Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,040
Resim 106,411
Kitap PDF 19,244
İlgili Dosyalar 96,889
Video 1,377
Biyografi
AHMET KARDAM
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt ente...
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanmas...
Kısa tanım
1914 Tarihli Bitlis İsyanın...
پەرلەمانتارێکی بەریتانیا: کێشانی هێڵی سایکس - پیکۆ بەو شێوەیەی نەخشەی بۆ کێشرا، هەڵەبوو
Kurdipedia'ya katkıda bulunanlar, Kürdistan'ın tüm parçalarından gelen dil daşları için önemli bilgileri arşivliyor.
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ لۆید رەسڵ مۆیل، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ لۆید رەسڵ مۆیل، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا
شەهیان تەحسین
پەڕڵەمانتارێکی بەڕیتانیا باس لە ڕێککەوتنی سایکس - پیکۆ دەکات و دەڵێت: بەوشێوەیەی کە نەخشەی بۆ کێشرا هەڵەبوو.

لۆید ڕەسڵ مۆیل، ئەندامی پەڕڵەمانی بەڕیتانیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕایگەیاند، دەبێت ڕێگە بکرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە سووریا.

سەبارەت بە ڕۆژاوای کوردستان دەڵێت: حەزێک هەیە بۆ دانانی دەستوورێکی نوێ بۆ ڕۆژاوای کوردستان هەروەها حەزێک هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەڵێت: ئەگەر هەڵبژاردن کرا هەوڵدەدەن تیمی چاودێریی هەڵبژاردنەکان بنێرن بۆ ڕۆژاوای کوردستان.

بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێشیش دەڵێت کە کورد لە ڕۆژاوای کوردستان باشە دەستیان درێژ بکەن بۆ دیمەشق بە مەبەستی چارەسەرێکی سیاسی کە توانای هەبێت ئۆتۆنۆمی ئەوان لە سووریایەکی گەورەدا بپارێزێ.

لۆید ڕەسڵ مۆیل، ئەندامی پەڕڵەمانی بەڕیتانیا ڕۆژی 13ی شوباتی 2023 سەردانی تۆڕی میدیایی ڕووداوی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی شەهیان تەحسینی دایەوە.

سەبارەت بە یادی 100 ساڵەی پەیماننامەی لۆزان وتی، پێم وایە کێشانی هێڵی سایکس - پیکۆ بەو شێوەیەی کە نەخشەی بۆ کێشرا هەڵەبوو. لە هەمانکاتدا وتی، ناکرێت مێژووی 100 ساڵ هەڵبوەشێننەوە، بەڵام ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە خەڵکی کورد دیموکراسی، ئازادی و مافی چارەی خۆنووسینیان هەبێت.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ لۆید ڕەسڵ مۆیل، ئەندامی پەڕڵەمانی بەڕیتانیا

ڕووداو: بەڕێز لۆید بەخێربێن. زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە. بەخێرهاتن بۆ ڕووداو.

لۆید ڕەسڵ مۆیل: سوپاس، زۆر سوپاس بۆ میوانداریتان.

ڕووداو: ئێوە بەم دواییانە لە ڕۆژاوای کوردستان گەڕانەوە. منیش دەمەوێت ئامانجی سەردانەکەتان بزانم. بزانم بۆچی چووبوون، چووبوونە کوێ و سەردانی کێتان کرد؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: بەڵێ، ئەمە سێیەم جارە سەردانی دەکەم. هەموو جارێکیش شاندی پەڕڵەمانتارانی بەڕیتانیامان هێناوە بۆ ئەوەی سەردانی دەسەڵاتەکان بکەن، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات و هەروەها هێزەکان، مەبەستم HSD یە. هەروەها ئێمە هەوڵدەدەین و دیدار لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکدەخەین، دەزانی لەگەڵ سەندیکاکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کە ئێستا لە ناوچەکەدا کار دەکەن. هەڵبەت بەپێی دۆخەکە، ژمارەی کەسەکان [کە دەیانبینین] کەم و زیاد دەکات. دوایین جار، توانیم سەردانی هەندێک لەو کەمپانە بکەم کە لەوێ ئەو خەڵکانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە تێیدا کۆکراونەتەوە. ئەم جارەش، توانیمان سەردانی ژمارەیەک کەمپ بکەین کە کەسانی ئاوارەی نێوخۆیی تێیاندا دەمێننەوە، بۆیە ئەوە بۆ سەیرکردنی پرسە مرۆییەکانە.

ئێمە هیوادارین لە گەڕانەوەمان دا بۆ لەندەن بتوانین لەگەڵ لەندەن قسە بکەین، واتە حکومەتی بەڕیتانیا لەبارەی پشتیوانی فراوانتر کە ئێمە بتوانین لەڕووی مرۆییەوە ئەنجامی بدەین، بەڵام هەروەها لەڕووی سیاسییەوە، چونکە پێم وایە هەموومان نیگەرانین ئێستا ئەوە 12 ساڵە لە سووریا شەڕی نێوخۆیە. دەبێت دڵنیاببین کە دیموکراسی، پێکهاتە سەرەتاییەکانی دیموکراسی کە لە ڕۆژاوا چەکەرەیان کردووە لەلایەن سووریا، تورکیا یاخود هێزەکانی دیکەوە لەنێونەبرێن.

ڕووداو: تۆ باسی ئەو کارەساتە نوێیە یان ئەو ڕەوشەت کرد کە ئێستا لە ڕۆژاوای کوردستان هەیە. کارەساتێکی مەزن ڕوویداوە و خەڵکێکی زۆر بوونەتە قوربانی. گلەییەکی گەورە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت، دەڵێن، هاوکاری ناگەیێننە ئێمە. ئێوە لە نزیکەوە بینیتان و بەرپرسەکانی ڕۆژاواشتان بینین، چ ڕێگرییەک هەیە، چ ئاستەنگییەک هەیە کە هاوکاری ناگەیێندرێنە ڕۆژاوا و سووریا؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: باشە، زۆربەی ئەو خەڵکانەی لە هەرێمی ڕۆژاوا دەژیین زۆر بەخراپی زیانمەندنەبوون، هەروەها هەرێمەکە خۆیشیان هاوکارییان کۆکردوونەتەوە، بەڵام ئەگەر بچینە سەر ئەو ناوچانەی کە زیاتر و تووندتر کاریگەر بوون، کە نیوەی لەژێر ڕکێفی حکومەتی سووریایە، نیوەکەی دیکەشی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانن کە زۆریان لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن.
کێشەکە ئەوەیە دوو کاروان لە هەرێمی ڕۆژاواوە دەستیان بە جوڵەکردووە، هەروەک دڵنیام زۆر یارمەتیی و هاوکاریی سەربەخۆی دیکە بە ڕێگەوەن و، ئەو هاوکارییانە لە چەند خاڵێکی پشکنینی جیاواز گیریان خواردووە. یەک لەو هاوکارییانە لە خاڵێکی ژێر دەسەڵاتی تورکیا گیریخواردووە، تورکیا حەزدەکات هەموو هاوکارییەکان سەرەتا بڕۆنە تورکیا و، دواتر بەڵێنی ئەوە دەدەن بۆ خۆیان دابەشی بکەن. ئاشکرایە ئەمە بۆ دەسەڵاتدارانی ڕۆژاوا دۆخێکی پەسندکراو نییە، چونکە ترس و مەترسی هەیە کە هاوکارییەکە ئاڕاستەی بگۆڕدرێت بۆ شوێنی دیکە و، ئەوان [رۆژئاوا] دەیانەوێت ئەو هاوکارییانە بە دیاریکراوی بۆ ئەو خەڵکانەبێت کە لە ناوچە زیانمەندبووەکان دەژیین. هەروەها نیگەرانییەکی ڕاستەقینەیان هەیە کە ڕەنگە دەسەڵاتەکانی تورکیا دڵنیانەبنەوە کە هاوکاری بە بەشی پێویست دەگاتە گوندە کوردییەکان، یاخود دەگاتە سوورییەکان و گرووپی ئیتنیکی کەمینەی دیکە. بۆیە ئەوان دەخوازن ئەو هاوکارییانە بگەنە ئەو شوێنانە.

