پێخاوسی، باشترە لە پێڵاوی تەنگ، بێ ماڵێ، باشترە لە ماڵی بە جەنگ.
ماڵ تەنیا جێگەیەکە لە پانتایی دنیادا بۆ ئەوەی مرۆڤ بەئارامی تێییدا بژیی، ئەو کەسانەی نازانن ئارام بژین، هەمیشە لە ماڵەکانیاندا کێشەوگرفت هەیە، بۆیە ماڵەکانیان بووەتە شوێنی نائارامیی، ژیان نەکردن لەو جۆرە ماڵانە قازانجی زیاترە، لە پەندەکەدا پێڵاوی تەنگی بە نموونە هێناوەتەوە، کە لەپێکردنی مرۆڤ تەواو نائارام دەکات. واتە: شوێنێک تەنگیی و شەڕی تێدابێ، نەبوونی باشترە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 337 times