图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,508
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێگەی سەبایاکانی کورد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێگەی سەبایاکانی کورد

ڕێگەی سەبایاکانی کورد
$رێگەی سەبایاکانی کورد$
#عارف قوربانی#
کاتێک رەخنە و گلەیی ڕووبەڕووی بەرپرس و دەسەڵاتدارانی کورد دەکرێتەوە لە کەمتەرخەمییان بەرانبەر بە دۆزینەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان و هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوەکان، بەوە پاساو دەهێننەوە کە بەشی هەرە زۆری دەستگیرکراوەکان گوێزراونەتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی ئێراق و لە شوێنی جیاجیا کۆمەڵکوژکراون، هەم لە ڕووی زەمەنییەوە زۆری بەسەردا ڕۆیشتووه، ‌ دۆزینەوەی سەرچاوە و بەڵگەی سەلمێنەر بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی بەکۆمەڵکوشتنەکان و هەروەها جوگرافیاکەش کە ناوچەکانی دورەدەستی کوردن و کەوتوونەتە شوێنگەلێکەوە کە بە ئاسانی کورد ناتوانێ‌ بچێت بەدوای ئێسک و پروسکی ئەو ئازیزانەدا بگەڕێت.
ئەگەر ئەم پاساوانە هەندێک لۆژیکیش بن، بەڵام سەلمێنەری ئەوە نین کە بە و هۆیانەوە نەتوانراوە تاوەکو ئێستا لەو دەیان هەزار کەسەی کە لە گۆڕی بەکۆمەڵ کوژراون، نەتوانراوە ڕووفاتی چوار هەزاریان بهێندرێتەوە، بەڵکوو حەقیقەتەکە ئەوەیە کە کورد میللەتێکن کەمتەرخەم و بایەخمان بۆ هەندێ‌ پرس و بابەتی ڕۆژانە و ڕووکەشە، نەک پرسە نەتەوەیی و نیشتمانی و ستراتیجییەکان.
خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوە ‌#شنگال# لە نزیکترین دەروازەی جەستەمانەوەیە و لە هەلومەرجێکیشدا کۆمەڵکوژکراون، کورد خاوەن حکومەت و هێزی چەکدار و دەسەڵات بوو لە کوردستان و تا ئەندازەیەک لە ئێراقیش. وا بۆ سێ‌ ساڵیش دەچێت #داعش# وەک خەلافەت نەماوە و جوگرافیایەکی دیاریکراو نییە بەناوی ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعش، ئەو ئێزدییانەی کۆمەڵکوژکراون هەر لە ناوچەکانی دەوروبەری شنگالن، بەڵام هێشتا نەتوانراوە ڕووفاتەکانیان بدۆزرێتەوە. هەروەها هەزاران کچ و کوڕی لاوی ئێزدی کە ژمارەیان 6417 کەسە ڕفێنراون و تاوەکو ئێستا 2874 کەسیان چارەنووسیان بەنادیاری ماوەتەوە. ئەمانەی تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە ئەو کچانەن کە وەک سەبایا و کەنیزەک لەلایەن چەکدراەکانی خەلافەتەوە بۆتێرکردنی ئارەزووە سێکسییەکانیان و خزمەتکردنی ماڵ و منداڵەکانیان بەکاربراون.
