەم بابەتە، بۆچی تەنانەت تاکوتەرا ژنە قارەمانەکانی ئێمە کە لەم مێژووە نێرینەیەدا کە هەمانە، ونە و نەدیو دەگیرێت. بۆچی شاعیرانی ئێمە، ئاوازدانەران و دەنگبێژەکانی ئێمە تەنیا و تەنیا سەرنج دەدەنە لایەنی ژنانەیی ئەو. من لایەن و ڕەهەندی ژنانەی ئەو ڕەت ناکەمەوە و لە گرینگییەکەی تێدەگەم، بەڵام سەرنجدان و فۆکۆسی زیاتر لە ڕادە و پێویست لەسەر ئەم مەسەلەیە بە شتێکی نادرووست دەزانم) .

دوو کەس لەوانەی وا وتووێژیان لەگەڵ کرا و خۆیان بە خاوەنی تواناییگەلێکی پیاوانە و ژنانە لە یەک کاتدا دەزانی، ئاوەها دەڵێن:-
1- (دووگیان بووم کە شووەکەم کوژرا. بێپووڵ و نەدار و بێپشتیوان بووم و هیچ مافێکم نەبوو و دەبوو خۆم 5 منداڵ بە تەنیا گەورە بکەم. بە مانای ڕاستەقینە هەم دایکیان بووم هەم باوکیان. زۆر ڕەنج و مەینەتم کێشاوە. هەر کات سەربوردەی ژیانی خۆم بۆ کەسێک دەگێڕمەوە دەگرێت بۆم. 4 ساڵی ڕەبەق بۆ سووپا نانم دەکرد. بۆ مامۆستاکانی قوتابخانەی ئێرە نانم دەکرد و دەمبردە بەر دەرگای ماڵەکانیان. ڕۆژێک کە نانم دەبرد بۆ بەر دەرگای ماڵێک، لە تاو سەرما نێزیک بوو ڕەق هەڵێم و بمرم، بێپارە بووم و جلوبەرگی زستانەم نەبوو، ئەو پاڵتۆیەکی داپێم. هیچ کات لەبیرم ناچێت. پاش ئەو 4 ساڵەی کە نانم بۆ سووپا دەکرد دۆخەکە باشتر بوو، مانگانە 300تمەنیان وەکوو مووچە دەدامێ. پاش ئەوە سنوور کرایەوە و من دەستم کرد بە کۆڵبەری، بارودۆخمان زۆر باشتر بوو. لەگەڵ حاجی خەرامان ڕۆژانە دوو ئاڵقە تایەی سەیارەمان دەبرد بۆ ئێراق، هەر کاممان ئاڵقەیەک و بە فرۆشتنی ڕۆژێ 50 هەزار قازانجمان دەکرد. سەرباری ئەمانەش گا و مریشکیشم بەخێو دەکرد. ئاڵفی گایشم هەر خۆم لە کوێستان و کەژەکان دەهێنا و بۆ زستان هەڵمدەگرت. بەم هەمووەشەوە خۆم لە کاتی گونجاودا و زوو دەگەیاندە ماڵەوە و چێشت و چڵام بۆ منداڵەکانم دەکرد) .

2- (من 35 ساڵە کە مێردم نییە و 6 منداڵم، خۆم بە تەنیا گەورە کردووە و بەخێویانم کردووە و هەموو تێچووی ژیانیش لە ئەستۆی خۆم بووە. هەم پیاو بووم هەمیش ژن. کڵاشم چنیوە، پارچەی جلی پیاوانەم ڕێساوە. لە شاخ و کەژەکانەوە چیڵک و هەژگم بەکۆڵ هێناوە و لە شاردا فرۆشتوومە و نەمهێشتووە منداڵەکانم پێویستییان بە کەس هەبێت. هەر بەم حاڵەشەوە سێ بار ڕۆشتوومەتە حەج. کۆڵبەریم کردووە. مێردەکەم ڕۆشت و ئێمەی بەجێ هێشت و ژنی دیکەی هێنا. دواتر له و ماڵەی کە خۆم کڕیبووم، دەری کردین. زۆر دەستەنگ و هەژار بووین، تەنانەت فەرشێکیشمان نەبوو لەسەری دانیشین) .

