پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتوک PDF 19,168
فایلێن پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
نیشتمانسازیی لای شاعیرانی سەرەتای سەدەی بیستەم
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نیشتمانسازیی لای شاعیرانی سەرەتای سەدەی بیستەم

نیشتمانسازیی لای شاعیرانی سەرەتای سەدەی بیستەم
نیشتمانسازیی لای شاعیرانی سەرەتای سەدەی بیستەم
#ستیڤان شەمزینی#

پیرەمێرد لە شیعری “عەشرەت هاوارە”دا کە بۆ مەلا مستەفا بارزانی هۆنیوەتەوە لە کاتی پەڕینەوە بە ڕووباری ئاراسدا، هەوڵی داوە قارەمانە کلاسیکییەکان و قارەمانە هاوچەرخەکان پێکەوە گرێ بداتەوە.
دڵدار لە ئەی ڕەقیبدا کە خۆڕسکانە بووە بە سروودی نیشتمانیی کورد، مێژوو و زمان و ئێستا و داهاتووی کورد پێکەوە گرێدەدا و دەیکاتە هێمای مانەوە و بەرەو ڕووی “ڕەقیب”ی دەکاتەوە.

بە وتەیەکی فەیلەسووفی ئەڵمانی مارتین هایدگەر دەست پێدەکەم لە بارەی بەهای شیعرەوە: “ئەوەی من لە ڕێی فەلسەفەوە وتوومە، دەمێکە مالارمێ بە شیعر گوتوویەتی”. بە پێچەوانەی ئەفلاتۆنیشەوە، کە شاعیرانی لە “کۆمار”ەکەی خانەبەدەر کرد، ئەرستۆ بایەخی بە شیعر و شاعیریی دا و پەڕتووکێکی لە بارەی شیعرەوە نووسی “پۆیەتیکا”.
لەم چرکەساتەوە شیعر پەیوەندییەکی بەتین لەگەڵ فەلسەفە و فەیلەسووفان پەیدا دەکات، هەروەک جارێک ژنە فێمینستی سویدیی “نینا بیۆرک” لە دیمانەیەکدا وتی “فەیلەسووفە مەزنەکان شاعیریشن”، ئەم تێزە زیاد لە هەر کەس هەردوو فەیلەسووفی مەزن کارڵ مارکس و فریدریک نیتچە دەگرێتەوە.
من لێرەدا گەرەکم نییە باسی پەیوەندیی شیعر و فەلسەفە بکەم، تەنیا ویستم سەرنجی خوێنەر بۆ گرنگیی شیعر ڕابکێشم، چوون بۆچوونێکی زاڵ باڵی کێشاوە بەسەر بیرکردنەوەی زۆرینەدا، شیعر وەزیفەیەکی ئەوتۆی نەماوە، یان هەر لە بنەوانەوە بڕوایان بە ڕۆڵی گرنگی شیعر نەبووە و نییە. ئێمە لێرەدا نموونەی سێ شاعیری بە نامێی کورد دەخەینە بەرچاو کە بە شیعر بەرهەمهێنانی تریان کردووە و شیعریان کردۆتە ئامڕازی نیشتمانسازیی. لێ ئەو سێ شاعیرەی ئێمە لەم دەرفەتەدا بەسەرمان کردوونەتەوە، ناوبانگیان زۆرە، بەڵام هێشتاش بە پێی پێویست زۆر شت لەسەر ژیانیان نازانرێت، جگە لە دڵدار لە ڕێگەی “موزاکەرەت”ەکەیەوە کارئاسانی زۆری بۆ کردووین، لەو بڕوایەشدام بایەخی ئەو موزەکراتە گەر لە شیعرەکانی زیاتر نەبێت هیچی کەمتر نییە. هەر لەم دەرفەتەدا وتووێژ دانامەزرێنین لە بارەی زمان و فۆرمی شیعریی ئەم سێ شاعیرەوە، ئێمە بە دوای پرسێکی ترەوەین، ئەویش چۆنێتی مامەڵەیانە لەگەڵ نیشتمان و ڕۆڵیان لە پڕۆسەی نیشتمانسازیدا.

$پیرەمێرد.. پیرێکی نامراد$
لە ڕاستیدا پیرەمێرد “حاجی تۆفیق 1867- 1950” لەسەر کەلەپووری ئەحمەدی خانی و بە درێژەپێدانی ڕێچکەی حاجی قادری کۆیی، ئیلهام وەگرتن لە گەوهەری سۆفیزمی نەقشبەندی مەولانا خالید و کولتووری شۆڕشگێڕیی شێخ عوبەیدوڵای شەمزینی، یەکێک لە تاقانەترین ڕۆشنبیری سەدەی بیستەمی کورد بوو لە باشوور، کۆی پڕۆژە ڕووناکبیریی و ڕۆژنامەوانییەکەی خۆی لە بواری نەتەوەسازییدا خستە گەڕ.
لە شیعر و کارە ئەدەبیی و ژورنالیستییەکانی ئەودا بە ڕوونی دیسکۆرسێک بەرچاو دەکەوێت کە بیناکردنی نەتەوەیەکە بە گرێدانی مێژوو و میتۆلۆژیا و هەلومەرجی بابەتی و سیاسیی سەرەتای سەدەی بیستەم.
لەم ڕەهەندەوە زیندووکردنەوەی نەورۆز لە قاڵبێکی تەواو کوردانەدا و بە تێکەڵاوییە ئەفسانەییەکەیەوە تەقەلایەکی پڕ دیقەتە لە ڕاستای درووستکردنی نەتەوەیەکدا لەسەر پاشەڕۆکی خێڵ، بەو پێیەی هەبوونی هەر نەتەوەیەک بنیادێکی ئەفسانەیی هەیە، لەم ڕووەوە ئەفسانە کۆنەکانی ژێرمانەییەکان فاکتێکی ڕوونە.
