تێگەیشتنێک لای بەشێکی زۆری خەڵک هەیە بەوە شوێنە جیاوازەکانی ژانەسەر ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکی ئۆرگانیی دیاریکراو، بەڵام ئەنجوومەنی تەندرووستیی کەنداو لە بابەتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە.
بۆ نموونە، هەندێک کەس پێیانوایە ئازاری بەشی پێشەوەی سەر مانای وایە کەسەکە نەخۆشییەکی گوازراوە و کێشەیەکی لە کۆئەندامی هەرسیدا هەیە، بەڵام ئەنجوومەنەکە دەڵێت: ژانەسەر بە تەنیا ئاماژەنییە بۆ بوونی نەخۆشییەکی دیاریکراو.
هەروەک ناکرێت هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە تەنیا لە ڕێگەی شوێنی ژانەسەرەکەوە دەستنیشان بکرێت، بێ ئەوەی هیچ نیشانە و ئاماژەی تری لەگەڵدا بێت.
لەبەرئەوە گرنگە لەکاتی هەستکردن بە ژانەسەرێکی توند، تەنانەت دوای خواردنی حەبی ئازارشکێنیش، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت و پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدرێت، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی وردی حاڵەتەکە.
$ئەگەر بەدەست سەرئێشەیەکی بەردەوامیشەوە دەناڵێنیت و لە هەندێک کاتدا ئازارەکەی ناشکێت، ئەوە ڕەنگە چەند فاکتەرێک لە پشتییەوە بێت، کە دیارترینیان بریتیین لە:$
- کەمخوێنی.
- تێکچونی سیستەمی خەو.
- بوونی کێشە لەهۆڕمۆنەکاندا.
- کێشەی گیرفانەکانی لوت.
- دڵەڕاوکێ و شڵەژانی دەروونیی.
- لاوازی بینین. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 748 times
Write your comment about this item!