הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,083
תמונות 106,530
ספרים 19,256
קבצים הקשורים 96,988
Video 1,384
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
شەیتان و سیحر و چاوی پیس چۆن کاردەکەن؟
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەیتان و سیحر و چاوی پیس چۆن کاردەکەن؟
ڕێبین ئەحمەد ڕەشید

لە یەکەمین ڕۆژی دروسبوونی ژیان لەسەر ئەم ئەستێرەیە و درووستبوونی ژیانی دەستەجەمعی مرۆڤ تێیدا ئەفسانە و ئەفسانەسازی یەکەیەکی دانەبڕاو بووە لێی. ئەفسانە خۆی لەخۆیدا دیاردەیەکی سێمبۆلیکییە و دەشێ ببێتە جۆرێک لەمانا بۆ مرۆڤ و ژیانەکەی، بەڵام کێشەکە ئەو دەمە درووستدەبێت کە ئەفسانە ببێتە ماددەیەکی خامی درووستبوونی خورافە.

کاتێک هێزێکی وەک هێزی خەیاڵ دێت و فێڵ لەژیری دەکات بەوەی سەرەتا دیاردە عەقڵییەکان دەخاتە داوی خۆیەوە و دواتر پەردەیەکی عاتیفییان بەسەردا دادەداتەوە ئیدی لەو ڕێگەیەوە دەتوانێت سەرنجڕاکێشترین و جوانترین خورافەکان خەڵق بکات و هەموشمان وادار بە باوەڕهێنان پێیان بکات. ئەم کودەتایەی هێزێکی وەک هێزی خەیاڵ بەسەر عەقڵدا بە جۆرێک ژیری تووشی شەلەل دەکات کە نەتوانێت لەبەرانبەریدا هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی هەبێت.

ئەمڕۆ بەشی هەرە زۆری میدیا، مینبەری مزگەوت، سەکۆی حیزب، کاری مامۆستایانی ئایینی و تەنانەت زانکۆ و شوێنە مەعریفییەکانیش بووە بە تەرویجدان بە خورافەیەکی تەمام عەیاری وەک سیحر و چاو و موشتەقاتەکانی. گەرم ڕاگرتنی ئەم باسانە لەخۆیاندا ئامانجێکی تایبەتییان هەیە لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگادا و بۆ بەلاڕێدابردنی کێشە بنەڕەتییەکانی ژیانی خەڵک بە ئەنقەست. کەسانێکی فرسەتتەڵەب لە ڕێگەی گەرموگوڕی ئەم بازاڕی خورافەیەوە برەو بە دیاردەی سیحر و چاوپیسیی و نوشتەبازیی دەدەن. کەم ڕۆژ هەیە کۆڕێک، بەرنامەیەکی تەلەفیزۆنی، ڤیدیۆیەکی ملیۆنی، هەواڵێک یان زیاتریان لەو بارەیەوە بەرچاومان نەکەوێت. لەکاتێکدا خەڵک لە بێ نانی و بێ نەوتیی و بێ دەرەتانیی و بێ مووچەیی و بێ کارەباییدا بە ڕۆژی ڕووناک دەمرێت ئەمان دێن باس لە خراپی خورافەیەکی وەک چاوپیسی و سیحر دەکەن بۆسەر ژیانی خەڵک دنەی ئەوە دەدەن بەوەی کە چۆن سیحر وا دەکات دوو هەرزەکار دڵیان لەیەک ساردببێتەوە، باوکێک شەق لە منداڵەکەی هەڵبدات، پیاوێک سەرجێگایی لەگەڵ ژنەکەی نەکات، مرۆڤێک تووشی شیزۆفرینیا ببێت و ..هتد.

هەمیشە وابووە لە مێژووداگەر ساحیرێک هەبووبێت ئەوا دەسەڵاتداران و فیرعەونەکان خۆیان داڵدەیان داون بۆ کوشتن و بەرەنگاربوونەوەی موساکانی زەمان. ساحیری ڕاستەقینە هەمیشە ئەو فیرعەونانەن کە بەنی ئیسرائیلی گەلەکانیان دەکەنە بارمتەی درۆ ودراوە زۆرەکانیان، لەگەڵ دەرکەوتنی موسایەکیشدا هەموو سیحرەکەیان بەتاڵ دەبێتەوە و باڵۆنی ئیگۆ و خۆپەرەستییەکەیان فس دەبێتەوە. ئەوەی وادەکات سیحری ئەوان بەڕاستی چاوی لێبکرێت و کۆمەڵگای پێ فریو بدرێت، دەستەمۆیی کۆمەڵگا و مل نەوی کردنە بۆ زوڵمیان و نەبوونی موسایەکە تا ئەم گەلە دەستەمۆیە هۆشیار بکاتەوە، نەوەک کاریگەریی سیحرە تڕۆهاتەکانی فیرعەون و دارو دەستەکەی کە جگە لە گوریسی درۆ شتێکی دیکە نییە. هەر ئەم هۆکارە وایکردووە هەمیشە بگوترێت ئەوەندە بەس نییە دژی فیرعەون و سیحرەکەی بیت، دەبێت پشتی موساش بگریت.

