ئاماری زیانەکانی بوومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بەرزتر دەبێتەوە: 3 هەزار و 381 کەس گیان لەدەستداوە.
سێشەممە، 07.02.2023
ئەو بومەلەرزانە لە مەرەش و دیلۆکیان دا کاریگەرییان کردووەتە سەر دە شار و لەناو داروپەردووی هەزاران خانووی ڕووخاودا کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە. هەروەە تادێت ژمارەی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە بەرزتر دەبێتەوە.
سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی قەیرانی کارەساتی سرووشتی و دۆخی لەناکاو (ئافاد) ڕایگەیاندووە، تائێستا 3 هەزار و 381 کەس ژیانیان لەدەستداوە و 20 هەزار و 426 کەسیش برینداربوون و 7 هەزار و 480 کەسیش بەزیندوویی ڕزگار کراون.
لە بازارجخ لە دوێنێوە زیاتر لە 130 پاشلەرزە کە گوڕی هەندێکیان زیاتر لە 6 پلەی ڕیختەرە ڕوویانداوە.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,088 ganger