پیرەمێرد بە هۆشمەندییەوە کاری لەسەر سیمبول و هێماکان دەکرد، لە سۆنگەی ئەوەی هێما جۆر بەجۆرەکان توخمێکی بنەڕەتیی پێکهاتن و فۆرمگرتنی نەتەوەن. هەر لە سیمبولە کەسییەکانەوە بیگرە تا هێماکانی دڵداریی و ئازایەتی و قارەمانیی. لە داستانی وەلی دێوانە و مامەیارەدا، پیرەمێرد بە چڕیی سەرقاڵی کڵێشەسازیی سیمبولەکانە. لە شیعری “عەشرەت هاوارە”دا کە بۆ مستەفا بارزانی هۆنیوەتەوە لە کاتی پەڕینەوە بە ڕووباری ئاراسدا، هەوڵی داوە قارەمانە کلاسیکییەکان و قارەمانە هاوچەرخەکان پێکەوە گرێ بداتەوە. بەڵام پاش پیرەمێرد بەتایبەت دوای ئەوەی ڕۆژنامەی ژین کەوتە دەست کۆمۆنیستەکان تا بە ئەمڕۆ دەگات جگە لە مەسعود محەمەد کۆی ڕۆشنبیرانی ئێمە تووشی نەخۆشی کۆسمۆپۆلۆتیزم بوون، جیا لەوەی ئەو ڕوئیایە هارمۆنی نەبوو لەگەڵ ڕۆحی بەرەنگاریی نەتەوەیەکی بندەستدا، لە هەمان کاتدا ئەو دیدە چەپڕەوە کوێرانە ماشێنی پڕۆژەی نەتەوەسازیی لە وێستگەیەکی سەرەتادا ڕاگرت.
لە جێی ئەوەدا ڕۆشنبیرییەکی ساختە بەسەر بیرکردنەوەی گشتییدا سەپێنرا و لە دواجاردا کرا بە شەقڵی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. لە کۆتایشدا بە سەردارێتی جاویدانیی نەتەوە سەردەستەکان و ژێردەست مانەوەی کورد تەواو بوو. شکستی پڕۆژەکەی پیرەمێرد دەتوانم بە شکستی نەتەوەیەک هەژماری بکەم کە چاوی لە ئازادیی خۆی بڕی بوو.
لە نیگای یەکەمدا پیرەمێرد وەک شاعیرێکی تاراددەیەک کلاسیک دەبینرێت، دواتر ڕۆژنامەنووسێک، بەڵام لە دیدی مندا ئەو لە شاعیر و ڕۆژنامەنووسێک زیاترە، ڕووناکبیرێک و تیۆریسیۆنێکی سەرەتایی نەتەوەییە بە پێی کۆنتکێستەکەی خۆی. هەرچەند هەڵەیەکی کوشندەیە وەک زۆرێک بە فەیلەسووف ناودێری دەکەن، چون هیچ سەروکارییەکی وەهای لەگەڵ فەلسەفەدا نەبووە، لەگەڵ ئەمەشدا کەم ڕووناکبیری کورد لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا هەڵکەوتووە، هێندەی پیرەمێرد بەسەر ڕشتە ئەدەبی و ڕووناکبیرییەکاندا کرابێتەوە. وا دەهزرێم لە دوا وێستگەدا دەتوانین پیرەمێرد وەک شاعیرێک ببینین، ڕاستتر وایە بڵێم شیعر میکانیزمێک بووە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە نەتەوەییەی بیری لێ دەکردەوە، لەبەرئەوەی شیعر تاکە زمانی ڕۆشنبیریی ئەو سەردەمە و سەردەمێکی درێژتری دوای ئەویش بووە. وەک چۆن ئەرستۆ لە پێناساندنی ئیمپادۆکلیسدا دەڵێت ئەو شیعری لەسەر سرووشت نووسیوە. بە زانایەکی سرووشتناسی لە قەڵەم دەدات نەک شاعیر.
پیرەمێرد وەک نیمچە مەلا و شاعیرێکی سەرەتایی و گەنج “لە تەمەنی 31 ساڵیدا” ڕوو دەکاتە ئەستەمبۆڵ. لەو دەمەدا ئەستەمبۆڵ جیاواز لەوەی پایتەختی عوسمانلی بوو، هاوکات مەڵبەندی بڵاوبوونەوەی بیری نەتەوەیی تورکی و کوردیش بوو، ئەمە یەکەمین وەرچەخانی هزریی لە ژیانیدا درووستکرد، بەوەی دەرفەتی دەبێت یاسا بخوێنێت و ببێتە پارێزەر، لەگەڵیدا بە باشی فێری زمانی تورکی بێت، بەرەو سیاسەت و ڕۆژنامەوانی بکشێت، لە بواری ئیداریشەوە پلە بەپلە سەربکەوێتە سەرەوە، دوا وەزیفەی بەڕێوەبردنیشی پارێزگاری ئەماسییە بووە. هەر لە ماوەی ژیانی ئەستەمبۆڵیدا و لە ساڵی 1907 دەبێتە ئەندامی دامەزرێنەری “کۆمەڵەی کورد” بە سەرکردایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی. ئەمانە ئەزموونێکیان بۆ درووستکرد، زۆرتر لە شاعیرێک بێت، لە دوای 27 ساڵ لە ژیانی تاراوگە، لە ساڵی 1925 کە بۆ #سلێمانی# دەگەڕێتەوە، بە پاشخانێکی زۆری سیاسیی و ڕۆشنبیریی و ڕۆژنامەوانییەوە دێتەوە، ئیدی لەو ڕۆژەوە تا مردنی “25 ساڵ” خۆی تەرخان دەکات بۆ پڕۆسەی نیشتمانسازیی. ئەگەر وردبینەوە 25 ساڵ کارکردن لە هەردوو ڕۆژنامەی “ژین” و “ژیان” و ئەو بەرهەمانەی لەو ماوەیەدا چاپی کردوون، شیعر ڕووبەرێکی بچووکتری لە ژیانی ڕووناکبیریی پیرەمێرددا داگیر کردووە، ئەو سەرقاڵە بە شتێکی گەورەترەوە بێ ئەوەی گەورەیی شیعر لە بیر بکات. لە داستانە چیرۆکەکانی “دوانزە سوارەی مەیوان – 1935” و “مەحمودی ئاغای شیوەکەڵ – 1942″دا، سەرقاڵی درووستکردنی وێنایەکی تری قارەمانە، قارەمانەکان لە قارەمانی خێڵ و ئەمارەتەکانەوە دەگۆڕێت بۆ پاڵەوانە نیشتمانییەکان، هەروەک هەمان مامەڵەشی لەگەڵ مامەیارە کردووە.
