پیاو لە ماڵی خۆیدا، ملی شا ئەپەڕێنێ.
شا: پاشا یان دەسەڵاتدار، هەموو ماڵێک سنووری ڕەفتار و کردار کەسێکە، واتە: هەموو کەسێک لە ماڵی خۆیدا سەروەر و گەورەیە، خاوەنی بڕیاری سەرەتا و کۆتاییە، بەواتایەکی تر کەس لە ماڵی کەس گەورە و سەروەر نییە، کەس بڕیاردەری ماڵی کەس نییە، پەندەکە مەبەستی لە پیاوە کە لە ماڵی خۆیدا لە کەس ناترسێ. [1]