$چالاکیی کەلتووری-کۆمەڵایەتی$
له و تواناییانەی کە ژنانی کورد ئاماژەیان پێدا و جێگەی سەرنجە، دەکرێ لەژێر ناوی دوو بابەتی چالاکییە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان باسیان لێوە بکەین، کە زۆرترینی ئەم چالاکییانە بە ئاڕاستەی بردنەسەرەوەی تواناییەکانی خۆیان بە دیاریکراوی و کۆمەڵەی ژنان بە شێوەی گشتی و یان خزمەت و ڕاژە بە کەلتوور و هونەری نەتەوەی کورد بووە. خاڵێک کە زۆر جێگەی سەرنج بوو ئەمە بوو کە بە ڕوونی و ڕاشکاوی، خواست و ئارەزوو لە ناو ئەو کەسانەی کە پەرژانە سەر ئەم بابەتانه، ‌ بۆ چالاکیی گشتی و ‌کۆیی زیاتر له خواست و ئارەزوو بۆ‌ چالاکی و هەوڵە تاکەکەسییەکان بوو، دوو کەس لەوانەی وا وتووێژیان لەگەڵ کراوە لەم بارەیەوە دەڵێن:-

1- (تاکوو ئێستا لە نێزیکەی 500 کۆڕی گرینگدا بەشداریم کردووە و لێدوانم هەبووە و یان وتارم پێشکەش کردووە‌. پەڕتووکی یەکەمم واتە”زیندوویەک لە ناو تابووت”دا سێجار چاپ کراوەتەوە. ئێستاش سەرقاڵی نووسینی پەڕتووکی چوارەمم) .

2- (25 ساڵە کە خزمەت بە ئەدەبی کوردی دەکەم. هاوکات بۆ ماوەی 10 ساڵ کاری نووسین و بێژەریی بەرنامەی ڕادیۆم کردووە. پەڕتووکێکم لەژێر ناوی”جوانیناسیی شیعرەکانی مەولەویی کورد” بە زمانی فارسی نووسیوە. لە بواری ئەدەبی منداڵانیشدا کارم کردووە و ئێستاکە پەڕتووکی سێیەمم لەم بوارەدا لەژێر چاپ دایە. لە فیستیڤاڵی شیعری منداڵان لە ئاستی وڵاتی ئێراندا، شیعرەکەی من وەکوو شیعری بژاردە هەڵبژێردرا) .

$چوونەسەرەوەی وشیاری$
ئەوانەی وتووێژیان لەگەڵ کرا باسی ئەمەیان کرد کە لە بەرەو جیلی پێشوودا سنووردانان و تەنگپێهەڵچنین هەبوو، زیاتر ڕووبەڕووی ژنان بوونەتەوە، بەڵام بە هاتنەئارای ڕۆشنگەری و ڕۆڵی پشتیوانیکەرانەی بنەماڵە بە تایبەت پشتیوانی لە کچانی بنەماڵە و…و لە ئەنجامدا چوونەسەرەوەی وشیاری و زانیاری خوودی ژنان، دۆخەکە بۆ بەرەی ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر هەموار و لەبار بووە. لەنێو ئەمانەدا ژنانێک هەبوون؛ کە ئەم وشیارییەیان لە ئاستێکی تاکەکەسیدا دەخستە ڕوو و باسیان دەکرد و ژمارەیەکی دیکەش تا ڕادەیەک خۆیان بە قوربانیی سنووردانان و لەمپەرەکان و نەبوونی وشیاری بەرەکانی پێشوو دەزانی، خواست و هیوای درووستکردنی گۆڕان لە ئاستگەلێکی گەورەتر و سەرووتر لە تاکەکەس و لە ناو پانتایەکی گشتی و هەمەکییان هەبوو. یەکێک لەمانە کە وتووێژی لەگەڵ کرا دەڵێت:-
(هەر کارێک لە ناو هەر کەلتوور و هەر جوگرافیایەکدا بووبێت، ئەگەر هۆگری و حەزم بۆی هەبێت لە ئەنجامدانی پێشوازی دەکەم و خۆم سنووردانانێم بۆ خۆم، ‌ بەهۆی کوردبوونمەوە لە کارێک بە زەمینە یان تێکستێکی کەلتووری جیاواز مەودا بگرم و دوور کەومەوە) .
یەکێکی دیکە لەوانەی وتووێژی لەگەڵ کرا لەبارەی وشیاری و تێگەیشتن و قبووڵنەکردنی سنووردانانەکان ئاوەها دەڵێت:-
(من هیچ سنوورێک لە زەینمدا نییە، بەڵام لە کردەوەدا هیچ ئیمکانیات و پێویستییەک بۆ بووژانەوەی تواناییەکانم نەبووە. من کەسێک نیم تینووی پۆست و پلە و پایە بم، بەڵام حەزم دەکرد ئەگەر پۆستێکی گرینگم هەبوایە خەمێک لە نەتەوەکەم، له و ژنە بێدەرەتان و دەستەنگانەی کە لەلایەن مێردە پیاوسالارەکەیانەوە ستەمیان لێ کراوە، بخۆم. بەڵام چ بکەم نەیانهێشت من درێژە بە خوێندن بدەم و خۆم یەکێک له و ژنانە بووم کە بەردەوام ژێر چەپۆک بووم. ئەم خەیاڵ و هزرانە هەر لە سەردەمی گەنجێتیدا لەگەڵم بوون. پێشتر تاڕادەیەک سنووردانان و بەرتەسککردنەوەکانمان قبووڵ دەکرد، بەڵام ئێستە ئیتر ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بەرەبەرە خەریکین بەرگری لە خۆمان دەکەین، بەرگری له ‌بیر و هزرمان دەکەین و بەرەبەرە خەریکین دەڵێین؛ کە ئێمەش مرۆڤین و لەگەڵ ئێوەی پیاو یەکسانین) .