لە پەڕتووکەکانی تریدا “گاڵتەوگەپ -1947” و “پەندەکانی پیرەمێرد” کە 6448 پەندە و پیرەمێرد لە قاڵبی شیعردا دایڕشتوونەتەوە. کارێکی نەکراو لەژێرخانی ڕۆشنبیرییدا دەکات، بەوەی هەموو حیکمەتەکانی پێشینانی کورد تەنانەت گاڵتەوگەپەکانیشیان ئەرشیف دەکات. دواتر عەلادین سەجادی لە “رشتەی مرواری”دا کارێکی نایابتری پێشکەش کردین. لە داستانی “مەم و زین”دا سەقاڵی دووبارە زیندووکردنەوەی ئەحمەدی خانی و شاکارەکەیەتی، کە بە بۆنەی گێڕانەوەی حکایەتی عەشقێکی ناکامەوە، “شەرحی دڵ”ی خۆی دەکات و غەمە قووڵەکەشی بریتییە لە ئازاری گەلێک. لە بواری وەرگێڕانیشدا بۆ سەر زمانی کوردیی “کەمانچەژەن”ی لە تورکییەوە وەرگێڕاوە. لە بواری ساغکردنەوەی ئەدەبیشدا دیوانی “مەولەوی تاوەگۆزی” لە دوو بەرگدا چاپ کردووە، یەکەمیان کۆپی ڕەسەنی شیعرەکانە بە شێوەزاری هۆرامی، بەرگی دووەمیان وەرگێڕانی شیعرەکان بوون بۆ #سۆران#ی. هەروەک بە زنجیرە دیوانی “مەولانا خالیدی نەقشبەندی” لە ڕۆژنامەی “ژین”دا بڵاوکردەوە، ئەم جگە لە ساغکردنەوەی دیوانی “بێسارانی” و “وەلی دێوانە”. کە من بڕوایەکی تایبەتیم هەیە لە بارەی وەلی دێوانە، ئەگەر شیعرەکانی وەلی ئافرێندراوی خەیاڵی پیرەمێرد خۆیشی نەبن، گوومان هەڵناگرێت پیرەمێرد دەستکارییەکی ئێستاتیکییانەی زۆری تێدا کردوون، چوونکە پیرەمێرد تاکە ڕۆشنبیری سەردەمەکەی خۆیەتی دەسەڵاتێکی فراوانی شکاوە بەسەر شێوەزارەکانی زمانی کوردییدا.
لە هەمووی گرنگتر بۆ من، ئەو نامیلکەیەیە لە ساڵی 1940، لە سەروەختی جەنگی دووەمی جیهانییدا و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای دیدی چەپڕەویی لە کوردستاندا نووسیوویەتی، بە تایبەت لەو دەمەدا شەش ساڵ بوو پارتی کۆمۆنیستی ئێراق دامەزرابوو، هیچ حزبێکی کوردیی و ئێراقیش نەبوو، هێندەی حزبی شیوعی بەو خێراییە لەسەر ئاستی جەماوەریی ڕوو لە گەشەکردن بێت. هەر ئەو دەمەشە “فەهد”ی سکرتێری پارتی کۆمۆنیست، ئامۆژگاریی کورد دەکات لە ڕێی وتارێکەوە کە “پێویستی بە حیزبی عەمەلە نەک ئەمەل”.
نامیلکەکەی پیرەمێرد ناوی “ئاوەڕەشەی ڕووسی سوور”ە. ناونیشانێکی قوورسە لەو سیاقە مێژووییەدا، لەگەڵ ئەوەی نامیلکەکە هەشت لاپەڕەیە، بەڵام پیرەمێرد بەم نامیلکەیە دەبێتە سەرقافڵەی ئەو ڕۆشنبیرە کوردانەی بیرۆکەی چەپ ڕەت دەکەنەوە و لایەنگریی خۆیان بۆ سەرمایەداریی نیشان دەدەن. بە هەموو شێوەیەک دژی ڕووسیای سووری ستالینی دەنگی هەڵبریوە!. ئەگەرچی بۆ من ئەو نامیلکەیە قسەی جیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام ئەمە بە سەرەتای ڕاچەنین و هۆشیاریی نوخبەی ناسیۆنالیستی کورد دادەنرێت لە ڕاستای ڕەتکردنەوەی بیری ئوممەیەتی کۆمۆنیزم.
پیرەمێرد بوارێکی زۆر فراوانە بۆ قسە لەسەرکردن و ئەنالیز، هەر بە ئەنقەست خۆم لە شیعرەکانی بوارد، چون ئەوەی تا ئێستا باوە قسەکردن بووە لەسەر پێگەی شیعریی ئەو، ئەمە پێشکەشکردنی سەرەتایەکە بۆ کەشفی دیوی هەرە سەرەکی بیری ئەو شاعیرەی دەمێک بوو وازی لە شیعری هێنابوو، تەنیا کردبوویە بەهانایەک بۆ دەربڕینی بۆچوونە نەتەوەیی و سیاسییەکانی. ئەم چەند دێڕەی ئێمە لێرەدا یادداشتمان کردووە پێشەکییەکی کوورتە بۆ توێژینەوەیەکی درێژ کە وا بڕیارە لە داهاتوو دەست بە نووسینی بکەم.