ئەو کاروانەی بۆ سووریا دەچوو، ئەو شوێنەی لەژێر دەسەڵاتی دیمەشقە، ئێمە گوێمان لێبووە کەمێک زیاتر قوورس بووە، ئەمەش لەبەرئەوەی دیمەشق داوای کردووە ڕێژەیەکی سەدی لە هاوکارییەکە بۆ خۆیان هەڵبگرن. بۆیە گفتوگۆیەک لە ئارادایە لەبارەی ئاخۆ تێدەپەڕێت، ئەوەی بەر لەوەی بگاتە خاڵی کۆتایی چەندی لێ هەڵدەگیرێت.

ئێستا، کاتێک ئێمە قسەمان لەگەڵ دەسەڵاتدارەکان لە ڕۆژاوا کرد، لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێیان وابوو دانووستاندنەکان بەردەوامن و وا هەستم کرد گەشبین بن کە هاوکارییەکە لە کۆتاییدا دەگاتە شوێنی مەبەست، بەڵام ئەم دواکەوتنانە واتە دواکەوتن لە [پاراستنی] ژیان و، پێموابێت نیگەران بوون کە لایەنەکان هەوڵی خۆیان نەداوە بۆ ئەوەی هاوکارییەکان تێپەڕن.

ڕووداو: باشە، ئەوە نزیکەی 10 ڕۆژ بەسەر کارەساتەکەدا تێدەپەڕێت، ژیانی خەڵکیش هەر لە مەترسیدایە، دەمەوێت بزانم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی... بۆ نموونە لەلایەکەوە تورکیا ناهێڵێت، لەلایەکی دیکەوە حکومەتی سووریا ناهێڵێت، لەلایەکی دیکەشەوە میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان ناهێڵن ئەو هاوکارییانە بگەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بۆ نموونە بەڕیتانیا، لەو لایەنەوە دەبێت چی بکات؟ چونکە پێشتر ڕۆژاوا لەجیاتی بابلهەوا داوای کردنەوەی دەروازەیەکی دیکەی سنووریی کرد بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بگەنە ئەو ناوچانەی بوومەلەرزە زیانی پێگەیاندوون؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: ئێمە ناوی خۆمان لەو بانگەوازە نووسیوە، دەشزانم کە حکومەتی بەڕیتانیا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارە پەیوەندیدارەکان، لە سووریا و تورکیا و هەروەها لە ئێراق، بۆ ئەوەی هانیانبدات بۆ کردنەوەی دەروازەی زیاتر بۆ ئەوەی هاوکاری بە ئاسانتر بگوازرێنەوە؛ بەڵام بە تەنیا دەروازەی سنووری دەرەکی نا، کێشەکە ئەوەیە خاڵی پشکنینی ناوخۆیی و دەروازەمان هەن. ئەو بانگەوازە لەلایەن حکومەتەوە سەرچاوەی گرتووە و لەنێو پەڕڵەمانیش لە هەفتەی ڕابردوودا چەند جارێک باس کرا، ئەویش ئەو کاتەی ڕاگەیێندراوێکی لەناکاومان لە سەرۆکوەزیرانی بەڕیتانیاوە هەبوو لەبارەی ئەم پرسەوە. ئەمە شتێکە پارتەکەم، پارتی ئۆپۆزیسیۆن، چەند ڕاگەیێندراوێکی دیاریکراوم لەم بارەیەوە لە کۆتایی هەفتە بڵاوکردووەتەوە. ئێمە باوەڕمان وایە دەبێت لەوە زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی داوا بکرێت ئەو دەروازانە بکرێنەوە، خۆ ئەگەر نەشکرێنەوە، ئێمە پێشنیاز دەکەین ئەو گفتوگۆیە ببرێتە ئەنجوومەنی ئاساییش. لە دوایین بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاساییش، بە دڵنیاییەوە بەو جۆرە نەبوو. بۆ هاوکاریی مرۆیی بەشێوەیەکی گشتی بۆ سووریا، ژمارەیەک دەروازە لەو لیستە دەرهێندران، چونکە پێیانوابوو دەبێت تیشکی هاوکارییەکان لەسەر ژمارەیەکی کەم لە دەروازەکان بێت. بوومەلەرزەکە هەموو ئەو شتانەی گۆڕی، بۆیە ئەگەر خۆویستانە ئەو دەروازانە نەکرێنەوە، ئەوکات دەبێت بڕۆینە ئەنجوومەنی ئاساییش و بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاساییش لەوبارەوە وەربگرین کە ڕێگە بە کردنەوەیان بدات. من حەزدەکەم خۆمان لەمە بەدوور بگرین، چونکە ئەوە کاتی پێویستە. گرنگترین شت گوشاری دیپلۆماسییە بۆ ئەوەی ئەو دەروازانە، نەک بە تەنیا دەروازە دەرەکییەکان، بەڵکوو دەروازە ناوخۆییەکانیش بکرێنەوە و ئازادبن، ئەویش بەپێی یاسای نێودەوڵەتی کە دەڵێت: دەبێت هاوکاریی مرۆیی لەکاتی کارەساتەکاندا بەشێوەی ئازاد تێپەڕن.

