#ئاراس شێخ جەنگی#:
#بافڵ تاڵەبانی#، مادەم حەزی لە شێتخانەیە با واز لە یەکێتی بێنێ و حیزبێکی تر بەناوی یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان دابنێ.
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بافڵ تاڵەبانی لە کۆڕبەندی ساڵانەی #هەولێر# ڕایگەیاند من حەزم لەو شێتخانەی حیزبایەتییە ، دیارە ئەمە سووکایەتیەکی گەورەیە بە یەکێتی و بەو خەباتەی کە زیاتر لە 22 هەزار کەس لەپێناویدا شەهید بوون، ئەو حیزبە گەورە و خاوەن مێژوو قوربانی دانە و ئەو حیزبەی سەرۆکەکەی جەنابی مام جلال بوو خاوەنی ڕووبارێک خوێن و داستانە کەچی ناوبراو ناوی لێنا شێتخانەی حیزب ، بۆیە منیش وەک وەڵامێکی تەنز ئامێز پۆستێکم کرد وتم یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان بەو مانایەی باشترە ناوبراو مادەم حەزی لە شێتخانەیە با واز لە یەکێتی بێنێ و حیزبێکی تر بەناوی یەکێتی شێتخانەکانی کوردستان دابنێ ، بۆیە دووپاتی ئەوە دەکەمەوە کە ئێمە خاوەن و دڵسۆزی ئەو یەکێتیەین کە بۆی ژیاین و قوربانی و خەباتمان بۆ کردووە بەشانازیەوە .نەوەک ئەو یەکێتیەی ئەو ناوی ناوە شێتخانە یان یەکێتی نوێ، لەگەڵ ڕێزم..[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 598 ganger