جوگرافیای شنگال سێ‌ ساڵە لە ‌داعش پاککراوەتەوه، ‌ هێشتا ڕووفاتی ئەو گەنج و لاوانەی کۆمەڵکوژکراون لە گۆڕە ‌بەکۆمەڵەکان نەدۆزراونەتەوە و ڕووفاتی بەشێکیان هێشتا هەر بەنادیاری ماوەتەوە. ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەش کە دۆزراونەتەوە هێشتا هەموویان دەرنەهێندراون. چارەنووسی کچەکانیش هێشتا هەر بەشێکیان نادیارە. لەکاتێکدا داعش نەماوە. ئەی ئەم 2874 کەسە کەوتنە کوێی ئەم دونیایەوە؟ خۆ دەریا قوتی نەدان و ئاسمان هەڵینەلوشین؟ بەدڵنیاییەوە ئێستاش لە ماڵی ئەو چەکدارانەی داعشن کە سەر بەتیرە و هۆز و عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوچەکە بوون، ڕەنگە بەشێکیشیان هێشتا وەک دەستبەسەر لە کەمپی ئەلهۆل بن کە جارجار هەواڵی ئازادکردنی کەسێکیان لەوێوە دەبیستین. ئەو خێزانانەی چەکدارانی داعش کە لەژێر دەستی کورددان، دوور نییە کچە ئێزدییەکان لەو کەمپەش بۆ خزمەتکاریی منداڵی چەکدارانی داعش بەکار نەبرێن.
مانەوەی ڕووفاتی ئێزدییەکان لە گۆڕی بەکۆمەڵ و مانەوەی چارەنووسی کچانی کوردی ئێزدی لای چەکدارە پەرتەوازەکانی داعش ئاماژەی ڕوونن بۆ کەمتەرخەمی کورد لە بەدواداچوونەکان بۆ ئەم کەیس و پرسە ئەخلاقی و نەتەوەیی و نیشتمانییە. لەکاتێکدا سێ‌ تەرەف خۆی بەخاوەن ئێزدییەکان و شنگال دەزانێت و ململانێیانە لەسەر خاوەندارێتیی کوردانی ئێزدی، بەڵام ئەوەش حاڵی شنگال لە شارەکەیان چی وێرانەیەکە و ئەوەش حاڵی ئاوارەکانیان وا دەبێتە حەوت ساڵە لەژێر خێوەتدا دەژین و ئەوەش چارەنووسی کچە سەباییەکانیان.
پارتی و #پەکەکە# و هەندێ‌ ناوەندی شیعی، هەر سێ‌ لایان خۆیان بەخاوەن مەسەلەی ئێزدییەکان و پرسەکەیان و جوگرافیاکەیان دەزانن. ئەگەر هەریەک لەم لایەنانە هەر کەسە و لە سنووری خۆی کاری بۆ ئەوە بکردایا چارەنووسی کچە سەباییەکان بدۆزرانایەتەوە ئێستا ئەم کەیسە بە جۆرێکی دیکە دەبوو. جگە لەو نووسینگەیەی #نێچیرڤان بارزانی# دایمەزراند و تاوەکو ئێستا بەپێی ڕاگەیێندراوی نووسینگەکە ژمارەی ئەو کچانەی لەرێگەی ئەوانەوە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە‌‌ 3543 کەس، کێی دیکە لە خەمی گەڕان و دۆزینەوەی شوێن پێی کچە ڕفێنراوەکانن. ئایا چەند ڕێکخراوی دیکە لە نەتەوە ‌یەکگرتووەکان و لای ئەمریکییەکان فەندیان وەرگرتووە بۆ گەڕان بەدوای چارەنووسی سەبایەکانی کورد، چیانکرد؟ کەس هەیە بەدواداچوون بۆ ئەوە بکات کە چی بازرگانییەک بەناوی کچانی ئێزدییەوە کراوە و ئەوەش چارەنووسیان کە لەکاتێکدا خەلافەتی داعشیش نەماوه، ‌ بەڵام چارەنووسی هەزاران کچی کورد هێشتا نەدۆزراونەتەوە.