ڕووداو: ئەو کارەساتە نەک ئەوەی هاوکاریی زیاتری نەهێنا، بەڵکوو ئەو هاوکارییە مرۆییانەیشی هەبوون بۆ ماوەیەک دەرگەیان بە ڕوودا داخرا. دەمەوێت بزانم، لەجیاتی ئەو هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییانەی ئێوە بۆ کردنەوەی ئەو ڕێیانە، ئێوە وەک پەڕڵەمانتار و ئۆپۆزیسیۆن هیچ داوایەکتان هەیە کە بەڕیتانیا هاوکاریی زیاتر بۆ سووریا و تورکیایش بنێرێت، بەتایبەتی سووریا؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: چەند گفتوگۆیەکی ڕژد هەن و، وتیشم کە ئێمە هەفتەی ڕابردوو لەوبارەوە ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەمان هەبوو لە پەڕڵەماندا، بە جۆرێک ئێمە داوای هاوکاریی بەپەلەی زیاترمان کرد. ئێستا حکومەت دەڵێت: هەوڵەکانیان زیاتر دەکەن. من سەر بە پارتی ئۆپۆزیسیۆنم، بۆیە بەدڵنیاییەوە، دەبێت ئاماژە بەوە بدەم کە حکومەتی بەڕیتانیا بەداخەوە دوو ساڵ لەمەوبەر پابەندییەکانی سەبارەت بە هاوکاریی مرۆیی بەشێوەیەکی گشتی کەمکردووەتەوە، لەکاتی قەیرانی کۆڤید ئەوەی کرد و، چیدی زیادی نەکردووەتەوە، بەپێچەوانەی حکومەتەکانی دیکەوە کە زیادیان کرد. بۆیە ئێمە حەز دەکەین، من حەز دەکەم حکومەتەکەم قەبارەی هاوکارییەکان زیاتر بکات و هەروەها دیاریکراوتر ئاماژە بدات کە بڕێکی سەدی دیاریکراو بۆ کاتی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە خەرج بکرێت، بەڵام ئێستا ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەم مەبەستە جیانەکراوەتەوە.
ئێستا گفتوگۆیەک هەیە کە ئێمە لە پەڕڵەمانی بەڕیتانیا درێژەی پێدەدەین، ئەمانە گفتوگۆی دوور مەودان و پێموابێت هەموولایەک حەز دەکەن بۆ ماوەیەکی درێژ بگەینە ئەو ئامانجە. ئەوەش فریای تورکیا یان سووریا ناکەوێت بۆ دۆخی ماوە کوورت، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبێت تیشکی بخەینە سەر ئەوەیە دڵنیابینەوە لەوەی ئایا پێویستییەک هەیە بیگەیێنینە ئەوێ. شتێک کە ئێمە دەبێت بیکەین و ئێستا لە بەڕیتانیا ڕوودەدات، ئێستا بانگەواز بۆ خەڵک کراوە تاوەکو پارە ببەخشن و حکومتیش لای خۆیەوە بە قەبارەی هەمان بڕی بەخشراو لەلایەن خەڵکەوە دەبەخشێت، لە ڕێگەی چەند میکانیزمێکەوە، بۆ ئەوەی بڕێک ببەخشێت کە هاوتابێت لەگەڵ قەبارەی بانگەوازی بووژانەوەی کاتی کارەسات. ئێمە لە بەڕیتانیا ئەمە دەکەین. بۆیە مەرج نییە پارە کێشە بێت، ئێستا کێشەکە ڕێگەپێدانە. هەر ئەوەی بتوانین ڕێگەپێدان وەربگرین بۆچوونە ناوەوە، ئەوکات دەتوانین هێندەی دڵ بخوازێت پارە کۆبکرێتەوە.

ڕووداو: باشە، تۆ باسی حکومەت و سەردانی خۆت کرد بۆ ناو کەمپی ئاوارەکان، سەردانی بەر لەمەی ئێستایشت بۆ ناو کەمپەکانی ڕۆژاوای کوردستان، دەمەوێت باسی ئەو هاووڵاتییە بەریتانییانە بکەم کە لەلای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرن و لە زیندانی ئەواندان کە هەندێکیان لەناو داعشدا بوون و دەبێت تاوانی گەورەیان کردبێت، بەڵام حکومەتی بەڕیتانیا دەستی خۆی لێ شۆردوون و ئەوانی لەوێ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر واز لێهێناون کە بەڕاستی ئەوانیش دەسەڵاتی دارایی نییە و کەلوپەلیان کەمە. بۆچوونی تۆ لەسەر ئەو پرسە چییە کە بۆ نموونە ئەو هاووڵاتییە بەڕیتانیانە تاوەکو ئێستا لەنێو کەمپی هۆل یان زیندانەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا ماونەتەوە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: ئەم بابەتە چەند بوارێک لەخۆ دەگرێت، ئەگەر ئەوانە چەکداری پێشووی داعش بوون، بە باوەڕی من دەبێت لە ناوچەکە دادگایی بکرێن، دەڵێم دەبێت لە ناوچەکە دادگایی بکرێن، چونکە تاوانەکان لە ناوچەکە کراون و، بەڵگەکانیش هەر لە ناوچەکەدان. لەگەڵ ئەوەدا، پێم وایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە بەڕیتانیاوە دەبێت تێچووی پڕۆسەی ئەو دادگەیە لەئەستۆبگرن.

ئێمە پێشتر نموونەی هاوشێوەمان بینیوە، جا لە سیرالیۆن بێت یاخود ڕواندا، لەو شوێنانەی دادگەی نێودەوڵەتی پێکهێنراون، بەدڵنیاییشەوە لە لایبریاش بە هەمان شێوە. ژمارەیەک لەو دادگەیانە یاسای نێودەوڵەتی و ناوخۆییان تێکهەڵکێش کردووە و، هەرکات ئەو تێهەڵکێشە کراوە، بەهێزتری کردووە. ئەگەر دەرکەوت ئەو کەسە بەریتانییانە تاوانبارن، کە پێم وایە ئەگەری هەیە وابن، هەر یەک لەوانە، ئەوکاتە ئەوە بەرپرسیارێتی حکومەتی بەڕیتانیایە دڵنیابێتەوە کە بەند دەکرێن، یاخود تێچووی ڕاگرتنەکەیان بدات. شتێکی ڕاست نییە ئەو قوورساییە بخرێتە سەر ملی دەسەڵاتدارانی ڕۆژاوا. بەڵام پێم وایە، کاتێکیش لەوێ لەگەڵ دەسەڵاتدارەکان قسەم کرد، تێگەیشتنی من ئەوەبوو وەک بڵێی پێشنیازی ئەوە بکەن کە ئەوان دەیانەوێت دادگایی ئەو خەڵکە لە ناوخۆ بکرێت و لە ناوخۆ دادگەری بەرپابێت، چونکە تاوانەکان لەوێ کراون.

ئێستا، ئەگەر خێزانێکی ئەو کەسانەت هەبێت کە سەر بە داعش بوون، ئەوکاتە پرسیارەکە قوورستر دەبێت. چونکە بەدڵنیاییەوە، ئەگەر هیچ بەڵگەیەکیان نەبێت کە ئەوان بەشدارنەبوون لە کوشتنێکی ڕاستەوخۆ، یاخود بەشێک نەبوون لە ڕژێمی دڕندەی داعش، ئەوکات دۆخێک دێتە ئاراوە کە یان دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان و پاشان دادگایی دەکرێن، یاخود دەبێت ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پارەی دادگاییکردنیان لە ناوچەکە بدەیت.

