图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,140
图片 106,457
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کۆماری ئارارات، ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆماری ئارارات، ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو

کۆماری ئارارات، ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو
کۆماری ئارارات، ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو
#چۆمان تەقیەدین#

ساڵی (1908ز) کودەتاکەی کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی تورکی بە ‌سەر سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1876-1909ز) ڕێگەی خۆش کرد بۆ کورد کە ‌بت#وان#ێت پارت و کۆمەڵەی تایبەت بە ‌خۆی دابمەرزێنێت.

$گردبوونەوەی شۆڕشگێڕانی کورد$
لە ‌ڕێکەوتی (25-09-1908) کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقی کورد دامەزرا لە ‌شاری ئەستەنبوڵی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی عوسمانلییەکان لەلایەن هەر یەکە ‌ (شێخ عەبدولقادری نەهری و ئەمین عالی بەدرخان و ژەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان و خەلیل خەیاڵی و داماد ژوکفل پاشا و چەندان کەسایەتی تری نیشتمانپەرەوری کوردەوە) . چەندین ڕۆنشبیر و ئەفسەر و قوتابی کورد کە ‌لە زانکۆکانی شاری ئەستەنبوڵی پایتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی عوسمانلییەکان دەیانخوێند، پەیوەندیان کرد بە و کۆمەڵەیەوە کە یەکێک لە وانە (ئیحسان نوری پاشا) بوو، بووە ئەندامی ئەو کۆمەڵەیە.

$پەیماننامەی سیڤەرو دەوڵەتی کوردی$
دوای واژۆکردنی پەیمانی سیڤەر لە ڕێکەوتی ‌ (10-08-1920) لە ‌نێوان دەوڵەتانی هاوپەیمانان و دەوڵەتی عوسمانی کە ‌بە ‌پێی بەندەکانی (62 و 63 و 64) بڕیار لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردی دەدات لە ‌بەشێکی باکووری کوردستان، ئەوە بوو ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا هەوڵیدا پەیوەندی بەو شۆڕش و ڕاپەرینانەی کورد بکات کە ‌لە ‌دوای جەنگی یەکەمی جیهانیدا لە ناوچەکانی کوردستان بەرپا بوو، بەوەش ناچاربوو پەنا باتە بەر وڵاتی شام و ‌دواتر بەرەو باشووری کوردستان کۆچی کرد کە ‌ئەو سەردەمە ‌لەژێر داگیرکاری بەڕیتانیادا بوو و‌ نەیدەویست هاوکاری هێزەکانی بەڕیتانیا بکات بۆیە پەنایبردە ‌بەر خۆرهەڵاتی کوردستان.