$فایەق بێکەس و سۆفت پاوەر$
شاعیرانی کوردی سەرەتای سەدەمی بیستەم، بە تەنیا شیعریان وەک گەمەیەکی زمانەوانی ڕووت چاو لێ نەکردووە، بەڵکوو مینا ئامڕازێکی کاریگەریی سیاسیش تەماشایان کردووە لە ڕاستای پڕۆسەی نەتەوەسازیی و پوختکردنەوەی دیسکۆرسێکی نیشتمانیدا. لێرەدا ناچینە ناو گیروگازی پەیوەندیی نێوان شیعر و سیاسەت و ئەو گفتوگۆ بێزەنتینییەی لەم بارەوە هەیە. بەڵکوو دەمانەوێت بەخێرایی بچینە سەر ئەو خەمەی شاعیرانی ئێمە لە سەرەتای چەرخی بیستدا لە کۆڵیان نابوو، کە بەپێی زۆرترین لێکدانەوە بە سەدەی ناسیۆنالیزم لە تەواوی جیهاندا دەناسرێت. شاعیرانی کوردستان هاوتەریب لەگەڵ دەستەیەک منەوەری نوێگەر جیا لە بژارکردن و دەوڵەمەندترکردنی زمانی کوردیی و خەباتکردنیان بۆ بینای کۆمەڵگەیەکی شارستانی و ڕووبەڕووبوونەوەی دواکەوتوویی کۆمەڵایەتی، لە هەمان کاتدا شانیان نابووە بەر پڕۆسەی درووستکردنی نەسلێکی نوێ کە خودانی هۆشیارییەکی تۆکمەی نەتەوەیی و نیشتمانیی بێت، نەوەیەک لە توانایدا هەبێت بەمیکانیزمی جۆراوجۆر ئەرکی چێکردنی وڵاتێکی سەربەخۆ و ئاوەدان لە ئەستۆ بگرێت.
ئەحمەد موختار جاف 1898-1935 ئەگەرچی خاوەنی کۆمەڵێک غەزەل و شیعری ئەویندارانەیە، وەک ئەوەی جادووی لێکرابێت، هەڵگەڕانەوەیەک بەسەر خۆی و شیعرەکانیدا دەهێنێت. ئەو لە ڕێی شیعرێکەوە ڕووی دەمی کردۆتە شاعیرانی هاوزەمانی خۆی، بەدەنگی بڵند هاواریان لێ دەکات چیتر باسی زوڵف و چاو و پەرچەم و کاکۆڵی ئاڵۆزاو نەکەن. لە بری ئەمە ئەڵتەرناتیڤێکی دیکە دەخاتە ڕوو، “ئێوە تەدبیرێکی حاڵی قەومی دڵسووتاو بکەن”. وەزیفەی شیعر لە غەزەل و عیشقی خودایی و مرۆییەوە، دەگۆڕێت بۆ عیشقی نیشتمان و “تەدبیر”ی “قەومی دڵسووتاو”. ئەمە ڕاچەنینێکی نوێی شیعرییە و سەرەتای کۆتایی پێهێنانە بەو ستایلە شیعرییەی ئێمە لە شیعری کوردیدا ناومان لێناوە کلاسیکی عیرفانی. دواتر ئەم “تەدبیر”ە هەر تەنیا بە شۆڕش و یاخیبوونەوە گرێ نادات، بەڵکوو پێشنیازی خوێندن “خوێندەواریی” دەکات، چون وەک قەڵغانێک لە دوژمن پارێزگارییمان لێ دەکات، هەربۆیە لە دێڕە شیعرێکیدا دەڵێت:
بخوێنن چونکە خوێندن بۆ دیفاعی تیغی دوشمنتان
هەموو ئان و زەمانێ عەینی قەڵغان و سوپەرتانە
لەکن ئەحمەد موختار، خوێندەواریی قەڵغانی هەموو سەردەمەکانە، ئەو وا بیری کردۆتەوە میللەتی خوێندەوار ئاسان فریو نادرێت و ناشێ زەفەری پێ ببردرێت، هەروەک ئەو ڕووداوەی بەسەر ماڵباتی خۆیاندا هات، چۆن نۆکەرەکەیان “غوڵام حسێنی شیرازی” دەنا#سنە#وە، بەوەی جاسوسێکی ئینگلیزە و هەر ئەم سیخوڕەش “مێجەر سۆن” لە ساڵانی داهاتووتردا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت و دەبێتە فەرمانڕەوایەکی دڵڕەقی ئینگلیز بەسەر “قەومی دڵسووتاو”ەوە. من لێرە نامەوێت زۆرتر لەسەر ئەحمەد مختار بدوێم، ئەوە هەڵدەگرم بۆ کاتێکی گونجاوتر و بەوردیی لەسەر “مەسەلەی ویژدان”ەکەی دەوەستم، چون ئەمە لە دوای “لەخەوما”ی جەمیل سائیب سەرەتاکانی چیرۆکی هونەریی کوردییە، باوەڕم وایە “مەسەلەی ویژدان” فۆرمی نۆڤلێتی هەیە، ئەوەش پێمان دەڵێت ئەحمەد موختار نەک هەر شاعیرێکی پێشڕەوە، بەڵکوو چیرۆکنووسێکی پێشەنگیشە.
دەتوانین جگە لە ئەحمەد موختار جاف لە شاعیرانی نیوەی یەکەمی سەدەی ڕابردوو، درووست ئەو سەردەمەی #نەوشیروان مستەفا# بە “سەردەمی قەڵەم و مراجەعات” ناودێری دەکات، لەسەر هەمان هێڵی “حاجی قادری کۆیی” نموونەی “فایەق بێکەس 1905-1948” وەربگرین. ئەگەر بێکەس لە شیعری “بیست و حەوت ساڵە” و “ئەی وەتەن”دا بەگیانێکی شۆڕشگێڕیی هاتبێتە دوان و بووبێتە سیمبۆلێکی نەمری ئەدەبی بەرگریی، ئەوا لە هەندێک شیعری تردا بە تەنیا ئەو کەفوکوڵە شۆڕشگێڕییە بە کافی نازانێت بۆ هاتنە ئارای ئەو کوردستانەی دڵخوازی ئەوە، بەڵکوو ئەو خوازیارە لەتەک گیانی بەرخودان و هێزی ڕەقەوە، نەوەکانی داهاتوو لە لیتاوی خورافە دەربهێنێت و هانیان بدات بە نەرمە هێز وڵات پێش بخەن و بەهێزی بکەن.