هەندێ‌ لایەنی شیعی خەریکن بناخەی ئایینی ئێزدییەکانیش دەبەنەوە سەر ڕێچکە و ڕێبازی شیعەگەریی و وەک چۆن دەسەڵاتدارانی سونەی عەرەب دەیانگوت ئەمانە نەوەی یەزدی کوڕی مەعاویەن، ئێستاش دەسەڵات لە بەغدا دەیەوێ‌ کوردبوونیان لێبسەنێتەوە و بیانکات بە بەشێک لە پڕۆژەی تەشەیوع. لەکاتێکدا دەسەڵاتی ئێراق و سووریاش بەدەستی شیعەکانەوەن ئەگەر پەرۆشیان بۆ شنگال و ئێزدییەکان هەبووایە، ڕێگەی سەبایەکانی ئێزدییەکانیان دەدۆزییەوە وەک چۆن دەیانەوێ‌ بە بیانووی ڕێگەی سەبایای 1350 ساڵ پێش ئێستا وە شنگال داگیربکەن، بەڵام ئامادەنین هیچ سۆراخێکی ئەوە بکەن کە ئەگەر چاو و گوێی ویژدانی خۆیان کوێر و کەڕ نەکەن، هێشتا گوێیان لە قیژە و هاواری ئەو کچانەیە کە وەک کەنیزەک لەلایەن چەکدارە عەرەبەکانەوە بە زۆر ئیغتیساب دەکرێن.
ئێمە لۆمەی شیعەکان دەکەین کە بۆ ئامانجێکی ستراتیژی پەیوەست بە ڕێچکە و ڕێبازی ئایینی خۆیان و فکرەی تەعریبەوە دەیانەوێ‌ بەدووی ئاسەواری ئەو ڕێگەیەدا بچن کە ژن و کچ و کەسوکارەکەی حسێنیان لە کوفەوە پێدا بردووە بۆ شام، بەڵام خۆمان هەست و سۆزمان ڕامانناکیشێت بۆ گەڕان بەدوای ڕێگەی سەبایاکانی نەتەوەکەماندا لە ئەنفال و لە شنگال، ئایا کچەکانی #گەرمیان# و کچەکانی کورد لە شنگال چیان لە زەینەب و لە ژنەکانی حسێن کەمترە وا شیعەکان دوای نزیکەی چواردە سەدە بەدووی ئاسەواری ڕێگەکەیاندا دەگەڕێن، کەچی ئێمە نەک ئاسەوار و یادگارییەکانیان بەڵکوو بەدوای هەواڵی خۆیاندا ناگەڕێین کە هێشتا دڵنیاین زیندوون و وەک کۆیلە لەو گوندانەی دەوروبەری شنگال و نەینەوا و لە ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان دەچەوسێندرێنەوە. لە کاتێکدا کورد لە هەرێمی کوردستان و لە ئێراق و لە ڕۆژاوای کوردستانیش دەسەڵاتدارە. پێوەر بۆ هەستی کورد بوون و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و مرۆیی و نەتەوەیی و نیشتمانی هەر یەک لەو کردانەی لە هەرکام لەم شوێنانە دەسەڵاتدارن، پەرۆشیانە بۆ دۆزینەوە و گەڕانەوەی فریشتەکانی خوا کچە ئێزدییەکان کە بە کەنیزەک کران و هێشتا 2874 کەسیان نەگەڕێندراونەتەوە.
زیندووێتیی هەر نەتەوە و میللەتێکیش بەستراوەتەوە ئەوەوە چەند ڕێز بۆ ئەندامەکانی نەتەوەکەی دادەنێت. بۆیە ئەگەر دەتانەوێ‌ وەک نەتەوەیەک لە ناوچەکەدا بەپێوە بمێنینەوه، ‌ ڕێگەی سەبایاکانی کورد بدۆزنەوە و بیانکەن بە خەم و پرسی نەتەوەیی و ستراتیژیی مانەوە لەسەر قوربانیانی ئەنفال و شنگال بنیاتبنێن. کەیسەکانی جینۆساید جیهان ڕادەکێشێت بۆ پشتیوانی لە مانەوەمان نەک بەپاشکۆبوونی بەرژەوەندیی دەوڵەتانی ناوچەکە و بەستنەوەی چارەنووسی میللەتێک بە بەرژەوەندیی ئەوانەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览21
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 07-02-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 07-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on24-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览21
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,508
图片 106,555
书籍 19,263
相关文件 97,082
Video 1,385
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!