بۆچوونی من ئەوەیە، ئێمە پێشوەختە دەزانین لە بەڕیتانیا تاوان بووە پەیوەندیت بە داعشەوە هەبێت، هەر دەبێت بەوشێوەیەش بێت. بۆیە ئەگەر کەسانێک هەن پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت و دەسەڵاتەکان پێیانوایە پێویست ناکات لە ناوچەکە دادگایی بکرێن، ئەوکات پێم وایە دەبێت بهێندرێنەوە بەڕیتانیا و دواتر دادگایی بکرێن. باوەڕم وایە کارێکی ڕاستبێ ئەو خەڵکە بنێردرێن بۆ وڵاتێکی سێیەم، وڵاتێک کە ڕەنگە هیچ کات ئەو کەسانە پەیوەست نەبووبن پێوەی. یان دەبێت لە ناوچەکە دادگایی بکرێن، یاخود دەبێت بگەڕێندرێنەوە بەڕیتانیا و دادگایی بکرێن.
شتێکی زۆر ئاسانە وڵاتان دەستی خۆیان لە کێشەکە بشۆن، بۆیە من و هاوکارەکانمان هەوڵمانداوە پاڵنەربین بۆ حکومەتی بەڕیتانیا تاوەکو پێیان بڵێن دەبێت یەک لەم دوو شتانە بکەن. دەبێت سیستەمێکی گونجاوی دادگە پارەداربکەن، لێرە لە ناوچەکە - لە سووریا - یاخود دەبێت بگەڕێندرێنەوە و دواتر بەردەوام بین. ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەمە پرسێکی ئاڵۆز و قوورسە.

بەڕیتانیا خراپترین تاوانبار نییە، ڕەنگە بەهەموویەوە چەند سەد کەسێکمان لە کەمپەکاندا هەبێت، بەڵام تێکڕا نزیکەی زیاتر لە 20 هەزار کەس هەن کە یان داعشن یاخود پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە، چ لە کەمپ بن یاخود لە زیندان بن. ڕەنگە بەشێکی زۆر، زۆرترینیان، بە تێگەیشتنی من، خەڵکی یەکێتیی سۆڤیەتی جارانن. دەزانی زمانی زۆربەیان ڕووسییە. لەوێ کێشەیەکی گەورەترمان هەیە، ئەوان قبووڵ ناکەن ئەو خەڵکە بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان، بۆیە دەبێت لە ناوچەکە دادگایی بکرێن و ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە. بۆیە ئەرکی دادگەی نێودەوڵەتییە تێچووەکەی دابین بکات.
ڕووداو: وێڕای پرسە ئەمنییەکان، داعش و ڕەوشی ئاوارەکان کە ئێوە باستان کردن، دەمەوێت بزانم ئێوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، حیزبەکانی ڕۆژاوای کوردستان بەدەر لە پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، ئێوە دانیشتنتان هەبووە؟ وەک بەڕیتانیا بۆ ئێوە چەندە گرنگە کە هەردوو لایەنی ڕۆژاوا کە ناکۆکییان لەگەڵ یەکدا هەیە لێک نزیک ببنەوە؟ ڕۆڵی ئێوە چییە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: ئێمە مەبەستمانە پارتەکان پێکەوە کار بکەن، ‌هەڵبەت بەدڵنیاییەوە تۆ ئیدارەیەکی دیفاکتۆت هەیە کە ئێستا لەلایەن پەیەدەوە سەرکردایەتی دەکرێت، بۆیە دەبێت لەوبارەیەوە ڕاستگۆ بین کە ئەوان ئاڕاستەی زۆربەی چالاکییەکان لە سێ کانتۆنە سەرەکییەکە دەکەن لە ڕۆژاوا. ئێمە لەگەڵ سەرکردایەتییان کۆبووینەوە، ئێمە بە تایبەت باسی هەڵبژاردنمان کرد، هەروەها باسی ئەوەمان کرد خەڵک ئازادبن لە دەربڕینیان لەبارەی ئەوەی حەز دەکەن پشتیوانی لە کێ بکەن، چونکە لە 2017-وە هەڵبژاردن نەکراوە، هەرچەندە ئەوە ماوەیە هێشتا لە ماوەی پێنج ساڵەی یاسایی خۆی لاینەداوە، بەڵام تاوەکو لەو کاتە دوور بکەوینەوە، زەحمەتتر دەبێت بزانین کێ پشتیوانی لە کێ دەکات. بۆیە حەزێک هەیە بۆ دانانی دەستوورێکی نوێ، دەستوورێک کە هەموو لایەک لە خۆبگرێت و، ئێمە باسی پشتییوانی ئەوەمان کرد. هەروەها حەزێک هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. کێشەکە ئەوەیە، ئەگەر بەردەوام پەلکێشانی تورکیا هەبێت، ئەو کاتە ئاخۆ چەندە دەگونجێت هەڵبژاردنێکی گشتگیرمان هەبێت، ئەمەش شتێکە پێویستی بە پشتیوانییە.

ئێمە باسمان لەوە کرد، ئەگەر هەڵبژاردن کرا، چۆن ئێمە هەوڵدەدەین و تیمی چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەنێرین بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن، هەروەک چۆن هەمان شت دەکەین بۆ هەڵبژاردنەکانی دیکە لە جیهان و، پەڕڵەمانتار دەنێرین بۆ چاودێری تاوەکو بزانین هەڵبژاردنەکان ئازاد و بێگەرد بوون. بەڵام بۆ ئێستا، پڕۆسەیەک هەیە کە دەبێت بکرێت. لە ستۆکهۆڵم گفتۆگۆی دیکە هەن کە لەلایەن ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتەوە سەرپەرشتی دەکرێن. ئەوەی دەبێت بیکەن، بە بۆچوونی ئێمە، ئەوەیە لێکنزیک ببنەوە لەگەڵ گرووپەکانی دیکە، هەروەها گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە سووریا، هەروەها لەڕووی بنەماشەوە، دەستیان درێژ بکەن بۆ دیمەشق بە مەبەستی چارەسەرێکی سیاسی کە توانای هەبێت ئۆتۆنۆمی ئەوان لە سووریایەکی گەورەدا بپارێزێت.

