کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,474
ۋېنۍ 106,119
کتېبۍ PDF 19,167
فایلی پەیوەڼیدار 96,499
ڤیدیۆ 1,307
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
گاڕانیان بەخڕی برد، خەمی گۆلکە سووریانە
نۋیستەکاتا بە ڕانۋیسېۋی پوختە پەی کوردیپێدیای کېیاندۍ. ئېمە پەی شمەیشا ئەرشیڤ کەرمۍ و پەی ھەتاھەتای چە فۆتیای پارېزنمېشا!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشابی بابەت: گاڕانیان بەخڕی برد، خەمی گۆلکە سووریانە
ناوی نووسەر: عارف قوربانی

نازانم بۆ گەل و نەتەوەکانی دیکەش وایە یاخود هەر بۆ ئێمەی کورد ئە‌وە ڕاستە کە پەندەکانی پێشینان و ئەو ئیدیۆمانەی لە ڕابردووی دووردا گوتراون، بەردەوام و لە زۆر هەلومەرجدا بەکاردەبرێنەوە، ئایا بەهۆی ئە‌وەوەیە کە مێژوو و ڕووداوەکان دووبارە دەبنەوە، یان سیحرێکی تایبەتە کە ئەو پەندانە لە هەموو سەردەمێکدا هەر بەزیندوویی بمێننەوە؟ دەمەوێت لێرەدا وەک نموونە بۆ ئەم باسە کردوومە بە ناونیشانی وتارەکەم، (گاڕانیان بەخڕی برد، خەمی گۆلکە سوورێتی) ، ئە‌گەر هەڵە نەبم، تایبەتە بە ناوچەکانی پشدەر و بتوێن، یان زیاتر لەو ناوچانە بەکاربراوە و لەوێوە ڕۆچووەتە نێو کۆمەڵگەی کوردەوارییەوە. نازاندرێت مێژووی سەرەتای بەکاربردنی بۆ کەی دەگەڕێتەوە کە لانی کەم سەتان ساڵە، بەڵام دەڵێی بۆ ئەمڕۆ نووسراوە.

تورکیا چەند ساڵێکە دەیان بنکە و بارەگای سەربازی لە باشووری کوردستان دامەزراندووە، ڕۆژانە ژمارەی لەشکرەکانی زیاتر دەکات، بە پاساوێکی ناڕەوا شەڕی هێناوەتە نێو قووڵایی کوردستانەوە، چاوی لە شنگال و دەشتی نەینەوا و کەرکووکیشە. چەندجارێکە بە ڕاشکاوی دەیڵێت کە هێز دەبەینە تەواوی ئەو ناوچانە و بچینە هەر جێگەیەکیش لێی ناکشێینەوە. لەوەش ڕوونتر پێمان دەڵێت ویلایەتی موسڵ موڵکی ئێمەیە و وەریدەگرینەوە.

ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانیی تورکیا بە ‌سەرۆکایەتیی ئە‌ردۆغان کۆبوونەوەی کردووە و ڕایانگەیاند کە بە ئەندازەی قەندیل مەخموور بۆ ئێمە گرنگە و دەچینە ئەوێیش. مەخموور چەند کیلۆمەترێکی کەم لە هەولێری پایتەختەوە دوورە، ئەمە ئاماژەیە بۆ داگیرکردنی هەولێری پایتەختیش. ئە‌وەی جێی پرسیار و هەڵوەستەیە چەند ڕۆژێکە شان بەشانی فراوانبوونەوەی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و هەڕەشەکانی بۆ داگیرکردنی تەواوی باشووری کوردستان، چەند میدیایەک بە مەبەست بێت یان لە بێئاگاییەوە خزمەتێکی گەورەیان بە ستراتیژی داگیرکارییانەی تورکیا کردووە کە ئەسڵی بابەتەکەیان لە پڕۆسەیەکی داگیرکارییەوە گۆڕیوە بۆ پڕۆسەی داربڕینەوە.

هەڵمەتێکی چڕی میدیایی لە ناوەندە میدیاییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ئەم بابەتە بەڕێوەدەچێت. لە پەڕڵەمانی ئێراق داوای بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورکیا دەکرێت، داوا دەکرێت لە پەڕڵەمانی کوردستانیش بۆ هەمان پرس بانگهێشتی کۆنسوڵی تورکیا بکرێت. چەندین ڕێکخراو و چلاکڤان کەوتوونەتە نێو ئە‌م گەمە ترسناکە وە و هات و هاواریانە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە نابێت ڕێگە بدرێت داری چیا و کەژ و کێوەکانی بادینان ببڕنەوە. چەند پەڕڵەمانتارێک لە فراکسیۆنە جیاجیاکان داوای ڕاگرتنی بڕینەوەی دارەکان دەکەن و گوتەبێژی حکومەتیش دەڵێت: قبووڵمان نییە دارەکان ببڕنەوە. ئە‌مە ڕێک وەک ئە‌وە وایە بگوترێت ئەگەر دارەکان نەبڕنەوه، ‌ پڕۆسەی داگیرکارییەکە ئاساییە، بەڵام کە دار ببڕنەوه، ‌ جێگەی قبووڵکردن نییە.

