$نەخشەکێشانی بوومەلەرزە گەورەکانی جیهان لە ساڵی 1956‒2022$
بوومەلەرزە گەورەکان لە کۆنەوە ڕوویانداوە، بەڵام چاودێریکردن و کاریگەرییەکانیان بە یەکسانی لە سەرانسەری جیهاندا دابەشنەبوون.
ڕۆژی 6ی شوبات دوو بوومەلەرزە لە تورکیا لە نزیک سنووری سووریا ڕوویاندا. هەردووکیان لە سەروو 7 پلە تۆمارکراون لەسەر پێوەرەکانی ڕێختەر و ژمارەی مردووەکانیان بەخێرایی بەرزبووەتەوە و لە 20 هەزار کەس تێپەڕیوە.
و بە سەیرکردنی مێژووی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە و کۆنەکان، شوێنی ئەمانە هیچ شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە. بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS) ، درووستکەری پایتۆنماپس نەخشەی ناوەندەکانی بوومەلەرزەی لەنێوان ساڵانی 1956 و 2022 دانا کە 4.5 یان زیاتریان لەسەر پێوەرەکانی ڕێختەر تۆمارکردووە.
$جووڵەی پلاتی (plate) تەکتۆنی و بوومەلەرزە$
بە سەیرکردنی نەخشەکە، ئاسانە چڕیی بوومەلەرزەکان بە درێژایی سنووری پلاتی تەکتۆنیکی زەوی ببینین.
ئەم تەختە جووڵاوانەی بەردی گەورەیە و پارچە هێڵەکان بە یەکەوە دەبەستێتەوە و لیتۆسفێر یان توێکڵی سەرەوە پێکدەهێنن. بەڵام لەگەڵ بەریەککەوتنی لێوارەکانی پلاتی تەکتۆنیکی و خلیسکان بەسەر یەکتردا و دوورکەوتنەوە لە یەکتر، توێکڵەکە درز و دەچەمێتەوە و دەبێتە هۆی بوومەلەرزە.
زۆربەی ئەو بوومەلەرزانەی لەسەر ئەم نەخشەیە بینراون، سنووری حەوت پلاتی گەورەی تەکتۆنیکی پەیڕەو دەکەن، لەگەڵ پلاتی فلیپین (باشووری ژاپۆن) و پلاتی نازکا (ڕۆژاوای ئەمریکای باشوور) .
لێرەدا لیستی ئەو ناوچانە دەخەینەڕوو کە زۆرترین بومەلەرزەیان لێدەکەوێتەوە لەسەر هەسارەکە، بەپێی USGS.
ناوچەی بوومەلەرزە/ پلاکی تەکتۆنیکی/ شوێنەکان
ئەڵقەی ئاگر/ زەریای هێمن، ئەمریکای باکوور، فلیپین، خوان دی فوکا، کۆکۆس، نازکا/ لێواری زەریای هێمن.
پشتێنەی ئەلپاید/ ئۆراسیا، ئەفریقی، عەرەبی، جاڤای هیندی تا سوماترا، لە ڕێگەی هیمالایا، ڕۆژاوا بۆ دەریای ناوەڕاست، و دەرەوە بۆ ناو زەریای ئەتڵەسی.
ڕیزبەندی ناوەڕاستی ئەتڵەسی/ ئەمریکای باکوور، ئۆراسیا، ئەمریکای باشوور، ئەفریقا قووڵی ژێر ئاو لە زەریای ئەتڵەسی، و ڕاستەوخۆ لەژێر ئایسلەندا.
$خراپترین بوومەلەرزە لە مێژوودا$
هەرچەندە بوومەلەرزە لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، بەڵام پێدەچێت بوومەلەرزە گەورەکان بەتوندیتر لە ناوچە تایبەتەکاندا قەتیس بن.
ئەم بوومەلەرزە گەورانە بە شێوەیەکی بەرز لە پێوەرەکانی گەورەییدا تۆمار دەکرێن، وەک پێوەرەکانی ڕێختەر (ML) و پێوەرەکانی گەورەیی ساتەکان کە نوێتر و زیاتر بەکاردەهێنرێن (Mw) . ئەم تەرازووانە لۆگاریتمیین و بەخێرایی بەرز دەبنەوە، بۆیە بۆ پێوەرەکەی ڕێختەر، هەر زیادبوونی ژمارەیەکی تەواو بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ زیادبوونی 31.6 هێندە لە وزەی ئازادکراو.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/466867/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0001.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=0001.JPG=KTML_ImageCaption_End=
نەخشەی سەرەوە چڕبوونەوەی ئەم بوومەلەرزە گەورەترانە دەبینێت کە بەتوندی لە دەوری هەردوو دیوی زەریای هێمن کۆبوونەتەوە. ئەم سنوورە بە شێوەیەکی ئاخاوتنیش بە ئەڵقەی ئاگر ناسراوە بەهۆی چالاکییە بەردەوامەکانی گڕکانەکانەوە، کە هەروەها بەهۆی جووڵەی پلاتی تەکتۆنیکییەوە درووست دەبێت.
بەڵام ئەو خاڵە سوورانەی کە نوێنەرایەتی بوومەلەرزە گەورەکان دەکەن کە 9+ لەسەر پێوەرەکانی ڕێختەر تۆمار دەکەن، دوور و کەمن لەنێوانیاندا. لێرەدا لیستێک لە 20 خراپترین بوومەلەرزە لە مێژوودا دەخەینەڕوو..
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/466867/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0002.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=0002.JPG=KTML_ImageCaption_End=
ناوچەکانی نزیک ئەندەنووسیا، ڕووسیا و شیلی - هەموویان لەسەر سنووری پلاکی تەکتۆنیکی - نیوەی گەورەترین بوومەلەرزەیان بەخۆیەوە بینیوە کە لە مێژوودا تۆمارکراون.
کە وتمان دەکرا بوومەلەرزەی پێشووتر و گەورەتر تۆمار نەکرابا. شارستانیەتەکانی پێشووتر ئامرازی وردیان نەبوو بۆ پێوانەکردن و بەڵگەنامەکردنیان و تەنیا تێبینییە نووسراوەکانیان پاراست، هەندێک لە تۆمارە سەرەتاییەکان مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا.
$ئایا دەتوانین پێشبینی بوومەلەرزە گەورەکان بکەین؟$
سەرەڕای توانای پێوانەکردنی هەردوو شوێن و چڕی بوومەلەرزە (بە بەکارهێنانی ئامێری بومەلەرزەزانی)، زانایان هێشتا ناتوانن بەوردی پێشبینی بکەن کە بوومەلەرزە لە کوێ، کەی، یان لە چ پلەیەکدا ڕوودەدات.
بەڵام دەتوانن ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە بپێون، بە تایبەت لە دەوروبەری ناوچەی هەڵە. نموونەیەکی بەناوبانگ گەورەیە لە دەوروبەری ناوچەی ژێرئاوکەوتنی کاسکادیا لە ئەمریکای باکوور کە هەر 200 بۆ 800 ساڵ جارێک ڕوودەدات.
لەو ناوچانەی کە لەسەر هێڵی هەڵە لەنێوان پلێتەکاندا دادەنیشن، ئامادەکاری بۆ بوومەلەرزە دەتوانێت ڕۆڵێکی گەورە بگێڕێت لە کەمکردنەوەی مەترسییەکان. [1]
وەرگیڕان لە ئینگلیزییەوە: #ڕاپەر عوسمان عوزێری#. [2]