پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک؛ لە بەشەکانی کوردستان گرنگیی بە زمانی کوردی دەدرێت؟
عومەر شایان
ڕۆژی 21-2ی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاکی جۆراوجۆر ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن. لە جیھاندا 6 ھەزار زمان ھەن، بەڵام زۆریان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە و زۆرترین خەڵک قسە بە 100 زمان دەکەن، زمانی کوردیش لە پلەی 59-یەمین زمانی جیهاندایە.
$مێژووی زمانی دایک$
مێژووی زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1952 و پاش سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی 1946. دوای ئەوەی پاکستان لە هیندستان جیابووەوە کە ئەو کاتە ویلایەتی بەنگلادیش بەشێکی لکێنراو بوو بە پاکستانەوە. زمانی ئۆردوو زمانی فەرمی هەردوو بەشی ڕوژهەڵات و ڕۆژاوای پاکستان بوو. بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەو کاتی پاکستان بەنگالی بوون و ناچارکرا بوون کە زمانی ئۆردوو بەکار بهێنن لە هەموو بوارەکانی ژیانییاندا.
ساڵی 1952 ژمارەیەک قوتابی زانکۆی داکا دژی سیاسەتی یەکزمانی ناڕەزاییان دەربڕی، 11 کەس بەدەستی ھێزە ئەمنییەکانی پاکستان کوژران و ساڵی 1956 دەوڵەت بەناچاری دانی بە زمانی بەنگالیدا نا.
ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی 1999 ڕۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند و ئەو ڕۆژەی وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ قوربانیانی بەنگلادیش بە ڕۆژی زمانی دایک دیاریکرا.
ساڵی 2000 بۆ یەکەمجار یادی ئەم ڕۆژە مێژوویی و جیھانییە کرایەوە. یۆنسکۆ ھۆکاری ھەڵبژاردنی ڕۆژێکی جیھانی بۆ زمانی دایک، بۆ ھاوکاریکردنی فرەچەشنی و فرەڕەنگی زمان و کولتوورەکان گەڕاندەوە.
$لە جیهان 6 هەزار زمان هەن$
لە جیھاندا 6 ھەزار و 700 زمان ھەن، زۆریان مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە، بەھۆی ئەوەی پیتی نووسینیان نییە و تەنیا لە قسەکردندا بەکاردێن، 200 بۆ 500 زمانیش مەترسی لەنێوچوونیان لەسەرە، بەھۆی ئەوەی ناتوانن خۆیان لە بەردەم تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەکان ڕابگرن جگە لەو گرووپ و نەتەوانەی ژێردەستن و دەکەونە ژێر کاریگەریی نەتەوەی سەردەست. زمانە زیندووەکانی جیهان بریتین لە:
-زمانی ماندراین 955 ملیۆن کەس
-زمانی ئیسپانی 405 ملیۆن کەس
-زمانی ئینگلیزی 360 ملیۆن کەس
-زمانی هیندی 310 ملیۆن کەس
-زمانی عەرەبی 295 ملیۆن کەس
-زمانی کوردی لە پلەی 59مین زمانی جیهانە، 21 ملیۆن کەس بەکاریدێنن، 0.31% ی دانیشتووانی جیهان.
بەپێی ئینسکلۆپیدیای نیشتمانیی سویدی بۆ ڕیزبەندی زمانە جیهانییەکان، لە جیهاندا 100 زمان زۆرترین خەڵک قسەیان پێدەکەن، لەنێویشیاندا زمانی ماندراین کە زمانی چینییەکانە 955 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن و لە ڕیزبەندی یەکەم زمانی جیهانی دایە، لە دوای ئەویش زمانی ئیسپانی دێت کە 405 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن و زمانی ئینگلیزیش 360 ملیۆن کەس قسەی پێدەکەن، هەرچی زمانی کوردیشە بەپێی ڕیزبەندی ئینسکلۆپیدیای نیشتمانیی سویدی لەریزبەندی 59یەمین زمانی جیهاندایە و 21 ملیۆن کەس بەکاریدێنن، کە دەکاتە 0.31% ی دانیشتووانی جیهان.
