图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,128
图片 106,457
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لە فلکلۆری کوردی ناوچەی خوراسانەوە؛ ڕووداوێکی تراژیدی و ئاوازی لێ یارێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشانی بابەت: لە فلکلۆری کوردی ناوچەی خوراسانەوە، ڕووداوێکی تراژیدی و ئاوازی لێ یارێ
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی: #ڕێباز مستەفا#

ڕووداوەکە بەم شێوەیە بوو: لە شەوێکی ئەنگوستەچاو و شووم و لە پەلامارێکی لەناکاو و چەپەڵکارانەدا، کە لەلایەن کەسانێکی دڕندە و مێشک بۆگەنی خوێنڕێژ لە خێڵەکانی تورکمەن کرایە سەر هۆبە و ڕەشماڵی ئەو کوردانەی کە لە پایزەهەوارێکی خۆیان لە نزیک 'جێنگا'ی باکووری شاری 'شێروان'ی ناوچەی خوراسان لە خەودابوون. لەو پەلامار و شەوبەسەردادانەدا پیاوان کوژران و بریندار کران، ژن و زارۆک بەدیلی بردران و بوونە یەخسیری زۆرداران، زۆردارانێک، کە ڕووی ڕەشی ستەمکارانی مێژوویان سپی کردووەتەوە.
ئەو ڕووداوە جەرگبڕە کە لە ئەنجامی ناشایستەیی و کەموکوورتیی (عەبدولڕەزا خان) ڕووی دا، کاریگەریێکی زۆر خراپی کردە سەر ورە و هەستونەستی خەڵکەکە، کە لەو سەردەمەدا هێز و توانایان لە دەست دابوو و جگە لە ناڵە و هاوار و هۆنینەوەی لاوک و سترانی خەمگین و پڕ کول و کۆڤان لە سوێی ئازیزانیان شتێکی دیکەیان لە دەست نەدەهات.
لاوکی (لێ یارێ) ، کە ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی لە دیرۆکی ئەدەبیاتی کوردی خوراسان بۆ خۆی گرتووە و لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ لەلایەن دەنگبێژان و ئاوازخوێنانی کوردەوە دەگوترێت و خەڵکی دەخاتە نێو دەریای ماتەم و پەژارەوە.
ئەم لاوکە لە ناخی پڕ لە کۆڤانی لاوێکی کرمانجەوە سەرچاوەی گرتووە، کە دەسگیرانە دڵخوازەکەی لەو شەوە شوومەدا کەوتووەتە دەستی پەلاماردەران و بە یەخسیری بردراوە و لە بازاڕەکانی (خێوە) و (بوخارا) دا فرۆشراوە.
'بەهمەن' ئەو لاوە ئەڤیندارەی کورد کە شوانی یەکێک لە مێگەلە مەڕەکانی هۆزی (باچەپانلوو) ی کورد بوو، ئەوێ ڕۆژێ، ئێوارەکەی بۆ بردنی خواردنی خۆی و هاوڕێکەی هاتەوە بنەگە و نێو ڕەشماڵان.. دوای خواردنی نان و چایەکی سەرپێیی، پێداویستییەکانی خۆی لەنێو خورجینێک کردن و خستنیە سەر پشتی وەڵاخێک و سەگەکەی کەوتە دوای و نێو هۆبە و ڕیسماڵەکانی بەجێهێشت و ملی چیای گرت. بەهمەن هەر چەندی لەنێو ڕەشماڵان چاوی بە هەموو لایەکدا گێڕا 'گوڵنار'ە خۆشەویستەکەی خۆی نەبینی، زۆر عادز و پەرێشان بوو، چونکە ڕێگایەکی سەخت و بەردەلان و شاخاوی و پڕ لە هەوراز و نشێوی بڕیبوو، لە هاوڕێکەی پاڕابووەوە، کە نۆبەتی چوونە نێو ڕەشماڵانی خۆی بداتێ و لە جیاتی ئەو بچێت خوارد و پێداویستییەکان بێنێت، بەڵکوو بەو بیانووەش گوڵنارەکەی خۆی تەنانەت ئەگەر لە دووریشەوە بێت، ببینێت، بەڵام ئەمڕۆ بەهمەن هەرچەند چاوی بە نێو ڕەشماڵاندا گێڕا و هەموو لایەکی تەماشا کرد، گوڵنار دیار نەبوو، داب و نەریت و شەرمی خێڵەکییش ڕێگەی ئەوەی پێ نەدەدا پرسیار بکات، بۆیە بە ناچاری و بە دڵێکی تژی دەرد و کۆڤان لە کاتێکدا بەرەو چیا هەنگاوی دەنا پەیتاپەیتا و لەسەریەک ئاوڕی لە دوای خۆی دەدایەوە و فرمێسکی حەسرەت لە چاوەکانیدا