پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تەڵاخانی بانە بووکی مەلیکی کوردستان
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەڵاخانی بانە بووکی مەلیکی کوردستان

تەڵاخانی بانە بووکی مەلیکی کوردستان
تەڵاخانی #بانە# بووکی مەلیکی کوردستان
سەرمەد لەتیف

تەڵاخان کچی سەلیم خانی بانە ساڵی 1936 لەبنەماڵەیەکی خانەدان و نیشتمانپەروەر لەدایکبووە. سەلیم خانی باوکی تەڵاخان حاکمی بانە و #سەردەشت# بوو، گشت ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران دەرهێنابوو و خۆی حوکمی دەکرد وەک کوردێکی نیشتمانپەروەر. لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، باپیرم شێخ لەتیفی حەفید لەگەڵ کەسایەتی دیاری شاری #سلێمانی# محێدین چنارەیی و مەلا ئەسعەدی مەحوی و هەندێک لە هاوەڵانی ڕوودەکەنە شاری بانە و لەلایەن سەلیم خان پێشوازییەکی گەرمیان لێدەکرێت. دواتر وەک ڕێزلێنان لە شێخ لەتیفی حەفید کە کوڕی یەکەم مەلیکی کوردستان بوو، سەلیم خانی بانە لەگەڵ سەرۆک هۆزەکانی سەردەشت کۆدەبێتەوە و ڕەزامەندییان لێ وەردەگرێت تا شێخ لەتیفی حەفید بکرێتە حوکمداری سەردەشت. ئەوانیش ڕازی دەبن و شێخ لەتیف دەبێتە حوکمداری سەردەشت و محێدین چنارەیی دەبێتە حاکمی سوڵح و هەروەها مەلا ئەسعەدی مەحوی دەبێتە حاکمی شەرع.
ماوەی نزیکەی ساڵێک حوکمی ناوچەکە دەکەن و بەپێی بەڵگە و وتەی ئەو کەسانەی لەو سەردەمەدا ژیاون توانیویانە ئیدارەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەببەن و پەیڕەوی یاسا بکەن و چەندین گرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ناوچەکە چارەسەر بکەن. شێخ لەتیف لەپلانیدا بووە حوکمدارییەکە فراوان بکات، بەڵام شێخ بابە عەلی برای دێت بە شوێنیدا و دەیگەڕێنێتەوە شاری سلێمانی چونکە حکومەتی ئێراقی هەڕەشەی قەڵاچۆکردنی خانەوادەکەی کردبوو ئەگەر بێت و شێخ لەتیف ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێنەهێڵێت.
ئەم هەڵوێستە بەرز و جوامێرانەی سەلیم خانی بانە بەرانبەر شێخ لەتیفی حەفید وا لە مەلیک مەحمود دەکات داوا لە سەلیم خانی بانە بکات کچێکی خۆی بداتە شێخ لەتیفی کوڕی (لەو سەردەمەدا ئەم دیاردەیە باو بووە لەناو بنەماڵە ناودارەکانی کورد) . بۆیە سەلیم خانی بانە ڕازی دەبێت و دەڵێ کە تەڵای کچم گەورەبوو پێشکەشی شێخ لەتیفی حەفیدی کوڕی مەلیکی کوردستانی دەکەم. دواتر سەلیم خانی بانە ساڵی 1945 لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەری ئێرانەوە دەرمانخوارد دەکرێت و شەهید دەبێت. دوای شەهیدبوونی، سوپای داگیرکەری ئێران هێرش دەکەنە سەر #سەقز# و بانە و ئەو ناوچانە و دووبارە داگیری دەکەنەوە. لەو کاتەدا شێخ لەتیف لەسەر داوای مەلیک مەحمود ماڵباتی سەلیم خانی بانە دەباتە ماڵەکەی خۆی لە کەناروێ تا پارێزراو بن. دواتر بنەماڵەی سەلیم خان دەگەڕێنەوە بانە و شێخ لەتیفی حەفید هاوسەرگیری لەگەڵ تەڵاخانی سەلیم خانی بانە دەکات و دەبنە خاوەنی 3 کچ بەناوەکانی: #مەهاباد#، #شنۆ#، نژۆ.