موسا ئەمڕۆ تەنیا یەک مرۆڤ نییە، موسا کەسێتییەکی مەعنەوییە کە دژایەتی ڕاستەوخۆی فیرعەون و ماڵباتەکەی و زوڵمەکەیان دەکات، نەوەک گرووپێک بێن بە زمانیان ئیدیعای موسایی بکەن، بەڵام لەژێرلێوەوە بە ڕۆژ بۆڵەبۆڵێک بکەن و بۆ بەربانگیش بچنەوە سەر سفرە پڕ لە خوێنەکەی فیرعەون ڕۆژووەکەیان بە خوێن و شەرابی دیوەخانەکەی ئەو بشکێنن.

لەڕاستییدا ساحیرە ڕاستەقینەکان فیرعەونەکانی زەمانن کە دەتوانن ڕایگشتی کۆمەڵگایەک چەواشە بکەن و بە جۆرێک هۆشیارییان بجەڕێنن تا دەیانکەنە ئەداتی زوڵمەکەی خۆیان، ، ساحیر ئەوانەن کە وادەکەن کەمینەیەکی کەم وەک جەڵەب شەش ملیۆن کەس لە نادادی و هەژاریدا بداتە بەر و وابکات کەسێک لەمانە بوێری ئەوەنەکات بڵێت پاشا ڕووتە، نەوەک خاوەنپێداویستییەکی تایبەت و معەوەق و هەژار کە بۆ دەرهێنانی بژێوی خۆی وپڕکردنەوەی نوقسانییەکانی خۆی لە سوچێکی ماڵەکەیدا پەنا بۆ نووسینی کۆمەڵێک تڕۆهاتی دینیی و نادینی دەبات لە چوارچێوەی نووسینی سیحر و شەعوەزە و جادوو و نووشتەدا موشتەریی بۆ دەدۆزێتەوە بۆئەوەی ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵەکانی پێ دەستەبەر بکات.

سیحر سەر بە چ دونیابینییەکە؟
مێژووی ژیان لەسەر ئەم ئەستێرەیە مێژووی دەرگیربوونی زانست و خورافەیە. دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە ئەفسانە و خورافە دووشتی تەواو لێک جیاوازن.
بەگوێرەی پلەبەندییەکی ئۆگەست کۆنت لە ڕووی مێژووییەوە عەقڵی مرۆڤ بۆ سێ قۆناخ دابەش دەبێت:

قۆناغی یەکەم: قۆناخی ئەفسانەیی عەقڵە. کاتێک ژیری توانایەکی سنوورداری هەیە بۆ تێگەیشتن لە دیاردەکان و سرووشت ناتوانێت لێیان تێبگات مەجبور دەبێت ئەفسانەسازییان لەسەر بکات و مەلحەمە و ئوستورەیان بۆ دابتاشێت، خودایان بۆدرووستبکات و بیانپەرەستێت بە ئومێدی ئەوەی لەشەڕ و ناخۆشیی و نەخۆشی دیاردە سرووشتییەکان بیانپارێزێت یان دیاردە خراپەکانی نێو ژیانی بداتە پاڵ شیحر و جادوو و کۆئەندامی زاوزێی کەمتیار.

قۆناغی دووەم: قۆناخی عەقڵی مێتافیزیکیی یا قۆناخی دینە: لەم قۆناخەدا مرۆڤ بەشێوەیەکی ڕێژەیی لە ئەفسانەسازیی ڕزگاری دەبێت، ئەفساە لەم قۆناخەدا بۆ خورافەبازیی بەکار نایەت بەڵکوو وەک ڕەمز یا سیمبۆلێک بۆ تێگەیشتن لەودیو سیمبۆلیزم بەکار دێت