قەتیس مابوون. بەمشێوەیە بەرەو لای مێگەل و چیا ڕێگەی دەبڕی. کاتێ لە پێچە سەرهەورازییەکەی پشت ڕەشماڵان بەسەر کەوت، بۆ دواجار ئاوڕێکی لەنێو ڕەشماڵان دایەوە، بەڵام بەژن و باڵا جوانەکەی گوڵناری، کە لەنێو جلوبەرگی جوانی کوردیدا وەکوو تاوسی ڕەنگاوڕەنگ خۆی دەنواند بەرچاو نەکەوت، ئاهێکی هەڵکێشا و بە بێئومێدییەوە چووە نێو گەلییە قووڵەکە، کە لێڕەوارێکی چڕ دایپۆشیبوو، ئا لەو کاتەدا لەپڕێکەوە دەنگێکی ناسک لە پەنا درەختێکەوە بانگی کرد: (بەهمەن!) . بەهمەن ئەژنۆی لەرزین و سست بوون، تاکە هەنگاوێکی دیکە نەیتوانی بۆ پێشەوە بهاوێت.. ئەو دەنگەکەی ناسیبوو، دەنگ، دەنگی گوڵنار بوو، دەنگی گوڵنار حاڵەتێکی موگناتیسی هەبوو، ئەوی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا. بەهمەن گەڕایەوە و لە کاتێکدا ناوی گوڵناری دەهێنا، توند ئامێزی لێ دا و ماوەیەک دوور لە چاوی نەیاران ڕازونیازی عاشقانەیان لەگەڵ یەکدا کرد، ئینجا بەهمەن هۆی هاتنی گوڵناری بۆ ئەو شوێنە پرسی. گوڵنار وتی:
(بەهمەن، شەوی ڕابردوو خەونێکی زۆر ناخۆشم بینیوە، دڵم زۆر کەوتووەتە مەترسی، پێم وایە جارێکی دیکە یەکدی نابینینەوە، لەو کاتەوەی ئەو خەونەم بینیوە خوا خوام بوو، کە بێیتەوە بنەگە، ئەگەر نەهاتبایت و فەرامەرزی هاوڕێت بناردبایە، دام نابوو بەر لە گەڕانەوەی ئەو، خۆم بێمە بەندەنێ، تا بتبینم و لەم دڵەکوتەیەی کە گرتوومە ئاگادارت بکەمەوە و بۆ هەتاهەتایە گەردن ئازاییت لێ بکەم، بەهمەن نازانم بۆچی وا هەست دەکەم کە جارێکی دیکە یەکدی نابینیەوە) .
بەهمەن لەکاتێکدا ڕۆندک لە چاوانیدا قەتیس مابوون، کەوتە دڵدانەوەی دڵبەرەکەی و وتی: (گیانەکەم، مانگێک زیاتر نەماوە بۆ وادەی زەماوەندمان، هەر لەگەڵ ئەوەی کە کرێی خۆم لە ئاغا وەرگرت، شتومەکی زەماوەند ئامادە دەکەم و ئیدی هەرگیز لە یەکدی جیا نابینەوە و تا هەتاهەتایە پێکەوە دەبین) .
خۆر لە ئاوابووندابوو، ئەوان هێشتا هەر لەنک یەکدی بوون و خەریکی ڕازونیازی خۆیان بوون. لەو کاتەدا لە دوورەوە یەکێک لە سوارەکانی هۆز بەدەر کەوت. بەناچاری بۆ دوایین جار یەکدیان گرتە باوەش و یەکدیان ڕامووسی و بە چاوی تژی تاسە و دڵی تژی پەژارە لە یەکدی جیا بوونەوە. نازانم بەهمەن ئەو شەوە لە چیا چۆنی بەسەر برد، بەڵام گوڵنار شەو تا سپێدە لەنێو جێدا خۆی لەم تەنیشت بۆ ئەو ئەو تەنیشت وەردەگێڕا و دەگریا و خەو نەچووە چاوانی. بەرە بەری سپێدە بوو، کە حیلەی ئەسپان و هەوهەوی سواران گوڵناری ڕاچڵەکاند و بەلەز ڕابوو و لەنێو تاریکیی بەرەبەیاندا لە ڕەشماڵ هاتە دەر و لەگەڵ هاتوهاوار و بگرە و بەردەی سوارانی تورکمەن ڕووبەڕوو بووەوە.. قیژاندی و هاواری کرد و پیاوانی هۆزی بەخەبەر هێنا و خۆیشی خێرا چەلاکێکی بن ڕەشماڵی ڕاکێشا و بە تەواوی هێزییەوە لە ملی سوارێکی تورکمەنی دا و خستی، بەڵام سوارێکی دیکەی تورکمەن لەو کاتەدا لەسەر ئەسپەکەیەوە خۆی هەڵدایە سەری و دەستەویەخەی بوو.. تاوێک دواتر ڕەشماڵەکان سووتان، پیاوان کوژران و ژنان و کچان بە گوڵناریشەوە بوونە یەخسیر و دیلی دەستی تورکمەنان، بە دەستی بەستراو و پەت لە گەردن وەکوو گیاندارانی نێو داو بەرەو (تورکمەن سەحرا) بە دوای خۆیاندا ڕایانکێشان، هەر یەکێکیشیان بەرگری بکردبا، بە دار و قەمچی بەردەبوونە گیانی.
