بەشێکم ئەوێ سەرۆنراوبێ، بەشێکم ناوێ بەزۆر سەنراوبێ.
سەرۆنراو: بە بەشێک لە مڵکێک یان داراییەک دەوترێت کە بە هەق بەر کەسێک بکەوێت، بێکێشە و گرفت، بەشی کەس نەبووبێت، بەزۆر و زۆرداری سەندبێتی، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە خۆی لە کێشە و گرفت دووربخاتەوە، گەر شتێک هەقی خۆی بێت، گرفت و سەریەشەی تیابێت دەیەوێت و واتە: بەشی کەس بەستەم زەوتنەکات. [1]