$ئیحسان پاشا و شۆڕش$
‌دواتر گەڕاوەتەوە بۆ باکووری کوردستان و لە ‌ناوچەی ئەلکێ (بیت الشباب) ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا سەرکردایەتی جووڵانەوەیەکی کردووە لە ‌دژی دەوڵەتی تورک و‌ یەکێک بووە لە ‌ئەندامە ‌باڵاکانی کۆمەڵەی ئازادیی بە ‌ناوی یوسف زیا لە ڕێگەی ‌عەلی پاشای براییەوە پەیوەندی پێەوە دەکات، ئەوەش لە و کاتەدا بوو کە ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا بە هاوکاری هەر یەکە ‌لە ‌ڕاسم و تۆفیق جەمیل و خۆرشید خۆی ئامادە ‌دەکرد بۆ جووڵانەوەیەکی گەوره، بۆ ئەو مەبەستە ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا لە ‌ڕێکەوتی (04-09-1924) بەرەو ناوچەکانی (چەلێ و جۆلەمێرگ و ئەلکێ) هێزەکانی جوڵاند، بەڵام بە ‌داخەوە بروسکەکە بە ‌هەڵە ‌لێکدرایەوە.
هەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن چەند سەرکردەی هۆزی خۆرمیک ناپاکیان کرد و ‌کارەکەی خۆیان و کۆمەڵەی ئازادی ئاشکرا دەکەن، بەوەش ڕاپەرێنەکە گورزێکی گەورەی بەرکەوت، ‌دواتر ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا لەگەڵ نزیکەیی (500) کەس لە ‌هێزەکانی بەرەو باشووری کوردستان کشانەوە و ‌ئینگلیز داوایان لێ دەکات پەیوەندی بە ڕێزەکانی سوپای ئێراقییەوە ‌بکەن، دواتر شۆڕش لە ‌دژی تورکیا بکەن، بەڵام ئەوە ‌ڕەت دەکەنەوە و دوای ئەوە ڕوو دە‌کەنە ‌ئێران بۆ ئەوەی چاویان بە سەرکردەی شۆڕشگیر سمکۆی شکاک بکەوێت و ‌بەرەیەک لە ناوچەی وان و #هەکاری# بکەنەوە زیان بە دەوڵەتی تورک بگەێنن، ‌هەروەها داوا دەکەن کە مەلیک مەحمودی نەمر بینین، بەڵام ئینگلیزەکان ئەوە ‌پەسند ناکەن وە ‌ڕەوانەی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکرێن و‌ چاویان بە سەرکردە ‌سمکۆی شکاک کەوت.
کاتێک کە ‌شێخ سەعیدی پیران ئامادەکاری دەکرد بۆ شۆڕشێکی گەورە ‌لە دژی ‌دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیای کەمالی و ‌لە ‌هەمان کاتدا ‌کەمالییەکان سیاسەتێکی دوژمنکارانەیان دژی کورد پەیڕەودەکرد، ئەوە بوو ‌یاسای نوێ لە ‌تورکیا دەرچوو، کە ‌تەنیا دانی بە ‌نەتەوەی تورک لە ‌تورکیا دادەنا و ‌نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی تری بە تورک ‌ئەژمارکرد بوو، ‌ کوردیان بە ‌تورکی چیایی ناوبرد و ‌زمانی تورکی کرایە زمانی فەرمی دەوڵەتی تورکیا و زمانی کوردی قەدەغە کرا. بەمەش سەرجەم گۆڤار و ڕۆژنامە و یانەکوردییەکان داخران، هەرووەها دەستیان کرد بە سیاسەتی ڕاگواستنی کورد لە ‌ناوچەکانی خۆیان بۆ خۆراوای ئەنادۆڵ و ‌نیشتەجێکردنی تورک لە ‌شوێنیان، وەرگرتن و کۆشتن و دوورخستنەوەی شۆڕشگیران و سەرکردەکانی کورد. ‌گەماڕۆیان خستە ‌سەر ئابووری کوردستان و ناچارکردنی جوتیارانی کورد کە زەو‌ییەکان بەجێ بهێلن و ‌جوتیارە ‌تورکەکان دەستیان بە ‌سەر ئەو زەوییانەدا دەگرت، لەگەڵ ‌هێنانی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و سەرباز و پۆلیسی تورک لە ‌ناوچە تورکنشینەکان بۆ باکووری کوردستان بە مەبەستی پچراندنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و بازرگانی کوردانی باکوور لەگەڵ کوردانی باشوور و خۆرهەڵات و خۆراوای کوردستان و ‌سەپاندنی باج بەسەر دانیشتووانی باکووری کوردستان، ئەوەش ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردی قوورسترکرد، کە ‌ئەوانەش وایان کرد ‌کوردان دەست بکەن بە ‌خۆڕێکخستن بە شێوەیەکی نهێنێی بۆ بەرپاکردنی شۆڕش بە ‌سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران، کە ‌شۆڕشگیرانی کورد ڕێکەوتن دەستپێکی شۆڕشەکە ‌ڕێکەوتی (21-03-1925) بێت.
هێزێکی زۆری تورک لە مانگی شوبات هێرشیان کردە ‌سەر گوندی (پیران) ی ناوەندی سەرەکی شۆڕشگیران، بەمەش شۆڕشەکە بەر لە ‌وادەی دیاری کراوی خۆی بەرپابێت، کە ‌شۆڕشگیران توانیان هێزەکەی تورک تێکبشکێنن و ‌شاری #ئامەد# ئازادکرا، ‌ئەوەش وای لە ‌ئەنجوومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا کرد کە ‌کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازبکەن بهمەبەستی لە ‌ناوبردنی شۆڕش کە ‌چەند بڕیارێکیان دا:
1- حوکمی عورفی لە ‌زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان ڕاگەیەنرا.
2- ڕەوانەکردنی نزیکەیی (25) هەزار سەرباز لە ‌ڕێگەی هێڵی شەمەندەفەری سووریا لە باکووری حەڵەب، ‌فەرەنسییەکان ڕێگەیان پێدان و هاوکاریان کردن وە ‌سنووری سووریان بۆ کردنەوە.
3- ناردنی هێزێکی ترکە ‌پێکهاتبوو لە (9) تیپی پێادە و (9) لیوای تۆپخانە و (3) تیپی سوارە ‌، وە پێشتریش (6) تیپی پێادە وە ڕەوانەی ناوچەکانی (سەعرت ، #ماردین# ، میدیات ، کارس) کرا بوو.
4- بانگ کردنی ئەوگەنجانەی ‌تەمەنیان لە ‌نێوان (20 بۆ 28) ساڵی دایە بۆ خزمەتی سەربازی.
5- دامەزراندنی دادگای تایبەت بە شۆڕشگیران لە ‌ئامەد و ئەنکەرا و شوێنەکانی تر کە ‌دەسەڵاتی تەواویان هەبوو لە دەرکردن و جێبەجێکردنی هەر بڕیارێک و حکومەێک دەرباری لە ‌سێدارەدانی شۆڕشگیرانی کورد.
6- عیسمەت پاشا (عیسمەت ئینۆنۆ) کە ‌کورد بووە و دۆستی نزیکی مستەفا کەمال ئەتاتورک بوو کرایە سەرۆک وەزیران ‌ئەوەیش، هێزێکی (25) هەزارکەسی کە ‌لە ‌ (8) تیپ پێکهاتبوو وە ‌‌هێزێکی مەشق پێکراو بوون وە ‌چەکدار کرا بوون بە چەکی تازەی خۆراوایی لەگەڵ هەشت فڕۆکەی جەنگی ناردە کوردستان. بەمەش ژمارەی هێزەکانی تورکیا لە باکووری ‌کوردستان گەیشتە ‌نزیکەیی (90) بۆ (100) هەزار سەرباز .

