بەشی شێر بەبەشی ڕێوی ناگۆڕدرێ.
شێر و ڕێوی دوو ئاژەڵی دڕندەی گۆشتخۆرن، لە پەندەکەدا شێر، مەبەستی لە پیاوی گەورە و دنیادیدەیە کە جێگە و پلەوپایەی بەرزە لە کۆمەڵگەیە، هەروەها ڕێوی، مەبەستی لە پیاوی بوودەڵە و بچووکە کە هیچی لەباردانییە و پێگەی لاوازە، لە دنیادا بەپێی پێگەی کۆمەڵایەتی دەستکەوت و داهات بەسەر چینەکاندا دابەشدەکرێ، بەشی چینێکی بەرز بە چینی نزم نادرێ.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 857 gånger