ڕووداو: باشە. با لە ڕۆژاواوە بێینەوە بۆ هەرێمی کوردستان. کێشەکانی هەرێمی کوردستانیش هەر هەمان کێشەن، بەڵام بەشێوازێکی جیاواز. دەزانن کە لێرە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوو حیزبی سەرەکین و ناکۆکیان هەیە. بۆ نموونە ناکۆکی ئەو دوو حیزبە بووەتە هۆکاری زۆر شتی وەک ئەوەی هەڵبژاردن نەکراوە، بودجە بۆ پەڕڵەمان نانێردرێت و، ڕەوشی خەڵک خراپە. جا من دەمەوێت بزانم کە ئێوەی بەڕیتانیا لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکانتانەوە پەیامی ڕوون و ئاشکراتان بۆ ئەو دوو حیزبە چییە؟ بۆ ئێوە چی گرنگە؟ ڕۆڵی بەڕیتانیا چییە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: سەیرکە، ئەوە هیچ یارمەتیدەر نابێت ئەگەر پارتەکان لە چەند ناوچەیەک دەستیان بە سەر ئۆرگانەکانی دەوڵەتدا گرتبێت، بە جۆرێک کە ئەوانی دیکەی لێ بێبەش کرابن. من دەزانم بەڕیتانیا و ئێمەش بۆ خۆمان ویستێکمان هەیە بۆ پێشمەرگەیەکی یەکگرتوو کە بتوانێت یەکبخرێتەوە، هێزەکانی ئاساییش یەکبخرێنەوە و لەیەک جیا نەبن، بەڵام هێشتا زۆری ماوە تاوەکو ئەوە بێتەدی. ڕاستییەکەی نەخوازراوە لەکاتێکدا کوردستان ئاوا دابەشبووە، بەغدا دەتوانێت بەردەوام حوکمی خۆی بکات. ئێمە پێویستیمان بە کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتووە لێرە لە باکووری ئێراق، بۆ ئەوەی بتوانین گفتوگۆیەکی شیاو هەبێت لەگەڵ بەغدا. بەڵام لەکاتێکدا کوردستان دابەشبووبێت، ئەوە کارەکە زەحمەتتر دەکات بۆ هەبوونی ئەو گفتوگۆیانە، هەروەها بۆ ئەمنییەت و بەردەوامبوونی هەرێمەکە.

ئەوەی تەواو هیوادارین ئەوەیە کە حکومەتی ئێستا، هەرچەندە ئێستا یەک حیزب زاڵە بەسەریدا، بە دۆخێک گەیشتووە بە جۆرێک ئەگەر سەیری ئەندامانی کابینەکە بکەیت، ئەوان خەڵکی بەشەکانی دیکەی هەرێمیش لەخۆ دەگرن، ئەوان خەڵکانێکیان هەیە کە تەنیا پاشخانی حیزبییان نییە، بەڵکوو پاشخانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و مافەکانی مرۆڤیان هەیە. ئێمەش کۆبوونەوەمان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی کابینەی حکومەت کردووە کە هەڵگری ئەو پاشخانانەن. ئەمەش کەمێک مایەی دڵنیاییە کە حکومەتێکت هەیە خاوەنی توانای جیاوازە و، دەبێت گشتگیربێت. ئەگەر ئەمە بەردەوامبێت، ئەوە پڕۆسەیەکی ئەرێنییە و دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ شتی دیکە. ئەوە کۆتایی نییە، بەڵام بە ڕوون و ئاشکرا دیارە کە ئاڕاستەی نیگەرانکەر هەن سەبارەت بە ناکۆکیی نێوان دوو پارتەکە.

ڕووداو: ئەو ناکۆکیانە وایانکردووە کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نەکرێت. سەدان ساڵە بەڕیتانیا وڵاتێکی دیموکراسییە و پەڕڵەمانی خۆی هەیە و داوودەزگای خۆی هەیە. هەندێک جار هەست دەکەم دەبێت بەرپرسەکانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان بیریان بخرێتەوە کە سازنەکردنی هەڵبژاردن و نەناردنی بودجە بۆ پەڕڵەمان چەند کاریگەریی لەسەر ئەو پڕۆسە دیموکراسییە دەبێت کە لە هەرێمی کوردستان هەیە. بە بۆچوونی تۆ زیانی ئەوە چییە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: بەڵێ، حکومەتی بەڕیتانیا هەمیشە لەگەڵ ئەوەبووە حکومەتی هەرێمی کوردستان تیشک بخاتە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنە نێوخۆییە دیموکراسییەکان لەکاتی خۆیان بکرێن و بەردەوام بن، لەجیاتی ئەوەی تیشک بخەنە سەر پرسی دیکە، گشتپرسی و شتی دیکە. یەک لەو شتانەی کە دەبێت هاوتەریبی هەڵبژاردن بێت بریتییە لە سەرژمێرییەکی درووست و بزانیت کێ لێرەیە، ئەوانەش بڕیاری سیاسیی قوورسن، بەڵام دەبێت بکرێن، چونکە هەرێمەکە دەبێت لەسەر بنەمای دانیشتووان بێت، بزانرێت ئێستا کێ لە کوێیە. ئێمە تێدەگەین ئەمانە پرسی هەستیارن، بەڵام تاوەکو زیاتر دوای بخەیت، زەحمەتتر دەبێت. بۆیە هەستم وایە ئەگەر ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، ئێمە دەبێت ئامانجمان بێت ئەمساڵ یان ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت. نابێت هەر بەردەوام دوای بخەین، دەبێت ڕێکەوتێکی بۆ دیاری بکەین و کار بکەین تاوەکو لەو ڕێکەوتە بکرێت. حکومەتی بەڕیتانیاش، لە ڕێگەی دامەزراوەکانمان، بۆ نموونە دامەزراوەی وێستمینیستەر، بەردەوامبێت لە پشتیوانیکردنی هەموو لایەنەکان، لە هەموو ئاڕاستەکان دا، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە درووستکردنی بڕیاری دیموکراسی دا.

ڕووداو: باش. نیشانەی دەرکەوتنی دیموکراسی لە جێیەک بریتییە لە پرسی ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی چالاکڤانان و ڕۆژنامەڤانان. ئێمە لە ساڵی 2022دا زۆر پێشێلکاریمان بەرانبەریان بینی. بەڕیتانیا خۆیشی لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکانییەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا قسەی کردووە. نیگەرانیی بەڕیتانیا لەو پرسەی مافی ئازادیی ڕادەربڕین و پێشێلکارییەکاندا لە چییە؟ نیگەرانیی ئێوە چییە؟ قسەتان چییە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: پێم وایە ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی ڕۆژنامەگەری دووانەیەکی پێکەوەن. ئەمە کێشەیەک نییە تایبەت بێت بە هەرێمی کوردستان. مەبەستم ئەوەیە، سەیرێکی دراوسێیەکان بکە، تورکیا زیاتر لە هەر وڵاتیکی دیکە لە جیهان ڕۆژنامەڤانی دەستگیرکردووە، زۆرجار بە شێوەیەک زێدەڕۆیی تێدا دەکات و دادوەرانە نییە. لە سووریا ڕژێمێکی بەعسی لە سووریا هەیە کە ڕۆژنامەڤان و خۆپێشاندەر بەبێ جیاوازی دەستگیر دەکات و ئەشکەنجەیان دەدات. لەلایەکی دیکەش ئێران هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی هەموو دەرفەتێکی ئازادیی ڕادەربڕین و خۆپێشاندەران خامۆش بکات، بەتایبەت ئەو حوکمە بێمانایانەی لە دژی ئەو کەسانە دەریدەکات کە بۆچوونی خۆیان خستووەتەڕوو، بۆیە دەبێت ئەو بابەتە لە چوارچێوەی خۆیدا سەیر بکەین. شتەکان سەر بە کێشەن، بەڵام مەرج نییە هێندەی هەندێک لە دراوسێیەکان خراپ بن.
بەڵام شتێک کە نابێ ڕێگە بە خۆمان بدەین ڕووبدات ئەوەیە کە ئاڕاستەکە بگۆڕێت، چونکە ئامانج لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبوو کە دەستپێکردن بێت بە دامەزراندنی جۆرێک لە دیموکراسی کە ڕێگە بە کوردەکان، هەروەها کەمینەکان بدات خۆبەڕێوەبردن و ئازادیی ڕادەربڕینیان هەبێت. بەڵام ئەگەر ئەوە لەبیر بکەین و ڕووبکەینە سیستمێک کە جۆرێکی دیکە لە بۆچوونی تاکڕەوی بسەپێنێت، ئەوکات لە کۆتاییدا ئێمە دەچینە نێو بازنەیەک لە تووندوتیژی و ناڕەزایی، چونکە ڕەنگە ئەگەر ڕێگە بەئازادیی ڕادەربڕین نەدەیت، ئەوکات خەڵک ناچار بکەیت بە شێوەی تووندوتیژتر و تووندتر بۆچوونی خۆیان دەربڕن. لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، ئازادیی ڕادەربڕین دەرچەی خۆخاڵیکردنەوەیە لە تووندوتیژی، بۆیە دەبێت ببینین ئازادی هانبدرێت. بەڵام ئێمە کێشەیەکی جیهانیمان هەیە، ئازادیی ڕادەربڕین لە ڕووێکەوە لەسەر ئینتەرنێت بێ قەید و بەندە، بەڵام لەڕووی دیکەوە، حکومەتەکان ئامرازی زیاتر بەکاردەهێنن بۆ کەمکردنەوەی ئازادیی خەڵک. بۆیە بەڵێ، ئێمە کێشەیەکمان هەیە و، بەڵێ لێرە چەند شتێک باس کراون، بەڵام دەبێت بیخەینە دووتوێی خۆی، لە چوارچێوەی وڵاتانی دراوسێ دا.