$دەستپێکردنی شۆڕش$
شەڕ و پێکدادان لەنێوان ‌هێزەکانی سوپای تورکیا و هێزەکانی شۆڕشگیرانی کورد دەستی پێکرد کە هێزەکانی سوپای تورکیا توانیان بەرەو ناوچەئازاد کراوەکان پێشڕەویی بکەن و دووبارە ‌داگیربکەنەوه، ‌‌ئەوەبوو شۆڕشگیران تەنیا دۆڵی (داڕەخان) ی گوندی پیرانیان بە ‌دەستەوە مابوو کە ‌دوا داستانی شۆڕشگیران بوو بە سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران ‌لە ئەنجامدا شۆڕشگیران شکستیان هێنا ئەوە ‌بووشێخ سەعیدی پیران و د.فۆئاد و هاوڕێیان بە دیل گیران لە دادگایی کردنی ڕووگەشی بڕیاری لە ‌سێدارەدان بۆ شێخ سەعیدی پیران و د.فۆئاد و چل و حەوت کەس لە هاوڕێیان دەرچوو وە ‌لە ‌ماوەی (2.30) کاتژمێر و نیو بڕیارەکە ‌‌جێ بە جێ کرا لە ڕێکەوتی (29-06-1925) لە ‌شاری ئامەدەوە ‌ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا و سەرکردە و ڕۆشنبیران و شۆڕشگیران و سەرۆک هۆزە نیشتمانپەرەوەرەکانی کوردی باکووری کوردستان ئاوارەی وڵاتانی سووریا و ئێراق و لوبنان بوون، بەڵام دواتر بە ئامادە بوونی سەرکردەیەکی ئەرمەنی بە ‌ناوی (ف.پاپازیان) لە ‌ڕێکەوتی (05-08-1927) لە ‌هاوینەهەواری بحەمدون لە ‌وڵاتی لوبنان کۆ بوونەوەو کۆبوونەوەکە ‌بووە ‌یەکەم کۆنگرەی پارتی خۆیبوون، هەرووها پارتی خۆیبوون پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرستی ئەرمەنی تاشناک (داشناک) دا هەبووە.
کۆمەلەی خۆیبوون لە دەر ‌ئەنجامی یەکگرتنی چەند و ڕێکخراوەیەکی کوردی باکوور پێکهات بریتی بوون لە ‌ (ڕێکخراوی یەعالی کوردستان ، کۆمەڵەی ڕێکخراوە ‌کوردییە کۆمەڵایەتییەکان، لێژنەی سەربەخۆیی کوردستان، کۆمەڵەی نەتەوەیی کورد، کۆمەڵەی پێشکەوتن) . لەوکۆنگرەیە پارتی خۆیبوون بڕیاریدا دووبارە بەرخودان لە ‌باکووری کوردستان بەرپا بکات وەکوو هەڵگیرساندنی شۆڕش لە ‌ناوچەی ئارارات لە باکووری کوردستان. بۆ ئەو مەبەستەش ژەنەڕاڵی نیشتمانپەرەوەر ژەنەڕاڵ ئیحسان نووری پاشا گەڕایەوە بۆ باکووری کوردستان بە ‌مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی شۆڕش وە کرایە سەرکردەی هێز ەچەکدارەکانی شۆڕشی ئارارات.