$زار و شێوەزارەکانی زمانی کوردی$
زمانی کوردی پێنج زاری سەرەکی هەیە و هەر زارێکیش لە چەند شێوەزارێک پێکهاتوون کە بەمشێوەیەن:
شێوەزارەکانی گۆرانی: هەورامی، کەندولەیی، باجەلانی
شێوەزارەکانی زازاکی: زازاکی سەروو (دێرسیم)، زازاکی ناوەند (ئامەد)، زازاکی خواروو (ڕووها)
شێوەزارەکانی کورمانجیی سەروو: سەرحەدی، بادینی، بۆتانی، ڕۆژاوایی
شێوەزارەکانی کورمانجیی خواروو: کەلهوڕی، فەیلی، کرماشانی
شێوەزارەکانی کورمانجیی ناوەند: سۆرانی، موکری، سلێمانی، گەرمیانی و ئەردەڵانی
$دۆخی زمانی کوردی لە پارچەکانی کوردستان و ئەو وڵاتانەی کوردی تێدا دەژین$
کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان زمانەکەی کەوتووەتە ژێر کاریگەریی زمانەکانی فارسی، تورکی و عەرەبی ئەوەش ئەنجامی دابەشکردنییەتی بەسەر چوار وڵاتدا و دەیان و سەتان وشەی بیانی هاتوونەتە نێو ئەو زمانە. نوێترینیشیان قسەی گەنج و منداڵانە بە تێکەڵاوی لەنێوان وشەی ئینگلیزی و کوردی و خەریکە سۆشیاڵ میدیاش کاریگەریی نەرێنی گەورە دەخاتە سەر زمانێک کە هەزاران ساڵە شووناسی نەتەوەیەکە و ئامرازێکی سەرەکی مانەوەیەتی.
ئێستا لە جیهاندا شەش هەزار و 700 زمانی زیندوو هەن و لە ماوەی 70 ساڵی ڕابردووش نزیکەی 200 زمان لەناوچوون، خۆ ئەگەر ئێمەش بەخۆ نەکەوین مەترسی لەنێوچوونی زمانەکان هەیە.
$زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان$
لە سیستەمی پەروەردەی ئێراندا دان بە مافی زمانی و پەروەردەیی پێکهاتە نەتەوەییەکان نەنراوە، بۆیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکی پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک کەوتووەتە سەر شانی چالاکڤانانی خۆبەخش. ئەوان خۆیان دەخەنە بەردەم گوشاری هێزە ئەمنی و سەربازییەکان. بە پارەی خۆیان یان هاوکاریی خەڵک پێداویستییەکانی خوێندن دەکڕن و بەزەحمەتی زۆر، شوێن بۆ بەڕێوەبردنی کۆرسەکان دەدۆزنەوە.
لە زانکۆی سنە، بەشی تایبەت بە زمان و ئەدەبیاتی کوردی هەیە، بەڵام لە هیچ زانکۆیەکی دیکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەی دڵخوازیش وانەی زمانی کوردی ناخوێندرێت.
لە زانکۆی پەیام نووری مەریوان ساڵانی پێش کۆرسی زمانی کوردی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ڕێگە نەدرا لەوە زیاتر بەرەو پێش بچێت.
ساڵ بە ساڵ وشیاری کۆمەڵگە لەبارەی پێویستیی فێربوونی زمانی دایک دەچێتەسەر. بەشێک لە خێزانەکان بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، منداڵەکانیان دەنێرنە پۆلەکانی فێرکردنی زمانی کوردی. بەوتەی مامۆستاکانیان، منداڵان دوای فێربوونی زمانی دایک، باوەڕی زیاتریان بە خۆیان و تواناکانیان دەبێت.
#زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان#
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، هەدەپە کەمپینێکی بۆ فێربوونی زمانی کوردی لەنێو ڕێکخستنەکانی خۆی ڕاگەیاندووە. ڕۆژی سێشەممە 21-02-2023، یەکەم ڕۆژی کەمپینەکە دەبێت. و لە قۆناخی یەکەمدا هاوسەرۆکانی هەدەپە و 200 کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەنجوومەنی ژنان، بەرپرسان و پەڕڵەمانتارانیان بەشداری کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی دەکەن.
سالم کاپلان، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی بەدواداچوونی نەخشەڕێگەی فێربوونی زمانی کوردی لەنێو ڕێکخستنەکانی هەدەپە ڕایگەیاند، ڕەخنەی زۆر ئاڕاستەمان کراوە لەبارەی بابەتی گەشەپێدان و گرنگینەدان بە زمانی کوردی لەنێو ڕێکخستنەکانی هەدەپە. لەسەر ئەم بنەمایە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، ئەو کۆمیسیۆنە دامەزرا.