فایەق بێکەس، وەک پیشە مامۆستایە، وەک ژیان زۆرترین کاتەکانی لەناو زیندان بەسەربردووە، لای خۆیەوە دوو وەزیفەی بۆ شیعر دەستنیشانکردبوو، یەکەمیان بەوەی شیعر گەرووی زوڵاڵی نەتەوەیە و دەربڕی ئێش و ئازارەکانی گەلە. دووەمیان ئەرکی شیعرە پەیامی کۆمەڵایەتی خۆی بگەیەنێت و ببێتە مەکۆ و ڕووبەرێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترادیسیۆنە باوەکان. هەروەک جارێک “جەبار جەمال غەریب” نووسیبووی “من بێکەسم زیاتر وەک ڕەخنەگرێکی کۆمەڵایەتی بەلاوە گرنگە. ئەو لایەنەی بەلای منەوە پرشنگدارترین لایەنی فکر و ژیانی بێکەسە. ڕەخنەی توندی لە هەموو دیاردە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان هەبووە، بەوپەڕی بوێریی و ڕاشکاوییەوە دەنگی بەرز کردووەتەوە، بە جۆرێک کە تا ئەمڕۆ نموونەی کەمە”. ئەگەر لایەنە پرشنگدارەکەی فیکری بێکەس بریتی بووبێت لە ڕەخنەگرتن ئەوە لەوە پرشنگدارتر ئەمەیە کەسێکی پووچگەرا و بێهودە نەبووە، ئەو هەمیشە ئەڵتەرناتیڤی پێَشکەش کردووە بەرانبەر ئەو داڕزانە کولتوورییەی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا هەبووە، ئەو قاڵبووەیەکی بواری ڕەخنەسازیی بوو، بەهەمان ئەندازە و بگرە زیاتریش بە پەروەردەکردنی کۆمەڵگەوە خەریکبووە.
گرنگی بێکەس هەر لەوەدا نییە، شاعیرێکی زمان پاراو و نیشتماندۆستە. بەڵکوو لە ڕوانینی ئەوەوە خەبات بۆ نیشتمان لە ڕەگەزایەتی دەرباز دەبێت. ڕەنگبێ لە یەکەمین ئەو شاعیرانە بێت باسی بەشداریی سیاسیی ژن دەکەن و بە پێشمەرجی سەرکەوتنی دەناسێنن، هەروەک چۆن ئەمە لەلای “قانع”یش بە ئەندازەیەکی زۆر بوونی هەیە. بیهێننە بەرچاوتان بۆ سی و چلەکان ئەم تەرح و تێرمی بیرکردنەوەیە چەند سەخت بووبێت. ئاخر خۆ هەر لە سی و چلەکانی سەدەی پێشوودا بوو، شاعیرێکی وەک “ئەسیری” جگە لە تیر و تانەلێدان وەک شێتێکی کوردیی “نەک شێتێکی فۆکۆیی” بەردەبارانیان دەکرد، تەنانەت لە ئەنجامی یەکێک لەو بەردبارانکردنەدا سەری لە چەند لایەکەوە شکێنرا و هێندەی نەمابوو هۆشی لە دەست بدات. ئاخۆ لەبەرچی؟ تاکە تاوانی ئەسیری ئەوە بوو بە زمانی کوردیی شیعری دەنووسی!. بیهێننە پێش چاوتان لەم ساتەوەختانەدا بێکەس نەک بە کوردییەکی ڕەوان دەنووسێت، بەڵکوو ترادیسیۆن و باوەڕە خورافییەکانی کۆمەڵگە دەداتە بەر نەشتەری ڕەقترین ڕەخنە، لەوە زیاتریش ئەڵتەرناتیڤی خۆی پێشکەش دەکات.
شتێک کە من هەستم پێیکردووە، مافم هەیە بڵێم ناوکۆیی تێکڕای شاعیر و منەوەرانی سەرەتای سەدەی بیستەمە، ئەویش هاندانە بۆ خوێندن و خوێندەواریی. ئایا خوێندەواریی مرۆڤ دەکاتە بوونەوەرێکی شارستانی یان بەهێزی دەکات؟. ئەمە تاراددەیەک دەمانباتەوە لای “نیتچە” چوون ئەو بڕوای بەوە هەیە پێویستە مرۆڤ بەهێز بێت نەک خاوەن ڕەوشت. “هەڵبەتە ڕەوشت بەمانا باوەکەی نایەت”. ڕوونە لە شیعری شاعیرانی کورددا خوێندن نەتەوە بەهێز دەکات، هێزیش تەنیا هارد پاوەر نییە، بەڵکوو لای زۆرینە بیر لە سۆفت پاوەر کراوەتەوە بێ ئەوەی ناو لێ بنێن. بێکەس لە پێشەنگی ئەو شاعیرانەیە، تەنانەت لەو شیعرانەشی بۆ منداڵان نووسیوونی، جەخت لەسەر ئەم پێویستییە دەکاتەوە. “ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕۆشنبیرییە بەرزەکەی بێکەس دەردەخات، لەو دەمەی شیعر هی مەلا و پیاوە مەزنەکان بوو، ئەم منداڵان بەسەر دەکاتەوە”. لێرەدا دەتوانین شیعری “ئەی تۆپەکە” وەک شیعرێکی ساکار بۆ منداڵان بکەینە سەمپڵ، ئەوەی لە شیعرەکەدا بەکەڵکی مەبەستی ئێمە دێت کۆتا بڕگەیەتی، وەختێک دەنووسێت:
خۆش بێ وەتەن، خۆش بێ وەتەن
بەرز بێت وەتەن، بە عیلم و فەن
ئەگەر بە چاویلکەی بیریاری ئەمەریکی “جۆزیف نای” وەک تیۆریسیۆنی “سۆفت پاوەر” سەیری دوا بڕگەی ئەم شیعرە بکەین، ئەوا ئەم تێکستە داوایەکە بۆ بەهێزکردنی و پێشخستنی وڵات لە ڕێگەی هێزی نەرمەوە. زانست و هونەر “عیلم و فەن” دوو شتن، بێکەس بەرزیی وەتەنی پێوە گرێداون، ئەمە کاری ڕێکەوت و شتێکی هەروا سادە نییە، مۆتیڤی بیرکردنەوەی منەوەرانی ئەو سەردەمەش دەخاتەڕوو، تەنانەت لەو زەمەنەشدا کە دوا قسە لای تفەنگەکان بوو، ئەم شاعیرە کوردە ڕێگەیەکی تریش شک دەبات بەوەی دەشێ زانست و هونەر ببنە بەهێز و بەرزتربوونی نیشتمانەکەی، کە ئەو دوو بوارە نەرمە هێزی هەر کۆمەڵگەیەکن. هەر ئەمەشە فایەق بێکەس بەرز دەکاتەوە وەک شاعیرێکی پێشەنگ و یەکێک لەوانەی دەستیان گەیشتە گیای نەمریی. ئەم بابەتە سەرەتایەکی کوورتە و دەکرێت زۆرتر ورد بکرێتەوە.