$خۆڕێکخستن و دامەزراندنی کۆمار$
هێزە ‌شۆڕشگیرەکانی کورد لە ‌باکووری کوردستان کە ‌پەرتەوازبوون بوون، ڕوویان کردە ناوچەی ئارارات و دەستیان کرد بە ‌خۆڕێکخستن و مەشقی سەربازی. لە ‌ڕێکەوتی ‌ (28-10-1927) سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی کۆماری ئارارات ڕاگەێنراو‌ ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا کرایە سەرۆک کۆماری ئارارات و ئیبراهیم هەسکی (ئیبراهیم پاشا) سەرۆک هۆزی جەلالی کرایە جێگیری سەرۆک کۆمار‌، ‌لادێی (کورداڤا) کرایە پایتەختی کۆمار لە پارێزگای ئاگرێ.
شۆڕشگیران بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا توانییان ناوچەکانی (وان، بیلیس، موش، ئیگدیر، کارس (قارس) ئازادبکەن. بەوەش ڕووبەری کۆماری ئارارات بەرفراوان بوو، کە ‌ئەم ڕووداوانەی شۆڕشی ئارارات لە ڕۆژنامەی (ئاگرێ) کە ‌لەلایەن ‌پارتی خۆیبوون دەریدەکرد، بڵاودەکرایەوە بۆ ئەوەی خەڵکی باکوور و پارچەکانی تری کوردستان لە شۆڕش ئاگادار بن.
شۆڕشگیران بە ‌سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئیحسان نوری پاشا هەستان بە پەیوەندیکردن بە سەرکردەی شۆڕشگیرانی کوردانی خۆرهەڵاتی کوردستان سمکۆی ئاغای شکاک کە ‌دژی داگیرکەرانی ئێرانی لە ‌خەبات و تێکۆشاندا بوون.‌ هەروەها داوای هاوکارییان کرد لە ‌کوردانی پارچەکانی باشوور و خۆراوای کوردستان.
هەر لەو چوارچێوەیەدا پارتی خۆیبوون دەستیکرد بە ‌پەیوەندیکردن بە وڵاتانی زڵهێزی ئەو سەردەمەی جیهان وەکوو بەڕیتانیا و فەرەنسا و یەکێتی سۆڤێەتی پێشوو. ‌پەیوەندیی کرد بە ڕێکخراوی کۆمەڵەی نەتەوەکان (عصبە ‌الامم) .