کۆمیسیۆنەکە لە 10 ئەندام پێکهاتووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی، ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی بڕیار، چوار پەڕڵەمانتار و چوار ڕاوێژکار کۆمیسیۆنەکە بەڕێوە دەبەن و بەرنامە و کارنامەی تایبەتیان داڕشتووە. ئەمڕۆ کە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە، کەمپینی فێربوون و بەهێزکردن و گەشەپێدانی زمانی کوردی لە ڕێگەی خولەکانەوە کە لە چوار ئاست پێکدێت. دەستی پێ کردووە.
سالم کاپڵان ئاماژەی بەوەدا کەمپینەکە تەواوی ڕێکخستنەکانی هەدەپە دەگرێتەوە، وانەکان بە ئۆنڵاین لەلایەن مامۆستایانی شارەزا بۆ شێوەزارەکانی کرمانجی و زازاکی دەگوترێنەوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی بەدواداچوونی نەخشەڕێگەی فێربوونی زمانی کوردی لەنێو ڕێکخستنەکانی هەدەپە ڕوونیکردەوە، زمانی کوردی مەترسی لەنێوچوونی لەسەرە و دەسەڵات پاکتاوی زمان دەکات و ئێمەش بەهەستیارییەوە پێداگیری لەسەر ئەم بابەتە دەکەین و بە بڕیاری سەرکردایەتیی هەدەپە لەمەودوا خەبات بۆ گەشەسەندن و گشتگیرکردنی زیاتری زمانی کوردی دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە 21ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە. لە تورکیا و باکووری کوردستان کە نزیکەی 20 ملیۆن کورد دەژین، لەلایەن پلاتفۆرمی زمانی کوردی، تۆڕی زمان و کولتووری کوردی و حەرەکەتی زمانی کوردی حەزکورد و دامەزراوەکانی دیکەی زمانی کوردی، کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوە بە ئامانجی ئەوەی زمانی کوردی بکرێتە زمانی پەروەردە و دووەمین زمانی فەرمیلە تورکیا، دەستی پێ کردووە.
پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە داوا دەکات زمانی کوردی بکرێتە زمانی فەرمیو زمانی پەروەردە لە تورکیا. ئیمام تاشچیئەر پەڕڵەمانتارانی هەدەپەی ئامەد ڕۆژی 19ی شوباتی 2021 لە دانیشتنی پەڕڵەماندا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وتارێکی بە زمانی کوردی پێشکەشکرد. تاشچیئەر ئاماژەی بەوەدا، چیدیکە دژایەتیکردنی زمانی کوردی قبووڵ ناکرێت و داوای کرد زمانی کوردی لە تورکیا بکرێتە فەرمی.
کێشەی کورد لە تورکیا فرە ڕەهەندە و لەپاڵ کێشەی ناسنامە، ئەمنی، سیاسی، ئابووری و فەرهەنگی، کێشەی قەدەخەکردنی زمانی کوری یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان.
بەگوێرەی ماددەی 42ی دەستووری تورکیا تورکی زمانی دایکی سەرجەم هاووڵاتییانی تورکیایە و بە پشتبەستن بەو ماددەیە بێجگە لە تورکی، خوێندن بە هەموو زمانێکی دیکە لەو وڵاتەدا قەدەغەیە.
لە تورکیا گفتوگۆکان لەسەر بەکارهێنانی زمانی دایک و ئەو پێشنیازانەی لەبارەی سیاسەتی پەروەردە بۆ زمانی دایک دەخرێنەڕ‌وو، لەسەر زمانی کوردی چڕ دەکرێنەوە کە لە دوای تورکی دووەمین زمانە زۆرترین کەس قسەی پێدەکەن و لە چوارچێوەی ئەمنییەت و ئاساییشدا باس لە بەکارهێنانی زمانی کوردی دەکرێت.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی بەشی پڕۆژە زانستییەکانی زانکۆی بۆغازئیچی ئیستەنبووڵ و وەقفی پەروەردەی دایک و منداڵ کە لە ساڵی 2020 لە پارێزگاکانی ئامەد و وان لە باکووری کوردستان و شاری ئیستەنبووڵی تورکیا کراون و زیاتر لە 5 ملیۆن کوردی لێ دەژین، 81%ی مامۆستایانی باخچەی ساوایان و قۆناخی سەرەتایی دەڵێن منداڵانی کورد زمانی تورکی بەباشی نازانن و ئەوەش بە گەورەترین کۆسپ لە بەردەم فێربوونی خوێندن و نووسینی تورکی هەژمار دەکەن.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی دیکە کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئابووری و کۆمەڵایەتی زانکۆی باهچەشەهیری ئیستەنبووڵ ئامادەکراوە، 46%ی ئەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە زمانی دایکیان کوردییە، قۆناخی سەرەتایی خوێندنیان تەواو نەکردووە.