$گەشبینی$
ئەو بابەتەی سەرەوە دەربڕی قەناعەت و سەبر و بەگشتی گەشبینی ژنانی کورد بوو، سەرەڕای هەبوونی ئەو هەموو تەنگ و چەڵەمەیە کە ئەوان لەگەڵیدا بەرەوڕوون. دوو کەسی دیکە لەوانەی وتووێژیان لەگەڵ کرا دەڵێن:-
(دوونیا بە ڕەش و سپی نابینم. ڕەنگە لە دەستی کەسێک زوویر بم، بەڵام هیچ کات ڕق هەڵناگرم لە کەسێک و بیر لە تۆڵە ناکەمەوه، ‌ پێم وایە خودا جارێک مافی ژیان و ژین دەدات بە ئێمە و دەبێ لە چرکە بە چرکەی کەڵک وەربگرین. وام پێ باشە کە لە باتی تۆڵەئەستاندنەوە و ڕقهەڵگرتن بە میهرەبانی سەرنجی کەسەکان بۆ لای خۆم ڕاکێشم) .

$سالاربوونی پیاوەکان$
یەکێکی دیکە له و بابەتانەی کە ژنانی کورد لە نەخشاندن و نیشاندانی دۆخی خۆیان ئاماژەیان پێدا بوو، پیاوسالاری بوو. کە وەکوو لەمپەرێک لە بەردەم پێشکەوتن، یەکسانی و ئازادی ژنان و هەروەها سەرکووتکردنی توانایی و هەڵکەوتووییەکانی ئەواندا دەجووڵێتەوە، هەڵبەت باوەڕیان وابوو؛ سنووردانانەکانی هەڵخێزراو لە پیاوسالاری بۆ کچانی بەرەی نوێ بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو تا ڕادەیەکی سەرنجڕاکێش کەمی کردووە و کاڵ بووەتەوە. هەر پەیوەست بەم بارودۆخەوە یەکێک لە ژنان دەڵێت:-
(من هەمیشە لە خەمی ژنانی داماو و بێچارەی ناوچەی هەورامان دام. ناوچەیەکی پەرتخراو، بە بێ ئیمکانیات، لە ڕووی هەلومەرجە ئابوورییەکانەوە لاواز و هەژار و هەروەها پیاوسالاریش زاڵە. هەڵبەت سنوور و لەمپەرەکانی بەردەم کچانی بەرەی نوێ زۆر کەمترە، لە سەردەمی ئێمەدا تەنانەت بواریشت نەبوو بڕۆی تا بازاڕ. ئەگەر مەجبوور نەبایان ئێمەیان لەگەڵ ڕانەمەڕەکانیشدا نەدەناردە دەرەوە. ئیتر بەرەی ئێمە لە کوێ توانایی پەیدا بکات و تواناییەکانی ببووژێتەوە و چەکەرە بکات. بەڵێ ڕاستییەکە ئەمە بوو ئەگینا منیش دەمتوانی لە سووچی ماڵەوە دانیشم و بڵێم حەز دەکەم ببم بە بریکاری یەکەمی سەرۆککۆمار. مەبەستم ئەوەیە کە من هیچ سنوورێکی زەینیم نییە، بەڵام لە کردەوەدا هیچ دۆخ و هەل و ئیمکانیاتێک بۆ بووژانەوە و چەکەرەکردنی تواناییەکانمان لەئارادا نەبووە.) )

