پیاو هەر جارێک دێتە ئەم دنیایە.
لە دنیابینی مرۆڤە هۆشمەندەکان ژیانکردن یەکجارە، ژیانی مرۆڤ تەنیا ئەوجارەیە کە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە دەژی کە مرد تەواو، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لەناو ژیانی ڕاستەقینەدا مرۆڤ دەبێت سەرڕاست و بەشکۆوە بژی، نەک هەموو ڕۆژێکی ژیانی سەرشۆڕی و مردن بێت. [1]