#قوباد تاڵەبانی# لە پەیامێکدا بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەی یەکێتی کاک ئارام پەیامێکی لە هەژماری خۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: کاک ئارام، سەرکردەیەکی زرنگ و لێهاتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. هەروەها دەڵێت: یەکێک بوو لەو سەرکردانەی ڕۆڵی کاریەگریی لە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، هەبوو. لەو بارودۆخە ناهەموارەی گەلەکەماندا، هیوا و باوەڕی لەنێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، ژیاندەوە. بۆیە دەڵێت: 45 ساڵ بەسەر شەهیدکردنیدا تێپەڕیوە، بەڵام ئێستاش #31-01-2023# دەکرێت کەڵک لە بیروبۆچوونە پێشکەتنخوازییەکانی وەربگیرێت. لە کۆتایی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی هاتووە، ڕۆحی کاک ئارام و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان شاد بێت، ناوی لە مێژووی نەتەوەکەماندا، ئێجگار درەوشاوەیە. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 380 مرة