هەڵوێستە مێژووییەکانی ئەم شێرە ژنە کوردپەروەرە بە جۆرێک مرۆڤ سەرسام دەکات ئەوەی لەنزیکەوە نەیناسیبێت ئەستەمە باوەڕبکات کورد شێرە ژنێکی ئاوای تێدا هەڵکەوتووە و مێژووش غەدری لێکردووە! نووسینەوەی یادەوەرییەکان لەگەڵ تەڵاخانی نەنکمدا لە بابەتێکی ئاوا خێرادا ئاسان نییە، لانی کەم دەبێت لە داهاتوودا لە دووتوێی پەڕتووکێکدا تۆماری بکەم.
تەڵاخان لە تەمەنێکی زۆر گەنجدا بوو کە هاوسەرەکەی (شێخ لەتیفی حەفید) کۆچی دوایی دەکات. لەوکاتەدا تەڵاخان بە ئیرادەیەکی پۆڵاینەوە بە پشت بەستن بە خۆی ئەرکی سەرپەرشتی بنەماڵەیەکی گەورەی مەلەکی لەئەستۆ گرت و بەباشترین شێواز بەڕێوەی دەبرد. لەوکاتەدا بەهۆی کۆچی دوایی شێخ لەتیفەوە، تەڵاخان ڕوبەڕوی بارودۆخێکی سەخت بووەوە. ئەوەبوو لەڕێی خانەوادەی بەڕێز حەمەی ئەوڕەحمان ئاغاوە پەیوەندی کرد بە مەلا مستەفای بارزانییەوە و چوونە دیداری. دایکی بەڕێزم خاتوو شنۆی شێخ لەتیف بۆی گێڕامەوە و وتی: کاتێک تەڵاخانی دایکم لەڕێی ماڵی بەڕێز حەمەی ئەوڕەحمان ئاغاوە پەیوەندی کرد بە جەنابی مەلا مستەفای بارزانییەوە، بارزانی داوای کرد بۆ سبەی چاوی پێمان بکەوێت. ئەوەبوو بۆ سبەی چووینە ماڵی کاک ئیدریس بارزانی لە گوندی ڕایات. کە چووینە ماڵی کاک ئیدریس، جەنابی مەلا مستەفای بارزانی لە ناو ئەشکەوت بوو لەشاخ بۆ خۆپاراستن لە بۆردومانی حکومەتی ئێراق. ئەوەبوو چوون بەشوێن جەنابی بارزانیدا و لەماوەیەکی کوورتدا گەیشتە لامان.
بارزانی بە تەڵاخانی وت: من برای ئێوەم و هەرچیتان پێویست بێت لەخزمەتتاندام. ئەوەبوو جەنابی بارزانی پێی باش بوو کە ئێمە دەربچین لە سلێمانی تا پارێزراو بین. پاشان مەفرەزەیەکی نارد بە شوێنماندا کە لە 8 پێشمەرگە پێکهاتبوو، بەڵام کە لە ئەزمەر هاتبوونە خوار تابێنە ناو سلێمانی، کەوتنە ناو کەمینێکی حکومەتەوە و دوانیان بریندار کران. خۆشبەختانە برینەکەیان سووک بوو و ڕزگاریان بوو، بەڵام نەیانتوانی بگەنە لامان. لەوکاتەدا تەڵاخان پەیوەندی بە کەسێکی دڵسۆزمانەوە کرد کە ناوی حسێن بەگی میرە بەگ بوو، هات بە شوێنماندا بە جێبێکەوە و دەرچووین بەرەو قڕگە. لەڕێگا کەوتینە ناو کەمینی حکومەتەوە و تەقەیەکی زۆرمان لێکرا، سەیارەکەمان چەندین فیشەکی بەرکەوت بەڵام خۆشبەختانە بە سەلامەتی ڕزگارمان بوو. کە گەیشتینە قڕگە، شەهید عەبدوڵڵا ئاغای برای فەتاح ئاغا کە چاوەڕوانی ئێمەی دەکرد پێشوازی لێکردین و یەکسەر پێی وتین ئەو تەقەکردنە لە ئێوەبوو؟ وتتمان بەڵێ. پاشان شەهید عەبدوڵڵا ئاغا بردینی بۆ #پێنجوێن#. کە گەیشتینە پێنجوێن، شەهید فەتاح ئاغا پێشوازی لێکردین و ئێمەی برد بۆ ماڵی کوڕەکانی حەمەمین خانی شیوەگوێزان (برای حەمە ڕەشیدخانی بانە) . لەوێ ماینەوە تا ماوەیەک، ئەوەبوو قەلادزێ بۆردومان کراو بەو هۆیەوە پێنجوێن چۆڵکرا و فەتاح ئاغا سەیارەی هێنا و بەڕێی کردین بۆ شیوەگوێزان و 15 ڕۆژ لەوێ ماینەوە. دواتر فەتاح ئاغا ئێمەی برد بۆ قزڵجە و 35 ڕۆژ لەوێ ماینەوە، لەوکاتەدا ئێمە یەکەم خێزان بووین کە جەنابی مەلا مستەفا ڕەزامەندی لە شای ئێران بۆ وەرگرتین بچینە ناو خاکی ئێرانەوە تا