تا تۆو نەوەشێنرێت، خەرمان هەڵناگیرێت.
تۆو: بنەتۆو بەو بڕە تۆوە دەوترێت کە ساڵانە هەڵدەگیرێت بۆ ئەوەی ساڵی دواتر بە زەوییەوە بکرێت و دابچێنرێت. خەرمان: بەرهەمی دووراوە و کۆکراوەی ساڵێکی جووتیار دەوترێت. واتە: جووتیار تا بنەتۆو لە زەویدا دانەچێنێت، نابێتە خاوەنی خەرمان. پەندەکە مەبەستی لەوەیە تا ماندوو نەبی، دەستکەوتت نابێ. [1]