ئێستا ئەگەر لە چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوەندە بڕیار بەدەستەکانی جیهانەوە تەماشای دیمەنەکە بکەیت، ئە‌وەت بۆ دەردەکەوێت کە نە ئێراق و نە باشووری کوردستانیش نیگەران نیین لەوەی تورکیا وڵاتەکەیان داگیر دەکات، بەڵکوو نیگەرانییەکە لەو ڕەفتارەیە کە سەربازەکان چی خۆیان یان ئە‌وەی دەگوترێت ڕێگەیان داوە چەند کۆمپانیایەک داری چیاکان ببڕنەوە، هاتوهاوارەکانیش بۆ ڕاگرتنی داربڕینەوەکەیە نەک خودی پڕۆسەکە. ئە‌سڵی بابەتەکە داگیرکاریی تورکیایە لە باشوور و با سەرنجەکان نەگوێزرێتەوە بۆ سەر یەکێک لە لێکەوتەکانی داگیرکارییەکە کە بە سووتماککردنی خاکی کوردستانە. ئەو دەیەوێت‌ هەموو باشووری کوردستان بە خاک و خەڵکەوە داگیربکات، ئێوەش شین بۆ دار بەڕووەکان دەکەن. پڕۆسەکە پڕۆسەیەکی داگیرکاریی وڵاتێکە، پرسەکە بچووک مەکەنەوە بۆ تاوانی بڕینەوەی دار.

دەبێت خەڵکی کوردستان، ناوەندەکانی دەسەڵات، هێزە سیاسییەکانی و دامەزراوە شەرعی و ناشەرعییەکانی لەوە بەئاگابێنەوە کە هیچ کەسێک بە ئەندازەی ئەردۆغان لەگەڵمان ڕاستگۆ نەبووە کە پێشوەختە پێمان دەڵێت من بۆ داگیرکردنی وڵاتەکەتان هاتووم. لە مێژووی ئێمەدا مەگەر تەنیا عەلی حەسەن مەجید بەر لە ئەنفال بە و ئەندازەیە بە ڕاستگۆی لەگەڵ کوردا دوابێت. ئەوکاتەی ساڵێک پێش ئە‌نفال هاتووەتە کەرکووک و کۆبوونەوەی بە موستەشارە کوردەکان کردووه، ‌ پێی گوتوون هەموو دێهاتەکانتان دەڕووخێنم و بەچەکی کیمیایی لێیان دە‌دەم، خەڵکەکەی هەموو دەستگیردەکەم و لە بیابانەکان بیلدۆزەریان لێدەخەمەکار و هەموویان دەخەمە ژێر خۆڵەوە. ئەوەی لە ئە‌نفال کردی. ئە‌ردۆغانیش چەندین جار ئاوا بە ڕاشکاوی پێمان دەڵێت سەربازمان بچێتە کوێ، ‌ ئە‌وە خاکی ئێمەیە و لێی ناکشێینەوە، پێمان دەڵێت: دێمە مەخموور، دێمە شنگال، دێمە کەرکووک و سلێمانی. کەچی لە کوردستان شین بۆ ئە‌وە دەگێڕن سوپاکەت دارەکانمان دەبڕنەوە.

ئەم هەڵمەتە چڕ و فراوانەی بۆ بەرگری لە سرووشت و نەبڕینەوەی دارەکان دەستیپێکردووە پێویستە بگوێزرێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکە و ناڕەزایەتی لە پڕۆسەی داگیرکردن. پێویستە ناوەندەکانی دەسەڵات لە هەرێم و لە ئێراق بە ئاگابێنەوە لەو مەترسییە و پەنا بۆ نەتەوە ‌یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرن، بەڵام ئەو بێدەنگی و بێهەڵوێستییە ئەگەر نیشانەی ڕەزامەندبوونیش نەبێت و هەر هۆکارێکی دیکەی لە پشتەوە بێت، سەرئەنجام زەمینە بۆ پڕۆسەی داگیرکردنەکە خۆشتر و خێراتر دەکات. [1]
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 430 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 03-06-2021
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 4
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ڕەخنەی ڕامیاری
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 94%
94%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 23-03-2023 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( زریان سەرچناری ) چە: 24-03-2023 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( ڕۆژگار کەرکووکی )یۆ جە:06-04-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 430 جارۍ ۋینیێنە
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,474
ۋېنۍ 106,119
کتېبۍ PDF 19,167
فایلی پەیوەڼیدار 96,499
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.344 چرکە(چرکۍ)!