$هێرش بۆ سەر کۆماری ئارارات$
ئینگلیزەکان و فەرەنسییەکان و سۆڤێەتییەکان بە ‌وردی چاودێری ئەو شۆڕشەیان دەکرد، بەڵام داگیرکەرانی تورکیای کەمالی دەستەوەستان نەوەستان لە دژی شۆڕشەکه.‌ ئەوە ‌بوو هێرشیان کردە سەرشۆڕشگیران، بەڵام سەرەتا لە ‌بەرانبەر بە ‌شۆڕشگیرانی کورد شکستیان هێنا، بەڵام لە سەرەتای ساڵی (1932) هێزەکانی سوپای تورکیا کە نزیکەیی (40) هەزار سەرباز دەبوون بە ‌سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ساڵح پاشاو بە ‌پشتیوانی نزیکەیی (50) فرۆکەی جەنگی هێرشیان کردە سەرشۆڕشگیران و ‌توانییان بەرەبەرە بەسەرشۆڕشگیرانی کورد زاڵ بن کە بەداخەوە توانییان بەرەبەرە ناوچە ‌ڕزگارکراوەکان داگیرکرانەوە و ‌شۆڕشگیرانیان ناچاکرد بەرەو ناوچە شاخاوییە ‌سەختەکانی سەر سنووری باکوور و خۆرهەڵاتی کوردستان پاشەکشە بکەن. ئەوش وای کرد‌ ئێرانیش هاوکاری تورکیا بکات بەوەی ڕێگەیدا بەشێک لە هێزەکانی سوپای تورکیا بچنە ناو خاکی خۆرهەڵاتی کوردستانی بندەستی ئێرانەوهو‌ لهپشتەوە هێرش بکەنە ‌سەرشۆڕشگیرانی کوردی باکووری کوردستان.

$شەهیدبوونی جێگری سەرۆک کۆمار$
لە ‌دوای یەک مانگ بەرگری سەرسەختی شۆڕشگیرانی کورد کە لە هەر‌چوار لاوە گەماڕۆ درابوون. ئیبراهیم پاشا هەسکی جێگیری سەرۆک کۆمار و کۆمەڵێک شۆڕشگیری تر کەوتنە ‌بۆسەی هێزەکانی تورکیا و ئێرانەوە و سەرجەمیان شەهید کران لە ڕێکەوتی (17-09-1932) . ‌هەندێکی تریان بە ‌دیلی کەوتنەدەست هێزەکانی تورکیا بەڵام ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا توانی خۆی لە گەماڕۆی هێزەکانی تورکیا دەربازبکات و ڕووی کردە ‌ناوچەکانی تری خۆرهەڵاتی کوردستان و‌ لە ‌ڕێگەی چەند کەسایەتی ناوداری کوردانی خۆرهەڵاتەوە خۆی ڕادەستی ئێرانییەکان کرد، ‌ئەوانیش دەستگیریان کرد، بەڵام ڕادەستی تورکیایان نەکردەوه. ‌سەرەتا خستیانە زیندانەوەو‌ دواتر بۆ شاری تارانی پایتەختی ئێران گواسترایەوهو‌ لە ماڵێکدا دەست بەسەریان کرد. بەوەش نەیتوانی هاوکار بێت لە ‌دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ‌ناوچەی #مەهاباد# و دەوروبەری لە پارێزگای ئازەرباینجانی خۆراوای خۆرهەڵاتی کوردستان بە ‌پێشەوایەتی قازی مەحمەد.‌ دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر ژەنەڕاڵ بارزانی چاوی کەوت بە ‌ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا.

$مەرگی ژەنەراڵ$
لە پاش (46) ساڵ لە ئاوارەیی، ژەنەڕاڵ ئیسحان نووری پاشا کە ئەوکات تەمەنی (84) ساڵ بوو، لە ‌ڕێکەوتی (25-03-1976) بە ‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە کۆچی دوایی کرد و لە ‌گۆرستانی بەهەشتی زەهرا و لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بە ‌خاک سپێدرا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览576
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 31-01-2023
挂钩项目: 8
小组: 文章
Publication date: 31-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 历史
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 10-03-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on11-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ):10-03-2023
URL
此产品已被浏览576
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,140
图片 106,457
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!