بەختم لە هەموو شتێکدا ڕەشە، تەنیا لە شووتیدا نەبێ سپییە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێکی زۆر هەن کە ڕەفتار و کرداری زۆر ئەنجامدەدەن، هەندێک کەس هەر کارێک دەکات، تیای سەرکەوتوونابێت، بەشێکی بەهۆی نەشارەزای و نەزانی خۆیەوەیەتی کە دەست بۆ هەموو کارێک دەبات کە قازانجی تیابکات بەڵام بەزیان بەسەریا دەشکێتەوە، پەندەکە بە کەسێکی بێبەخت ئەوترێ کە لە هیچ ئیشێکدا بۆی نایەت. [1]