ڕووداو: باشە. تۆ باسی ئێرانت کرد. ئەوە شتێکی بە بیری من هێنایەوە، هێرشە بەردەوامەکانی درۆنەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە ئەو سەقامگیرییە لەنێو هەردوولادا کەم بوو، زیاتر نەیهێشتووە. لەبەرئەوە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران لە ماوەکانی ڕابردوودا، مەترسییەکی مەزن لەسەر هەرێمی کوردستان و ئێراق درووست دەکەن. ئێوەیش دەیان دیپلۆماتی بەریتانیتان لێرە هەیە. ئەوە وایکردووە کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرکۆنە بکرێت، بەڵام کردار نەبووە؛ ئەو بێدەنگییەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو هێرشانە چۆن دەبینن؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: ئێمە ئێستا پێویستیمان بە داواکارییەکی فەڕمیحکومەتی ئێراق هەیە، حەز بکەیت یاخود نا، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ئێراق، بۆیە ئەوە حکومەتی ئێراقە مافی ئەوەی هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا بکات. بەبۆچوونی من کە حکومەتی ئێراق و بەدڵنیاییەوە کە سەرۆکیش کوردە دەبێت سکاڵایەکی نووسراو بداتە نەتەوە یەکگرتووەکان و داوا لە ئەنجوومەنی ئاساییش بکات سەیری ئەو بابەتە بکات. دەبێت داوای سەپاندنی سزا بکات، ئەگەر دۆخەکە ئەوەی خواست، دەشتوانێت - بۆ مەبەستی کۆتایی - داوا لە هێزی نێودەوڵەتی بکات تاوەکو بەرگری لێبکات. من دەمەوێت خۆمان لەوە بەدوور بگرین، چونکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خۆی هەر ئێستا زیاد لە توانای خۆی سەرقاڵی شەڕی نەخوازراوی ئۆکراینایە، بەڵام ئەوە یەکەم جار نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت و پشتیوانی لە ئێراق بکات، بەڵام دەبێت ئێراق ئەو داوایە بکات. من ناتوانم، وڵاتەکەم ناتوانێت، ئەڵمانیا و فەرەنسا ناتوانن، ئەمریکاش ناتوانێت بە نوێنەرایەتی ئەوە بکات، چونکە ئێران درۆنی مەترسیدار بەکاردەهێنێت. ئێران ئەوە لە زۆر شوێن لە جیهاندا دەکات. بەڵام با ڕاستگۆ بین، ئێمە لە دۆخی سیاسیی ئێراق دەگەین، ئەمە وادەکات ئەوە زۆر زەحمەت بێت، بەهۆی ئەوەی لایەن و خەڵکی جیاواز پەیوەندیی جیاوازیان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام تاوەکو ئەو کاتەی ئەو داخوازییە لەلایەن ئەوانەوە نەیێت، تاوەکو ئەوکاتەی لە بەغداوە ئەو داوایە نەکرێت، ناتوانم ڕێگەیەک ببینم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری بکات.

ئێستا بە کردار، ئەگەر ببینین چەکی قەدەخەکراو بەکاردەهێنرێن، چەکی کیمیایی، ئەگەر تاوانی فراوانتر، تاوانی جەنگ ببینین، ئەوکات دەکرێت بنەمایەک هەبێت بۆ خەڵکانی دیکە تاوەکو بیگەیێننە کۆمیتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بەڵام لەم قۆناخەدا و بۆ ئێستا کە درۆن بەکاردەهێنرێن بۆ بە ئامانجکردن و کوشتنی سیاسی و سەربازی، بەداخەوە پێم وایە وادەخوازێت ئێراق خۆی سکاڵا بکات.

ڕووداو: تێگەیشتم، بەڵام درۆنەکانی ئێران خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج و منداڵ و ژنیش بوونەتە قوربانی، گوند چۆڵ کراون؛ ئامانجی ئەوان تەنیا لەسەر بنکە سەربازییەکان نییە. پرسەکە تەنیا ئەوە نییە کە سەربازی بێت، بەڵکوو خەڵکی سیڤیلیش دەکرێنە ئامانج؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: بەڵێ، ئەگەر ئەوە بەردەوامبێ و پەرەبسەنێت بۆ قۆناخێکی بەرفراوانتر، ئەوکات بنەمایەک هەیە کە کەسانی دیکە لای نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا بکەن. شتێکی دیکە بەدڵنیاییەوە ئەوەیە کە ئێراق ئەندامێکی تەواوی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی نییە، بۆیە لەبارەی تاوانی جەنگەوە، ئەگەر ئەو تاوانانە لێرە ئەنجامدرابن، ئەمە هەمان کێشەی چەکدارەکانی داعشە، ئەوە شکستی ئێراقە لە بە ئەندامبوونی تەواوەتی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی و، ئەمە ئیشەکە زەحمەتتر دەکات بۆ داگاییکردنی خەڵک لە دادگەیەکی نێودەوڵەتی کاتێک تاوانەکە لێرە ئەنجامدرابێت. بۆیە هاوڕام لەگەڵتدا کە ئێمە دەبێت کرداری زیاتر بکەین، بەڵام یاسای نێودەوڵەتی ئێستا بە جۆرێک داڕێژراوە کە دەوڵەت، نەک خەڵک، باڵادەستن. من حەزدەکەم پێچەوانە بووایە، بەڵام من ناتوانم ئەوە بگۆڕم، هیچ نەبێت ئەگەری نییە لە ژیانی مندا ڕووبدات.