$دڵدار.. ترۆپکی ئەدەبی بەرگریی$
ئەزموونی دڵدار 1918-1948ئەزموونێکی زۆر گرینگ و هەستەوەرە. ئەزموونەکەش بە تەنیا تێپەڕاندنی پاشخانی تولانی شیعری عیرفان نییە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا، بەڵکوو بە ئاگاهاتنەوەی مرۆڤی کوردە وەک “کورد” نەک موسڵمان یان هەر شوناسێکی تر. ئەمە پێشتر لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە حاجی قادری کۆیی نوێنەرایەتی دەکرد، لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەک شاعیری هاوزەمانی یونس دڵدار، بەڵام دڵدار ئەم بەئاگاهاتنەوەیە لە شیعری “ئەی ڕەقیب”دا دەگەیەنێتە دوا ترۆپک. دڵدار لە ئەی ڕەقیبدا کە خۆڕسکانە بووە بە سروودی نیشتمانیی کورد، مێژوو و زمان و ئێستا و داهاتووی کورد پێکەوە گرێدەدا و دەیکاتە هێمای مانەوە و بەرەو ڕووی “رەقیب”ی دەکاتەوە.
ئەی ڕەقیب پەیامێکی ئۆنتۆلۆژیی قووڵی کوردانەی لە پشتەوەیە، ئەگەر دیقەت بدەین ئەو شیعرە هەڵقوڵاوی دۆخێکە شۆڕشەکانی کوردی تێدا سەرکوتکراون، تا ئەو ئەندازەیەی لە ئەیلولی 1930دا ڕۆژنامەی “میللیەت”ی تورکی وێنەی گۆڕێکی بە کاریکاتۆریی لەسەر چیای ئاگری بڵاودەکاتەوە و لەسەری دەنووسن “ئا لێرەدا خەونی دەوڵەتی کوردستان نێژراوە”. دواتریش کۆمەڵکوژییەکی #دەرسیم# هەست و مێشکی دڵدار داگیر دەکەن، لەم کۆنتکێستەدا کە بوونی کورد چۆتە ژێر هەڕەشەی توانەوە و لەنێوچوون، دڵداری بیست ساڵان بە “ئەی ڕەقیب” وەڵامی هەموو ئەوانیتری چەوسێنەر دەداتەوە و باس لە زیندووێتی نەتەوە و نەوی نەبوونی ئاڵای گەلەکەی دەکات.
بە دیتنی من شیعری ئەی ڕەقیب شیاوی زیاتر لە خوێندنەوەیەکە، نەک تەنیا لەو ڕەهەندەی ئەو شیعرە بەشێکە لە ئەدەبی بەرگریی و “گووتاری مانەوە” بەڵکوو بە وردبوونەوەیەکی هیرمنیۆتیکی دەقەکە، زۆر ڕەهەندی تری دیکەش خۆیان مانیفێست دەکەن، بەوەی سەردەمێکی تازە لە شیعری کوردیی دێتە سەرهەڵدان، ڕاستەوخۆ بەگژ ستەمی نەتەوەیی نەتەوە سەردەستەکاندا دەچێتەوە، ئەمەش لە مێژووی شیعری کوردیدا نەبووە تا حاجی قادری کۆیی دێت، ڕێکەوتێکی سەیرە هەر کوڕە کۆییەکی تر “دڵدار” دێت، ئەم ئەدەبە شۆڕشگێڕییە بە لوتکە دەگەیەنێت، تا ئەو ئاستەی کۆی شاعیرە گەورەکانی پاشین بەخودی “شێرکۆ بێکەس”یشەوە لە گیرفانی پاڵتۆکەی دڵدارەوە هاتوون، وا دەهزرێم شێرکۆ ئەو ڕەوتەی درێژە پێدا دڵدار پێش تەمەنی سی ساڵی لە شیعری کوردیدا گەڵاڵەی کردبوو، ڕەنگە زێدەڕۆیی نەبێت بڵێم بێکەسی کوڕ هێندەی بەردەوامی بە ڕیتمی دڵدار داوە چارەگی ئەوە بەردەوامی بە ستایلی بێکەسی باوک نەداوە.