پارێزراو بین. لە قەڵای #مەریوان# جەنابی حەمەخانی کوڕی مەحمودخانی کانی سانان پێشوازی لێکردین و لە ماڵی ئەوان ماوەیەک ماینەوە، پاشان خانوویەکمان بەکرێ گرت و لەوێ ماینەوە تا نسکۆ. دوای نسکۆ گەڕاینەوە بۆ سلێمانی، لەڕێگا لە پێنجوێن جەنابی فەتاح ئاغامان بینی و فرمێسک بە چاویدا هاتە خوارەوە و وتی: ئێوەش بەجێمان دێڵن؟. ئیتر هەموو فرمێسک بە چاوماندا هاتە خوارو بارودۆخێکی زۆر سەخت بوو، چارەنووسی کورد نادیار بوو. کە گەڕاینەوە سلێمانی، تەڵاخانی دایکم بە هەموو توانایەکیەوە بەردەوام بوو لەخزمەتکردنی شۆڕشگێران و کەسانی هەژار و لێقەوماوان. لەم بارودۆخە سەختەشدا، تەڵاخان سوور بوو لەسەر خوێندنی هەرسێ کچەکەی و تا تەواوکردنی زانکۆ کۆڵی نەدا کە لەو سەردەمەدا بەهۆی بارودۆخی سیاسی بنەماڵەکەمانەوە ئاسان نەبوو کچ زانکۆ تەواو بکات. دواتریش لە کاتی جەنگی نێوان ئێراق و ئێران (1980 – 1988) ژێرزەمینی ماڵی تەڵاخان بووبوو بە پەناگەی خەڵکی ناوچەکە لەترسی بۆردومان. چەندین خێزان لەو ماوەیەدا لەو ژێرزەمیندا دەژیان و تەڵاخان خزمەتێکی زۆری دەکردن.
من خۆم شەرەفی ئەوەم پێ بەخشرا کە تەڵاخانی نەنکم پەروەردەم بکات بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای تەمەنی منداڵیمدا لەگەڵ خاتوو شنۆی دایکمدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووین و دایکم بۆ ماوەی 3 ساڵ لەسەرجێ مایەوە بە نەخۆشی. لەو کاتەدا تەڵاخان ئەرکی پەروەردەکردنی من ئەگرێتە ئەستۆ و دواتریش کەدایکم چاک بوویەوە، من هەر لای تەڵاخان مامەوە و زیاتر لە 25 ساڵ پێکەوە ژیاین و لەخزمەتیدا زۆرشت فێربووم. تەڵاخان بۆ من لە دایک و باوک و مام و خاڵ زیاتر جێی بۆ گرتبوومەوە. لەمنداڵیمەوە تەڵاخان فێری کوردایەتی دەکردم و خۆشویستنی کوردستانی لەدڵمدا دەچاند. ماڵمان بەردەوام وەک لانکەیەک بوو بۆ داڵدەدانی شۆڕشگێرە ئاوارەکان، ماڵمان بەردەوام وەک دەزگایەکی کۆمەڵایەتی گەورە کێشەی کۆمەڵایەتی دەیان خێزانی لەلایەن تەڵاخانەوە تێدا چارەسەر دەکرا. تەڵاخان بە داڵدەدان چەندەها کەسی لە کوشتن و گرتن ڕزگار کردووە. هەمیشە ماڵی پڕ بوو لە شۆڕشگێڕەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات. تەڵاخان لای گەورە سەرکردەکانی کورد ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرا بە جۆرێک قسەی ڕەت نەدەکرایەوە.
تەڵاخان پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە ئێوارەی 2016/1/17 دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵاوایی لە کوردستان کرد. بەڵام یادەوەرییەکانی هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 363 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-02-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 12-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 13-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سروشت بەکر )ڤە: 13-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 363 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.766 چرکە!