قۆناغی سێیەم: قۆناخی عەقڵی زانستییە، قۆناخی زانست قۆنای گەیشتنی مرۆڤە بۆ دیاردەکان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی داتای زانستییە لەسەر دیاردەکان بە مەرجێک ئەو داتایانە بەچەند قۆناخێکی تاقیکردنەوەی سەختدا ببرێن و لە کۆتاییدا هەموویا یەک ئەنجامی دووبارەبووەوە بدەن بەدەستەوە. نیوتن و تیۆری کەوتنە خوارەوەی سێوێک لە دارێک یەکەمین هەنگاوی گواستنەوەی مرۆڤە لە قۆناخی مێتافیزیکەوە بۆ قۆناخی عەقڵی زانستیی. لەئێستادا ئێمە لەقۆناخی زانستیی ژیری داین، ئەو جۆرە لە تەعەقول reasoning کە پشت بە evidence based facts ڕاستیی سەلمێنراو دەبەستێت. ئێمە ئەمڕۆ تەفسیری جیاوازمان بۆ دەیان جۆری نەخۆشی و ناڕێکی سرووشتی هەیە کە پێشتر دراونەتە پاڵ خورافە و جنۆکە و سیحر. پێشتر نەۆشییەکی و شیزۆفرینیا بە سەودا ناوبراوە، واتە ڕەشی، هۆکاری ئەم ڕەشییەش بەستراوەتەوە بە جنۆکەوسیحر و چاوەوە، ئەمڕۆ زانست توانیوێتی تەفسیرێکی موقنیعتر و جیاوازتر و چارەسەری جیاوازیشمان پێببەخشێت سەبارەت بەم جۆرە لە نەخۆشی دەروونی.

دەبێت بگوترێت هیچ جۆرە عەقڵێک لەم عەقڵانە بۆ قۆناخەکەی خۆی عەیبەو دواکەوتوویی نەبووە، دەشێت مرۆڤایەتی سبەی قۆناخی زانستیش بەجێبهێڵێت بۆ یەکێکی گەشەسەندووتر، بەڵام زۆر کاڵفامانە دەردەکەوێت ئێمە بگەڕێینەوە بۆ قۆناغەکەی پێشوو بۆ تێگەیشتن لە دونیایەک کە عەقڵمان گەشەی سەندووە و ئەو دونیایەی بەجێهێشتووە. لە دونیای نوێدا باوەڕ هێنان بە دونیای ئەفسانەکان بۆ تێگەیشتن لە دیاردەکان وەک ئەوە وایە سەرباری هەموو ئەو تراکتۆر و گاسن و تەکنەلۆژیایە تۆ بێیت هێشتا بە هێستر و گاجوت جوت بکەیت. باوەڕ هێنان بە دوعای خراپ، چاو و چاوەزار و نووشتە و سیحر لەم دونیا ئاڵۆزەی ئەمڕۆدا هەمان شتە. هەڵەکە لەوێدایە من سەر بەقۆناخی عەقڵی زانستیی بم و بەو هەموو فاکتە زانستییەوە ئەو هەموو ساڵەم لە کەشە عەقڵیی بڕیبێت بەڵام هێشتا باوەڕ بە ئەفسانەکان بکەم، دیاردەکان بدەمە پاڵ شەیتان و جنۆکە و خێو ، دێو و نووشتە و سیحر.

سیحر و دین!
لە ڕووە دینییەکەشەوە باوەڕهێنان بەم جۆرە لە سیحر و چاو و نووشتە، دەسەڵاتی خودا دەخاتە ژێر پرسیارەوە، پرسیارێک دێتە پێشەوە کە ئایا گەر خودا مەشیئەتی لەسەر شتێک نەبێ ڕوودەدات؟ شیمانەی ڕوودانی چۆنە؟ دەسەڵاتێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی خودا هەیە بۆ گێڕانی دەگرمانە گەورەکەی قەدەر؟ لە تێرمینۆلۆژیی دینیدا گەر پێت وابێت ڕووداوێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی ڕەهای خودا ڕوودەدات تۆ موشریکی چونکە لەدەرەوەی دەسەڵاتی خودا و قەزاو قەدەرەکەی باوەڕت بە دەسەڵاتێکی دیکە هەیە، گەر پێشت وابێت تەنیا خودا فاعیلی موئەسیرە ئەوا نوشتە چ هەبێت چ نەبێت ئەو قەدەرە قەزا کراوە و هەر دەبێت ڕوو بدات.
تەنیا لە کۆمەڵگای دواکەوتووی خێڵەکیی فیرعەونسالاردا خەڵک بەم تڕۆهاتانەی وەک سیحر و شەعوەزە مەشغوڵ دەکرێت.
نابێت کۆڵێکی زیاد لەوەی لەتوانایدایە بخرێتە سەرشانی دین دەنا دەپسێت و لەژێری دەرناچێت. ئایینەکان وپەیامەکانیان هەروەک چۆن پەڕتووکی مێژوو و جوگرافیا نین، بەهەمان جۆر پەڕتووکی پزیشکی تەبابەت و گەردوونناسی و کۆمەڵناسیش نین، میتۆدی دینی و میتۆدی زانستی لەڕووی ئێبستمۆلۆژییەوە دوو میتۆدی جیاوازن، یەکێکیان لەسەر یەقین و ئیمان کاردەکات، ئەوی دیکە لەسەر گومان و گریمانە. من ئیدیعای ئەوەناکەم کە هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نییە، من دەڵێم میتۆدی کارکردنیان جیاوازە. دەشێت پەیامی گشتییان لەهەناویانداهەڵگرتبێت، ئامانجی، گشتیی و ئەخلاقی دیاریبکەن بۆ مرۆڤ سەبارەت بە داهاتوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە ناتوانن پێمان بڵێن چۆن نەخۆشییەکی وەک شەکرە و شیزۆفرینیا چارەسەر بکەین . هیچ مەتنێکی دینیش ئەوەی وەک مەرجی ئیمان نیشان نەداوە کە ئێمە دەبێت باوەڕ بەوە بهێنین هێزێکی نادیاری وەک شەیتان و جنۆکە بەرپرسە لە ناڕێکییەکانی ژیان و ژیار بایەلۆژیی و کۆمەڵایەتی ئێمە. وەک وەڵامێک بۆ ئەو کۆمێنتانەی لەسەر پۆستی پێشوو نووسرابوون پێم باش بوو بەشێوازێکی دیکە بەڵام بەهەمان ناوەرۆک دایڕێژمەوە.