جێگەی داخە، بەراوورد بە شاعیرانی تر، ئاوڕی پێویست لە شیعری دڵدار نەدراوەتەوە، ئەمەش دوو فاکتۆری هەیە، یەکەمیان لە سەردەمی ڕژێمەکانی پێشوو بەتایبەت لە ئێراق، ئاسان نەبوو ئاوڕ لە پڕۆژە ناسیۆنالیستیەکەی ئەم شاعیرە بدرێتەوە، دووەمیان بۆ زاڵبوونی مۆدیلێکی شیعریی دەگەڕێتەوە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991، کە کەمتر ڕووبەر مایەوە بۆ ئاوڕدانەوە لە نەوەی یەکەمی شاعیرانی سەدەی بیست. من ئەرکمە ئەنالیزی ڕەهەندی نادیار و بەهەند وەرنەگیراوی پەیامی شیعریی دڵدار بکەم، بۆیە ناخوازم خوێندنەوە بۆ زمان و فۆرم و ئێستاتیکیای شیعرەکانی بکەم، ئەمەیان جێدەهێڵم بۆ ڕەخنەگرانی ئەدەبی.
حاجی قادر و دڵدار، کودێتایان بەسەر ناوەرۆکی شیعری کوردیدا کرد، شیعریان کوردیان لە زیکری خوداوە گۆڕی بۆ فیکر. بۆ بیرکردنەوە لە نیشتمان. هەروەک چۆن ماناکانی خۆشەویستیشیان هەڵگێڕایەوە، بە سەراوژێرکردنی عەشقی خودایی بۆ خۆشەویستی نیشتمان. ئەمەش سەردەمێکی تازەی هێنایە ئارا بە تایبەت لە سەرەتای سەدەی بیستەم. حاجی و دڵدار و گرووپێک لەو شاعیرانە نیشتمانیان کردە چەقی شیعریی، توانیان لە ڕیشەوە فۆرم و ناوەرۆکی شیعری کوردیی بگۆڕن و عەرشی ئەو کلاسیزمە عیرفانییە بهەژێنن کاری لەسەر بابەتە خودیییەکان و پاکژیی دەروون و زوهد دەکرد. ئیدی لەگەڵ ئەمەدا نەک هەر وەزیفەی شیعر دەگۆڕن بگرە شیعر بە کۆمەڵایەتی دەکەنەوە و لە حوجرە تەسکەکانی عیرفانەوە دەیهێننە ناو شەقام و مەیدانی شەڕی دەستەویەخەی گەلێک. ئەی ڕەقیب سەرەتایەکی تر بوو کە تێیدا شیعر دەبێتە بەشێک لە گووتاری نەتەوەیی و ڕاسانی نیشتمانی و بەرگریکردن لە میللەتێک لە بەردەم گەردەلوولی سڕینەوەدا. دڵدار شیعری کردە میکانیزمی خەبات و حەماسەتدان بە شۆڕشگێڕان، ئەم چاپە شۆڕشگێڕییەی شیعری کورد تاکو سەدەیەک زیاتر تەمەنی کرد، لێ دەنگی سرووشتپەروەری وەک گۆران و سۆسیالیستی وەک قانع لەم قۆناغەدا هەن، بەڵام ئەمانیش بەشێوەیەکی تر دەچنەوە ژێر ڕکێفی هەمان ڕەوت و سەبک.
گرنگی دڵدار لەوەدایە، توانی بەشێوەیەکی چڕ ئەو ڕیتمە درێژە پێبدا لە حاجی قادرەوە شکۆفەی کردبوو، ئەویش هەمان ئەو ڕەوتە فەرامۆشکراوە بوو لە ئەحمەدی خانییەوە چەکەرەی کردبوو. ئەگەرچی زەمەنی خانی و چەند سەدە پاشتریش تەنانەت نووسین بە زمانی کوردیی جۆرێک لە شورەیی بوو، کلاس ئەوەبوو بە عەرەبی شیعر بنووسرێت. لەم دەمەدا شاعیرانی فارس و تورکیش هەر بە عەرەبی دەیاننووسی. ئەگەرچی نالی بە شیعری خۆی دەڵێت “خۆکردیە خۆ کوردییە”، بەڵام پێیوابوو هەرچی شاعیرانی دوای ئەون دەنگدانەوەی سەدای ئەون، وەک لە دێڕە شیعرێکیدا دەڵێت:
نالی حەریفی کەس نییە، ئیلف و ئەلیفی کەس نییە
بەیتی ڕەدیفی کەس نییە، هەرزە نویسە گەپ دەکا
ئەم غرورەشی لە شاعیری عەرەب “موتەنەبی”یەوە ئیقتباس کردبوو، بەڵام حاجی قادر هات شۆڕشی یەکەمی بەسەر ئەو شێوازەدا کرد کە نالی پێیوابوو کەس توانای تێپەڕاندنی نییە، ئەو مەشخەڵی یەکەمی داگیرسان، دواتر دڵدار ئەم مەشخەڵە لە دەستی حاجی وەردەگرێت. ئەگەر حاجی نیشتمانی کردبێتە سەنتەر، ئەوا لەسەر دەستی دڵدار ئەو نیشتمان سەنتەرییە دەگاتە دوا پلەی خۆی، ئەوەش تەواو پێچەوانەی شیعری باوی کوردیی بوو، چون تا ئەو چرکەساتەش شیعری کوردیی عەشقی کردبووە سەنتەر، عەشقیش بە تایپە سۆفیگەرییەکەی و بە واتای توانەوە و حلول لە خودی خودادا، تەنانەت ئەزموونکردنی عەشقی مرۆیی لە عەشقی خوداییدا، لە ڕووی چەمک و زاراوەسازییشەوە سەردەمی عیرفان لە شیعری کوردیدا سەردەمی سووتان و فیغان و ئەو مازۆخیەتە ڕوونەیە لە ڕۆحی سۆفیزمەوە هەڵهێنجرابوو. دڵدار قەبزەیەک بوو، دابڕانەکەی حاجی کردە، دابڕانێکی ڕیشەیی و ئیتر نیشتمان و عەشقی وڵات جێی هەر جۆرە عەشقێکی تر دەگرێتەوە. لێ دەزانین ڕیتمی عیرفانی وەک دەنگی پەرش و بڵاو بە باڵای سەدەی بیستەمیشدا هەڵگەڕاوە، تەنانەت دیوانەکانی نالی و مەولەوی و مەحوی وەک سیمبۆلەکانی ئەو تەریقەتە شیعرییە لە نیوەی دووەمی سەدەکەدا بە چاپی ڕێکوپێک کەوتوونەتە بەر دیدی خوێنەران، لەگەڵ ئەمەشدا ناتوانین نکۆڵی لە تێپەڕینی قۆناغەکەیان بکەین.
