پاژنەم نەبێ بە خوێنێ، نامداتێ سەلکێ ترخێنێ.
پاژنەم نەبێ خونینی، نامکات بە سەلکی ترخێنی.
پاژنە: مەبەستی قولەپێیە یان پاژنەی پێ، ترخێنێ: ترخێتە خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە، لە کۆمەڵێک کەرەستەی خۆراکی گرنگ پێکدێت، واتە: مرۆڤ هەتا زۆر نەگەڕێت و ماندوونەبێت هەروەها لەئەنجامی ئەو گەڕانە قولەپێی ماندوونەبێت، ناگاتە ئامانج، پەندەکە واتە: یاسا و نەریتی دنیا وایە، تا هەوڵنەدەی، دەستکەوتت نابێ. [1]