بە هەزار زاوا، ماڵم ئاوەدان نابێ.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی و لەناو کەلتووری کوردەواردا بەتایبەتی، لە خێزان و بنەماڵەدا تەنیا کوڕ بە پشت ئەژماردەکرێت، واتە: ڕەچەڵەک و بنەچە دەگەڕێتەوە بۆ نێرینە، لەونێوەدا ئافرەت ناچێتە ناو ڕەچەڵکی خێزانەوە، ماڵیک کچی زۆربێت و کوڕی نەبێت، دەڵێن وەجاخی کوێرە، بۆیە زاوا بە پشت ئەژمار ناکرێ، بۆیە چەند زاوات هەبێ، بە کوڕێک ناچێت کە پشتتە. ئەم تێڕوانینە تەواو پیاوسالارییە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 296 times