ڕاوەست، کە سەنتەرێکی توێژینەوەی کوردییە لە ئامەد، لە ئەیلوولی ساڵی 2019دا ڕاپرسییەکی لە هەندێک ناوچەی باکووری کوردستان لەبارەی بەکارهێنانی زمانی کوردی کرد. لە ڕاپرسییەکەدا بۆچوونی 600 کورد وەرگیرابوو و تەنیا 18%یان ڕایانگەیاندبوو دەتوانن بە کوردی قسە بکەن، بخوێننەوە و بنووسن. هەر بە گوێرەی ڕاپرسییەکە، تەنیا 44%یان ئاماژەیان بەوەکردبوو دەتوانن بە زمانی دایکی خۆیان قسە بکەن.
لە تورکیا و باکووری کوردستان تادێت ڕێژەی قسەنەکردن بە زمانی کوردی هەڵدەکشێت و ئێستا 60%ی کوردی باکوور بە زمانی دایکیان قسە ناکەن. هەرچەندە لە باکووری کوردستان چەند کۆمەڵەیەکی تایبەت بە فێربوونی زمانی کوردی کراونەتەوە، بەڵام هێشتا نەبوونەتە فریادرەسی ڕزگارکردنی زمانی کوردی لە لەناوچوون.
لە سیستەمی پەروەردەی تورکیادا، تورکی تاکە زمانی فەرمیخوێندنە. هەرچەندە لە ساڵی 2012ەوە زمانی کوردی وەک وانەی بژاردە لە قوتابخانەکاندا دەخوێنرێت، بەڵام بەهۆکاری جیاواز پڕۆسەکە بە فەرمیش نەبێ، بە کردەیی ڕاگیراوە.
یەکێک لەو هۆکارانە دانەمەزراندنی مامۆستای زمانی کوردییە بەگوێرەی پێویست. بەهۆی نەبوونی مامۆستا قوتابییان لە شوێنی زمانی کوردی وانەیەکی دیکەی هەڵدەبژێرن. لە سەرەتاکاندا لە ساڵی 2012 لەبەر نەبوونی مامۆستا کە بەکالۆریۆسی لە زمانی کوردیدا هەبێت، مامۆستای کوردی بە گرێبەست وەردەگیرا. بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2014 دەست بە دامەزراندنی مامۆستای دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی کرا.
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی پەروەردەی تورکیا تەنیا یەکجار داتاکانی خواستی لەسەر وانەی زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە. بەگوێرەی ئەو داتایانە لە ساڵی خوێندنی 2015-2016دا لە تورکیا و باکووری کوردستان 77 هەزار و 931 قوتابی وانەی زمانی کوردیان هەڵبژاردووە، لەوانە 71 هەزار و 616 قوتابی وانەی شێوەزاری کرمانجی و 6 هەزار و 315 قوتابیش وانەی شێوەزاری زازاکییان هەڵبژاردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا تەنیا 59 مامۆستای کوردی لە تورکیا دامەزراون کە 48ی کرمانجی و 11ی زازاکین.
بەشێکی زۆری ئەو مامۆستایانە بە بیانووی نەبوونی خواست، وانەی زمانی کوردی ناڵێنەوە و بۆ ساڵی 2020-2021 یش وەزارەتی پەروەردەی تورکیا هیچ مامۆستایەکی زمانی کوردی دانەمەزراندووە.
لە باکووری کوردستان لە ساڵی 2011 دا بەشی خوێندنی زمان و کولتووری کوردی لە زانکۆی ئارتوکڵوی مێردین کرایەوە، دواتر هەمان بەش لە زانکۆکانی ئامەد، چەولیگ، مووش و وان کرانەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 943 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 21-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 11
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-02-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 21-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 21-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 943 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.144 KB 21-02-2023 زریان عەلیز.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.375 چرکە!