ناو: ڕەشید
نازناو: ڕەشید عەلکە
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #24-12-1994#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کوژران: هەولێر
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1952 لە گوندی دووشیوان لە دایک بووە، لە ساڵی 1970 دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێر هەتا شکستی شۆڕش لە ساڵی 1975. دوای شکست دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان لەوێ ژیان و کەسابەت دەکات، بەهۆی کۆچی گوندنشینان بۆ نێو شار، ئەویش دەچێتە شاری هەولێر و لەوێ ژیان دەکات. لە ساڵی 1991 دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 23ی هێزی دێدەوان، بەهۆی لێهاتووی دەکرێت بە جێگری بەتالیۆن، بە شداری لە ئازادکردنی شاری هەولێر و #کەرکووک#دا کردووە لە ڕاپەڕینی مارسی 1991. کاتی هەڵگیرسانی شەڕی مەلایی و جەلالی لە ساڵی 1994، لە ڕێککەوتی (24-12-1994) لەنێو شاری هەولێر لە شەری ناوخۆ دەکوژرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 265 car hatiye dîtin