ڕووداو: دەمەوێت لەبارەی پرسی بەغدا و هەرێمی کوردستانیشەوە بزانم. لەنێوان ئەوانیشدا ناکۆکی هەیە، هەرچەندە ئێستا لەنێوان حکومەتی هەردوولادا گفتوگۆ هەیە، بەڵام کاتێک سەیر دەکەیت دەبینیت کە دادگەی فیدراڵی پار بڕیارێکی دەرکرد و ئەمساڵ بڕیاری دەرکرد، بەتایبەت باسی پرسی وزە دەکەم. ئەوە وایکرد کە دوو-سێ کۆمپانیای نەوتی جیهانی لە کارەکانیان بکشێنەوە. ئەو بڕیارانەی دادگەی فیدراڵی وایانکردووە کە بەڕیتانیایش بیر لەوە بکاتەوە کە بازرگانیی وزە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ڕابگرێت یان کەم بکاتەوە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: ئەوە من نیم بڕیاربدەم ئاخۆ کۆمپانیا بەریتانییەکان هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن. هیوادارم بەردەوام بن. کاتێک چەند ساڵ لەمەوبەر سەردانی ئێرەم کرد، من سەردانی بەغدام کرد و لەگەڵ دەسەڵاتەکانی ئەوێ قسەم کرد. بۆیە پێویستییەک هەیە پێکەوەبن. ئەو پێکەوەبوونەش دەبێت لەسەر دوو ئاڕاستە بێت. یەکەم لەبارەی ئەو هێڵە شینەی کوردستانە و، ئەو گشتپرسییەی کە پێویستە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە بکرێت، دەبێت بەڕاستی ڕووبدات. ئاڕاستەی دووەم دەبێت کێشەی ئەم پارەی نەوتە چارەسەر بکەین. بە بۆچوونی من، شتێکی ژیرانە نییە چاوەڕێ بکەی هەموو پارەی نەوت بنێردرێت بۆ بەغدا و دواتر دەست بە نزا و پاڕانەوە بکەیت تاوەکو بەڵکوو پارەکە بنێرنەوە بۆ کوردستان. بەڵام دەبێت ژمێریاری و وردبینی گونجاو هەبێت، پێوەرەکانی وردبینی لە ڕاستیدا لێرە زۆر باشن و لە بەغداش زۆر خراپ. بۆیە بەدڵنیاییەوە، ئەگەر لەجێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوومایە، دەمگوت، نامەوێت بینێرم بۆ بەغدا بەوهیوایەی لە بەغداوە بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا بەغدا بۆ خۆی وردبینی ژمێریاری خۆی ناکات. کاتێک بەغدا ڕەچاوی پڕۆسەی وەکیەکی ناکات. بۆیە بەتەواوی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان تێدەگەم. بەڵام دۆخی یاسایی ئەوەیە کە داهاتی نەوت هەمووی بگەڕێتەوە بەغدا و دوایی جارێکی دیکە ئەوان بینێرنەوە، ئەوەش بابەتێکی دەستوورییە. بۆیە کارەکە زەحمەت دەکات. ئێمە دۆخێکی دیفاکتۆمان هەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵی پارە دەکات، دواتر دۆخێکی یاساییمان هەیە کە داوادەکات بەغدا کۆنترۆڵی بکات. من دڵنیام، لێرەدا سازشێک هەیە لەبارەی وردبینیی گونجاوەوە، ڕێگە بە هەموو لایەک بدرێت بزانن پارەکە لە کوێیە و متمانە درووست بکرێت، بەڵام بۆ ئێستا پێم وایە دەبێت بەغدا هەنگاوی یەکەم بهاوێژێت.

ڕووداو: باشە. کاتی ئێمە بەرەو تەواوبوون دەچێت. لە ڕاستیدا دوو پرسیارم ماوە. یەکێکیان پرسی کوردانی ئێزدییە. بۆ نموونە، ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان کاریگەریی زۆری لەسەر شنگال داناوە. شنگال خزمەتگوزاری و ئەمنییەتی نییە. بچیتە کەمپەکان دەبینیت کچێک کە پێنج ساڵ لە دەستی داعشدا بووە و ئەشکەنجە دراوە، دەبینیت چوار ساڵیشە لە کەمپە و هیچیان بۆ نەکراوە. جارێکی دیکە بووەتەوە قوربانی. دەمەوێت بزانم دیدگەی بەڕیتانیا بۆ ئەو کێشەیە چییە؟ بۆ نموونە ماوەیەک لەمەوبەر پەڕڵەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا کە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان جینۆسایدە. ئایا هەوڵێک هەیە کە پەڕڵەمانتارانی بەڕیتانیا، چ ئۆپۆزیسیۆن چ ئەوانەی دەسەڵات، شتێکی وابکەن، پلانێکی وایان هەبێت کە ئەوانیش بە جینۆسایدی بناسێنن؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: بۆچوونی من ئەوەیە جینۆساید بە دیاریکراوی واژەیەکی یاساییە و دەبێت بە پڕۆسەیەکی یاسایی گونجاودا تێپەڕێت. ئێستا پڕۆسەیەکی یاسایی گونجاو بەشێوەی ئاسایی لە ڕێگەی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتییەوە دەبێت کە ئێراق بەتەواوی نەبووەتە ئەندامی. بە بۆچوونی من ئەنجوومەنی ئاساییش لەبارەی ئەگەری جینۆسایدەوە دەتوانێت بیگەیێنێتە دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی و، دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە لێکۆڵینەوە لە تاوانکارییەکان بکرێت. ئەوەش بۆچوونی منە لەسەر ئەنجامدانی بە شێوازێکی درووست. بۆیە بۆچوونی من ئەوە نییە من دەبێت بە جینۆساید بیناسێنم، بەڵکوو باوەڕم وایە دەبێت حکومەتی بەڕیتانیا بڕواتە ئەنجوومەنی ئاساییش و، داوای لێکۆڵینەوەیەکی کراوە بکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و دواتر شوێن داگاییکردنی بکەون، ئەگەر سەلمێنرا. ئەوە بۆچوونی منە کە ئەگەری هەیە بسەلمێنرێت. بەڵام دادگەری دەبێت ڕێڕەوی خۆی وەربگرێت، ئەوەش شێوازە درووستەکەیە، بەڵام ئێستا دادگەری ڕێگری لێکراوە، چونکە ئێراق ئەندامی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی نییە و، لە ئەنجوومەنی ئاساییش داواکاری پێشکێش نەکراوە. لەسەر ئەو بابەتە، پێویست ناکات ئێمە چاوەڕێی ئێراق بین، هەر کام لە ئەندامەکان دەتوانێت داواکاری بداتە ئەنجوومەنی ئاساییش، بۆ ئەوەی ڕەوانەی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی بکرێت. ئەوەش ئەو شوێنەیە کە دەبێت بەڕیتانیا کارێک بکات. من دەزانم زۆر لە هاوکارەکانم، من قسەم لەگەڵ کردوون، دەخوازن داواکاری لەو شێوە ئەنجامبدرێن.