گەر کەسێک باوەڕی بەوە هەبێت مرۆڤێک بتوانێت سیحر لەمرۆڤێکی دیکە بکات و ژیانی بەهۆی چەند تاڵە مویەکی ئاڵۆزکاو و چەند پارچە ئێسکێکی ڕزیوەوە تێکبدات، نەزۆکی بکات، بەتەڵاقدانی بدات، چاو کاربکات و مرۆڤ بفەوتێنێت، هێزی حەسوودێکی لە هێزی خودا پێ زیاتربێت، پێی وابێت شەیتان دەتوانێت خۆی هەڵبقورتێنێت لە مەشیئەتی ئیلاهی و قەدەر و قەزاکەیدا و چۆنی بوێت هەڵیدەسوڕێنێت دەبێت گومان لەو ئیمانە بکات کە قورئان بۆی هێناوە.
ئەوانەی لە مەسەلەی هارووت و ماروتدا و ئایەتەکەی سوورەتی بەقەڕە يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَکَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَکْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِه
دەکەنە دەستکەلای ئەوەی سیحر کاردەکات زۆر دوورن لە تێگەیشتنی ڕۆحی دەق و ڕاڤەی حەقیقی ئەو دەقە بەوەی حوکم لە چیرۆک هەڵدەگۆزن. ئەو باسە چیرۆکێکی تایبەتی سەردەمێکی تایبەتی دوای سولەیمانە، خودا لە کۆتایی ئایەتەکەدا بە ڕوون و ڕاشکاوی دەڵێت توانای ئەم جۆرە سیحزە سفری سفرە وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنۡ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡۚ. چیرۆکەکانی قورئان چیرۆکی گوێ ئاگردان نین، نەکردەیە ئێمە بە ئارەزووی خۆمان و بۆ دوکانداری خۆمان حوکمیان لێ هەڵگۆزین و لە مەقاسیدی خۆیان بیانجەڕێنین بۆ ئەحکام، ئەوانە لە قورئاندا بۆ مەقاسید و مەبەستی جیاواز دابەزیون نەک بۆ حوکم پێوان و ۆارپێکدنی. قورئان گەر خۆی حوکمێکی ویستبێت بە ئاشکرا بانگەوازی بۆ کردووە نەوەک لە چیرۆکێکدا بە لوغز و شاراوەیی هێشتبێتییەوە. قورئان بەڕوونی دەڵێت : ساحیر هەرگیز سەرکەوتوونابێت: وَلا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى، شیەتان هەرگیز سوڵتەی بەسەر ئیمانداراندا نابێت إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى ڕَبِّهِمْ يَتَوَکَّلُونَ.

بەکورتی خودا کەسی قەبوڵ نییە یارمەتیی بدات لەوەی بڕیاری چی دەدات:

لەدڵدا خەڵک و خوا بوو فائیدەی چی//کەدەم پڕ بێ لە ٳیاکَ وَ ٳیاک
ئەو برادەرانەی باوەڕیان بەهێزی چاو و سیحر و شەیتان هەیە دەبێت باش موراجەعەی ئەم ئایەتانە بکەنەوە:
وَلَا تَکُونَنَّ مِنَ الْمُشْرِکِينَ
وَمَنْ يُشْرِکْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا
إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَکَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِکَ لِمَنْ يَشَاءُ
وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِکُوا بِهِ شَيْئًا
أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِکَ بِهِ شَيْئًا [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 810
HashTag
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ספר: חברתי
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 06-02-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 06-02-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 06-04-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 810
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,083
תמונות 106,530
ספרים 19,256
קבצים הקשורים 96,988
Video 1,384
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.718 2!