دڵدار نیشتمان دەهێنێتە ئاستی ئایین، یان ئایینی خۆی “لێرە دڵدار بەشێوەی کۆ قسە دەکات” بە نیشتمانەکەی ناوزەد دەکات. لەمەشدا شیعری “ئەی ڕەقیب” لانی کەم دە ساڵێک پێش هەردوو شیعری “داری ئازادی” و “بیست و حەوت ساڵە”ی بێکەسی باوک کەوتووە. کەچی ڕەنگە سەیر بێتە بەرچاو ئەم دوو دەنگە نیشتمانی و ناسیۆنالیستییەی شیعری کوردیی لە یەک ساڵدا دەمرن و هەردووکیان بەگەنجی سەردەنێنەوە. دڵدار بۆ ماوەیەکی درێژ وەک سەرمەشقی گووتارێکی شیعریی دەمێنێتەوە کە چاوی ئێمە بۆ ئازادیی دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا ستایلێکی شیعریی دادەمەزرێنێت، تێپەڕاندنی هەروا ئاسان نەبێت. تا ئەو کاتەی محەمەد عومەر عوسمان “ژەنەراڵی پایز” دێت و فۆرمێکی نوێتر بە شیعری کوردیی دەبەخشێت. شیعر لە سیاسەت و بەرگریی پاک دەکاتەوە و دەیبەستێتەوە بە ئەکتە کەسییەکان و وروژاندنی پرسیارە وجودییەکانەوە. دواتریش لەژێر پاڵتۆکەی ژەنەراڵەوە ژمارەیەک شاعیر دێن لەژێر کاریگەریی قوتابخانەی بوونیادگەرایی شیعر وەک پێدراوێکی زمانەوانی دەبینن و دەنووسن، یان بە مانایەکی دیکە شیعر بە ئیشکردن لە بواری زماندا پێناسە دەکەن، شانبەشانی ئەمانیش بێکەسی کوڕ و پەشێو وەک سیمبولەکانی ئەدەبی بەرگریی دەنگی زاڵی شیعری کوردین.
دەگەڕێمەوە سەر دڵدار، ئەوەی دەمەوێت لە کۆتاییدا بیڵێم ئەمەیە، دڵدار خۆی لە “موزەکەرات”ەکەیدا نووسیوویەتی “شیعرە جوانەکانی نالی لەگەڵ شیعرە ئاگرینەکانی حاجی قادر لە مێشکمدا لەسەر زەعامەتی ئەدەبی شەڕیان بوو..”. کۆتایی ئەو شەڕەش سەرکەوتنی حاجی بوو بەسەر نالی دا. لەو ماوە کوورتەی ژیانیدا دڵدار توانی وەک شاعیرێک کە پلەیەکی باشی خوێندنی بەدەستهێنابوو، لەپەناشیدا توانی گووتارێکی شیعریی بخاتە سەر پێ، نیشتمانی کردە سەنتەر و شیعری “ئەی ڕەقیب”یش لەم ڕەهەندەوە لوتکەی داهێنانێتی. بڕیارم داوە جارێکی تر بگەڕێمەوە سەر دڵدار و دووبارە ئۆتۆبیۆگرافیاکەی بخوێنمەوە و بە ورد و چڕتر لە بارەیەوە بنووسم، چون کاتی ئەوە هاتووە بگرە درەنگیشە دڵدار لە بەندیخانەی مێژووی ئەدەبیمان دەربهێنێن و بیخەینە بەر هەتاوی خوێندنەوەی هەمەلایەن و هیرمنیۆتێکیی.
ماوەتەوە بڵێم تێکست هەمیشە لە نووسەر زیاتر دەژی، بە دیوێکی تردا قسەکە ئەمەیە تێکستەکان توانای تێپەڕبوونیان هەیە بە زەمەنەکاندا، بەڵام نووسەر خۆی وەک فیزیک کوڕی ساتەوەختێکە لە ساتەوەختەکانی ژیان. ئەوەی پێی دەوترێت نووسەری نەمر یان شاعیری جاویدانی، داهێنەری فۆرمێک و ئافرێنەری دەقێکە مێژووبڕ و زۆرجار کیشوەربڕیشە.
ئەگەرچی تێکستی ئەی ڕەقیبی دڵدار ناکرێت ببێتە دەقێکی یونیڤرساڵ چون حکایەتی نەتەوەیەکی دیاریکراوە لە ماوەیەکی مێژووییدا، بەڵام بەو ئاستەش لۆکاڵی نییە سنوورەکان نەبڕێت و دەنگدانەوەی نەبێت لە هەست و یادەوەریی هەر کوردێکدا. ڕاستترین تێزیش ئەو تێزەیە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هەر دەقێکی بە جیهانیبوو بە ڕاددەی پێویست لۆکاڵی بووە. تۆ کاتێک کۆ چیرۆکی “دبلنییەکان”ی جیمس جوێس دەخوێنیتەوە ڕووداوەکانی ئەو شارە هەر بۆ دبلنییەکان خۆیان نییە، بەڵکوو هەر خوێنەرێک پەلکێش دەکات بۆ ڕۆچوون بەناوی ژیانی ڕۆژانەی دبلنییەکان و ئەوەی لەو پایتەختە دەگوزەرێت. بە هەمان شێوە دڵدار بە شیعرێک مێژووی کورد بە کوورتی نیشانی هەموومان دەدا. بۆ نا، گەر ئەم شیعرە بکرێتە جیهانی؟[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 500 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-02-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 01-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 02-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 02-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 500 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,476
وێنە 106,121
پەرتوک PDF 19,168
فایلێن پەیوەندیدار 96,500
ڤیدیۆ 1,308
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
چیا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
خەیری ئادەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.532 چرکە!