$پشتگیریی بنەماڵە$
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەو ژنانەی کە توانیبوویان لە بوارێکدا تواناییەکانی خۆیان ببووژێننەوە و گەشەی پێ بدەن و خۆیان بە خاوەنی توانییگەلێک دەزانی، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم توانایی دەرکەوتنەیان دەگەڕاندەوە بۆ پشتیوانی و پشتگیریی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە. بە هەمان شێوە کە یەکێک لەمانە دەڵێت:-
(پشتیوان و پاڵپشتی من بۆ خوێندن باوکم بوو. له و سەردەمەدا کچان زۆر بەکەمی دەنێردرانە بەر خوێندن، بەڵام توانیم بە پاڵپشتی و پشتیوانی باوکم بچمە زانکۆ) .
هەروەها یەکێکی دیکە لەوانەی کە وتووێژیان لەگەڵ کرا سەبارەت بە سەرکەوتنی لە بواری نووسیندا ئاوەها دەڵێت:-
(کاتێک کە خوێندکار بوم دەقێکی ئەدەبیم لەبارەی دارتێلێک نووسی. مێردەکەم چاوی بەم دەقە کەوت و سەری سووڕما. بڕوای نەدەکرد ئەم دەقە من نووسیبێتم و زۆر هانی دام و وتی بنووسە تۆ دەتوانی، هەر له و کاتەوە یانی 10 ساڵ پێش ئێستا دەستم کرد بە نووسین و له و کاتەوە تا ئێستا هەر بابەتێکم کە دەنووسی ڕۆژنامەی کرماشان چاپی دەکرد. پاڵپشتیکردنی مێردەکەم بەڕاستی کاریگەر بوو) .

$بێدەسەڵات$
ژمارەیەک لە ژنانی کورد، لە هەمبەر بارودۆخێک کە باسمان لێوە کرد؛ لەوانە هەبوون مێردگەلێکی دەسەڵاتخواز و بە گشتی زاڵبوونی پیاوسالاریی و نەبوونی توانایی لە بوارێکی تایبەت و دیاریکراو، وێنەیەکی لێڵ و پێڵ و بێدەسەڵاتانەیان لەخۆیان خستە ڕوو. یەکێک لەوان دەڵێت:-
(هیچ دەسەڵات و کاریگەرییەکم لە ژیاندا نەبوو. ژیانم بە بەدبەختی و داماوی بردووەتە سەر. کاتێک شووەکەم لە زینداندا بەند بوو خۆم بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خۆم و منداڵەکانم ئاژەڵداریم کردووە، نانم کردووە و هاوکات منداڵەکانم پەروەردە کردووە و ژیانم بەڕێوە بردووە) .

$هاتنەئارای ڕۆشنگەریی گشتی$
ئەوانەی وتووێژیان لەگەڵ کرا باوەڕیان بە جۆرێک لە ڕۆشنگەری بوو، کە لەم ساڵانەی دواییدا لە شێوەی تێڕوانین و هزری خۆیان و کۆمەڵگادا درکیان پێ کردبوو. هاتنەئارا و زەقبوونەوەی چەمکگەلێکی وەکوو ناسینی مافەکانی خۆت، یەکسانیی مافی ژن و پیاو، پارێزگاری لە مافەکانی منداڵەکان و ڕێگەنەدان بە کەسانی دیکە کە لە ژیانی تاکەکەسیدا خۆیان هەڵقورتێنن و …پیشاندەری هاتنەئارای ڕۆشنگەرین. یەکێک لەوانەی کە وتووێژی لەگەڵ کراوە لەبارەی یەکسانیی خۆی لەگەڵ پیاواندا ئاوەها دەڵێت:-
(سەرەڕای ئەوەی کە خوێنەواریم نییە، بەڵام لە ڕووی فیکرییەوە ژنێکی توانام و لەسەر مافەکانی خۆم ئاگادارم. کاتێک کە تازە هاوسەرگیریم کردبوو بنەماڵەی مێردەکەم زۆر سنووریان بۆم دادەنا. ڕەنگە ئەو کاتە بەم هۆیەوە بووبێت کە هیچ دەسەڵاتێکم نەبوو بۆیە قسەکانیانم قبووڵ دەکرد. بەڵام ئێستە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و بەرەبەرە خەریکین بەرگری لە خۆمان و بیروڕاکانمان دەکەین و بەرەبەرە بەم قەناعەتەیان دەگەیەنێن و پێیان دەڵێین؛ ئێمەش مرۆڤین و لەگەڵ ئێوەی پیاودا یەکسانین) .
یەکێکی دیکە لەوانەی کە وتووێژی لەگەڵ کرا ئاماژەی بە نیگا و ڕوانینی پێشکەوتنخوازانەی مامۆستا “قانع” کرد و پێی وایە کە ئەو یەکێک له و شاعیرە کوردانەیە کە نیگا و ڕوانگەی بۆ ژن بەرز و ستایشئامێزە:-
(ڕوانینی قانعی شاعیر بۆ ژن، ڕوانینێکی پێشکەوتوو و پێشکەوتنخوازانەیە و من لەم بارەیەشەوە وتارێکم هەیە. قانع لە شیعرەکانیدا کچی ماڵەوە بە چرا دەشوبهێنێت یانی دەقیقەن بەپێچەوانەی ئەو قسە نەستەقە کوردییە کە دەڵێ ماڵی بێکوڕ ئۆچاخکوێرە و ئۆچاخی خامۆشە) .