ڕۆژی دووەمی ڕووداوەکە بوو کە ئەو هەواڵە ناخۆش و شووم و لە هەموویشی ناخۆشتر بە دیلگیران و بردنی گوڵنار، لە چیاکانی باکووری جێنگا گەیشتە بەهمەن.
ئەو نەیدەتوانی باوەڕ بکات، نەیدەتوانی گوڵنارەکەی بە یەخسیری دوژمن ببینێت، بۆیە پەزەکەی لە چیا جێهێڵا و گەڕایەوە هەوار و نێو ڕەشماڵان، بەڵام چ ببینێت، لە شوێنی هۆبەی ڕەشماڵان لە گردێک خۆڵەمێش و زوخاڵ زیاتر شتێکی دیکە نەمابوو. هەموو شتێک لەنێو چووبوو، هەموو شتێک کەوتبووە بەر تاڵانی دز و کرێگرتەکانی زۆرداران. گوڵنارەکەی ئەو چەندین فرسەخ بە دەستبەستراوییەوە دوور کەوتبووەوە. بەهمەن لە حاڵێکدا دەگریا و یەخەی خۆی دادەدڕێ و نەفرەتی دەکرد، لە بستۆکەکەی چیا سەرکەوت، تا سەیری ئاسۆی دوورەدەست بکات، بەڵکوو لە کۆتایی ئاسۆگەدا، لەو شوێنەی کە ئاسمان خۆی لە زەوی خشاندووە، گوڵنارەکەی ببینێت، بەڵام بەداخەوە ئاسۆگەش لەگەڵیدا ناساز بوو و لە نیشاندانی گوڵناردا ئەویش بێبەزەیی و بێمیهر بوو.
بەهمەن ماندوو و شەکەت دانیشتە سەر تاشەبەردێک، لە کاتێکدا شمشاڵەکەی لەبەر پشتێنی دەردەهێنا ڕق و نەفرەتی بۆ دەستدرێژیکەران دەنارد، ئینجا لێوە لەرزۆکەکانی خۆی خستنە سەر شمشاڵەکە و ئاوازی جودایی، کە دواتر لەنێو کوردانی خوراساندا بە ئاوازی (لێ یارێ) بڵاو بووەوە، لە ناخی دڵی خوێناوییەوە هەستا شمشاڵە بێگیانەکە هاتە زمان، وا پێدەچوو بەهمەن ئەم جارەش وەکوو هەمیشە داوا لە شمشاڵەکەی بکات، کە ناڵەی دڵتەزێنی ئەو بگەیەنێتە گوڵنارە خۆشەویستەکەی، کە چەندین قۆناغەڕێ لێی دوورە و لە ڕێگا دوورودرێژەکەی ئەو کێوانەی پشت ئاسۆگەی بێکۆتایی، لەو شوێنەی کە قەدپاڵەکانی (خەرتووت- بێجنورد) لەگەڵ (تورکمەن سەحرا) بە یەکەوە دەبەستێتەوە، گوێبیستی ئاهوناڵەی دڵخوازەکەی بێت. شمشاڵیش دەتگوت مەبەستی بەهمەن تێگەیشتووە و زیاتر لە خودی بەهمەن بە لەدەستدانی گوڵنار داخدارە، کەوتە ناڵین و شیوەن، بە جۆرێک هاواری لە کێو و بەندەنەکاندا دەنگی دایەوە، کە تەواوی پەڕەندە و گیاندارانی کەژ و کێو و لێڕەوارەکانی سەرسام و کەسەردار کرد. هاوارێک بوو کە پەیامی دڵی پڕ لە زوخاوی ئاشقانەی بەهمەنی دەردەخست. ئەنگوستەکانی بەهمەن بە شارەزاییێکی تەواوەوە لەسەر کونەکانی شمشاڵ دەهاتن و دەچوون، لەگەڵ هاوار و فریادی شمشاڵەکەدا، ڕۆندک بەسەر ڕوومەتی پیاوانەی بەهمەندا دەهاتنە خوار. بەهمەن تاوێک دواتر شمشاڵەکەی دانایە سەر ئەژنۆکانی و لەبەر شنەی بای ئێواران پاڕایەوە، کە پەیامەکەی بگەیەنێتە خۆشەویستە لەدەستچوو و دیلی مەملەکەتی ئازار و غوربەت. ئینجا دەستی خستە بناگوێی و خرۆشا و ئاوازی (لێ یارێ) ی بە جۆرێک هەڵدا، کە لە ئاسمانی ئەو کێوانەدا پێچی دەدا و دەنگی دەدایەوە:
لاوکی لێ یارێ
1
ئەز کو ئیرۆ پڕ غەمگینم لێ یارێ لێ یارێ لێ یارێ
چاڤ لە بنیان دگەڕینم گوڵنارێ
نیشان ژ تە ئەز ناوینم لێ یاری، لێ یارێ، لێ یارێ
ژ 'تەلو'دا دەرکەت سەرێ ئێلەمین و سیارێ
ترمان ڕابوو، ژ 'یەموت' و 'سمارێ'
جایلان کوشتن ژنان گرتن لێ یارێ
هێسیر کردن، برنە 'خێوە' و 'بوخارێ'
وان فریتن لە کوچان و بازاڕێ
نام وەسەرێ تە چی هانین؟ لێ یارێ، گوڵنارێ.