ڕووداو: دوایین پرسیارم ئەوەیە کە بەر لە 100 ساڵ کوردستان لەسەر زۆر نەخشەی جیهان هەبوو، بەڵام دوای ڕێککەوتنی سایکس-پیکۆ و پەیماننامەی لۆزان، واتە بەر لە نزیکەی 100 ساڵ کوردستان لەسەر نەخشە نەما ، مەبەستی من کوردستانی گەورەیە. ئەمساڵ 100 ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تێدەپەڕێت، ئەوجا ئێوە وەک بەڕیتانیا هەست دەکەن کە بەڕیتانیا بەرانبەر کوردستان بەرپرسیارێتییەکی لەسەر شانە؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: شانشینی یەکگرتوو زۆر بەرپرسیارێتی هەیە و مێژووەکەشی تەواو نییە. دەمەوێت ئەوە بڵێم بەڕیتانیا لە مێژوودا لە زۆر شت هەڵەی کردووە. بەڵام لە کۆتاییدا هەوڵدەدەین شتەکان ڕاست بکەینەوە... یەک لەو شتانەش کە پێویستە ڕاستی بکەینەوە...

ڕووداو: پارچەپارچە کردنی کوردستانیش یەکێک لەو هەڵانە بوو؟

لۆید ڕەسڵ مۆیل: پێم وایە کە کێشانی هێڵی سایکس-پیکۆ بەوشێوەیەی کە نەخشەی بۆ کێشرا هەڵەبوو. پێموابێت ئەوە ڕوونە. مەبەستم ئەوەیە، زۆربەی خەڵک لە بەڕیتانیا کاتێک باسی کورد دەکەیت، سەرەتا دەڵێت: ئۆ، ئەو خەڵکەن کە نیشتمانیان لێ زەوتکراوە و نادادییەک کراوە. بەدڵنیاییەوە، ناتوانین مێژوو سەر لە نوێ بنووسینەوە. ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە ئەوکاتە و کات هەڵبوەشێنینەوە. 100 ساڵیش کاتێکی زۆرە و، لە 45-ەوە سنوورەکان چەقبەستوون. ئەوەبوو کە لە دوای ڕێککەوتنی 45 ڕوویدا، لە جەنگی جیهانی دووەم و درووستکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە گوتمان با سنوورەکان لەوکاتەدا چەقبەستووبن و سنوورەکان ئیدی بە سێ ڕێگە دەکرێت دەستکاری بکرێن: لە ڕێگەی ناکۆکیی تووندوتیژەوە کە ئێمە دەمانەوێت خۆمان لەم ڕێگەیە بپارێزین، یان لە ڕێگەی جیابوونەوەی ئاشتییانە، ئەمەش ناکرێت چونکە ئێراق گشتپرسیی قبووڵ نەکرد؛ یان لە ڕێگەی پڕۆسەی دانووستاندنەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەرگیز ڕووینەداوە. واتە بەپێی ڕێککەوتننامەی مۆنتەڤیدەیۆ. بۆیە لە دۆخێکی قوورسداین. لەبەرئەوە پێم وا نییە هەرگیز مەبەست لەمە گەڕاندنەوەی کوردستان بێت بۆ سەر نەخشە بەوشێوەی کە هەبووە، بەڵام ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە خەڵکی کورد دیموکراسییان هەبێت، ئازادییان هەبێت و، مافی چارەی خۆنووسین. ئەوەی ئەوان ئێستا سەر بە کام دەوڵەتن، پێم وایە ناتوانین ئەوە بگۆڕین، بەڵام ئەوەی پێمان دەکرێت و، دەبێت کاریگەریی خۆمان هەبێت ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان لێرە، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، باشووری تورکیا بەدڵنیاییەوە و ڕۆژهەڵات لە ئێران، ئازادی بدەنە کورد و مافی خۆبەڕێوەبردنیان هەبێت و پێم وایە دەتوانین وردەوردە بەو ئاڕاستەیەدا بڕۆین.

ڕووداو: زۆر سوپاس بۆ تۆ بەڕێز لۆید ڕەسڵ، پەڕڵەمانتاری بەڕیتانیا. سوپاس بۆ ئەوکاتەی بە ئێمەت بەخشی. سەرکەوتن بۆ شاندەکەتان لەم سەردانەدا. سوپاس.

لۆید ڕەسڵ مۆیل: سوپاس.[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 481 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net 19-02-2023
Bağlantılı yazılar: 7
Yayın tarihi: 19-02-2023 (1 Yıl)
Belge Türü: Çeviri
İçerik Kategorisi: Siyasi
İçerik Kategorisi: Makaleler ve röportajlar
Şehirler: Erbil
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Hejar Kamala tarafından 22-02-2023 kaydedildi
Bu makale ( Ziryan Serçînari ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Hejar Kamala tarafından 22-02-2023 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık Kurdipedia Standartlar göre eksiktir , düzenlemeye ihtiyaç vardır
Bu başlık 481 defa görüntülendi
Bağlantılı dosya - Sürüm
Tür Sürüm Editör Adı
Fotoğraf dosyası 1.0.170 KB 22-02-2023 Hejar KamalaH.K.
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
Mehmed Mihri Hilav’ın Kürd dili üzerine çalışmaları-2
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kısa tanım
Kürdistan’da bulunan Neandertalin 3 boyutlu görünümü Netflix belgeselinde
Kütüphane
MARDİN 1915
Biyografi
Vedat Türkali
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
Kemal Astare
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
İbrahim Küreken
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
Resim ve tanım
1905 Mardin
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 3
Kütüphane
KOMÜNİST

Gerçek
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
AHMET KARDAM
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
23-04-2024
Sara Kamele
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
25-04-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
03-05-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
Kısa tanım
1914 Tarihli Bitlis İsyanının Osmanlı Arşiv Belgelerindeki
03-05-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Tarihli Bitlis İsyanının Osmanlı Arşiv Belgelerindeki
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  519,040
Resim 106,411
Kitap PDF 19,244
İlgili Dosyalar 96,889
Video 1,377
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Pervin Çakar
Kısa tanım
Mehmed Mihri Hilav’ın Kürd dili üzerine çalışmaları-2
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Kısa tanım
Kürdistan’da bulunan Neandertalin 3 boyutlu görünümü Netflix belgeselinde
Kütüphane
MARDİN 1915
Biyografi
Vedat Türkali
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Biyografi
Kemal Astare
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 2
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
İbrahim Küreken
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Kısa tanım
100 yıllık inkâra Kürt entelektüellerinden cevap
Resim ve tanım
1905 Mardin
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması- 3
Kütüphane
KOMÜNİST

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.281 saniye!