$تواناسازیی$
(دەستەواژەیەکە بۆ ئاماژەدان بە ئامادەکردن و تەیارکردنی خوود یان ئەوانی دیکە، بۆ چالاکی لەپێناوی ئامانجگەلێکی تایبەتی یان گەیشتن به و ئامانجە. لە مانا و دەلالەتە فیمینیستییەکەیدا ئەم دەستەواژەیە لەباتی ئەوەی بە مانای جێبەجێکردنی زۆرەملی و سەپاندنی شتێک بەسەر ئەوانی دیکە بێت، ئاماژەدان و باسکردنی هێز و تواناییەکە کە توانستی ئەنجامدانی کارێک دەدات بە ئێمە) . ژنانی کورد بەهۆی شێوەژیان و جیهان-ژینی هاوبەشیان مەبەستیانە یارمەتیی بگەیەننە کۆمەڵەی ژنان و هەتا دەتوانن لە تواناسازییاندا هاوکار بن. ئەم تواناسازییە لە ئاستە ڕێکخراوەییەکەیدا لە شێوەی NGOکان، واتە ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و لە شێوەی کەمتر ڕێکخراوەیی و پەرتەوازەشدا هەر ئەنجام دەدرێت. دوو کەس لە وتووێژلەگەڵ کراوەکان بەم شێوەیە لەم بارەیەوە دەڵێن:-
(من تاکوو ئێستا نێزیکەی 50 ژنم لە مەرگ ڕزگار کردووە. لەبارەی ئەو تواناییانەی کە ناتوانن بیخەنەڕوو و لەبارەی خەمۆکییان و…لەگەڵم قسەیان کردووە. دڵخۆشیم داون. پشتیوانیم لێ کردوون. لە کاتی قەیراندا هاوڕێیان بووم. ئەوەندە لەم پێناو تێدەکۆشم تاکوو نەک فیکر و بیری ژنان، بەڵکوو هی پیاوانیش کراوەتر بکەم و له و ڕووەوە زیاتر زەین و تێگەیشتنیان ڕوون بکەمەوە) .
ئێستاکەش لە چەندین NGO لەوانە ئەنجوومەنی کەمئەندامانی ڕەعد و کۆمەڵەی کوردانی دانیشتووی ناوەند و…چالاکم. بە هاوکاری هاوڕێیان باڵێک لە ئەنجوومەنی ڕەعدمان لە شاری سنە کردەوە. لە ئەنجوومەنی ژنانی مەهابادیشدا ئەندامێکی چالاکم کە پشتگیر و پشتیوانی ئەو ژنانەیە کە سەرپرشت و بەڕێوەبەری ماڵ و خێزانن).[1]

$سەرچاوە$
1-شهریاری، سهیلا، زنان کرد (نظریهای مبنایی در باب زنان کرد) ، جامعەشناسان، چاپ اول، تهران 1394
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 574 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: فارسی
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 28-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 28-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان عەلی )ڤە: 28-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 574 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,985
وێنە 106,396
پەرتوک PDF 19,240
فایلێن پەیوەندیدار 96,836
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!