2
ڤان شەڤانا، چەرە شەڤن لێ یارێ، لێ یارێ، لێ یارێ
خەو لە چاڤێ مە ناکەڤن گوڵنارێ
یار وەتەنێ ڕاناکەڤن لێ یارێ، لێ یارێ، لێ یارێ
مەگەر بێوی وە خەوێ من توجارێ
کو فکرێ تە جانێ من کو دخارێ
دیدار مایە قیامەتێ لێ یارێ، گوڵنارێ
3
باریلاها، تۆوەی تەخسیر لێ یارێ، لێ یارێ. لێ یارێ
لە من تەنگ بوو چۆل و جزیر گوڵنارێ
یارێ منێ کرنە هێسیر لێ یارێ، لێ یارێ، لێ یارێ
4
مێرێ کورمینج زەلیل بوونە لێ یارێ
کو داکەتن مێرێن مینا سەرکارێ؟
نە دیوانە، نە دەستگایە، لێ یارێ
ئەز بوامە بەرخەک دەمێ بازاڕێ
تا بفرۆشن، بدەن لە ڕەدێ یارێ
بدەن، پێ بکڕن ئەزیز گوڵنارێ، لێ یارێ.
**
فەرهەنگۆکێک بۆ لاوکی 'لێ یارێ'
بینان: بنەگەکان، جێ هۆبەی کاتیی ڕەشماڵەکانی کورد.
ناوینم: نابینم.
تەلو: یەکێکە لە چیا پڕ لە لێڕەوار و سەوزەکان، کەوتووەتە نێوان تورکمەن سەحرا و خوراسان.
ئێلەمین: ئەلئەمان، هاتوهاواری سواران لە کاتی پەلامار و هێرشبردندا.
سیار: سوار.
ترمان: تورکمەن.
ژە: لە، ژ.
یوموت: نیشتمانی تورکمەنە یوموتییەکانە، کە کەوتووەتە باکووری 'گونبەدی کاووس.
سمارێ: یان سومبار، هەمان ڕووباری ئەترەکە، کە لە باکووری خۆراوای بێجنورد بەو ناوە ناسراوە.
جایلان: جاحێڵان، لاوان.
هێسیر: ئەسیر، دیل، یەخسیر.
فریتن: فرۆشتیانن
نام: نازانم، نزانم.
وەسەرێ تە: بەسەر تۆ.
چ هانین: چیان هێنا.
چەرە: چ جۆرە.
ڕاناکەڤن: ناخەون، ڕانازێن، نانوون.
بێوی: بێیتەوە.
دەخارێ: دەخوات
باریلاها: خوایە.
کورمینج: کرمانج، کورد.
کو داکەتن: کەوتنە کوێ، بۆ کوێ چوون.
مینا: وەکو.
سەرکارێ: مەبەست سەرکار ئەمیر حسێن خان 'شوجاعولدەولەیە، کە یەکێک لە فەرمانڕەوا هەرە بەتوانا و کارامەکانی کوردی ناوچەی خوراسان بووە. لە سەردەمی ئەودا کورد لە ڕەوشێکی زۆر باشدا بووە. فەرمانڕەوایەتیی بەرفراوانترین ناوچەی خوراسان لە دەست کورددا بوو.
بواما: ببامە.
سەرچاوە: پەڕتووکی (حرکت تاریخی کرد بە خراسان) ، بەرگی سێیەم.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览756
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 18-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
书: 故事
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 呼罗珊
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 18-02-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on18-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-02-2023
URL
此产品已被浏览756
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,128
图片 106,457
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!